بۆ ناوەڕۆک بازبدە

زایەندێتیی مرۆڤ

تاوتوێکراو
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پەیکەری ئیرۆتیکی کاما کە زایەندێتیی مرۆڤ نیشان دەدەن

زایەندێتیی مرۆڤ بریتییە لەو شێوازەی کە مرۆڤەکان لە ڕووی سێکسییەوە ئەزموون و دەربڕینی خۆیان دەکەن.[١][٢] ئەمەش ھەست و ڕەفتاری بایۆلۆژی، دەروونی، جەستەیی، ئیرۆتیک، سۆزداری، کۆمەڵایەتی، یان ڕۆحی دەگرێتەوە.[٣][٤] چونکە زایەندێتیی مرۆڤ زاراوەیەکی فراوانە و بە تێپەڕبوونی کات لەگەڵ تەڤنارە مێژوویییەکان جیاوازی ھەبووە، پێناسەیەکی دیاریکراوی نییە.[٤] لایەنە بایۆلۆژی و فیزیکییەکانی زایەندێتی تا ڕادەیەکی زۆر پەیوەندییان بە ئەرکەکانی زاوزێی مرۆڤەوە ھەیە، لەوانەش خولی وەڵامدانەوەی سێکسی مرۆڤ.[٣][٤]

خواستی زایەندیی کەسێک بریتییە لە داڕێژەی مەیلی سێکسی بەرامبەر زایەندی پێچەوانەی خۆی یاخود ھاوزایەندی خۆی.[٥] لایەنە جەستەیی و سۆزدارییەکانی زایەندێتی بریتین لە پەیوەندی نێوان تاکەکان کە لە ڕێگەی ھەستی قووڵ یان دەرکەوتنی فیزیکیی ئەوین و متمانە و گرنگی پێدانەوە دەردەکەون. لایەنە کۆمەڵایەتییەکان مامەڵە لەگەڵ کاریگەرییەکانی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی دەکەن لەسەر زایەندێتیی تاک، لەکاتێکدا ڕۆحانییەت پەیوەستە بە پەیوەندیی ڕۆحیی تاکەکانەوە لەگەڵ یەکتری. لایەنە چاندی، سیاسی، یاسایی، فەلسەفی، ئەخلاقی، و ئایینییەکانی ژیان کاریگەری لەسەر زایەندێتی دروست دەکەن، و بەپێچەوانەشەوە.[٣][٤]

بە شێوەیەکی ئاسایی کاتێک تاک دەگاتە تەمەنی باڵغبوون، ئارەزووی چالاکیی سێکسیی زیاد دەکات. ھەرچەندە تا ئێستا ھیچ تیۆرییەک لەسەر ھۆکاری خواستی زایەندی پشتگیرییەکی بەرفراوانی بەدەست نەھێناوە، بەڵگەی زۆر زیاتر ھەیە کە پشتگیری لە ھۆکارە ناکۆمەڵایەتییەکانی خواستی زایەندی بکات لە چاو ھۆکارە کۆمەڵایەتییەکان، بە تایبەت بۆ نێرەکان. گریمانەکانی ھۆکارە کۆمەڵایەتییەکان تەنیا پشتیان بە بەڵگەی لاواز بەستووە، کە بەھۆی چەندین ھۆکاری سەرلێشێواوەوە داچۆڕاون.[٦] ئەمەش زیاتر بە بەڵگەی نێوان چاندەکان پشتگیری دەکرێت چونکە ئەو چاندانەی کە بە ھزرێکی فراوانەوە تەماشای ھاوزایەندخوازی دەکەن ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزتریان لە ھاوزایەندخوازی نییە بەراورد بەو چاندانەی کە بەپێچەوانەوە تەماشای دەکەن.[٧][٨]

دیدگا پەرەسەندنییەکان سەبارەت بە جووتبوونی مرۆڤ، زاوزێ، و تیۆری فێربوونی کۆمەڵایەتی دیدگای زیاتر بۆ زایەندێتی دەدەن.[٩] لایەنە کۆمەڵایەتی و چاندییەکانی زایەندێتی بریتین لە پەرەسەندنە مێژوویییەکان و بیروباوەڕی دینی. ھەندێک لە چاندەکان وا وەسف دەکرێن کە لە ڕووی سێکسییەوە سەرکوتکەرانە بن. لێکۆڵینەوە لە زایەندێتی ناسنامەی مرۆڤ لەناو گرووپە کۆمەڵایەتییەکان، نەخۆشییە ڕاگوێزراوە سێکسییەکان و شێوازەکانی کۆنترۆڵکردنی لەدایکبوون لەخۆدەگرێت.

گەشەسەندن

[دەستکاری]

خواستی زایەندی

[دەستکاری]

بەڵگەی زۆر زیاتر ھەیە کە پشتگیری لە ھۆکارە زگماکییەکانی خواستی زایەندی دەکەن لە چاو ئەوانەی کە دەیبەستنەوە بە خوویەکی فێربوو، بە تایبەت بۆ نێرەکان. ئەم بەڵگانە ئەمانە لەخۆ دەگرن: پەیوەندییە ھاوبەشەکانی ھاوزایەندخوازی لە چاندە جیاوازەکان و نەسازانی جێندەری لەکاتی مناڵی، کاریگەرییە مامناوەندە جینییەکانی لە توێژینەوە لەسەر دووانەکان دەرکەوتوون، بەڵگە لەسەر کاریگەرییە ھۆرمۆنییەکانی پێش لەدایکبوون لەسەر ڕێکخستنی مێشک، کاریگەریی ڕیزبەندیی لەدایکبوونی برایی،[ئ]

و ئەو دۆزینەوەیەی کە سەرەڕای ئەو نێرانەی لە ھەندێ حاڵەتی دەگمەندا بەھۆیی کێشەیەکەوە یاخود جیاوازی فیزیکییەوە لە مناڵیدا وەک کچ بەخێوکراون، ھێشتا لە گەورەبوونیاندا مەیلیان بەلای مێیەکاندا ڕۆیشتووە. گریمانەکانی ھۆکارە کۆمەڵایەتییەکان تەنیا پشتیان بە بەڵگەی لاواز بەستووە، کە بەھۆی چەندین ھۆکاری سەرلێشێواوەوە داچۆڕاون.[٦]

بەڵگەی نێوان چاندەکان زیاتر بە لای ھۆکارە ناکۆمەڵایەتییەکان دەشکێتەوە. ئەو چاندانەی کە چاوپۆشی لە ھاوزایەندخوازی دەکەن، ڕێژەیەکی بەرچاو زیاتریان لە ھاوزایەندخوازان نییە. ڕەفتاری ھاوزایەندخوازی تاڕاددەیەک لەنێو کوڕانی قوتابخانە ناوخۆییەکانی بەریتانیادا باو و ئاساییە، بەڵام ئەو بەریتانییە پێگەیشتووانەی کە لەم جۆرە قوتابخانانە خوێندوویانە، ئەگەری ئەوەیان زیاتر نییە کە بەشداریی ڕەفتاری ھاوزایەندخوازی بکەن بەراورد بەوانەی کە نەیانکردووە.[ا]

لە حاڵەتێکی توندڕەودا، خەڵکی سامبیا بە شێوەیەکی ڕێوڕەسمی داوا لە کوڕەکانیان دەکەن کە لە کاتی ھەرزەکاریدا بەشداریی ڕەفتاری ھاوزایەندخوازی بکەن پێش ئەوەی دەستیان بە مێینە بگات، بەڵام زۆربەی ئەم کوڕانە ھێشتا جیازایەندخواز دەردەچن.[٧][٨]

بە تەواوی سەر لەوە دەرنەکراوە کە بۆچی ئەو جینانەی کە دەبنە ھۆی ھاوزایەندخوازی لە بۆھێڵداندا ماون. یەکێک لە گریمانەکان بریتییە لە ھەڵبژاردنی خزم، کە پێشنیاری ئەوە دەکات کە ھاوزایەندخوازەکان وەبەرھێنانێکی زۆر لە کەسوکارەکانیاندا دەکەن بۆ ئەوەی تێچووی زاوزێنەکردنی ڕاستەوخۆ قەرەبوو بکەنەوە.[ب]

ئەم گریمانەیە لەلایەن لێکۆڵینەوەکانی چاندە ڕۆژاواییەکانەوە پشتگیری نەکراوە، بەڵام چەندین لێکۆڵینەوە لە سامۆئا ھەندێک پشتگیرییان بۆ ئەم گریمانەیە دۆزیوەتەوە. گریمانەیەکی تر بریتییە لە جینە دژە سێکسییەکان، کە لەکاتی دەرکەوتن لە نێرەکاندا دەبنە ھۆی ھاوزایەندخوازی، کەچی لە مێیەکاندا زاوزێ زیاد دەکەن. لێکۆڵینەوەکانی ھەردوو چاندی ڕۆژاوایی و غەیرە ڕۆژاوایی پشتگیرییان بۆ ئەم گریمانەیە دۆزیوەتەوە.[٦][١٠]

جیاوازییە جێندەرییەکان

[دەستکاری]

تیۆریی دەروونی سەبارەت بە گەشەکردن و دەربڕینی جیاوازییە جێندەرییەکان لە زایەندێتی مرۆڤدا ھەن. ژمارەیەک لەوانە (وەک تیۆرییە شیکارییە نوێیەکان، تیۆرییە ژینناسییە کۆمەڵایەتییەکان، تیۆریی فێربوونی کۆمەڵایەتی، تیۆری ڕۆڵی کۆمەڵایەتی، و تیۆری دەسنوون) ھاوڕان لە پێشبینیکردندا کە پیاوان دەبێت زیاتر پەسەندی سێکسی دەرەوەی ھاوسەرگیری بکەن لە چاو ژنان. ئەم تیۆرییانە زیاتر لەگەڵ جیاوازییە تێبینیکراوەکان لە ھەڵوێستی نێر و مێدا بەرامبەر بە سێکسی پێش ھاوسەرگیری لە ئەمریکادا یەکدەگرنەوە. جیاوازییە بەدیکراوەکانی لایەنەکانی تری زایەندێتی مرۆڤ لە نێوان نێر و مێدا، وەک تێربوونی سێکسی، سێکسی دەم، و تێڕامان لە ھاوزایەندخوازی و دەستپەڕ، زۆر کەمە، تەنانەت دەتوانرێت بوترێت کە ھیچ جیاوازییەک نییە. لێوردبوونەوە لە جیاوازییە جێندەرییەکان سەبارەت بە ژمارەی ھاوبەشە سێکسییەکان کەمن، دیارە کە نێرەکان ھەندێ زیاتر لە مێیەکان ھاوبەشی سێکسییان زیاترە.[١١]

لایەنی ژینناسی و کارەندامناسی

[دەستکاری]

وەک شیردەرەکانی تر، مرۆڤەکان زیاتر لە زایەندی نێر یان مێدا کۆدەکرێنەوە.[١٢]

لایەنە ژینناسیەکانی زایەندێتی مرۆڤ مامەڵە لەگەڵ سیستمی زاوزێ و خولی وەڵامدانەوەی سێکسی و ئەو ھۆکارانە دەکەن کە کاریگەرییان لەسەر ئەم لایەنانە ھەیە. ھەروەھا مامەڵە لەگەڵ کاریگەریی ھۆکارە ژینناسییەکانی تر لەسەر لایەنەکانی تری زایەندێتی دەکەن، وەک وەڵامە ئۆرگانی و دەمارییەکان، بۆماوەیی، کێشە ھۆرمۆنییەکان، کێشەی جێندەری و تێکچوونی سێکسی.[١٣][ لاپەڕە پێویستە ]

توێکاریی فیزیکی و زاوزێ

[دەستکاری]

نێر و مێ لە ڕووی توێکارییەوە ھاوشێوەن؛ ئەم لێکچوونە تا ڕاددەیەک تاکوو گەشەکردنی سیستەمی زاوزێش درێژ دەبێتەوە. لەکاتی کامڵبوون، دەزگای زاوزێی جیاوازیان ھەیە کە وایان لێدەکات کردەی سێکسی ئەنجام بدەن و زاوزێ بکەن. نێر و مێ ھەمان کاردانەوەیان بەرامبەر بە بزوێنەری سێکسی ھەیە و جیاوازییەکی کەم ھەیە لەم ڕووەوە. ژنان سووڕی زاوزێی مانگانەیان ھەیە، لەکاتێکدا خولی بەرھەمھێنانی سپێرم لە نێرەکاندا بەردەوامە.[١٤][١٥][١٦]

ژێرلانک گرنگترین بەشی مێشکە بۆ تەندروستیی سێکسی.[١٧] ئەمە ناوچەیەکی بچووکە لە بنی مێشکدا کە پێکھاتووە لە کۆمەڵێک لە جەستەی خانە دەمارییەکان کە زانیاریی لە سیستەمی لیمبیکەوە وەردەگرن. توێژینەوەکان دەریان خستووە کە لەناو ئاژەڵانی تاقیگەدا، لەناوچوونی ھەندێک ناوچەی ژێرلانک دەبێتە ھۆی نەمانی ڕەفتاری سێکسی.[١٤] ژێرلانک گرنگە چونکە پەیوەندیی بە ڕژێنی ھێلکەدانەوە ھەیە کە ڕاستەوخۆ لەژێرییەوەیە. ڕژێنی ھێلکەدان ئەو ھۆرمۆنانە دەڕژێت کە لە ژێرلانک و لەناو خۆیدا بەرھەم دەھێنرێت. چوار ھۆرمۆنە گرنگە سێکسییەکان بریتین لە ئۆکسیتۆسین، پرۆلاکتین، ھۆرمۆنی ھاندەری چیکڵدانە و ھۆرمۆنی لووتینیز.[١٤]

ئۆکسیتۆسین، کە ھەندێک جار بە «ھۆرمۆنی خۆشەویستی» ناودەبرێت،[١٨] لە ھەردوو زایەنددا لە کاتی سێکسکردن یان دەسپەڕدا لەگەڵ گەیشتن بە ئۆرگازم دەردەچێت.[١٩] پێشنیار کراوە کە ئۆکسیتۆسین گرنگە بۆ ئەو بیرکردنەوە و ڕەفتارانەی پێویستن بۆ پاراستنی پەیوەندییە نزیکەکان.[١٨][١٩] ئەم ھۆرمۆنە لە ژنانیشدا لەکاتی مناڵبوون یان پێدانی شیر دەڕژێت.[٢٠] پرۆلاکتین و ئۆکسیتۆسین بەرپرسن لە ھاندانی بەرھەمھێنانی شیر لە ژناندا.[٢١] ھۆرمۆنی ھاندەری چیکڵدانە (FSH) بەرپرسە لە ھێلکۆکەدانان لە ژناندا، و بە دەستپێکردنی پێگەیشتنی ھێلکۆکە کاردەکات؛ لە پیاواندا ھاندەری بەرھەمھێنانی سپێرمە.[٢٢] ھۆرمۆنی لووتینزینگ (LH) دەبێتە ھۆی ھێلکۆکەدانان، کە بریتییە لە دەردانی ھێلکۆکەیەکی پێگەیشتوو.[١٤]

توێکاری و سیستەمی زاوزێی نێر

[دەستکاری]

نێرەکان ئەندامی زاوزێی ناوەکی و دەرەکیشیان ھەیە کە بەرپرسن لە زاوزێکردن و جووتبوونی سێکسی. بەرھەمھێنانی سپێرم سووڕییە، بەڵام بە پێچەوانەی خولی ھێلکەدانی مێینە، خولی بەرھەمھێنانی سپێرم بەردەوامە و ڕۆژانە ملیۆنان سپێرم بەرھەم دەھێنێت.[١٤]

توێکاریی دەرەکیی نێر
[دەستکاری]
وێنەیەکی کێری مرۆڤ بە وەسفەی بەشەکانییەوە
کێری مرۆڤ

ئەندامە زاوزێیییە دەرەکییەکانی نێر بریتین لە کێر و گوندێن.

