بۆ ناوەڕۆک بازبدە

زمانی تاگالۆگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تاگالۆگ
Wikang Tagalog
داڕێژە:Script/Baybayin
خوێندنەوە[tɐˈɡa:loɡ] سەبارەت بەم پەڕگەیە [[:میدیا:Tl-PH-Tagalog.ogg|]]
قسەی پێدەکرێ لەفلیپین
ناوچەKatagalugan; Metro Manila (as Filipino), parts of Central Luzon, most of Calabarzon, parts of Mimaropa, northwestern Bicol Region, and Ilocos Region (southeast Pangasinan)
ڕەگەزتاگالۆگ
ژمارەی ئاخێوەرانL1: ٣٣ ملیۆن  (٢٠٢٣)[١]
L2: ٥٤ ملیۆن (2020)[١]
سەرجەم: ٨٧ ملیۆن (2020–2023)[١]
بنەماڵەی زمان
شێوە ستانداردەکان
شێوەزارەکان
Bataan
Bulacan
Lubang
Manila (Filipino)
Marinduque
Puray
Tanay–Paete (Eastern Rizal-Northern Laguna)
Tayabas[٢]
Soccsksargen (Mindanao)[٣]
سیستەمی نووسین Blissymbolics (constructed logography to make writing feel like Japanese)
ڕەوشی فەرمیبوون
زمانی فەرمییە لەفلیپین (بەناوی فلیپینۆ)
ASEAN (بەناوی فلیپینۆ)
بە زمانی کەمینە ناسراوە لەPhilippines (as a regional language and an auxiliary official language in the predominantly Tagalog-speaking areas of the Philippines)
سامان دەدرێتەوە بەدەستیKomisyon sa Wikang Filipino
کۆدەکانی زمان
ISO 639-1tl
ISO 639-2tgl
ISO 639-3tgl
Linguasphere31-CKA
Predominantly Tagalog-speaking regions in the Philippines
قسەکەرێکی تاگالۆگ، لە باشووری ئەفریقا تۆمارکراوە.

تاگالۆگ (/təˈɡɑːlɒɡ/ tə-GAH-log, ; بەیبەین : .) زمانێکی ئاسترۆنیزییە کە وەک زمانی یەکەم لەلایەن گەلی تاگالۆگی نەتەوەیییەوە قسەی پێدەکرێت، کە چارەکێکی دانیشتووانی فلیپین پێکدەھێنن و وەک زمانی دووەم لەلایەن زۆرینەوە فۆڕمی ستاندارد و کۆدکراوی دیفاکتۆی، کە بە فەرمی ناوی فلیپینۆیە، زمانی نیشتمانی فلیپینە، و یەکێکە لە دوو زمانی فەرمییەکەی وڵاتەکە لەگەڵ ئینگلیزی.

تاگالۆگ پەیوەندییەکی نزیکی بە زمانەکانی تری فلیپینییەوە ھەیە، وەک زمانەکانی بیکۆل، زمانەکانی بیسایا، ئیلۆکانۆ، کاپامپانگان، و پانگاسینان، و کەمتر بە زمانەکانی تری ئاسترۆنیزیایی دەچێت وەک زمانەکانی فۆرمۆسان تایوان، ئیندۆنیزی، مالایی، ھاوایی، ماوری، مەلاگاسی و چەندانی تر.

مێژوو

[دەستکاری]
بزوێنە بنەڕەتییەکان و بزوێنەکانی ڕێنووسی بایبەین، سیستەمی نووسینی ڕەسەنی زمانی تاگالۆگ
وشەسازی دی لا لێنگوا تاگالا، ١٧٩٤.

بە درێژایی ٣٣٣ ساڵی دەسەڵاتی ئیسپانیا، ڕێزمان و فەرھەنگی جۆراوجۆر لەلایەن پیاوانی ئایینی ئیسپانیاوە نووسراون، لە ساڵی ١٦١٠ قەشە دۆمینیکان فرانسیسکۆ بلانکاس دی سان خۆسێ کتێبی (Arte y reglas de la lengua tagala)ی (کە دواتر بە دوو چاپ لە ساڵانی ١٧٥٢ و ١٨٣٢ پێداچوونەوەی بۆ کرا) بە زمانی باتان بڵاوکردەوە، لە ساڵی ١٦١٣ قەشە فرانسیسکان پێدرۆ دی سان بویناڤێنتورا یەکەم فەرھەنگی تاگالۆگی بڵاوکردەوە، کە ناوی ڤۆکابولاریۆ دی لا لێنگوا تاگالا بوو لە پیلا لە لاگونا.

