زمانی بەرنامەسازی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە زمانی بەرنامەداڕشتنەوە ڕەوانە کراوە)

زمانی بەرنامەسازی یان زمانی پرۆگرامکردن زمانێکی دەستکردە کە داڕێژراوە بۆ ڕاگەیاندنی فەرمانەکان بە ڕەقەکاڵا، بەتایبەتی بە کۆمپیوتەر. زمانەکانی بەرنامەسازی بۆ سازکردنی ئەو بەرنامانەی وا ئاکاری ئامێر کۆنترۆڵ دەکەن بەکار دەبردرێن.

سەرەتاییترین زمانەکانی بەرنامەسازی دەگەڕێنەوە بۆ پێش داھێنانی کۆمپیوتەر و بۆ کۆنترۆڵی ئاکاری ئامێرگەلێک وەکوو تەونی میکانیکی و پیانۆ بەکار دەھێنران. ھەتا ئێستا ھەزاران زمانی بەرنامەسازی، زۆرتر لە بواری کۆمپیوتەردا، دروست کراون و ھەموو ساڵێکیش زۆرتریان لێ دروست دەکرێ. زۆربەی زمانەکانی بەرنامەسازی شێوازێکی فەرمانییان ھەیە، واتە وەکوو پاشیەکییەک لە فەرمانەکان وان، بەڵام ھەندێ زمانی تر، وەکوو ئەوانەی وا لە بەرنامەسازیی نەخشەیی یان بەرنامەسازیی لۆژیکی پشتیوانی دەکەن، شێوازگەلی تر بەکار دێنن.

ھەر زمانێکی بەرنامەسازی دوو پێکھێنەی سەرەکیی ھەیە: سینتاکس (فۆرم، شێوە) و سیمانتیک (واتا). ھەندێک زمان پێناسەکەیان لە شرۆڤەنامەدا بەڵگە کراوە (بۆ نموونە، زمانی بەرنامەسازیی C بەھۆی ستانداردێکی ISO-وە دیاری کراوە)، بەڵام ھەندێک زمانی تر، وەکوو پێرل 5 و پێشتر، پیادەکارییەکی زاڵیان ھەیە کە وەکوو ژێدەرێک بۆیان بەکار دێ.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. Aaby، Anthony (٢٠٠٤) Introduction to Programming Languages
  2. مێژووی زمانەکانی بەرنامەسازی