کێر ڕێڕەوێک بۆ سپێرم و میز دابین دەکات.[٢٣] کێر لە دەمار، خوێنبەرەکان، شانە ڕیشاڵییەکان و سێ ستوونی ھاوتەریب لە شانە ئیسفەنجییەکان پێکدێت.[٢٤] پێکھاتەکانی تری کێر بریتین لە شافت، سەری کێر، ڕەگ، جەستە چاڵەکان و جەستەی ئیسفەنجی.[٢٤] سێ جەستە ستوونییەکەی شانە ئیسفەنجییەکان، کە پڕن لە خوێنبەر، بە درێژایی شافتەکە درێژ دەبنەوە.[٢٤] ئەو دوو تەنەی کە لە بەشی سەرەوەی کێردا شان بە شانی یەکتر دەکەون، بریتین لە کۆرپۆرا کاڤێرنۆسا (جەستە ئەشکەوتییەکان).[٢٤] سێیەمیان کە پێی دەوترێت corpus spongiosum (جەستەی ئیسفەنجیی)، بۆرییەکە کە لە ناوەڕاست و لەژێر ئەوانی تردایە و لە کۆتاییدا دەبێت بە سەری کێر (glans).[٢٤] لە کاتی ورووژانی سێکسیدا، ئەم جەستانە پڕ دەبن لە خوێن، کە دەبێتە ھۆی ڕەپبوونی.[٢٥][٢٦][٢٧]

لێوارە بەرزبووەوەکەی لە سنووری شافت و سەلکەکێرە پێی دەوترێت کۆرۆنا.[٢٨] میزەڕۆ میزڵدان بە کێرەوە دەبەستێتەوە، میز لێرە لە کێرەوە دەردەچێت لەڕێگەی دەرچەی میزەڕۆوە.[٢٩] میزەڕۆ میز دەردەکات و وەک کەناڵێک بۆ دەرچوونی مەنی و سپێرم لە لەش لە کاتی سێکسدا کار دەکات.[٢٩] ڕەگەکە پێکدێت لە کۆتاییە فراوانبووەکانی جەستە ئەشکەوتییەکان، کە جیادەبنەوە و کرورا پێکدەھێنن و دەلکێت بە ئێسکی بەرگەدەیی و کۆتاییە فراوانبووەکەی جەستە ئیسفەنجییەکەوە.[٣٠] سەلکی کێر بە ماسولکەی بولبۆسپۆنجیۆسس دەورە دراوە لەکاتێکدا کۆرپۆرا کاڤێرنۆسا بە ماسولکەکانی ئیسکیۆکاڤێرنۆسا دەورە دراوە.[٣١] ئەمانە یارمەتیی میزکردن و ئاوھاتنەوە دەدەن.[٣٢] ئەندامی نێرینە پێستێکی پێشەوەی ھەیە کە بە شێوەیەکی گشتی سەلکەکێر دادەپۆشێت؛ ھەندێک جار ئەم پێستە بە خەتەنەکردن لەبەر ھۆکاری پزیشکی، ئایینی یان چاندی لادەبرێت. گوندێن گونەکان لەخۆدەگرێت و لە جەستە دووریان دەخاتەوە، ڕەنگە یەکێک لە ھۆکارەکانی ئەمە ئەوەبێت کە سپێرم لە ژینگەیەکدا بەرھەم بھێنرێت کە گەرمییەکەی لە باقیی جەستە کەمتر بێت.

کێر شانەی ماسولکەیی زۆر کەمی ھەیە و ئەم شانانەش لە ڕەگەکەیدایە.[٣٣] شافت و سەری کێر ھیچ ڕیشاڵێکی ماسولکەییان نییە. بە پێچەوانەی زۆربەی سەرەتاکەکانی تر، مرۆڤی نێر ئێسکی کێریان نییە.[٢٤]

توێکاری ناوەکیی نێر
[دەستکاری]
سیستمی زاوزێی نێر[٣٤]

گونەکان (زاوزێڕژێنی نێر)، ئەو شوێنەیە کە سپێرم و ھۆرمۆنەکانی نێر تێیدا بەرھەم دەھێنرێت. ڕۆژانە بە ملیۆنان سپێرم لە چەند سەد بۆری سپێرمدا بەرھەم دێت. ئەو خانانەی کە پێیان دەوترێت خانەکانی لیدیگ لە نێوان بۆرییەکاندا کەوتوون؛ ئەمانە ھۆرمۆنی ئەندرۆجین بەرھەمدێنن؛ کە پێکدێن لە ھۆرمۆنی تێستۆستێرۆن و ئینھیبین. تەنافی سپێرماتیک گونەکانی لەخۆ گرتووە، کە پێکھاتەیەکی بۆرییە و خوێنبەرەکان و دەمارەکان و بۆرییەکانی خوێن و ماسولکەیەکی تێدایە کە یارمەتی بەرزکردنەوە و دابەزاندنی کۆئەندامی زاوزێ دەدات لە وەڵامی گۆڕانی پلەی گەرمی و وروژاندنی سێکسیدا، کە تێیدا گونەکان لە جەستە نزیک دەبنەوە.[١٤]

سپێرم لە ڕێگەی سیسەمێکی بۆریی چواربەشەوە دەگوازرێتەوە. بەشی یەکەمی ئەم سیستمە بریتییە لە ئاڵۆزە. گونەکان بۆ پێکھێنانی تۆوەبۆڕیچکە ھاوخاڵدەبن، بۆرییە قەفاوییەکانی سەرەوە و پشتەوەی گونەکان. بەشی دووەمی سیستمی بۆرییەکە بریتییە لە لوولەی گوێزەرەوە کە بۆرییەکی ماسولکەییە کە لە کۆتایی خوارەوەی ئاڵۆزەوە دەست پێدەکات.[١٤] لوولەی گوێزەرەوە بە درێژایی لای گونەکانەوە بەرەو سەرەوە تێدەپەڕێت بۆ ئەوەی ببێتە بەشێک لە تەنافی سپێرم.[٣٥] کۆتاییە فراوانکراوەکە بریتییە لە گۆزەڵە، کە ھەڵگری سپێرمە پێش ڕژانی. بەشی سێیەمی سیستمی بۆرییەکان بریتین لە بۆرییەکانی ڕژان کە جووتبۆرییەکی ٢٫٥ سانتیم درێژن کە بە ڕژێنەی پرۆستاتدا تێدەپەڕن، کە تۆواو تێیدا بەرھەم دێت.[١٤] ڕژێنەی پرۆستات ئەندامێکی ڕەقە لە شێوەی قەستەنە و دەوری بەشی یەکەمی میزڵدان دەدات کە میز و تۆواو ھەڵدەگرێت.[١٤][٣٥] ھاوشێوەی جیسپاتی مێینە، پرۆستات گوڕپێدانی سێکسی دابین دەکات و دەتوانێت ببێتە ھۆی ئۆرگازم لە ڕێگەی سێکسی کۆمەوە.[٣٦]

ڕژێنەی پرۆستات و کیسەی سپێرم شلەی سپێرم بەرھەم دەھێنن کە لەگەڵ سپێرم تێکەڵ دەکرێت بۆ پێکھێنانی تۆواو.[١٤] ڕژێنەی پرۆستات لەژێر میزڵدان و لە پێشی کۆمەوەیە. لە دوو ناوچەی سەرەکی پێکدێت: ناوچەی ناوەوە کە دەردراو بەرھەم دەھێنێت بۆ ئەوەی ناوپۆشی میزڵدانی نێر بە شێداری بمێنێتەوە، لەگەڵ ناوچەی دەرەوە کە شلەی سپێرم بەرھەم دەھێنێت بۆ ئاسانکاریی تێپەڕبوونی تۆواو.[٣٥] کیسەکانی سپێرم فروکتۆز دەردەدەن بۆ چالاککردن و جووڵاندنی سپێرم، پرۆستاگلاندینەکان بۆ گرژبوونی مناڵدان (ڕەحم) کە یارمەتی جووڵە لە ڕێگەی مناڵدانەوە دەدەن، ھەروەھا چەند ماددەیەکی تر کە یارمەتی بێلایەنکردنی ترشیی زێ دەدەن. ڕژێنەکانی کاوپەر یان ڕژێنەکانی بولبۆریتراڵ دوو پێکھاتەین بە قەبارەی نۆک لەژێر پرۆستاتدا.

توێکاری و سیستمی زاوزێی مێینە

[دەستکاری]
توێکاریی دەرەکی مێینە
[دەستکاری]
ئەندامی زاوزێی دەرەکی مێینە (شیکراوە)

ئەندامی زاوزێی دەرەکیی مێینە بریتییە لە زێ.

مۆنس پوبیس چینێکی نەرمە لە شانە چەورییەکان کە لەسەر ئێسکی بەرگەدەییە.[٣٧] دوای باڵقبوون، ئەم ناوچەیە لە قەبارەدا گەشە دەکات. کۆتایی دەمارەکانی زۆرە و ھەستیاری بزاندنە.[١٤]

لێواری بچووک و لێواری گەورە پێکەوە بە لێوار یان «لێو» ناسراون. لێواری گەورە دوو چەمانەوەی درێژی پێستن کە لە مۆنسەوە تا پەرینیۆم درێژ دەبنەوە. ڕووی دەرەوەی دوای تەمەنی باڵغبوون بە موو دادەپۆشرێت. لە نێوان لێواری بچووکدا لێواری گەورە ھەیە، دوو چەمانەوەی بێ مووی پێست کە لە سەرووی کلیتۆریسەوە (یاخود میتکە) کۆدەبنەوە بۆ پێکھێنانی کابۆی کلیتۆری، کە زۆر ھەستیارە بە دەست لێدان. لە کاتی ورووژانی سێکسیدا، لێواری بچووک پڕ دەبن لە خوێن، ئەمەش دەبێتە ھۆی ئاوسان و سووربوونەوەیان.[١٤]

لێواری بچووک لە شانە بەستەرەکان پێکھاتووە کە لە خوێنبەرەکان دەوڵەمەندە، ئەمەش وادەکات کە ڕەنگێکی پەمەیی ھەبێت. لە نزیک کۆم، لێواری بچووک لەگەڵ لێواری گەورەدا تێکەڵ دەبن.[٣٨] لە حاڵەتی ئاسایی بێ ورووژانی سێکسی، لێواری بچووک دەرچەی زێ و میزڵدان بۆ پاراستنی دادەپۆشێت. لە بنی لێواری بچووکدا ڕژێنەکانی بارتۆلین ھەن، کە چەند دڵۆپ شلەیەکی ئەلکالی لە ڕێگەی بۆریەکانەوە بۆ زێ زیاد دەکەن؛ ئەم شلەیە یارمەتی بەرپەرچدانەوەی ترشیی دەرەوەی زێ دەدات، چونکە سپێرم ناتوانێت لە ژینگەیەکی ترشدا بژی.[١٤] لەوانەیە ڕژێنەکانی سکێن لە دەردانی شلەکە بەرپرسیار بن[٣٩] لە کاتی ئاوھاتنەوەی مێینەدا.[٣٩][٤٠][٤١]

کلیتۆر لە ھەمان شانە کۆرپەییەکانی کێرەوە پێکھاتووە؛ سەرەمیتکە، ھەر وەک کێر، لە بڕێکی زۆر لە کۆتایی دەمارەکان پێکدێت، ھەندێک جار لە کۆتایی دەمارەکان لە کێریش زیاترن، ئەمەش وای کردووە کە زۆر ھەستیار بێت بۆ دەست لێدان.[٤٢][٤٣][٤٤] گلانی کلیتۆر، کە پێکھاتەیەکی بچووک و درێژە، تەنیا یەک ئەرکی ناسراوی ھەیە، ئەویش ھەستکردنە سێکسییەکان. ھەستیارترین ناوچەی ئیرۆجینی مێینەیە و سەرچاوەی سەرەکی ئۆرگازمە لە ژناندا.[٤٥][٤٦][٤٧][٤٨] دەردراوی ئەستوور، کە پێی دەوترێت سمێگما، لە دەوری کلیتۆر کۆدەبنەوە.[١٤] [ لاپەڕە پێویستە ]

دەرچەی زێ و دەرچەی میزڵدان تەنیا کاتێک دیارن کە لێواری بچووک جیادەبنەوە. ئەم کەلێنانە چەندین کۆتایی دەماریان ھەیە کە وایان لێدەکات ھەستیار بن بە دەست لێدان. بە ئەڵقەیەک لە ماسولکەکانی ئیسفەنج دەورە دراون کە پێی دەوترێت ماسولکەی بولبۆکاڤێرنۆسۆس. لەژێر ئەم ماسولکەیەدا و لە بەرامبەر دەرچەی زێدا سەلکی سەربەداڵانە ھەیە، کە یارمەتی زێ دەدات کێر بگرێت، ئەمەش کاتێک لە وروژاندا پڕ دەبێت لە خوێن. لەناو دەرچەی زێدا، پەردەیەکی تەنک ھەیە کە دەرچەی زۆرێک لە کچان دادەپۆشێت. پچڕانی ئەم پەردەیە لە مێژوودا بە لەدەستدانی کچێنی مرۆڤ دادەنرێت، ھەرچەندە بەپێی پێوەرە ھاوچەرخەکان لەدەستدانی کچێنی بە یەکەم جووتبوونی سێکسی دادەنرێت. دەکرێت پەردەی کچێنی بەھۆی چالاکییەکی ترەوە جگە لە جووتبوونی سێکسی بپچڕێت. دەرچەی میزەڕۆ لەڕێگەی میزەڕۆوە بەستراوەتەوە بە میزڵدانەوە؛ میز لە میزڵدان دەردەکات. ئەمەش دەکەوێتە خوارەوەی کلیتۆر و سەرووی دەرچەی زێ.[١٤]

مەمک بریتییە لە شانە ژێرپێستییەکان کە لەسەر سنگی جەستەی مێینەیە لە بەردەم قەفەزەی سنگ.[٣٨] ھەرچەندە لە ڕووی تەکنیکییەوە مەمکەکان بەشێک نین لە ئەناتۆمی سێکسیی مێینە، ھێشتا لە ھەردوو چێژی سێکسی و زاوزێدا ڕۆڵیان ھەیە.[٤٩] مەمک بریتیە لە ڕژێنی ئارەقەی دەستکاریکراو کە لە شانە ڕیشاڵییەکان و چەوری پێکھاتوون کە پاڵپشتی دەکەن و دەمار و بۆری خوێن و بۆری لیمفاوی لەخۆدەگرن.[٣٨] مەبەستی سەرەکییان دابینکردنی شیرە بۆ کۆرپەیەکی گەشەسەندوو. مەمکەکان لە کاتی باڵقبووندا بەھۆی زیادبوونی ھۆرمۆنی ئیسترۆجینەوە گەشە. ھەر مەمکێکی گەورەساڵ لە ١٥ بۆ ٢٠ ڕژێنی مەمکیی بەرھەمھێنەری شیر پێکدێت، کە پێکھاتووە لە بڕبڕەی شێوە ناڕێک کە ڕژێنەکانی کۆئەندامی ھەناسە و بۆرییەکی شیردەر کە بەرەو گۆی مەمک دەڕوات لەخۆدەگرێت. لوولەکان بە بەستەرەشانەکان جیا دەکرێنەوە کە پشتگیری ڕژێنەکان دەکەن و بە شانەکانی سەر ماسولکەکانی ژێرەوەی سنگ دەیانبەستێتەوە.[٣٨] بەستەرەشانەکانی تر، کە تاڵە چڕەکان پێکدەھێنن کە پێی دەوترێت بەستەرە ھەڵواسراوەکان، لە پێستی مەمکەوە بەرەو ناوەوە درێژ دەبنەوە بۆ شانەکانی سنگ بۆ پشتگیریکردنی کێشی مەمک.[٣٨] بۆماوەیی و بڕی شانە چەورییەکان قەبارەی مەمکەکان دیاری دەکەن.[١٤]

بە شێوەیەکی گشتی، پیاوان مەمکی مێینەیان پێ سەرنجڕاکێشە[٥٠] و ئەمەش لە تەڤناری چەندین چانددا ڕاستە.[٥١][٥٢][٥٣] پێدەچێت لە ژناندا خستنەگوڕی گۆی مەمک ببێتە ھۆی کەوتنەکاری توێکڵی ھەستی ئەندامی زاوزێی مێشک (ھەمان ئەو ناوچەیەی مێشک کە بەھۆی خستنەگوڕی میتکە و زێ و ملی مناڵدانەوە چالاک دەبێت)؛[٥٤] ڕەنگە ئەمەش ھۆکارێک بێت بۆ ئەوەی زۆرێک لە ژنان خستنەگوڕی گۆی مەمک بە ورووژێنەر بزانن و ڕوونی بکاتەوە کە بۆچی ھەندێک لە ژنان بە خستنەگوڕی گۆی مەمک بەتەنیا بە ئۆرگازم دەگەن.[٤٩]

توێکاریی ناوەکیی مێینە
[دەستکاری]
سیستەمی زاوزێی مێینە.[٥٥]