شاعیری ڕەسەن فرانسیسکۆ بالاگتاس (١٧٨٨–١٨٦٢) بە پێشەنگی نووسەری تاگالۆگ ناسراوە، دیارترین بەرھەمی داستانی سەدەی نۆزدەھەمی فلۆرانت لە لۆرا بوو.[٥]

دۆخی فەرمی

[دەستکاری]
دیاریۆنگ تاگالۆگ (ڕۆژنامەی تاگالۆگ)، یەکەم ڕۆژنامەی دوو زمانە لە فلیپین کە لە ساڵی ١٨٨٢ دامەزراوە و بە ھەردوو زمانی تاگالۆگ و ئیسپانی نووسراوە.

تاگالۆگ بە زمانی فەرمی بە یەکەم دەستووری شۆڕشگێڕانە لە[٦] دەستووری بیاک-نا-باتۆ لە ساڵی ١٨٩٧ وەک بناغەی زمانی نەتەوەیی چەسپێنرا، تاگالۆگ ھێمای یەکسانی و یەکێتی و شانازی نەتەوەیییە، کە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی ھاوبەشی گەلی فلیپین بە دادپەروەری کۆمەڵایەتی و بنیاتنانی نەتەوەیی گشتگیرە.

لە ساڵی ١٩٣٥ دەستووری فلیپین ئینگلیزی و ئیسپانی وەک زمانی فەرمی دەستنیشان کرد، بەڵام پەرەپێدان و پەسەندکردنی زمانێکی نیشتمانی ھاوبەشی لەسەر بنەمای یەکێک لە زمانە ڕەسەنەکانی ھەبوو، فەرمانکرا بە لێکۆڵینەوە،[٧] دوای لێکۆڵینەوە و وردبوونەوە پەیمانگای زمانی نیشتمانی، کە لیژنەیەک لە حەوت ئەندام پێکھاتبوو کە نوێنەرایەتی ناوچە جیاوازەکانی فلیپینیان دەکرد، تاگالۆگی وەک بنەمایەک بۆ پەرەسەندن و وەرگرتنی زمانی نەتەوەیی فلیپین ھەڵبژێردرا[٨] پاشان سەرۆک مانوێل ئێڵ کویزۆن لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ١٩٣٧ ھەڵبژاردنی زمانی تاگالۆگی ڕاگەیاند کە وەک بنەمایەک بۆ پەرەسەندن و وەرگرتنی زمانی نەتەوەیی فلیپین بەکاربھێنرێت،[٩] لە ساڵی ١٩٣٩ سەرۆک کویزۆن ناوی زمانی نیشتمانی پێشنیارکراوی بنەمای تاگالۆگی گۆڕی بۆ ویکانگ پامبانسا (زمانی نیشتمانی).[٨] کوێزۆن خۆی لە شاری بالەر لە ویلایەتی ئاورۆرا لەدایکبووە و گەورە بووە کە ناوچەیەکی ڕەسەنی زمانی تاگالۆگە لەژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ژاپۆن بوو لە کاتی جەنگی جیھانی دووەمدا، تاگالۆگ وەک زمانێکی نیشتمانی بە توندی بەرەوپێش دەچوو؛ دەستووری ساڵی ١٩٤٣ کە دیاری دەکات: «حکومەت ھەنگاو دەنێت بەرەو پەرەپێدان و بڵاوکردنەوەی زمانی تاگالۆگ وەک زمانی نیشتمانی.»

لە ساڵی ١٩٥٩دا ناوی زمانەکە گۆڕدرا بۆ "فلیپینۆ"[٨] لەگەڵ زمانی ئینگلیزیدا کرانە زمانی نیشتمانی بەپێی دەستووری ساڵی ١٩٧٣ (وەک "فلیپینۆ")[١٠] و دەستووری ئێستای ساڵی ١٩٨٧ (وەک فلیپینی) پێگەی فەرمی ھەبووە.

دابەشبوونی جوگرافی

[دەستکاری]

لە فلیپین

[دەستکاری]
نەخشەی ئەو ناوچانەی کە زمانی تاگالۆگ زۆرینەی زمانی زگماکییە.
ھێمای بێ فڕێدان بەدرێژایی ڕێگای خێرا لە پارێزگای لاگونا، فلیپین.
ھێمای ناوچەی زەوی لەرزە و کەوتنی بەرد لە ئیندانگ، کاڤیت.
کەوانە بەخێرھاتن بۆ پاڵیان، نویڤا ئێسیجا.

بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٢٠ کە لەلایەن دەسەڵاتی ئاماری فلیپینەوە ئەنجامدراوە، ١٠٩ ملیۆن کەس لە فلیپین دەژین، کە زۆرینەی ڕەھایان ھەندێک ئاستی بنەڕەتی تێگەیشتنیان لە زمانەکە ھەیە و شوێنی ڕەسەنی تاگالۆگەکانە بە نزیکەیی زۆربەی بەشەکانی ناوەڕاست تا باشووری دوورگەی لوزۆن دەگرێتەوە - بە تایبەتی لە ئاورۆرا، باتان، باتانگاس، بولاکان، کاڤیتێ، لاگونا، میترۆ مانیلا، نویڤا ئێسیجا، کوێزۆن و ڕیزال.

ھەروەھا تاگالۆگ بە شێوەیەکی ڕەسەن لەلایەن ئەو دانیشتووانەی کە لە دوورگەکانی ماریندوکی و میندۆرۆ دەژین، ھەروەھا بە پالاوان بە شێوەیەکی کەمتر قسەی پێدەکرێت. کەمینە بەرچاوەکانی قسەکەرانی تاگالۆگ (فلیپینۆ) لە پارێزگاکانی تری ناوەڕاستی لوزۆن لە پامپاگا و تارلاک، کامارینێس نۆرت و کامارینێس سوور لە ھەرێمی بیکۆڵ، شاری کۆردیلێرا لە باگیۆ، باشووری ڕۆژھەڵاتی پانگاسینان لە ھەرێمی ئیلۆکۆس، و ناوچە جیاوازەکانی مینداناو بەتایبەتی لە ناوچە شارییەکانی دوورگەکەدا دەبینرێن، ھەروەھا زمانی تاگالۆگ یان فلیپینۆ زمانی باڵادەستی شاری کۆتاباتۆیە لە مینداناو ئەمەش وای کردووە کە تاکە شوێن بێت لە دەرەوەی لوزۆن کە زۆرینەی ڕەسەنی زمانی تاگالۆگ یان فلیپینۆ قسەکەری ھەیە، ھەروەھا زمانی سەرەکییە لە ھەرێمی خۆبەڕێوەبەری بانگسامۆرۆ لە مینداناوی ناوچەی مسوڵمان.[١١]

لە دەرەوەی فلیپین

[دەستکاری]
سووری تۆخ: زیاتر لە ٥٠٠ ھەزار قسەکەرسووری کاڵ: نزیکەی ١٠٠ بۆ ٥٠٠ ھەزارپەمەیی: ئەو وڵاتانەی کەمینەیە
نووسینی تاگالۆگ (خوارەوە-چەپ) سەبارەت بە ژەھر لە ئەکادیمیای زانستی کالیفۆرنیا لە سانفرانسیسکۆ ئەو وشانە لەخۆدەگرێت کە بە شێوەیەکی نائاسایی لە میترۆ مانیلا بەکاردەھێنرێن وەک "hungkag" (کون)، "sinisila" (نێچیر)، "mapanila" (نێچیر)، "tibò" (چەقۆکێش)، و "kabatiran" (ئاماژە/زانین/تێگەیشتن).