ئەندامەکانی زاوزێی ناوەکیی مێینە بریتین لە زێ و مناڵدان و جۆگەی فالۆپ و ھێلکەدان. گولنک جۆگەیەکی ھاوشێوەی قاوغە و لە زێوە تا ملی مناڵدان درێژ دەبێتەوە. لەکاتی جووتبووندا، کێر وەردەگرێت و وەکو کۆگایەک بۆ سپێرم کاردەکات. زێ کەناڵی لەدایکبوونە؛ دەتوانێت تاکوو ١٠ سانتیم فراوان بێت لە کاتی مناڵبوون. زێ لە نێوان میزڵدان و کۆمدایە. زێ بە شێوەیەکی ئاسایی داڕماوە، بەڵام لە کاتی ورووژانی سێکسیدا دەکرێتەوە و درێژ دەبێتەوە و چەورکردن بەرھەم دەھێنێت بۆ ئەوەی ئاسانکاری بۆ تێکردنی کێر بکات. زێ سێ دیواری چیندارە؛ ئەندامێکی خۆپاککەرەوەیە و بەکتریای سروشتی تێدایە کە بەرھەمھێنانی ھەوێن سەرکوت دەکات.[١٤] جیسپات، کە ناوی لە ئێرنست گرافنبێرگەوە ھاتووە کە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٥٠ باسی کردووە، لەوانەیە لە دیواری پێشەوەی زێدا بێت و لەوانەیە ببێتە ھۆی ئۆرگازم. ئەم ناوچەیە لەوانەیە لە قەبارە و شوێندا لە نێوان ژناندا جیاواز بێت؛ لە ھەندێکدا لەوانەیە نەبێت. ھەندێک لە توێژەران ناکۆکن لەسەر پێکھاتە یان بوونی جیسپات و وەک پاشکۆی میتکە سەیری دەکەن.[٥٦][٥٧][٥٨]

مناڵدان یان ڕەحم ئەندامێکی واڵا و ماسولکەییە کە ھێلکەیەکی پیتێنراو خۆی تێدا دەچەقێنێت، ھەر لەوێ گەشە دەکات و دەبێت بە کۆرپەلە.[١٤] مناڵدان لە بۆشایی حەوزدایە، لە نێوان میزڵدان و ڕیخۆڵەدا، و لە سەروو زێوە. زۆربەی جار بە گۆشەی ٩٠ پلە بەرەو پێشەوە لاردەبێتەوە، ھەرچەندە لە نزیکەی ٢٠٪ی ژناندا بەرەو دواوە لاردەبێتەوە.[٣٨] مناڵدان سێ چینە؛ چینی ھەرەناوەکی بریتییە لە ناوپۆشی مناڵدان، کە ھێلکەکە تێیدا دەچێنرێت. لە کاتی ھێلکەدانان ئەم بەشە ئەستوور دەبێت بۆ ھاوکاریکردنی چاندن. ئەگەر چاندن ڕووی نەدا، لە کاتی سووڕی مانگانەدا شل دەکرێتەوە. ملی مناڵدان بریتییە لە کۆتایییە تەسکەکەی مناڵدان. بەشی فراوانی مناڵدان بریتییە لە بنەمناڵدان.[١٤]

لە کاتی ھێلکەداندا، ھێلکەکە بە بۆرییەکانی فالۆپدا دەڕواتە خوارەوە بۆ مناڵدان. ئەمانە نزیکەی ١٠ سانتیمەتر لە ھەردوو لای مناڵدانەوە درێژدەبنەوە. بڕبڕەی پەنجەیی لە کۆتاییەکانی بۆرییەکاندا ھێلکەدان فڵچە دەکەن و ھێلکەکە دوای ئازادبوونی وەردەگرن؛ پاشان ھێلکەکە بۆ ماوەی سێ بۆ چوار ڕۆژ بەرەو مناڵدان دەڕوات.[١٤] دوای جووتبوونی سێکسی، سپێرمەکان لە مناڵدانەوە بۆ ناو ئەم قۆنتەرە مەلە دەکەن. ناوپۆشی بۆرییەکە و دەردراوەکانی ھێلکە و سپێرمەکە دەپارێزن، ھاندەری بەبەربوون و خۆراکدانە بە ھێلکە تا دەگاتە مناڵدان. ئەگەر ھێلکەکە دوای پیتاندن دابەش بوو، دووانەیەکی ھاوشێوە دروست دەبێت. ئەگەر ھێلکەی جیاواز بە تۆوی جیاواز پیتێندرا، دایکەکە دووانەیەکی لێکنەچووی دەبێت.[٣٨]

ھێلکەدانەکان (زاوزێڕژێنی مێینە)، لە ھەمان شانە کۆرپەییەکانی گونەکان گەشە دەکەن. ھێلکەدانەکان بە ئێسکبەندەوە ھەڵواسراون و ئەو سەرچاوەیەن کە ھێلکەکان تێیدا ھەڵدەگیرێن و پێش ھێلکەدان گەشە دەکەن. ھێلکەدانەکان ھاوکات ھۆرمۆنی مێینەی پڕۆجێسترۆن و ئێسترۆجین بەرھەم دەھێنن. لەناو ھێلکەدانەکاندا، ھەر ھێلکەیەک بە خانەی ترەوە دەورە دراوە و لەناو کەلوولێکدایە کە پێی دەوترێت فۆلیکۆلی بنەڕەتی. لە کاتی باڵقبووندا، مانگانە یەکێک یان زیاتر لەم فۆلیکۆلانە ھاندەدرێن بۆ پێگەیشتن. لەگەڵ پێگەیشتنیان، بە فۆلیکۆلی گرافیان پێناسە دەکرێن.[١٤] سیستەمی زاوزێی مێینە ھێلکەکان بەرھەم ناھێنێت؛ نزیکەی ٦٠٬٠٠٠ ھێلکەدان لە کاتی لەدایکبووندا ھەن، کەچی تەنیا ٤٠٠ دانەیان لە ماوەی ژیانی ژنەکەدا پێدەگەن.[٣٨]

ھێلکەدان لەسەر بنەمای خولێکی مانگانەیە؛ ڕۆژی ١٤ بەپیتترین ڕۆژە. لە ڕۆژی یەک تا چواردا، سووڕی مانگانە و بەرھەمھێنانی ئیسترۆجین و پرۆجسترۆن کەم دەبێتەوە و ناوپۆشی مناڵدان دەست دەکات بە تەنکبوونەوە. ناوپۆشی مناڵدان بۆ ماوەی سێ بۆ شەش ڕۆژی داھاتوو شل دەکرێتەوە. کاتێک سووڕی مانگانە کۆتایی ھات، سووڕەکە بە زیادبوونی FSH لە ڕژێنی ھێلکەدانەوە دەست پێدەکاتەوە. ڕۆژانی پێنج تا ساینزە بە قۆناغی پێش ھێلکەدان ناسراون. لەم قۆناغەدا، ڕژێنی ھێلکەدان ھۆرمۆنی ھاندەری فۆلیکۆل (FSH) دەردەدات. کاتێک ئێسترۆجین دەردەدرێت بۆ ڕێگریکردن لە دەردانی FSH، ئەڵقەیەکی کاردانەوەی نەرێنی دێتە ئاراوە. ئیسترۆجین پەردەی مناڵدان ئەستوور دەکات. بەرزبوونەوەی ھۆرمۆنی ھاندەری زەردەتەن (LH) دەسپێکەری ھێلکەدانە.

لە ڕۆژی ١٤دا، بەرزبوونەوەی LH دەبێتە ھۆی ئەوەی فۆلیکۆلێکی گرافیان ڕوو لە ھێلکەدانەکە بکات. فۆلیکۆلەکە دەشکێت و ھێلکە پێگەیشتووەکە دەردەچێت بۆ ناو بۆشایی سک. جۆگەی فالۆپ و فیمبریا ھێلکەکە ھەڵدەگرن. بەڵغەمی ملی مناڵدان دەگۆڕێت تاکوو یارمەتیی جووڵەی سپێرم بدات. لە ڕۆژانی ١٥ بۆ ٢٨، کە بە قۆناغی دوای ھێلکەدان ناسراوە، فۆلیکۆلی گرافیان، کە ئەو کات پێی دەوترێت تەنی زەرد، ئیسترۆجین دەردەدات. بەرھەمھێنانی پرۆجسترۆن زیاد دەکات، ئەمەش ڕێگری دەکات لە دەردانی LH. پەردەی مناڵدان ئەستوور دەبێت بۆ ئامادەکاری بۆ چاندن، ھێلکەکانیش بە بۆرییەکانی فالۆپدا دەڕۆنە خوارەوە بەرەو مناڵدان. ئەگەر ھێلکەکان بەبەرنەبوون و نەچێنران، سووڕی مانگانە دەست پێدەکات.[١٤]

خولی وەڵامدانەوەی سێکسی

[دەستکاری]

خولی وەڵامدانەوەی سێکسی مۆدێلێکە کە باس لەو وەڵامە فیزیۆلۆژیانە دەکات کە لە کاتی چالاکیی سێکسیدا ڕوودەدەن. ئەم مۆدێلە لەلایەن ویلیام ماستەرز و ڤێرجینیا جۆنسن دروست کراوە. بە گوێرەی ماستەرز و جۆنسن، خولی وەڵامدانەوەی سێکسی مرۆڤ لە چوار قۆناغ پێکدێت، کە پێکھاتووە لە ورووژاندن، فەلات، ئۆرگازم، لەگەڵ جێبەجێکردن، کە بە مۆدێلی EPORیش ناودەبرێت. لە قۆناغی وروژاندنی مۆدێلی EPOR، مرۆڤ پاڵنەری ناوەکی بۆ سێکسکردن بەدەست دەھێنێت. قۆناغی فەلات پێشەنگی ئۆرگازمە، کە ڕەنگە زۆرتر بۆ پیاوان بایۆلۆژی بێت و بۆ ژنان زۆرتر دەروونی بێت. ئۆرگازم بریتییە لە بەربوونی گرژی و ماوەی جێبەجێکردن بریتییە لە حاڵەتی وروژێنەرنەکراو پێش ئەوەی خولەکە دووبارە دەست پێبکاتەوە.[١٤]

خولی وەڵامدانەوەی سێکسی نێر لە قۆناغی ورووژاندن دەست پێدەکات؛ دوو سەنتەری ناو بڕبڕەی پشت بەرپرسن لە ڕەپبوونی کێر. ڕەگەکرژێی کێر دەست پێدەکات، لێدانی دڵ زیاد دەکات، گوندێن ئەستوور دەبێت، تەنافی سپێرم کورت دەبێتەوە و گونەکان پڕ دەبن لە خوێن. لە قۆناغی فەلاتدا، تیرەی کێر زیاد دەکات، گونەکان دەئاوسێن و ڕژێنەکانی کاوپەر شلەی پێش سپێرم دەردەکەن. قۆناغی ئۆرگازم، کە لەم ماوەیەدا ھەر ٠٫٨ چرکە جارێک گرژبوونی ڕیتمی ڕوودەدات،[٥٩] لە دوو قۆناغ پێکدێت؛ قۆناغی دەرپەڕین، کە تێیدا گرژبوونی ڕەگی تۆواو و پرۆستات و کیسەی سپێرم ھاندەری ئاوھاتنەوەن، کە قۆناغی دووەمی ئۆرگازمە. ئاوھاتنەوە پێی دەوترێت قۆناغی دەرکردن؛ کە بەبێ ئۆرگازم ناتوانێت ڕووبدات. لە قۆناغی جێبەجێکردندا، نێر لە دۆخێکی بێ ورووژاندندایە کە پێکھاتووە لە ماوەی پشوودان پێش ئەوەی خولەکە بتوانێت دەست پێبکاتەوە. ئەم ماوەیە ڕەنگە لەگەڵ تەمەندا زیاد بکات.[١٤]

وەڵامدانەوەی سووڕی سێکسیی مێینە بە قۆناغی ورووژاندنەوە دەست پێدەکات، کە دەتوانێت لە چەند خولەکێکەوە تا چەند سەعاتێک بەردەوام بێت. تایبەتمەندییەکانی ئەم قۆناغە بریتین لە زیادبوونی لێدانی دڵ و ھەناسەدان، ھەروەھا بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن. ڕەنگە پێست سوورببێتەوە یان پەڵەی سوور لەسەر سنگ و پشت دەربکەوێت؛ مەمکەکان کەمێک قەبارەیان زیاد دەکات و لەوانەیە گۆی مەمکەکان ڕەق ببن و ڕەپ بن. سەرەتای گیرانی خوێنبەرەکان دەبێتە ھۆی ئاوسانی میتکە و لێواری بچووک و زێ. ئەو ماسولکەیەی کە دەوری دەرگای زێی گرتووە توند دەبێتەوە و مناڵدان بەرز دەبێتەوە و قەبارەکەی گەشە دەکات. دیوارەکانی زێ دەست دەکەن بە بەرھەمھێنانی شلەیەکی چەورکەر. قۆناغی دووەم کە پێی دەوترێت قۆناغی فەلات، بە پلەی یەکەم بە چڕبوونەوەی ئەو گۆڕانکاریانەی کە لە قۆناغی وروژاندندا دەستیان پێکردووە تایبەتمەندە. قۆناغی فەلات تا نزیکەی ئۆرگازم درێژدەبێتەوە، کە دەستپێکەری قۆناغی جێبەجێکردنە؛ پێچەوانەبوونەوەی ئەو گۆڕانکاریانەی کە لە قۆناغی ورووژاندن دەستی پێکردووە. لە قۆناغی ئۆرگازمدا، لێدانی دڵ و پەستانی خوێن و گرژی ماسولکەکان و ڕێژەی ھەناسەدان دەگاتە لووتکە. ماسولکەی حەوز لە نزیک زێ و ئیسفەنجەری کۆم و منداڵدان گرژ دەبن. گرژبوونی ماسولکەکان لە ناوچەی زێدا ئاستێکی بەرزی چێژ دروست دەکات، ھەرچەندە ھەموو ئۆرگازمەکان لە سەنتەری میتکەدان.[١٤][٦٠][٦١][٦٢]

شێواویی سێکسی و کێشە سێکسییەکان

[دەستکاری]

بەپێی DSM-IV-TR، شێواویی سێکسی بریتییە لە تێکچوونی ئارەزووی سێکسی و گۆڕانکارییە دەروونی-فیزیۆلۆژییەکانی کە تایبەتمەندی خولی وەڵامدانەوەی سێکسییە و دەبنە ھۆی ناڕەحەتییەکی بەرچاو لە پڕۆسەکەدا. شێواویی سێکسی دەرەنجامی تێکچوونی جەستەیی یان دەروونییە. ھۆکارە جەستەییەکان بریتین لە ناھاوسەنگی ھۆرمۆنەکان، شەکرە، نەخۆشییەکانی دڵ و زۆر شتی تر؛ ھۆکارە دەروونییەکان بریتین لە (بەڵام سنووردار نین بە) فشار، دڵەڕاوکێ و خەمۆکی.[٦٣] شێواویی سێکسی تووشی ھەردوو ژن و پیاویش دەبێت. چوار پۆلی سەرەکیی کێشەی سێکسی لە ژنان ھەیە: شێواویی ئارەزوو، شێواویی ورووژاندن، شێواویی ئۆرگازم و شێواویی ئازاری سێکسی.[١٤] شێواویی ئارەزووی سێکسی کاتێک ڕوودەدات کە تاکێک ئارەزووی سێکسی نامێنێت بەھۆی گۆڕانکاریی ھۆرمۆنەکان و خەمۆکی و دووگیانی. شێواویی وروژاندن بریتییە لە تێکچوونێکی سێکسیی مێینە کە دەبێتە ھۆی کەمی چەوربوونی زێ. جگە لەوەش، کێشەی سووڕی خوێن لەوانەیە کاریگەری لەسەر شێواویی وروژاندن ھەبێت. نەبوونی ئۆرگازم یەکێکی ترە لە شێواویی سێکسی لە ژناندا. کۆتا شێواویی سێکسی جووتبوونی ئازاربەخشە، کە دەکرێت بەھۆی چەند ھۆکارێکەوە بێت، لەوانە بارستەی حەوز و شانەکانی پەڵە و نەخۆشییە ڕاگوێزراوە سێکسییەکان.[٦٤]

سێ شێواویی سێکسی باو لە پیاواندا بریتین لە شێواویی ئارەزووی سێکسی، شێواویی ئاوھاتنەوە، لەگەڵ شێواویی کێر. ڕەنگە لە پیاواندا کێشە جەستەییەکان ھۆکاری کەمیی ئارەزووی سێکسی بن، وەک کەمی ھۆرمۆنی تێستۆستیرۆن یان ھۆکارە دەروونییەکانی وەک دڵەڕاوکێ و خەمۆکی.[٦٥] شێواوییەکانی ئاوھاتنەوە بریتین لە ئاوھاتنەوەی پاشوەچوو، دواکەوتووی ئاوھاتنەوە، لەگەڵ ئاوھاتنەوەی پێشوەختە. شێواویی کێر بریتییە لە نەتوانینی دەستپێکردن و بەردەوامپێدانی ڕەپبوونی کێر کاتی جووتبووندا.[٦٦]

لایەنە دەروونییەکان

[دەستکاری]

وەک یەکێک لە جۆرەکانی ڕەفتار، لایەنە دەروونییەکانی دەربڕینی سێکسی لە چوارچێوەی بەشداریکردنی سۆزداری، ناسنامەی جێندەری، گەرموگوڕی نێوانزەینی و کاریگەریی زاوزێیی داروێنیدا لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە. سێکس لە مرۆڤدا وەڵامی قووڵی سۆزداری و دەروونی دروست دەکات. ھەندێک لە تیۆریستەکان زایەندێتی وەک سەرچاوەی ناوەندی کەسایەتی مرۆڤ دەناسێنن.[٦٧] توێژینەوە دەروونییەکانی زایەندێتی سەرنج دەخەنە سەر ئەو کاریگەرییە دەروونییانەی کە کاریگەرییان لەسەر ڕەفتار و ئەزموونە سێکسییەکان ھەیە.[١٣] شیکارییە دەروونییە سەرەتایییەکان لەلایەن زیگمۆند فرۆیدەوە ئەنجامدراون، کە باوەڕیان بە ڕێبازێکی دەروونشیکاری ھەبوو. ھەروەھا چەمکەکانی گەشەسەندنی دەروونیی سێکسی و کۆمپلێکسی ئۆدیپسی پێشنیار کرد، لەپاڵ تیۆری تردا.

ناسنامەی جێندەری ھەستی مرۆڤە بۆ جێندەری خۆی، جا چ نێر، چ مێ، یان نا دووانەیی بێت.[پ][٦٨] ناسنامەی جێندەری دەتوانێت پەیوەست بێت بە ڕەگەزی دیاریکراو لە کاتی لەدایکبووندا یان دەتوانێت جیاواز بێت لێی.[٦٩] ھەموو کۆمەڵگەکان کۆمەڵێک پۆلی جێندەرییان ھەیە کە دەتوانێت ببێتە بنەمای پێکھێنانی شوناسی کۆمەڵایەتیی مرۆڤ لە پێوەندی لەگەڵ ئەندامانی دیکەی کۆمەڵگەدا.

ڕەفتاری سێکسی و پەیوەندییە گەرموگوڕەکان کاریگەرییەکی توندی ئاراستەی سێکسیی کەسەکەیان لەسەرە.

ئاڕاستەی سێکسی نەخشێکی بەردەوامی سەرنجڕاکێشانی ئەوینی یان سێکسییە (یان تێکەڵەیەک لەمانە) بۆ کەسانی زایەندی بەرامبەر، ھاوزایەند، یان ھەردوو زایەند. کەسانی جیازایەندخواز لە ڕووی ئەوینی/سێکسییەوە سەرنجیان بۆ ئەندامانی زایەندی بەرامبەر ھەیە، ھاوزایەندخوازەکان بە شێوەیەکی ئەوینی/سێکسی سەرنجیان بۆ کەسانی ھاوزایەندی خۆیان ھەیە (نێر بۆ نێر و مێ بۆ مێ)، و ئەوانەی دووزایەندخوازن لە ڕووی ئەوینی/سێکسییەوە سەرنجیان بۆ ھەردوو زایەندەکە ھەیە.[٥]

بیرۆکەی ئەوەی کە ھاوزایەندخوازی لە ئەنجامی پێچەوانەبوونەوەی ڕۆڵی جێندەرییەوە دێتە ئاراوە، بەھۆی وێناکردنی پیاوانی ھاوزایەندخواز وەک ژنانە و لێزبیەنەکان وەک پیاوانە لەلایەن میدیاکانەوە بەھێزتر کراوە.[٧٠] بەڵام، یەکسانبوون یان نەبوونی کەسێک لەگەڵ بیرۆکە کڵێشەیییە جێندەرییەکان ھەمیشە پێشبینی ئاڕاستەی سێکسی ناکات. کۆمەڵگە پێی وایە ئەگەر پیاو پیاوانە بێت ئەوا جیازایەندخوازە و ئەگەر پیاویش مێینە بێت ئەوا ھاوزایەندخوازە. ھیچ بەڵگەیەکی بەھێز نییە کە ئاڕاستەی ھاوزایەندخوازی یان دووزایەندخوازی بە ڕۆڵی جێندەری نائاسایییەوە ببەستێتەوە. لە سەرەتای سەدەی ٢١ەوە، ھاوزایەندخوازی چیتر بە نەخۆشییەک یان دۆخێکی نائاسایی نەبینراوە. تیۆرییەکان زۆر ھۆکاریان بەستووەتەوە بە ھاوزایەندخوازبوونەوە، لەوانە بۆماوەیی، توێکاری، پلەی لەدایکبوون و ھۆرمۆنەکانی ژینگەی پێش لەدایکبوون.[٧٠]

جگە لە پێویستیی زاوزێکردن، مرۆڤ لەبەر چەندین ھۆکاری تر سێکس دەکەن. بەپێی توێژینەوەیەک کە لەسەر خوێندکارانی زانکۆ ئەنجامدراوە (Meston & Buss, 2007)، چوار ھۆکاری سەرەکیی چالاکییە سێکسییەکان بریتین لە سەرنجڕاکێشانی جەستەیی، وەک ئامرازێک بۆ گەیشتن بە ئامانجێک، بۆ زیادکردنی پەیوەندی سۆزداری، و کەمکردنەوەی نائەمنی.[٧١]

زایەندێتی و تەمەن

[دەستکاری]

زایەندێتیی مناڵان

[دەستکاری]

تا ئەو کاتەی زیگمۆند فرۆید سێ وتارەکەی لەسەر تیۆری سێکسی لە ساڵی ١٩٠٥ بڵاوکردەوە، زۆرجار مناڵان وەک سێکسنەخواز سەیر دەکران، بەپێی ئەم تێڕوانینە، تا دوای گەشەکردن مناڵان ھیچ زایەندێتییەکییان نییە. زیگمۆند فرۆید یەکێک بوو لە یەکەم توێژەران کە زایەندێتی مناڵانی بە جددی وەرگرت. بیرۆکەکانی وەک گەشەسەندنی دەروونی سێکسی و ململانێی ئۆدیپ زۆر مشتومڕیان لەسەر بووە بەڵام داننان بە بوونی زایەندێتی مناڵان گەشەسەندنێکی گرنگ بووە.

فرۆید گرنگی و ناوەندێتی بە پاڵنەرە سێکسییەکان بەخشی لە ژیان و کردەوە و ڕەفتاری مرۆڤدا؛ وتی پاڵنەرە سێکسییەکان ھەیە و دەتوانرێت لە مناڵاندا ھەر لە لەدایکبوونەوە دەستنیشان بکرێن. ئەمە لە تیۆری سێکسییەتی کۆرپەدا ڕوون دەکاتەوە و دەڵێت ھەوەسی سێکسی (libido) گرنگترین ھێزی پاڵنەرە لە ژیانی باڵقبوواندا. فرۆید لەسەر گرنگیی پەیوەندیی نێوان کەسەکان بۆ گەشەکردنی سێکسی و سۆزداری مرۆڤ نووسیویەتی. لە لەدایکبوونەوە، پەیوەندی دایک بە کۆرپەوە کاریگەری لەسەر توانای دواتری کۆرپە ھەیە بۆ چێژوەرگرتن و وابەستەبوون.[٧٢] فرۆید دوو ڕەوتی ژیانی سۆزداری وەسف کرد؛ ڕەوتێکی بەسۆز، لەوانەش پەیوەندییەکانمان لەگەڵ کەسە گرنگەکانی ژیانمان؛ و ڕەوتێکی شەھوانی، لەوانەش خواستمان بۆ تێرکردنی پاڵنەرە سێکسییەکان. لە تەمەنی ھەرزەکاریدا گەنجێک ھەوڵدەدات ئەم دوو ڕەوتە سۆزدارییە یەکبخات.[٧٣]

ھەروەھا ئەلفڕێد کینزی لە ڕاپۆرتەکانی کینسیدا پشکنینی زایەندێتی مناڵانی کردووە. مناڵان بە سروشتی خۆیان ھۆگرن لە جەستە و ئەرکە سێکسییەکانیان. بۆ نموونە، پرسیار دەکەن کە کۆرپە چۆن دروست دەبێت، تێبینی جیاوازیی نێوان نێر و مێ دەکەن، و زۆربەیان بەشداریی یارییەکانی ئەندامی زاوزێ دەکەن، کە زۆرجار بە ھەڵە بە دەسپەڕ دەزانرێت. کایەی سێکسیی مناڵان، کە بە «کایەی پزیشکی» ناسراوە، نمایشکردن یان پشکنینی ئەندامی زاوزێ لەخۆدەگرێت. زۆرێک لە مناڵان بەشداری لە ھەندێک یاری سێکسیدا دەکەن، بە شێوەیەکی گشتی لەگەڵ خوشک و برا یان ھاوڕێکانیان. کایەی سێکسی لەگەڵ کەسانی تر بەزۆری لەگەڵ گەشەکردنی مناڵان کەم دەبێتەوە، بەڵام لەوانەیە دواتر خاوەنی ئارەزووی ئەوین بن بۆ ھاوتەمەنەکانیان. ئاستی زانینخوازی لەم ساڵانەدا بەرز دەمێنێتەوە، بەڵام بەرزبوونەوەی سەرەکیی ئارەزووی سێکسی لە ھەرزەکاریدا ڕوودەدات.[٧٤]

زایەندێتی لە گەورەساڵیدا

[دەستکاری]

زایەندێتی گەورەساڵان لە مناڵییەوە سەرچاوە دەگرێت؛ بەڵام وەک زۆرێک لە تواناکانی تری مرۆڤ، زایەندێتی جێگیر نییە، بەڵکوو پێدەگات و گەشە دەکات. باوەڕێکی کڵێشەیی باو سەبارەت بە گەورەساڵان ئەوەیە کە لەگەڵ پیربوون، توانای سێکسی و ئارەزوو بەشداریکردنیان لە کردەوە سێکسییەکان لەدەست دەدەن. ئەم تێڕوانینە ھەڵەیە لەلایەن چاندی بەناوبانگی ڕۆژاواوە بەھێزتر کراوە، کە زۆرجار گاڵتە بەو گەورەساڵانە دەکات کە ھەوڵی بەشداریکردن لە چالاکییە سێکسییەکان دەدەن. مەرج نییە تەمەن پێویستی یان ئارەزووی دەربڕینی سێکسی بگۆڕێت. ئەو کەپڵانەی کە پەیوەندییەکی درێژخایەنیان ھەیە، لەوانەیە بۆیان دەرکەوێت کە چەندبارەبوونەوەی چالاکییە سێکسییەکانیان بە تێپەڕبوونی کات کەم دەبێتەوە و جۆری دەربڕینی سێکسی ڕەنگە بگۆڕێت، بەڵام ڕەنگە ھەستی ئەوینی و گەرموگوڕییان لەگەڵ یەکتر بەردەوام بێت لە گەشەکردن بە تێپەڕبوونی کات.[٧٥]

لایەنە کۆمەڵایەتی و چاندییەکان

[دەستکاری]
ڕێپێوانێکی ڕزگاریخوازی ژنان لە مانگی ئابی ساڵی ١٩٧٠؛ واشنتۆن، پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.[٧٦]
ڕێپێوانێکی ڕزگاریخوازیی ھاوزایەندخوازان لە لەندەن لە بەریتانیا، نز. 1972. لافیتەیەکی بەرەی ئازادی ھاوزایەندخوازان لە وێنەکەدا دەردەکەوێت.[٧٧]

دەتوانرێت زایەندێتیی مرۆڤ وەک بەشێک لە ژیانی کۆمەڵایەتی مرۆڤەکان بناسرێت، کە بە یاسا نائاشکراکانی ڕەفتار و دۆخی ئێستا بەڕێوەدەچێت؛ ئەمەش ڕوانگە بۆ گرووپەکانی ناو کۆمەڵگەیەک بەرتەسک دەکاتەوە.[١٣] زەمینەی کۆمەڵایەتی-فەرھەنگی کۆمەڵگە، لەوانەش کاریگەرییەکانی سیاسەت و میدیای گشتی، کاریگەری لەسەر نۆرمە کۆمەڵایەتییەکان ھەیە، یانیش ھەر ئەو فاکتەرانە نۆرمەکان دروست دەکەن. بە درێژایی مێژوو، نۆرمە کۆمەڵایەتییەکان لە ئەنجامی بزووتنەوەکانی وەک شۆڕشی سێکسی و سەرھەڵدانی فێمینیزمدا لە گۆڕاندان و بەردەوامن لە گۆڕان.[٧٨][٧٩]

پەروەردەی سێکسی

[دەستکاری]

تەمەن و شێوازی ئاگادارکردنەوەی مناڵان لە پرسەکانی زایەندێتی، بابەتی پەروەردەی سێکسییە. سیستمی قوتابخانەکان لە نزیکەی ھەموو وڵاتە پێشکەوتووەکاندا جۆرێک لە پەروەردەی سێکسییان ھەیە، بەڵام سروشتی ئەو پرسانەی کە دەیانگرێتەوە زۆر جیاوازە. لە ھەندێک وڵاتدا، وەک ئوسترالیا و بەشێکی زۆری ئەورووپا، پەروەردەی سێکسی گونجاو لەگەڵ تەمەندا زۆرجار لە پێش قوتابخانەوە دەستپێدەکات، لەکاتێکدا وڵاتانی دیکە پەروەردەی سێکسی بۆ ساڵانی پێش ھەرزەکاری و تەمەنی ھەرزەکاری بەجێدەھێڵن.[٨٠] پەروەردەی سێکسی کۆمەڵێک بابەت دەگرێتەوە، لەوانە لایەنە جەستەیی و دەروونی و کۆمەڵایەتییەکانی ڕەفتاری سێکسی. کۆمەڵگەکان بۆچوونی جیاوازیان ھەیە لەسەر تەمەنی گونجاو بۆ مناڵان بۆ ئەوەی لەسەر زایەندێتی فێرببن. بەپێی گۆڤاری تایم و سی ئێن ئێن، ٧٤٪ی ھەرزەکاران لە ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕایان گەیاندووە کە سەرچاوەی سەرەکیی زانیارییە سێکسییەکانیان ھاوتەمەنەکانیان و میدیاکان بووە، لەکاتێکدا ١٠٪یان ناوی دایک و باوکیان یان خولێکی پەروەردەی سێکسییان ناوە.[١٤]

لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، ھەندێک لە بەرنامەکانی پەروەردەی سێکسی ھاندەری خۆبەدوورگرتنن لە چالاکییە سێکسییەکان. لە بەرامبەردا، پەروەردەی سێکسیی گشتگیر ئامانجی ھاندانی خوێندکارانە بۆ ئەوەی بەرپرسیارێتی زایەندێتیی خۆیان بگرنە ئەستۆ و بزانن چۆن سێکسی سەلامەت و تەندروست و چێژبەخش ئەنجام بدەن ئەگەر و کاتێک ھەڵیانبژارد.[٨١]

لایەنگرانی پەروەردەی خۆبەدوورگرتن پێیان وایە فێرکردنی مەنھەجێکی گشتگیر ھانی ھەرزەکاران دەدات بۆ سێکسکردن، لەکاتێکدا لایەنگرانی پەروەردەی سێکسیی گشتگیر دەڵێن زۆرێک لە ھەرزەکاران ھەر سێکس دەکەن و پێویستە زانیارییان ھەبێت لەسەر سێکسکردنی بەرپرسیارانە. بەپێی داتاکانی ڕاپرسیی درێژخایەنی نیشتمانی بۆ گەنجان، زۆرێک لەو ھەرزەکارانەی کە بەنیازن خۆیان لە سێکسکردن بگرنەوە، شکست دەھێنن و کاتێک ئەم ھەرزەکارانە سێکس دەکەن، زۆربەیان شێوازی سێکسی سەلامەت وەک ڕێگری لە دووگیانی بەکارناھێنن.[٨٢]

زایەندێتی لە مێژوودا

[دەستکاری]

زایەندێتی بە درێژایی مێژوو بەشێکی گرنگی بوونی مرۆڤ بووە.[٨٣] ھەموو شارستانییەتەکان لە ڕێگەی ستاندارد و نوێنەرایەتی و ڕەفتاری سێکسییەوە زایەندێتییان بەڕێوەبردووە.[٨٣]

پێش سەرھەڵدانی کشتوکاڵ، کۆمەڵێک ڕاوچی-کۆکەرەوە و گرووپە کۆچەرییەکان لە جیھاندا نیشتەجێ بوون. ئەم گرووپانە ستانداردی سێکسیی سنوورداریان سەبارەت بە جەختکردن لەسەر چێژی سێکسی کەمتر ھەبووە، بەڵام یاسا و سنووری دیاریکراویان ھەبوو. ھەندێک لە بەردەوامییە بنەڕەتییەکان یان ستانداردە سەرەکییە ڕێکخراوەیییەکان لەگەڵ گرژیی نێوان دانپێدانان بە چێژ، بەرژەوەندی و پێویستی زاوزێکردن لە پێناو نەزمی کۆمەڵایەتی و مانەوەی ئابووریدا ململانێیان دەکرد. ھەروەھا ڕاوچی-کۆکەرەوەکان بەھایەکی زۆریان بە ھەندێک جۆری ھێمای سێکسی دەدا.