تاگالۆگ وەک زمانی باو لە نێوان فلیپینیەکانی دەرەوەی وڵاتدا بەکاردێت، ھەرچەندە بەکارھێنانی لە دەرەوەی وڵات بەزۆری سنووردارە بە پەیوەندی نێوان گرووپە نەتەوەییە فلیپینییەکان، گەورەترین چڕبوونەوەی قسەکەرانی تاگالۆگ لە دەرەوەی فلیپین لە ئەمریکا دەبینرێت، کە تێیدا ساڵی ٢٠٢٠ نووسینگەی سەرژمێری ئەمریکا ڕاپۆرتی دا (بە پشتبەستن بەو زانیاریانەی لە ساڵی ٢٠١٨ کۆکراونەتەوە) کە چوارەم زمانی بەدەر لە ئینگلیزی بووە کە زۆرترین قسەپێکەری ھەبووە لە ماڵەوە بە زیاتر لە ١٫٧ ملیۆن قسەکەر، لە دوای ئیسپانی، فەڕەنسی، و چینی (بە شێوازەکانی کانتۆنی و ماندارین بەیەکەوە).[١٢]

لە وڵاتانی دیکەدا کە چڕبوونەوەی بەرچاوی فلیپینۆ و زمانی تاگالۆگیان ھەیە لە دەرەوەی وڵات بریتین لە سعودیە بە ٩٣٨ ھەزار و ٤٩٠، کەنەدا بە ٦٧٦ ھەزار و ٧٧٥، ژاپۆن بە ٣١٣ ھەزار و ٥٨٨، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بە ٥٤١ ھەزار و ٥٩٣، کوێت بە ١٨٧ ھەزار و ٦٧ و مالیزیا بە ٦٢٠ ھەزار و ٤٣ کەس ھەژمارکراون.[١٣]

زاراوەکان

[دەستکاری]
دابەشبوونی زاراوەی تاگالۆگ لە فلیپین، ڕەنگ جیاوازەکان نوێنەرایەتی چوار ناوچەی زاراوەی زمانەکە دەکەن: باکوور، ناوەڕاست، باشوور و ماریندوک، لەکاتێکدا زۆربەی دانیشتووانی کامارینز نۆرت و کامارینێس سوور بە شێوەیەکی نەریتی بە زمانی بیکۆڵ وەک زمانی یەکەمی خۆیان قسە دەکەن، بەڵام ئەم پارێزگایانە کەمینەیەکی بەرچاوی تاگالۆگیان ھەیە. جگە لەوەش زمانی تاگالۆگ وەک زمانی دووەم لە سەرانسەری وڵاتدا بەکاردەھێنرێت.
زاراوەی تاگالۆگی باکوور: باتان (باتان و زامبالێس) و بولاکان (بولاکان و نویڤا ئێسیجا)

لە ئێستادا ھیچ زاراوەیەکی گشتگیر لە ناوچە تاگالۆگ زمانەکاندا نەکراوە، ھەرچەندە وەسفکردن لە شێوەی فەرھەنگ و ڕێزمانی زاراوە جۆراوجۆرەکانی تاگالۆگدا ھەبووە، ئێتنۆلۆگ مانیلا، لوبانگ، ماریندوکی، باتان (ڕۆژاوای ناوەڕاستی لوزۆن)، باتانگاس، بولاکان (ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستی لوزۆن)، تانای-پایتێ (ریزال-لاگونا) و تایاباس (کویزۆن) وەک زاراوەی تاگالۆگ دەخاتە ڕوو؛ بەڵام پێدەچێت چوار زاراوەی سەرەکی ھەبن، کە ئەوانەی پێشتر باسمان کرد بەشێکن لەوانە: باکووری (بە نموونەی زاراوەی بولاکان)، ناوەڕاست (لەوانەش مانیلا)، باشوور (بە نموونەی باتانگاس) و ماریندوکی.

سیستەمی نووسین

[دەستکاری]

تاگالۆگ وەک زمانەکانی تری فلیپین ئەمڕۆ بە بەکارھێنانی ئەلفوبێی لاتینی دەنووسرێت، پێش ھاتنی ئیسپانییەکان لە ساڵی ١٥٢١ و دەستپێکردنی ژێردەستەیی لە ساڵی ١٥٦٥، تاگالۆگ بە سیستەمی ئەبوگیدا - یان ئەلفاسیلابەری کە پێی دەوترا بایباین نووسرابوو، ئەم سیستەمە نووسینە وردە وردە جێگەی خۆی بۆ بەکارھێنان و بڵاوکردنەوەی ئەلفوبێی لاتینی وەک ئەوەی ئیسپانییەکان ناساندیان، لەگەڵ دەستپێکردنی تۆمارکردن و دروستکردنی ڕێزمان و فەرھەنگ بۆ زمانە جیاوازەکانی دوورگەکانی فلیپین، سیستەمی نووسینیان لە نزیکەوە پەیڕەوکردنی داب و نەریتی ڕێنووسی زمانی ئیسپانی گرتەبەر و بەدرێژایی ساڵان پاڵاوتەتر بوون تا نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەم، زۆربەی زمانەکانی فلیپین بە شێوەیەکی بەرفراوان بە شێوازی جۆراوجۆر لەسەر بنەمای ڕێنووسی ئیسپانی نووسراون.