گرژییەکی باو لە کۆمەڵگە ڕاوچی-کۆکەرەوەکاندا لە ھونەرەکانیاندا دەردەکەوێت، کە جەختی لەسەر زایەندێتی پیاوان و لێھاتوویی دەکردەوە، بەڵام ھێڵە جێندەرییەکانیشی لە بابەتە سێکسییەکاندا کاڵ دەکردەوە. نموونەیەک لەم وێناکردنانەی کە پیاوان زاڵن، ئەفسانەی خولقاندنی میسرییە، کە تێیدا خوداوەندی خۆر ئاتوم دەستپەڕ بەسەر ئاودا دەکات و ڕووباری نیل دروست دەکات. لە ئەفسانەی سۆمەریدا، تۆواوی خوداوەندەکان دیجلەی پڕ کردبوو.[٨٣]

کاتێک کۆمەڵگە کشتوکاڵییەکان سەریان ھەڵدا، چوارچێوەی سێکسی بە شێوەیەک گۆڕا کە بۆ چەندین ھەزار ساڵ لە زۆربەی ناوچەکانی ئاسیا و ئەفریقا و ئەورووپا و بەشێک لە ئەمریکا بەردەوام بوو. یەکێک لە تایبەتمەندییە نوێیە باوەکان بۆ ئەم کۆمەڵگەیانە، چاودێریکردنی بەکۆمەڵ بوو بۆ ڕەفتاری سێکسی بەھۆی شارنشینی و گەشەکردنی چڕی دانیشتووان. مناڵان بە شێوەیەکی باو شایەتحاڵی سێکسی نێوان دایک و باوکیان بوون چونکە زۆرێک لە خێزانەکان ھەمان شوێنی خەوتنیان ھەبووە. بەھۆی خاوەندارێتی زەوی، دیاریکردنی باوکایەتی مناڵ گرنگ بوو، کۆمەڵگە و ژیانی خێزانیش بوو بە پیاوسالاری.[٨٤] ئەم گۆڕانکارییانە لە ئایدۆلۆژیای سێکسیدا بۆ کۆنترۆڵکردنی زایەندێتی مێینە و جیاکردنەوەی ستانداردەکان بەپێی جێندەر بەکارھێنران. لەگەڵ ئەم ئایدۆلۆژیایانەدا، خاوەندارێتی سێکسی و زیادبوونی ئیرەیی سەریھەڵدا.

لەکاتێکدا شارستانییەتە کلاسیکەکان پێشینەی شارستانییەتەکانی پێش خۆیانی دەھێشتەوە، ڕێبازێکی تاڕاددەیەک جیاوازی بۆ جێندەر، دەربڕینی ھونەری جوانی سێکسی و ڕەفتارەکانی وەک ھاوزایەندخوازی دادەمەزراند. ھەندێک لەو جیاکارییانە لە کتێبی ڕێنمایی سێکسیدا وێنا کراون، کە لە نێو شارستانییەتەکانی چین، یۆنان، ڕۆما، فارس و ھیندستانیشدا باو بوون؛ ھەریەکەیان مێژووی سێکسی خۆیان ھەیە.[٨٣]

پێش سەدەکانی ناوەڕاستی باڵا، پێدەچێت کردەوەی ھاوزایەندخوازی لەلایەن کڵێسای مەسیحییەوە چاوپۆشی لێ کرابێت.[٨٥] لە ماوەی سەدەی دوازدەھەمدا، دوژمنایەتی بەرامبەر بە ھاوزایەندخوازی دەستی بە بڵاوبوونەوە کرد لە سەرانسەری دامەزراوە ئایینی و عەلمانییەکاندا. لە کۆتایی سەدەی نۆزدەھەمدا وەک نەخۆشییەک سەیر دەکرا.[٨٥]

لە سەرەتای شۆڕشی پیشەسازیی سەدەی ١٨ و ١٩دا، گۆڕانکاری زۆر لە پێوەرە سێکسییەکاندا ڕوویدا. ئامێری نوێی دەستکردی کۆنتڕۆڵکردنی مناڵبوونی وەک کۆندۆم و دایەفرام پێشنیاز کران. پزیشکەکان دەستیان کرد بە ئیدیعاکردنی ڕۆڵی نوێ لە بابەتە سێکسییەکان، پێداگربوون کە ئامۆژگارییەکانیان بۆ ئەخلاقی سێکسی و تەندروستی زۆر گرنگ بوو. پیشەسازییە نوێیەکانی پۆڕنۆگرافی گەشەیان کرد و ژاپۆن یەکەم یاسای دژی ھاوزایەندخوازی پەسەند کرد. لە کۆمەڵگە ڕۆژاواییەکاندا، پێناسەی ھاوزایەندخوازی بەردەوام لە گۆڕاندا بوو؛ کاریگەری ڕۆژاوا لەسەر چاندەکانی تر زیاتر باو بوو. پەیوەندییە نوێیەکان کێشەی جددییان لە دەوری سێکس و نەریتە سێکسییەکان دروست کرد. ھەروەھا گۆڕانکاری گەورە لە ڕەفتاری سێکسیدا ڕوویدا. لەم ماوەیەدا تەمەنی باڵقبوون لە تەمەنێکی گەنجترەوە دەستی پێدەکرد، بۆیە گرنگیدانێکی نوێ بە ھەرزەکاری وەک سەردەمی سەرلێشێواوی سێکسی و مەترسی سەریھەڵدا. گرنگیدانێکی نوێ لەسەر ئامانجی ھاوسەرگیری ھەبوو؛ زیاتر وەک ئەوەی بۆ ئەوین سەیر دەکرا نەک تەنیا بۆ ھۆکاری ئابووری و وەچەخستنەوە.[٨٣]

ھاڤلۆک ئێلیس و زیگمۆند فرۆید ھەڵوێستی قبوڵکەرتریان بەرامبەر بە ھاوزایەندخوازی گرتەبەر؛ ئیلیس ئاماژەی بەوەکردووە کە ھاوزایەندخوازی لەگەڵ لەدایکبوون دروست دەبێت و بەو ھۆیەوە نە بێڕەوشتییە و نە نەخۆشی، و زۆرێک لە ھاوزایەندخوازان بەشدارییەکی بەرچاویان لە کۆمەڵگادا کردووە.[٨٥] فرۆید نووسیویەتی کە ھەموو مرۆڤەکان توانای بوون بە جیازایەندخواز یان ھاوزایەندخواز ھەیە؛ ھیچ کام لەم دوو ئاڕاستەیە گریمانە نەکرا کە زگماکی بن.[٧٠] بە گوێرەی فرۆید، ئاڕاستەی سێکسیی مرۆڤ پەیوەست بوو بە دەرەنجامی کۆمپلێکسی ئۆدیپس. ئاماژەی بەوەشکردووە، ھاوزایەندخوازی پیاوان لە دەرەنجامی بوونی دایکێکی زۆردار و ڕەتکەرەوە سەری ھەڵداوە، گوایە کە بوونی دایکێکی لەم شێوەیە وای لە نێرە ھاوزایەندخوازەکان کردووە بۆ خۆشەویستی و سۆز ڕوو لە باوکیان بکەن و دواتر بە گشتی لە پیاوانی تر. وتی ھاوزایەندخوازی مێینە کاتێک پەرەی سەندووە کە کچێک دایکی خۆشویستووە و خۆی لەگەڵ باوکیدا ناساندووە و لەو قۆناغەدا جێگیر بووە.[٧٠]

ئەلفرێد کینزی دەستی بە سەردەمێکی ھاوچەرخی لێکۆڵینەوە لە سێکس کرد. زانیاری لە پرسیارنامەکانی کۆکردەوە کە لە زانکۆی ئیندیانا بە خوێندکارەکانی دابوو، بەڵام دواتر گۆڕا بۆ چاوپێکەوتنی کەسی سەبارەت بە ڕەفتارە سێکسییەکان. کینسی و ھاوکارەکانی نموونەیان لە ٥٬٣٠٠ پیاو و ٥٬٩٤٠ ژن وەرگرتووە. بۆی دەرکەوت کە زۆربەی خەڵک دەستپەڕ دەکەن، زۆربەیان بەشداری سێکسی دەم دەکەن، ژنان توانای ئەوەیان ھەیە چەندین جار ئۆرگازمیان ھەبێت و زۆرێک لە پیاوان لە تەمەنیاندا جۆرێک لە ئەزموونی ھاوزایەندخوازییان ھەبووە.[١٤]

پێش پزیشک ویلیام ماستەرز، و زانای ڕەفتار ڤێرجینیا جۆنسن، لێکۆڵینەوە لە توێکاری و توێژینەوە فیزیۆلۆژییەکانی سێکس ھێشتا سنووردار بوو بە تاقیکردنەوەکان لەسەر ئاژەڵانی تاقیگە. ماستەرز و جۆنسن دەستیان کرد بە چاودێریکردنی ڕاستەوخۆ و تۆمارکردنی وەڵامە جەستەییەکان لە مرۆڤەکاندا کە لە تاقیگەدا و لەژێر چاودێریدا چالاکیی سێکسییان ئەنجام دەدا. ئەوان ١٠٬٠٠٠ ئەڵقەی کردەوەی سێکسییان لە نێوان ٣١٢ پیاو و ٣٨٢ ژندا بینیوە. ئەمەش ڕێخۆشکەری دروستبوونی شێوازەکانی چارەسەرکردنی کێشە کلینیکی و نائاساییەکان بوو. لە ساڵی ١٩٦٥، ماستەرز و جۆنسن یەکەم کلینیکی ساڕێژگەی سێکسییان کردەوە. لە ساڵی ١٩٧٠دا لە کتێبەکەیاندا بە ناوی ناتەواوی سێکسی مرۆڤ باسیان لە تەکنیکەکانی چارەسەرکردنیان کردووە.[١٤]

چاپی یەکەمی کتێبی ڕێنمایی دەستنیشانکردن و ئاماری نەخۆشییە دەروونییەکان کە لەلایەن کۆمەڵەی دەروونپزیشکی ئەمریکییەوە بڵاوکراوەتەوە، ھاوزایەندخوازی وەک نەخۆشییەکی دەروونی و بە تایبەتیتر «تێکچوونی کەسایەتیی کۆمەڵایەتی» پۆلێن کردووە.[٨٦] ئەم پێناسەیە وەک تێگەیشتنێکی پیشەیی بۆ ھاوزایەندخوازی تا ساڵی ١٩٧٣ بەکارھات، لەم ساڵەدا، کۆمەڵەی دەروونپزیشکیی ئەمریکی ھاوزایەندخوازیی لە پێڕستی دەستنیشانکردنەکانیان بۆ نەخۆشییە دەروونییەکان لابرد.[٨٦] لە ڕێگەی لێکۆڵینەوەکانییەوە لەسەر پیاوانی جیازایەندخواز و ھاوزایەندخواز، ئیڤلین ھووکەر ئاشکرای کرد کە ھیچ پەیوەندییەک لە نێوان ھاوزایەندخوازی و نەسازاوی دەروونیدا نییە،[٨٧] و دۆزینەوەکانی ڕۆڵێکی سەرەکییان ھەبوو لە گواستنەوەی کۆمەڵگەی زانستی لەو ڕووانگەیەی کە ھاوزایەندخوازی شتێکە کە پێویستی بە چارەسەرکردن ھەیە.[٨٨]

زایەندێتی، داگیرکاری و ڕەگەز

[دەستکاری]

داگیرکەرە ئەورووپییەکان بۆیان دەرکەوت کە زۆرێک لە چاندە غەیرە ئەورووپییەکان دەربڕینی زایەندێتی و جێندەرییان جیاوازە لە چەمکی ئەورووپی سەبارەت بە سیسنۆرماتیڤیتی جیازایەندخوازی. ئەمانە بریتی بوون لە پراکتیزەکردنی ترانسجێندەری.[٨٩] لە ساڵی ١٥١٦ دا، ڤاسکۆ نونیز دی بالبۆا، گەڕوانێکی ئیسپانی، خەڵکی ڕەسەنی ئەمریکای ناوەڕاستی دۆزییەوە، لەنێویاندا چەندین پیاوی ڕەسەن کە جل و بەرگی ژنیان لەبەردا بوو و سێکسیان لەگەڵ یەکتر دەکرد، دەرەنجام، ٤٠ لەو پیاوانەی دەرخواردی سەگەکانی دا بەھۆی ئەوەی ڕەفتار و زایەندێتیان لەگەڵ جێندەریان نەسازاوە.[٨٩][٩٠] لە ئەمریکای باکوور و ویلایەتە یەکگرتووەکان، ئەورووپییەکان بانگەشەی بێڕەوشتیی سێکسییان بەکارھێناوە بۆ پاساوھێنانەوە بۆ دووچاوەکیکردن بەرامبەر کەمینە ڕەگەزی و نەتەوەییەکان.[٩١]

ھەروەھا زانایان لێکۆڵینەوە لەو ڕێگایانە دەکەن کە کۆلۆنیالیزم لەمڕۆدا کاریگەریی لەسەر زایەندێتی ھەبووە و دەڵێن بەھۆی ڕەگەزپەرستی و کۆیلایەتییەوە گۆڕانکارییەکی گەورەی بەسەردا ھاتووە.[٩٢][٩٣]

لۆرا ستۆلەر لە کتێبەکەیدا بە ناوی «زانینی جەستەیی و دەسەڵاتی ئیمپراتۆری: جێندەر، ڕەگەز و ئەخلاق لە ئاسیای کۆلۆنیالیزمدا»، لێکۆڵینەوە لەوە دەکات کە چۆن کۆلۆنیالیستە ھۆڵەندییەکان کۆنترۆڵی سێکسی و سزای سێکسیی تایبەت بە جێندەرەکانیان بەکارھێناوە بۆ جیاکردنەوەی حاکمەکان و حوکمکراوەکان و سەپاندنی باڵادەستی کۆلۆنیالیزم بەسەر خەڵکی ئیندۆنیزیا.[٩٤]

لە ئەمریکا ١٥٥ ھۆزی ڕەسەن تۆمارکراون کە کەسانی «دوو ڕۆح»یان لەناو ھۆزەکانیاندا لە باوەش گرتووە، بەڵام کۆی ژمارەی ھۆزەکان دەتوانێت زیاتر بێت لەوەی کە بەڵگەی لەسەرە.[٩٥] کەسانی دوو ڕۆحی ئەندامی ئەو کۆمەڵگەیانە بوون و ئێستاش ھەن کە ناچنە ژێر پۆلە جێندەرییە ڕۆژاواییەکانی نێر و مێ، بەڵکوو دەچنە ژێر پۆلی «ڕەگەزی سێیەم».[٩٦] ئەم سیستمە جێندەرییە دژایەتی ھەردوو دووانەی جێندەری و ئەو جەختکردنەوەیە دەکات کە زایەند و جێندەر ھەمان شتن.[٩٧] دوو ڕۆح لەبری ئەوەی لەگەڵ ڕۆڵی نەریتی ژن و پیاودا بگونجێت، شوێنێکی تایبەت لە کۆمەڵگەکانیاندا پڕدەکاتەوە.