بایبەین

[دەستکاری]

تاگالۆگ بە سیستەمی ئەبوگیدا (alphasyllabary) بە ناوی بایباین نووسراوە پێش سەردەمی داگیرکاری ئیسپانیا لە فلیپین، لە سەدەی ١٦، ئەم سیستەمە تایبەتەی نووسین کە لە ھێماکان پێکھاتبوو کە نوێنەرایەتی سێ بزوێن و ١٤ نەبزوێنی دەکرد، سەر بە بنەماڵەی ڕێنووسەکانی براھمییە، ھاوشێوەیی لەگەڵ ڕێنووسی جاوی کۆن لە جاوایی ھەیە و پێدەچێت لە ڕەچەڵەکی ئەو ڕێنووسەوە بێت کە بوگییەکان لە سولاوێسی بەکاریدەھێنن.

نموونە:

Ba Be Bo B (in Baybayin)

ئەلفوبێی لاتینی

[دەستکاری]

ئابێسێداریۆ

[دەستکاری]

تا نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەم، تاگالۆگ بە شێوەیەکی بەرفراوان بە چەندین شێوە دەنووسرا لەسەر بنەمای ڕێنووسی ئیسپانی کە پێکھاتبوو لە ٣٢ پیت بە ناوی ' ABECEDARIO' (بە ئیسپانی بۆ "ئەلفوبێ").[١٤][١٥] پیتە زیادەکانی دەرەوەی ئەلفوبێی ٢٦ پیتی ئینگلیزی بریتین لە: ch, ll, ng، ñ، n͠g / ñg، و rr.

وێژەی ئایینی

[دەستکاری]
دە فەرمانەکە بە زمانی تاگالۆگ.

وێژەی ئایینی وەک یەکێک لە پێکھاتە سەرەکییەکانی وێژەی تاگالۆگ دەمێنێتەوە، یەکەمین کتێبی ئینجیل بە زمانی تاگالۆگ کە ئەوکات ناوی ئەنگ بیبلی[١٦] ("کتێبی پیرۆز") و ئێستا پێی دەوترا Ang Dating Biblia[١٧] ("کتێبی پیرۆز")، لە ساڵی ١٩٠٥ چاپکرا، لە ساڵی ١٩٧٠ کۆمەڵەی ئینجیلی فلیپین کتێبی پیرۆزی وەرگێڕا بۆ سەر تاگالۆگی مۆدێرن، تەنانەت پێش ئەنجومەنی ڤاتیکانی دووەمیش، کەرەستەی پەرستش بە زمانی تاگالۆگ لە بازاڕدا بوو. بەلایەنی کەمەوە چوار وەرگێڕانی تاگالۆگی کتێبی پیرۆز لە سووڕانەوەدا ھەیە

جاڕنامەی جیھانی مافی مرۆڤ

[دەستکاری]

ئەمە مادەی یەکەمی جاڕنامەی جیھانی مافی مرۆڤە (Pangkalahatáng Pagpapahayág ng Karapatáng Pantao)

تاگالۆگ (لاتینی)

Bawat tao'y isinilang na may layà at magkakapantáy ang tagláy na dangál at karapatán. Silá'y pinagkalooban ng pangangatwiran at budhî, at dapat magpálagayan ang isá't-isá sa diwà ng pagkákapatiran.