بۆ نموونە، مرۆڤی دوو ڕۆح بە شێوەیەکی باو ڕێزیان لێدەگیرێت بەھۆی ئەوەی خاوەنی حیکمەت و ھێزی ڕۆحیی تایبەتن.[٩٧] ھەروەھا کەسانی دوو ڕۆح دەتوانن بەشداری لە ھاوسەرگیریدا بکەن، چی تاکھاوسەر و فرەھاوسەریش.[٩٨] لە ڕووی مێژووییەوە، کۆلۆنیالیستە ئەورووپییەکان پەیوەندییەکانی کەسانی دوو ڕۆحیان وەک ھاوزایەندخوازی دەبینی، ھەربۆیە باوەڕیان بە کەمتەرخەمی ئەخلاقی خەڵکی ڕەسەن ھەبوو.[٩٧] لە کاردانەوەدا، کۆلۆنیالیستەکان دەستیان کرد بە سەپاندنی نۆرمە ئایینی و کۆمەڵایەتییەکانی خۆیان بەسەر کۆمەڵگە ڕەسەنەکاندا، ئەمەش ڕۆڵی کەسانی دوو ڕۆحی لە چاندە ڕەسەنەکاندا کەمکردەوە.[٩٩] لە چوارچێوەی زەمانەتەکاندا، یاسای تاوانە ئایینییەکانی ساڵانی ١٨٨٠ بە ڕوونی ئامانجی «ھێرشکردنی دڕانەی سەر پراکتیزە سێکسی و ھاوسەرگیرییە ڕەسەنەکان بوو».[٩٧] ئامانجی کۆلۆنیالیستەکان ئەوە بوو کە گەلانی ڕەسەن خۆیان لە ئایدیاڵە یۆرۆ-ئەمریکییەکان لە خێزان، زایەندییەت، دەربڕینی جێندەری و زۆر شتی تردا ھاوسان بکەن.[٩٧]

پەیوەندی نێوان واتا سێکسییە بنیات نراوەکان و ئایدۆلۆژیای ڕەگەزی لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە. بە گوێرەی جوان ناگل، واتا سێکسییەکان بۆ پاراستنی سنوورە ڕەگەزی و نەژادی و نەتەوەییەکان بە بێڕێزیکردن بە «ئەوانی دیکە» و ڕێکخستنی ڕەفتاری سێکسی لەناو گرووپەکەدا بنیات دەنرێن. ئەو دەنووسێت «ھەم پابەندبوون و ھەم لادان لەم جۆرە ڕەفتارە پەسەندکراوانە، ڕژێمە ڕەگەزی، نەتەوەیی و ناسیۆنالیستەکان پێناسە دەکەن و بەھێزیان دەکەن».[١٠٠][١٠١] لە ئەمریکا، خەڵکی ڕەنگاوڕەنگ بە شێوازی جیاواز ڕووبەڕووی کاریگەرییەکانی کۆلۆنیالیزم دەبنەوە، بۆ نموونە بیروباوەڕە کڵێشەییەکانی سەبارەت بە مامی و ئیزابێل بۆ ژنانی ڕەشپێست؛ گوڵی نیلوفەر و خانمی ئەژدیھا بۆ ژنانی ئاسیا؛ و «لاتی نای بەھارات».[١٠٢] ئەم بیروباوەڕە کڵێشەییانە لەگەڵ ستانداردەکانی کۆنەپەرستی سێکسیدا جیاوازن، دووبەرەکییەک دروست دەکەن کە گرووپە کاریگەربووەکان لە مرۆڤایەتی بێبەش دەکەن وپیاوخراپیان دەکەن. نموونەیەک لە بیروباوەڕی کڵێشەیی کە لە یەکتربڕینی ڕەگەزپەرستی و چینایەتی و ژنکوژیدایە، ئارکیتایپی شاژنی خۆشگوزەرانییە. کاتی کۆھین باس لەوە دەکات کە چۆن بیروباوەڕی کڵێشەیی شاژنی ئاسوودەژیان دایکانی تاقانەی ڕەشپێستی ھەژار پیاوخراپ دەکات بەھۆی لادانیان لە ڕێکەوتننامەکانی دەورووبەری پێکھاتەی خێزان.[١٠٣]

مافی زاوزێ و سێکسی

[دەستکاری]

مافی زاوزێ و سێکسی چەمکی جێبەجێکردنی مافەکانی مرۆڤ بۆ ئەو پرسانەی پەیوەستن بە زاوزێ و سێکسییەوە لەخۆدەگرێت.[١٠٤] ئەم چەمکە چەمکێکی مۆدێرن و مشتومڕاوییە چونکە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ پرسەکانی وەک ڕێگری لە دووگیانی، مافەکانی کۆمەڵەی پەلکەزێڕینە، لەباربردن، پەروەردەی سێکسی، ئازادی ھەڵبژاردنی ھاوبەشی ژیان، ئازادی بڕیاردان لەسەر چالاکی و ناچالاکیی سێکسی، مافی یەکپارچەیی جەستەیی، ئازادی بڕیاردان لەسەر ئەوەی کە ئایا مناڵیان دەبێت یان نا، و ئەگەر بەڵێ، چ کاتێک.[١٠٥][١٠٦] ئەمانە ھەمووی پرسگەلێکی جیھانین کە تا ڕادەیەک لە ھەموو چاندەکاندا بوونیان ھەیە، بەڵام بەپێی زەمینە تایبەتەکان بە شێوەیەکی جیاواز دەردەکەون.

بە گوێرەی حکوومەتی سوێد، «مافی سێکسی بریتییە لە مافی ھەموو مرۆڤەکان بۆ بڕیاردان لەسەر جەستە و زایەندێتی خۆیان» و «مافی زاوزێ لە مافی تاکەکان پێکدێت کە بڕیار لەسەر ژمارەی مناڵەکانیان و ئەو ماوەیەی کە لەدایک دەبن بدەن».[١٠٧] ئەم جۆرە مافانە لە ھەموو چاندەکاندا قبووڵ ناکرێت. لە سەرانسەری جیھاندا، ھەندێک کردەوەی پێچەوانەی ئەم مافانە باون، لەوانە: تاوانبارکردنی چالاکییە سێکسییەکان، ئەگەر چیش ڕەزامەندی لەسەر بێت (وەک ئەوانەی پەیوەندییان بە کردەوەی ھاوزایەندخوازی و کردەوە سێکسییەکانی دەرەوەی ھاوسەرگیری ھەیە)، قبووڵکردنی ھاوسەرگیری بەزۆر و ھاوسەرگیری مناڵان، شکستھێنان لە تاوانبارکردنی دەستدرێژییە سێکسییەکان، شێوانی ئەندامی زاوزێی مێینە، یان سنووردارکردنی بەردەستبوونی ڕێگریکردن لە دووگیانی.[١٠٨][١٠٩]

ستیگمای دەرمانی بەرگری لە دووگیانی لە کوردستان

[دەستکاری]

ستیگمای ڕێگری لە دووگیانی لە کوردستان (ئەمە کوردستانی باکوور، کوردستانی باشوور، کوردستانی ڕۆژھەڵات، کوردستانی ڕۆژاوا لەخۆ دەگرێت) وادەکات دەیستگەیشتنی خەڵکی ناوچەکە، بەتایبەتی ژنان، بە ئامرازەکانی کۆنتڕۆڵکردنی لەدایکبوون و بەکارھێنانیان قورستر بکات. زۆرێک لە بیروباوەڕی چاندی و ئایینی لە ناوچەکەدا بەھا بە خێزانی گەورە دەدەن و ڕێگری لە دووگیانی بە شێوەیەکی نەرێنی دەبینن. ھەندێک پێیان وایە بەکارھێنانی مانای ئەوەیە کەسێک ڕەفتارێکی نەشیاو دەکات. بەھۆی ئەمەوە زۆرێک لە ژنان دەترسن حوکمیان لەسەر بدرێت، بۆیە خۆیان لە باسکردن یان بەکارھێنانی کۆنتڕۆڵی لەدایکبوون بەدوور دەگرن.[١١٠]

ئەم ستیگمایە کێشەی گەورە دروست دەکات. ژمارەیەکی زۆر لە ژنان بەبێ مەبەستی خۆیان دووگیان دەبن، ئەمەش دەبێتە ھۆی لەباربردنی ناپارێزراو و مەترسیی تەندروستی. ھەروەھا زۆرێکیان بەدەست سترێسەوە دەناڵێنن و ھەست بە شەرم دەکەن.

لکە لە کاتی بڵاوبوونەوەی ئایدز لە ویلایەتە یەکگرتووەکان

[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٨١، پزیشکان یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ئایدزیان لە ئەمریکا تۆمار کرد. نەخۆشییەکە بە شێوەیەکی ناڕێژەیی کاریگەری لە پیاوانی ھاوزایەندخواز و دووزایەندخواز کردبوو، بەتایبەتی پیاوانی ڕەشپێست و لاتین.[١١١] کارگێڕیی ڕەیگن بەھۆی بێباکییەکەی بەرامبەر بە بڵاوبوونەوەی ئایدز ڕەخنەی زۆری لێدەگیرێت و تۆمارە دەنگییەکانیش ئاشکرای دەکەن کە لاری سپیکس، سکرتێری ڕۆژنامەوانیی ڕۆناڵد ڕەیگن، وەک گاڵتەجاڕییەک سەیری پەتاکەی کردووە و گاڵتەی بە ئایدز کردووە و بە «تاعوونی ھاوزایەندخوازان» ناوی بردووە.[١١٢] ئەم پەتایە بەھۆی کاریگەرییە دینییەکانەوە تووشی لکە ببوو. بۆ نموونە، کاردیناڵ کرۆل وتی کە ئایدز «کردەوەیەکی تۆڵەسەندنەوەیە لە گوناھی ھاوزایەندخوازی»، ئەمەش مانای پشت باسکردنی پاپا بۆ «سەرچاوەی ئەخلاقیی ئایدز» ڕوون دەکاتەوە.[١١٣]

چالاکیخوازییەکانی کاتی پەتای ئایدز تیشکیان خستبووە سەر پێشخستنی پراکتیزەکردنی سێکسی سەلامەت بۆ ھۆشیارکردنەوەی خەڵک کە دەتوانرێت ڕێگری لە نەخۆشییەکە بکرێت. بۆ نموونە کەمپەینی «سێکسی سەلامەت سێکسی گەرمە» ئامانجی پەرەپێدانی بەکارھێنانی کۆندۆم بوو،[١١٤] بەڵام ھەڵمەتەکانی حکوومەتی ئەمریکا لە داکۆکیکردن لە سێکسی سەلامەت جیاواز بوو. تەنانەت لە ساڵی ١٩٨٧، کۆنگرەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕەتیکردەوە پارەی فیدراڵی لەو ھەڵمەتە ھۆشیارییانەدا سەرف بکرێت کە خەریکی «[بەرەوپێشبردنی] یان [ھاندانی]، ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ، چالاکییە ھاوزایەندخوازییەکانن».[١١٤] بەڵکوو ھەڵمەتەکانی حکوومەت بە پلەی یەکەم پشتیان بە تۆقاندن بەستبوو بۆ ئەوەی ترس لەناو ئەو پیاوانەدا بچێنن کە سێکسیان لەگەڵ پیاوانی دیکەدا دەکرد.[١١٤]

جگە لە ھەڵمەتەکانی خۆپاراستن، چالاکوانان ھەوڵی بەرپەرچدانەوەی ئەو ڕازەیەیان دەدا کە بووبووە ھۆی «مەرگی کۆمەڵایەتیی» ئەو کەسانەی کە تووشی ئایدز بووبوون.[١١٥] پیاوە ھاوزایەندخوازەکانی سانفرانسیسکۆ و نیویۆرک بنەماکانی دێنڤەریان دروست کرد، کە بەڵگەنامەیەکی بنەڕەتییە و داوای ماف و دەزگا و کەرامەتی ئەو کەسانە دەکات کە تووشی ئایدز بوون.[١١٥]

ماتیۆ ڕۆبەرتز لە وتارەکەیدا بەناوی «سەرھەڵدانی ناسنامەی ھاوزایەندخواز و بزووتنەوە کۆمەڵایەتییە ھاوزایەندخوازەکان لە وڵاتانی تازەپێگەیشتوودا» باس لەوە دەکات کە چۆن ھەڵمەتە نێودەوڵەتییەکانی خۆپاراستن لە ئایدز دەرفەتیان بۆ پیاوە ھاوزایەندخوازەکان ڕەخساند کە لەگەڵ پیاوانی ھاوزایەندخوازی وڵاتانی تر بەریەککەوتنیان ھەبێت.[١١٦] ئەم بەریەککەوتنانە ڕێگەیان دا چاندی ھاوزایەندخوازانی ڕۆژاوا بەو پیاوە ھاوزایەندخوازانە بناسێنێت کە لە وڵاتەکانیان ھاوزایەندخوازی ناسێنەرێکی گرنگ نەبووە. بەم شێوەیە، ڕێکخەرانی ئەو گرووپانەی خۆیان وەک ھاوزایەندخواز دەناساند زیاتر و زیاتر بوون، ئەمەش بنەمایەکی بۆ پەرەپێدانی زیاتری ھۆشیاریی ھاوزایەندخواز لە وڵاتە جیاوازەکاندا دروست کرد.[١١٦]

ڕەفتاری سێکسی

[دەستکاری]

چالاکیی گشتی و تەندروستی

[دەستکاری]

دەرکەوتووە کە لە مرۆڤدا جووتبوونی سێکسی سوودی تەندروستی ھەیە،[١١٧] وەک باشتربوونی ھەستی بۆنکردن،[١١٨] کەمبوونەوەی فشاری دەروونی و پەستانی خوێن، زیادبوونی بەرگری لەش، و کەمبوونەوەی مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات.[١١٩] تێکەڵیی سێکسی و ئۆرگازم ئاستی ئۆکسیتۆسین زیاد دەکەن، ئەمەش یارمەتیی مرۆڤەکان دەدات پەیوەندی و متمانە دروست بکەن.[١٢٠] ھەندێک لەم سوودانە، وەک کەمکردنەوەی فشار، بە ھەمان شێوە دەکرێ لە دەرەنجامی دەستپەڕکردنیش بن، ھەرچەند جیاوازە لە جووتبوونی سێکسی لەگەڵ کەسێکی تر. دەستپەڕکردن توخمێکی تەندروستی گەشەکردنی سێکسییە.[١٢١][١٢٢]

زانای نێرۆسایکۆلۆژی دەیڤید ویکز، سەرۆکی دەروونناسی پیری لە نەخۆشخانەی ڕۆیاڵ ئەدینبۆرگ لە سکۆتلەندا، توێژینەوەیەکی درێژخایەنی لەسەر ٣٬٥٠٠ کەسی تەمەن نێوان ٣٠ بۆ ١٠١ ساڵدایە ئەنجام دا، ئاماژەی بەوە کردووە کە «سێکس یارمەتیت دەدات تا چوار بۆ حەوت ساڵ گەنجتر دەربکەویت.» بەڵام ھۆکاری تایبەتی ئەمە ڕوون نییە و ڕەنگە سوودەکان بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە سێکسەوە ھەبێت و ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە کەمبوونەوەی بەرچاوی فشار و دڵخۆشی و خەوی باشترەوە ھەبێت، کە ھەموو لێکەوتەی سێکسن.[١٢٣][١٢٤][١٢٥]

لە ھەمان کاتدا، جووتبوونی سێکسی دەتوانێت ببێتە ھۆی گواستنەوەی نەخۆشی.[١٢٦] ساڵانە ١٩ ملیۆن حاڵەتی نوێی تووشبوون بە نەخۆشییە ڕاگوێزراوە سێکسییەکان (STI) لە ویلایەتە یەکگتووەکان تۆمار دەکرێت، و لە سەرانسەری جیھان ساڵانە زیاتر لە ٣٤٠ ملیۆن حاڵەت تۆمار دەکرێت.[١٢٧] زیاتر لە نیوەی ئەمانە لە ھەرزەکاران و گەنجانی پێگەیشتووی تەمەن ١٥–٢٤ ساڵدا تۆمارکراون.[١٢٨] بەلایەنی کەمەوە، لە ھەر چوار کچێکی ھەرزەکاری ئەمریکی، یەکێکیان تووشی نەخۆشییەکی ڕاگوێزراوەی سێکسی بووە.[١٢٩][١٣٠] لە ئەمریکا نزیکەی ٣٠٪ی مناڵانی تەمەن ١٥ بۆ ١٧ ساڵان سێکسیان کردووە، بەڵام تەنیا نزیکەی ٨٠٪ی مناڵانی تەمەن ١٥ بۆ ١٩ ساڵان وتوویانە کە کۆندۆمیان بۆ یەکەمین جووتبوونیان بەکارھێناوە. لە یەکێک لە توێژینەوەکاندا، زیاتر لە ٧٥٪ی ژنانی گەنجی تەمەن ١٨–٢٥ ساڵ ھەستیان کردووە کە مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییە ڕاگوێزراوە سێکسییەکانیان کەم بووە.[١٣١]

دروستکردنی پەیوەندی

[دەستکاری]
ئەوینداری، یوجین دی بلاس، ١٩٠٤[١٣٢]

مرۆڤەکان، چ بە ئاگاداری و ھەم بە نائاگایی، ھەوڵدەدەن سەرنجی کەسانی تر ڕابکێشن تاکوو بتوانن پەیوەندیی قووڵیان لەگەڵدا دروست بکەن. ئەمە ڕەنگە بۆ ھاوڕێیەتی، زاوزێکردن، یان پەیوەندییەکی گەرموگوڕ بێت. ئەمەش پڕۆسەیەکی کارلێککاری لەخۆدەگرێت کە تێیدا مرۆڤەکان ھاوبەش دەدۆزنەوە و پەیوەندییەکان دەپارێزن. ئەم پرۆسانە کە بریتین لە ڕاکێشانی سەرنجی ھاوبەشێک یان چەند ھاوبەشێک و پاراستنی بەرژەوەندی سێکسی، دەتوانن بریتی بن لە:

  • ئەوینداری یان دڵداری: بەکارھێنانی ڕەفتاری ناڕاستەوخۆ بۆ گەیاندنی بەرژەوەندیی ئەوینی یان سێکسی. دەتوانێت ئاماژەی زارەکی یان نازارەکی لەخۆبگرێت، وەک وتەی سێکسی، زمانی جەستە، و سەیرکردن، بەڵام ئەوینداری نازارەکی زیاتر باو و ئاساییە.[١٣٣] ئەوینداری ڕێگەیەکی پەسەندکراوی کۆمەڵایەتیی ڕاکێشانی سەرنجی کەسێکە. جۆری جیاوازی ئەوینداری ھەیە و زۆربەی کەسەکان بەزۆری یەک شێوازی ئەویندارییان ھەیە، کە کەوتووەتەوە سەر ئاسوودەییان. لەکاتی ئەوینداریدا، دەکرێت کەسەکە بەئەدەب و سەرخۆش دەرکەوێت و ھەوڵی بەریەککەوتنی جەستەیی بدات، ھەندێکجار ئەستەمە بزانین کەسی بەرامبەر ئارەزووی ئەم بەریەککەوتنەی ھەیە یان نا.[١٣٤] ئەوینداریی نازارەکی ڕێگە بە خەڵک دەدات ئارەزووی کەسێکی تر تاقیبکەنەوە بەبێ ترسان لە ڕەتکرانەوەی ڕاستەوخۆ.[١٣٣] شێوازی ئەوینداری بەپێی چاند جیاوازە. چاندە جیاوازەکان ئەتەکێتی کۆمەڵایەتیی جیاوازیان ھەیە. بۆ نموونە، تا چ ماوەیەک سەیری ناو چاوی کەسێک بکەیت، یان چەند نزیک لە تەنیشت کەسێکەوە بووەستیت یان دابنیشیت.[١٣٥]
  • دڵفڕێنی یان ئیغراکردن: ئەو پرۆسەیەی کە کەسێک بە ئەنقەست فریوی کەسێکی تر دەدات بۆ ئەوەی بەشداریی ڕەفتاری سێکسی بکات.[١٣٦] ئەمە تاکوو قەناعەت بە کەسێک بھێنرێت کە شتێک بکات کە ڕەنگە لە حاڵەتی ئاسایی نەیکات ئەگەر لە حاڵەتی ورووژانی سێکسی نەبێت. دەتوانرێت دڵفڕێنی ھەم ئەرێنی و ھەم نەرێنی سەیر بکرێت. چونکە وشەی دڵفڕێنی (seduction) بە لاتینی واتای «بەلاڕێدابردن»ە، دەتوانرێت بە شێوەیەکی نەرێنی سەیر بکرێت.

سەرنجڕاکێشانی سێکسی

[دەستکاری]

سەرنجڕاکێشانی سێکسی بریتییە لە سەرنجڕاکێشان لەسەر بنەمای ئارەزووی سێکسی یان کوالیتی ورووژاندنی ئەو جۆرە حەزە. سەرنجڕاکێشانی سێکسی توانای تاکەکەسە بۆ ڕاکێشانی بەرژەوەندی سێکسی یان ئیرۆتیکی کەسێکی تر و ھۆکارێکە بۆ ھەڵبژاردنی سێکسی یان ھەڵبژاردنی ھاوسەر. ڕاکێشانەکە دەتوانێت بۆ سیفەتە جەستەیییەکان یان سیفەتەکانی تری کەسێک بێت. ڕەنگە سەرنجڕاکێشانەکە بۆ جوانی یان جووڵەی کەسێک یان بۆ دەنگ یان بۆنەکەی بێت، جگە لە ھۆکارەکانی تر. ڕەنگە سەرنجڕاکێشانەکە بەھۆی ڕازاندنەوە و جل و بەرگ و بۆن و درێژیی قژ و شێوازی کەسێکەوە و ھەر شتێکی تر کە بتوانێت بەرژەوەندی سێکسی کەسێکی دیکە ڕابکێشێت، بەرزتر بێت. ھەروەھا دەتوانێت لەژێر کاریگەری ھۆکارە بۆماوەیییەکانی تاکەکەسی، دەروونی، یان چاندیدا بێت، یان بە سیفەتە ناشێوەکانی تری کەسەکە. ھەروەھا سەرنجڕاکێشانی سێکسی وەڵامێکە بۆ کەسێکی تر کە پەیوەستە بە تێکەڵەیەک لە کەسی خاوەنی سیفەتەکان و ھەروەھا بە پێوەرەکانی ئەو کەسەی کە سەرنجڕاکێشە.

ھەرچەندە ھەوڵی داڕشتنی پێوەرە بابەتییەکانی سەرنجڕاکێشیی سێکسی و پێوانەکردنی دراوە، بەڵام سەرنجڕاکێشیی سێکسی کەسێک تا ڕادەیەکی زۆر پێوەرێکی بابەتییە کە وابەستەی بەرژەوەندی و تێگەیشتن و ئاراستەی سێکسیی کەسەکەیە. بۆ نموونە، کەسێکی ھاوزایەندخواز بە شێوەیەکی گشتی کەسێکی ھاوزایەندی خۆی سەرنجڕاکێشتر دەبینێت بەراورد بە یەکێک لە زایەندەکانی تر. کەسێکی دووزایەندخواز ھەریەک لە زایەندەکان بە سەرنجڕاکێش دەزانێت.[١٣٧]

جگە لەوەش، کەسانی سێکسنەخواز ھەن، کە بەزۆری ئەزموونی سەرنجڕاکێشانی سێکسی بۆ ھیچ کام لە زایەندەکان ناکەن، ھەرچەندە ڕەنگە سەرنجڕاکێشانی ئەوینی ھەبێت (ھاومۆرۆمانتیک، بایرۆمانتیک یان ھێتێرۆرۆمانتیک). سەرنجڕاکێشانی نێوان کەسەکان ھۆکارەکانی وەک لێکچوونی جەستەیی یان دەروونی، ئاشنابوون یان خاوەندارێتی زاڵبوون لە تایبەتمەندییە ھاوبەشەکان یان ئاشناکان، لێکچوون، تەواوکەری، حەزی بەرامبەر و بەھێزکردن لەخۆدەگرێت.

پرسە یاسایییەکان

[دەستکاری]

لە ئاستی جیھانیدا، یاساکان بە چەندین شێوە زایەندێتی مرۆڤ ڕێکدەخەن، لەوانە بە تاوانبارکردنی ھەندێک لە ڕەفتارە سێکسییەکان، پێدانی تایبەتمەندی یان سەربەخۆیی بە تاکەکان تاکوو خۆیان بڕیار بدەن، پاراستنی تاکەکان لە نایەکسانی و دووچاوەکیکردن، داننان پێ و پاراستنی مافەکانی تری تاک، ھەروەھا یاسادانان بۆ ئەو بابەتانەی پەیوەندییان بە ھاوسەرگیری و خێزانەوە ھەیە، لەگەڵ دروستکردنی یاسا بۆ پاراستنی تاکەکان لە توندوتیژی، ھەراسانکردن، و تەنگپێھەڵچنین.[١٣٨]

پرسەکان سەبارەت بە زایەندێتیی مرۆڤ و ئاراستەی سێکسیی مرۆڤ لە نیوەی کۆتایی سەدەی بیستەمدا لە یاسای ڕۆژاوادا ھاتنە پێشەوە، وەک بەشێک لە ھاندانی بزووتنەوەی ڕزگاری خوازی ھاوزایەندخوازان بۆ تاکەکانی کۆمەڵەی پەلکەزێڕینە تاکوو «بێنە دەرەوە لە دۆڵابەکە» و پەیوەندی لەگەڵ سیستمی یاساییدا بکەن، بە پلەی یەکەم لە ڕێگەی دادگاکانەوە؛ بۆیە زۆر بابەتی تایبەت بە زایەندێتیی مرۆڤ و یاسا لە بۆچوونی دادگاکاندا دەبینرێت.[١٣٩]

تایبەتمەندیی سێکسی

[دەستکاری]

لەکاتێکدا پرسی تایبەتمەندی تایبەت بە ئیدیعای مافی سێکسی سوودی ھەبووە، ھەندێک لە زانایان ڕەخنەیان لە سوودەکەی گرتووە و دەڵێن ئەم ڕووانگەیە زۆر بەرتەسکە. زۆرجار یاساکە درەنگ دەستوەردان دەکات لە ھەندێک جۆری ڕەفتاری زۆرەملێدا کە دەتوانێت کۆنترۆڵی تاکەکان بەسەر سێکسییەتی خۆیاندا سنووردار بکات (وەک شێواندنی ئەندامی مێینە، ھاوسەرگیریی بە زۆر یان دەستنەگەیشتن بە چاودێری تەندروستیی زاوزێ). زۆرێک لەم نادادپەروەرییانە زۆرجار بە تەواوی یان بەشێکیان لەلایەن کەسانی تایبەتەوە ئەنجام دەدرێن نەک بریکارەکانی دەوڵەت و لە ئەنجامدا مشتومڕێکی بەردەوام ھەیە لەسەر ڕادەی بەرپرسیارێتی دەوڵەت بۆ ڕێگریکردن لە کارە زیانبەخشەکان و لێکۆڵینەوە لەو جۆرە کارانە کاتێک ڕوودەدەن.[١٣٨]

دەستێوەردانی دەوڵەت سەبارەت بە زایەندێتیش ڕوودەدات، و لەلایەن ھەندێکەوە بە قبوڵکراو دادەنرێت، لە ھەندێک حاڵەتدا.[١٣٨]

سیستمی یاسایی سەبارەت بە لەشفرۆشی بابەتێکی مشتومڕاوییە. لایەنگرانی تاوانبارکردنی دەڵێن کاری سێکسی کارێکی بێ ئەخلاقییە کە نابێت تەحەمول بکرێت، لەکاتێکدا ئەوانەی دژی تاوانبارکردنن ئاماژە بەوە دەدەن کە چۆن تاوانبارکردنی زیانی زیاترە نەک سوود. ھەروەھا لەناو بزووتنەوەی فێمینیستدا مشتومڕێک ھەیە لەسەر ئەوەی کە ئایا کاری سێکسی لە بنەڕەتدا بابەتگەرایی و ئیستغلالکردنە یان ئایا کرێکارانی سێکس ئەو دەزگایەیان ھەیە کە سێکس وەک خزمەتگوزارییەک بفرۆشن.[١٤٠]

کاتێک کاری سێکسی بە تاوان ھەژمار کرا، یاسا ئەو کەسانە ناپارازێت کە کرێکاری سێکسین و ڕووبەڕووی تاوان و توندوتیژی دەبنەوە. لە ساڵی ٢٠٠٣دا لە ڕاپرسییەکدا کە لەسەر کرێکارانی سێکسی سەر شەقامەکان لە ویلایەتی نیویۆرک ئەنجامدرا، ٨٠٪یان ڕایان گەیاندووە کە ھەڕەشەی توندوتیژییان لێکراوە یان تووشی توندوتیژی بوون و زۆرێکیان وتوویانە پۆلیس ھیچ یارمەتی نەداون. ٢٧٪ ڕایان گەیاندووە کە خۆیان تووشی توندوتیژی بوون لەلایەن ئەفسەرانی پۆلیسەوە.[١٤١] ناسنامە جیاوازەکانی وەک ڕەشپێستەکان، کەسانی ترانسجێندەر، یان ھەژاربوون دەتوانێت ببێتە ھۆی ئەوەی کەسێک زیاتر لەلایەن پۆلیسەوە بە تاوانبار بناسرێت.

دین و سێکس

[دەستکاری]

لە ھەندێک ئاییندا، ڕەفتاری سێکسی بە پلەی یەکەم وەک شتێکی ڕۆحی سەیر دەکرێت. لە ھەندێکی تردا وەکوو جەستەیی بە پلەی یەکەم مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت. ھەندێک پێیان وایە ڕەفتاری سێکسی تەنھا لەناو ھەندێک جۆری پەیوەندیدا ڕۆحییە، کاتێک بۆ مەبەستی تایبەت بەکاردەھێنرێت، یان کاتێک دەخرێتە ناو ڕێوڕەسمی ئایینیەوە. لە ھەندێک ئاییندا جیاوازی لە نێوان فیزیکی و ڕۆحیدا نییە، لەکاتێکدا ھەندێک ئایین سێکسییەتی مرۆڤ وەک ڕێگەیەک بۆ تەواوکردنی ئەو بۆشاییە سەیر دەکەن کە لە نێوان ڕۆحی و فیزیکیدا ھەیە.[١٤٢]

جوویەتی

[دەستکاری]

بەپێی جوویەتی، سێکسی نێوان ژن و پیاو لەناو ھاوسەرگیریدا پیرۆزە و پێویستە بە بەردەوامی چێژ وەربگرێت؛ بێ شووکردن بە گوناھ دادەنرێت.[١٤] [ لاپەڕە پێویستە ][١٤٣] [a]

مەسیحییەت

[دەستکاری]

ئارەزوو، لەوانەش ئارەزووی سێکسی و شەھوەت، بە گوێرەی ھەندێک لە نووسەران بە بێ ئەخلاقی و گوناھبار دادەنرا.[١٤٤][١٤٥][١٤٦] ئیلین پاگێڵس دەڵێت «لە سەرەتای سەدەی پێنجەمدا، ئۆگستین لە ڕاستیدا ڕایگەیاندبوو کە ئارەزووی سێکسی خۆبەخۆ بەڵگەی گوناھی ڕەسەنی گشتگیرە و سزای گوناھی ڕەسەنی گشتگیرە»، ھەرچەندە ئەم بۆچوونە پێچەوانەی «زۆربەی مەسیحییەکانی پێش خۆیەتی».[١٤٥] بەپێی جێنیفر ڕایت نوست، پۆڵ ئارەزووی ھێزێکی لە چوارچێوەیەکدا دانا کە مەسیحییەکان کۆنترۆڵییان کردبوو لەکاتێکدا غەیرە مەسیحییەکان «کۆیلە» بوون لەلایەن ئەو ھێزەوە؛[١٤٤] و ھەروەھا وتی جەستەی مەسیحییەکان ئەندامی جەستەی مەسیحن و بەمجۆرە دەبێت لە ئارەزووی سێکسی دوور بخرێتەوە.[١٤٤]

ئیسلام

[دەستکاری]

لە ئیسلامدا ئارەزووی سێکس بە حەزێکی سروشتی دادەنرێت کە نابێت سەرکوت بکرێت، ھەرچەندە چەمکی سێکسی ئازاد قبوڵ ناکرێت؛ ئەم پاڵنەرانە پێویستە بە بەرپرسیارانە جێبەجێ بکرێن. ھاوسەرگیری بە کارێکی چاک دادەنرێت؛ ڕێگری لە ڕێڕەوی ڕۆحی ناکات. ئەو دەستەواژەیەی لەناو قورئاندا بۆ زەواج بەکاردێت نیکاحە. ھەرچەندە زایەندێتیی ئیسلامی لە ڕێگەی فیقھی سێکسی ئیسلامییەوە سنووردار دەکرێت، بەڵام جەخت لەسەر چێژی سێکسی دەکاتەوە لەناو ھاوسەرگیریدا. قبوڵکراوە بۆ پیاوێک زیاتر لە ژنێک ھەبێت، بەڵام دەبێت لە ڕووی جەستەیی و دەروونی و سۆزداری و دارایی و ڕۆحییەوە ئاگاداری ئەو ژنانە بێت.[١٤٧] موسڵمانان پێیان وایە جووتبوونی سێکسی عیبادەتێکە کە پێداویستییە سۆزداری و جەستەیییەکان بەدی دێنێت، ھەروەھا بەرھەمھێنانی منداڵ یەکێکە لەو ڕێگایانەی مرۆڤ دەتوانێت بەشداری بکات لە دروستکردنی خودادا، ھەروەھا ئیسلام بێ شووکردن بێھیوا دەکات کاتێک تاکێک ھاوسەرگیری کرد.