تاگالۆگ (بایبەین)

Page داڕێژە:Script/styles baybayin.css has no content.داڕێژە:Script/Baybayin

ئینگلیزی

ھەموو مرۆڤەکان ئازاد و یەکسان لە کەرامەت و مافەکاندا لەدایک دەبن، ئەوان بە عەقڵ و ویژدان بەخشراون و پێویستە بە ڕۆحی برایەتی بەرامبەر بە یەکتر مامەڵە بکەن.[١٨]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]
  • زمانی فلیپینۆ
    • ئەلفوبێی فلیپینۆ
    • ڕێنووسی فلیپینۆ
    • کۆمیسیۆن سا ویکانگ فلیپینۆ
  • ئەلفوبێی ئاباکادا
  • تاگالۆگی کۆن
  • تاگلیش
  • ویکیپیدیای تاگالۆگ
  • زمانەکانی فلیپین

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 3 داڕێژە:Ethnologue28
  2. Manuel، E. Arsenio (١٩٧١). A Lexicographic Study of Tayabas Tagalog of Quezon Province (بە ئینگلیزی). Diliman Review. لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  3. «The Morphology of Sox-Tagalog». medium.com. ٩ی تەممووزی ٢٠٢٤. لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  4. Donoso، Isaac (٢٠١٩). «Letra de Meca: Jawi Script in the Tagalog Region During the 16th Century». Journal of Al-Tamaddun (بە ئینگلیزی). ١٤. San Vicente del Raspeig: Universidad de Alicante: ٨٩–١٠٣. doi:١٠.٢٢٤٥٢/JAT.vol١٤no١.٨.
  5. Cruz، Hermenegildo (١٩٠٦). Kun Sino ang Kumathâ ng̃ "Florante": Kasaysayan ng̃ Búhay ni Francisco Baltazar at Pag-uulat nang Kanyang Karunung̃a't Kadakilaan (بە Tagalog). Maynilà: Librería "Manila Filatélico" لەڕێگەی Google Books.
  6. 1897 Constitution of Biak-na-Bato, Article VIII. تشرینی دووەمی ١٨٩٧. لە ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە لەڕێگەی The Corpus Juris.
  7. «1935 Philippine Constitution (amended), Article XIV, Section 3». Official Gazette of the Republic of the Philippines. لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە لەڕێگەی Official Gazette.
  8. 1 2 3 Gonzalez، Andrew (١٩٩٨). «The Language Planning Situation in the Philippines» (PDF). Journal of Multilingual and Multicultural Development. ١٩ (5, 6): ٤٨٧–٤٨٨. doi:١٠.١٠٨٠/٠١٤٣٤٦٣٩٨٠٨٦٦٦٣٦٥. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٢ی ئازاری ٢٠٠٦ ئەرشیڤ کراوە. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «Gonzalez» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  9. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری MLQspeech نەدراوە
  10. «1973 Philippine Constitution, Article XV, Sections 2–3». Official Gazette of the Republic of the Philippines. لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە لەڕێگەی Official Gazette.
  11. McKenna، Thomas M. (١٩٩٨). Muslim Rulers and Rebels: Everyday Politics and Armed Separatism in the Southern Philippines. Berkeley: University of California Press. لە ٧ی ئابی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە لەڕێگەی UC Press E-Books Collection, 1982–2004.
  12. «Explore Census Data». census.gov. لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە.
  13. «Distribution on Filipinos Overseas». dfa.gov.ph. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی نیسانی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  14. Gómez Rivera، Guillermo (١٠ی نیسانی ٢٠٠١). «emanila.com». Emanila News. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی ئابی ٢٠١٠ ھێنراوە.
  15. Signey، Richard C. (٢٠٠٥). «The Evolution and Disappearance of the "Ğ" in Tagalog Orthography since the 1593 Doctrina Christiana». Philippine Journal of Linguistics. ٣٦ (1–2): ١–١٠. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی ئابی ٢٠١٠ ھێنراوە.
  16. Worth، Roland H. (٢٠٠٨). Biblical Studies on the Internet: A Resource Guide (چاپی 2nd). McFarland. لاپەڕە ٤٣.
  17. «Genesis 1 Tagalog: Ang Dating Biblia». biblehub.com. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی ئابی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  18. The Universal Declaration of Human Rights. لە ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە لەڕێگەی ohchr.org.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]
ویکیپیدیا
ویکیپیدیا
ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بە تاگالۆگ