ئایینی ھیندۆسی

[دەستکاری]

ئایینی ھیندۆسی جەخت لەوە دەکاتەوە کە سێکس تەنھا لە نێوان ژن و مێرددا گونجاوە، کە تێیدا تێرکردنی ئارەزووی سێکسی لە ڕێگەی چێژی سێکسییەوە ئەرکێکی گرنگی ھاوسەرگیرییە. ھەر ڕەگەزێک پێش ھاوسەرگیری بە دەستوەردان لە گەشەکردنی ھزری دادەنرێت، بەتایبەتی لە نێوان لەدایکبوون و تەمەنی ٢٥ ساڵیدا کە دەوترێت براھماچاریایە و پێویستە لەم کارە دوور بخرێتەوە. کاما (چێژەکانی ھەست)یەکێکە لە چوار پوروشارتا یان ئامانجەکانی ژیان (دارما، ئارتا، کاما و مۆکشا).[١٤٨] سوترای کامای ھیندۆسی بەشێکی باس لە جووتبوونی سێکسی دەکات؛ تەنیا کارێکی سێکسی یان ئایینی نییە.[١٤٩]

تێبینییەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ھەروەھا ناسراوە بە کاریگەریی براگەورە، ڕێژەیەکی بەرچاو لە لێکۆڵینەوەکان دەریان خستووە کە تا نێرێک براگەورەی زیاتری ھەبێت، ئەگەری ھاوزایەندخوازبوونی زیاترە.
  2. ^ سادەتر: مەرج نییە ھەر کوڕێک کە بە گەنجی بەشداری لە کردەوەی ھاوزایەندخوازی کردبێت لەگەڵ گەورەبوونیدا ھاوزایەندخواز دەرچێت یاخود بەردەوامی پێ بات. ئەوانەی چوون بۆ ئەم جۆرە قوتابخانانە، ئەگەری ھاوزایەندخوازبوونیان لەگەڵ گەورەبوونیان زیاتر نییە بەراورد بەوانەی کە نەچوون.
  3. ^ واتە گەرچی خۆیان وەچەش نەخەنەوە، ھێشتا بە شێوەیەک یارمەتیی خێزانەکانیان دەدەن دەرباز بن و سەرکەوتوو بن لە ڕێگەی پێدانی سەرچاوە و گرنگی و ھاوکاریکردنیانەوە، بۆیە جینەکانیان ھێشتا لەڕێگەی خزم و کەسوکارەکانیانەوە دەپەڕنەوە، چونکە لەڕووی پەرەسەندنەوە ھاوکاریانی کردووە.
  4. ^ ئەو کەسانەی لە دەرەوەی دووانەیی جێندەریی نێر و مێ خۆیان دەبیننەوە، واتە نە بە نێر یان بە مێ تەماشای خۆیان ناکەن.
  1. ^ Chabad is a traditional and Ashkenazi Jewish source. This page is not reflective of all modern Jewish beliefs, but instead describes one current set of views/some traditional views.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Sex and Society, Volume 2. Marshall Cavendish. ٢٠١٠. لاپەڕە ٣٨٤. ژپنک ٩٧٨-٠-٧٦١٤-٧٩٠٧-٩. لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ھێنراوە. The term human sexuality broadly refers to how people experience and express themselves as sexual beings.
  2. ^ Ferrante، Joan (٢٠١٤). Sociology: A Global Perspective. Cengage. لاپەڕە ٢٠٧. ژپنک ٩٧٨-١-٢٨٥-٧٤٦٤٦-٣. لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ھێنراوە. Sexuality encompasses all the ways people experience and express themselves as sexual beings.
  3. ^ ئ ا ب Greenberg، Jerrold S.؛ Bruess، Clint E.؛ Oswalt، Sara B. (٢٠١٦). Exploring the Dimensions of Human Sexuality. Jones & Bartlett. لاپەڕە ٤–١٠. ژپنک ٩٧٨-١-٢٨٤-٠٨١٥٤-١. لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ھێنراوە. Human sexuality is a part of your total personality. It involves the interrelationship of biological, psychological, and sociocultural dimensions.  ... It is the total of our physical, emotional, and spiritual responses, thoughts, and feelings.
  4. ^ ئ ا ب پ Bolin، Anne؛ Whelehan، Patricia (٢٠٠٩). Human Sexuality: Biological, Psychological, and Cultural Perspectives. Taylor & Francis. لاپەڕە ٣٢–٤٢. ژپنک ٩٧٨-٠-٧٨٩٠-٢٦٧١-٢.
  5. ^ ئ ا https://web.archive.org/web/20130808032050/http://www.apa.org/helpcenter/sexual-orientation.aspx. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی ئابی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئابی ٢٠١٣ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  6. ^ ئ ا ب Bailey، J. Michael؛ Vasey، Paul؛ Diamond، Lisa؛ Breedlove، S. Marc؛ Vilain، Eric؛ Epprecht، Marc (٢٠١٦). «Sexual Orientation, Controversy, and Science». Psychological Science in the Public Interest. ١٧ (2): ٤٥–١٠١. doi:١٠.١١٧٧/١٥٢٩١٠٠٦١٦٦٣٧٦١٦. PMID ٢٧١١٣٥٦٢. لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  7. ^ ئ ا LeVay، Simon (٢٠١٧). Gay, Straight, and the Reason Why: The Science of Sexual Orientation. Oxford University Press. لاپەڕە ١٩. ژپنک ٩٧٨-٠-١٩-٩٧٥٢٩٦-٦. لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  8. ^ ئ ا Balthazart، Jacques (٢٠١٢). The Biology of Homosexuality. Oxford University Press. لاپەڕە ١٣–١٤. ژپنک ٩٧٨-٠-١٩-٩٨٣٨٨٢-٠. لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  9. ^ Sexual Strategies Theory: An Evolutionary Perspective on Human Mating Error in webarchive template: Check |url= value. Empty. by David M. Buss and David P. Schmitt
  10. ^ Buss، David (٢٠١٩). «Men's Long-Term Mating Strategies». Evolutionary Psychology: The New Science of the Mind. Routledge. ژپنک ٩٧٨-٠-٤٢٩-٥٩٠٠٦-١. لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  11. ^ Oliver، Mary Beth؛ Hyde، Janet S. (٢٠٠١). «Gender Differences in Sexuality: A Meta-Analysis». لە Baumeister، Roy F. (ed.). Social Psychology and Human Sexuality: Essential Readings. Psychology Press. لاپەڕە ٢٩–٤٣. ژپنک ٩٧٨-١-٨٤١٦٩-٠١٩-٣. لە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  12. ^ Leonard، Janet (١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٠). The Evolution of Primary Sexual Characters in Animals. Oxford University Press. لاپەڕە ٥٥٢. ژپنک ٩٧٨-٠-١٩-٥٣٢٥٥٥-٣.
  13. ^ ئ ا ب Rathus، Spencer A.؛ Nevid، Jeffrey S.؛ Fichner-Rathus، Lois (٢٠٠٨). Human sexuality in a world of diversity (چاپی 7th). Boston: Pearson. ژپنک ٩٧٨-٠-٢٠٥-٥٣٢٩١-٩.
  14. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ د ر ڕ ز ژ س ش ع غ ف ڤ ق ک گ ل ڵ م ن و ۆ ھ King، Bruce M.؛ Regan، Pamela C. (٢٠١٣). Human sexuality today (چاپی 8th). Boston: Pearson. ژپنک ٩٧٨-٠-٢٠٥-٩٨٨٠٠-٦.
  15. ^ Bolin، Anne؛ Whelehan، Patricia (کانوونی دووەمی ١٩٩٩). Perspectives on Human Sexuality. SUNY Press. ژپنک ٠-٧٩١٤-٤١٣٣-٤.
  16. ^ Sigelman، Carol K.؛ Rider، Elizabeth A. (٢٦ی شوباتی ٢٠١٤). Life-Span Human Development. Cengage. ژپنک ٩٧٨-١-٢٨٥-٤٥٤٣١-٣.
  17. ^ Calabrò، Rocco S.؛ Cacciola، Alberto؛ Bruschetta، Daniele؛ Milardi، Demetrio؛ Quattrini، Fabrizio؛ Sciarrone، Francesca؛ la Rosa، Gianluca؛ Bramanti، Placido؛ Anastasi، Giuseppe (٢٠١٩). «Neuroanatomy and function of human sexual behavior: A neglected or unknown issue?». Brain and Behavior. ٩ (12): e٠١٣٨٩. doi:١٠.١٠٠٢/brb٣.١٣٨٩. PMC ٦٩٠٨٨٦٣.
  18. ^ ئ ا Sigelman، Carol؛ Rider، Elizabeth (٢٠١١). Life-Span Human Development. Boston: Cengage. لاپەڕە ٤٥٢. ژپنک ٩٧٨-١-١١١-٣٤٢٧٣-٩. لە ٢٦ی ئازاری ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  19. ^ ئ ا Hornstein، Theresa؛ Schwerin، Jeri (٢٠١٢). Biology of Women. Boston: Cengage. لاپەڕە ٢٠٥. ژپنک ٩٧٨-١-٢٨٥-٤٠١٠٢-٧. لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  20. ^ Smith، Linda J. (٢٠١٠). Impact of Birthing Practices on Breastfeeding. Burlington, MA: Jones & Bartlett. لاپەڕە ١٥٨. ژپنک ٩٧٨-٠-٧٦٣٧-٦٣٧٤-٩. لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  21. ^ Pillay، Jaclyn؛ Davis، Tammy J. (٢٠٢١)، «Physiology, Lactation»، StatPearls، Treasure Island (FL)، PMID ٢٩٧٦٣١٥٦، لە ٧ی ئازاری ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە، لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە
  22. ^ Hyde، Janet؛ DeLamater، John؛ Byers، Sandra (٢٠١٣). Understanding Human Sexuality (چاپی 5th Canadian). Whitby, ON: McGraw-Hill Ryerson. لاپەڕە ١٠٠, ١٠٢ff. ژپنک ٩٧٨-٠-٠٧-٠٣٢٩٧٢-٠. {{cite book}}: زیاتر لە یەک دانە لە |بەستەری نووسەر2= و |بەستەری نووسەر= دیاری کراوە (یارمەتی)
  23. ^ Singh، Vishram Singh (٢٠١٨). Textbook of Anatomy Abdomen and Lower Limb; Volume II, Volume 2. Elsevier. لاپەڕە ٥٥. ژپنک ٩٧٨-٨١٣١٢٥٢٩٤٩.
  24. ^ ئ ا ب پ ت ج Crooks، Robert L.؛ Baur، Karla؛ Widman، Laura (٢٠٢٠). Our Sexuality. Our Sexuality. لاپەڕە ٨٤. ژپنک ٩٧٨-٠-٣٥٧-٠٣٨٣٩-٠.
  25. ^ Lierse، Werner (٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢). Applied Anatomy of the Pelvis. Springer. ژپنک ٩٧٨-٣-٦٤٢-٧١٣٦٨-٢.
  26. ^ Schatten، Heide؛ Constantinescu، Gheorghe M. (٢١ی ئازاری ٢٠٠٨). Comparative Reproductive Biology. John Wiley & Sons. ژپنک ٩٧٨-٠-٤٧٠-٣٩٠٢٥-٢.
  27. ^ Bertolotto، Michele (٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧). Color Doppler US of the Penis. Springer. لاپەڕە ١٥٧. ژپنک ٩٧٨-٣-٥٤٠-٣٦٦٧٧-٥.
  28. ^ Duderstadt، Karen (٢٠١٧). Pediatric Physical Examination. Elsevier. لاپەڕە ٢٥٦. ژپنک ٩٧٨-٠-٣٢٣-٤٧٦٤٩-٢.
  29. ^ ئ ا Bubb، Jonathan (٢٠٢١). Anatomy & Physiology for Health Professions. Cengage. لاپەڕە ٨٤٨. ژپنک ٩٧٨-٠-٣٥٧-٤٦١١٧-٤.
  30. ^ Sinnatamby، Chummy S. (٢٠١١). Last's Anatomy e-Book: Regional and Applied. Elsevier. لاپەڕە ٣١٩. ژپنک ٩٧٨-٠-٧٠٢٠-٤٨٣٩-٥.
  31. ^ Partin، Alan W.؛ Wein، Alan J.؛ Kavoussi، Louis R.؛ Peters، Craig A.؛ Dmochowsk، Roger R. (٢٠٢٠). Campbell Walsh Wein Urology. Elsevier. لاپەڕە ٢٤٥٠. ژپنک ٩٧٨-٠-٣٢٣-٦٧٢٢٧-٦.
  32. ^ Lee، Tao؛ Hwang، William؛ Muralidhar، Vinayak؛ White، Jared A. (٢٠١٧). First Aid for the Basic Sciences: Organ Systems (چاپی 3rd). McGraw Hill. لاپەڕە ٦٩٠. ژپنک ٩٧٨-١-٢٥٩-٥٨٧٠٤-٧.
  33. ^ Abrahams، Peter (٢٠١٨). The Human Body. Amber. لاپەڕە ١٨٦. ژپنک ٩٧٨-١-٧٨٢٧٤-٢٨٧-٦.
  34. ^ «The Sexual Anatomy Of Men». لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  35. ^ ئ ا ب «Interactive Guide to the Male Reproductive System | Innerbody». لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  36. ^ Rosenthal، Martha (٢٠١٢). Human Sexuality: From Cells to Society. Cengage. لاپەڕە ١٣٣–١٣٥. ژپنک ٩٧٨-٠-٦١٨-٧٥٥٧١-٤.
  37. ^ Hyde؛ DeLamater؛ Byers (٢٠١٢). Understanding Human Sexuality (چاپی 5th Canadian). McGraw-Hill Ryerson. لاپەڕە ٧٨. ژپنک ٩٧٨-٠-٠٧-٠٣٢٩٧٢-٠.
  38. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح «Interactive Guide to Female Reproductive Anatomy | Innerbody». لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  39. ^ ئ ا Pastor، Z.؛ Chmel، R. (٢٠١٧). «Differential diagnostics of female "sexual" fluids: a narrative review». International Urogynecology Journal. ٢٩ (5): ٦٢١–٦٢٩. doi:١٠.١٠٠٧/s٠٠١٩٢-٠١٧-٣٥٢٧-٩. PMID ٢٩٢٨٥٥٩٦. S2CID ٥٠٤٥٦٢٦.
  40. ^ Greenberg، J. S.؛ Bruess، C. E.؛ Conklin، S. C. (٢٠٠٧). Exploring the Dimensions of Human Sexuality. Jones & Bartlett. لاپەڕە ٤٢٩. ژپنک ٩٧٨-٠-٧٦٣٧-٤١٤٨-٨. 9780763741488.
  41. ^ Bullough، Vern L.؛ Bullough، Bonnie (٢٠١٤). Human Sexuality: An Encyclopedia. Routledge. لاپەڕە ٢٣١. ژپنک ٩٧٨-١-١٣٥-٨٢٥٠٩-٦. لە ٧ی شوباتی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  42. ^ Francoeur، Robert T. (٢٠٠٠). The Complete Dictionary of Sexology. Continuum. لاپەڕە ١٨٠. ژپنک ٩٧٨-٠-٨٢٦٤-٠٦٧٢-٩.
  43. ^ Carroll، Janell L. (٢٠٠٩). Sexuality Now: Embracing Diversity. Cengage. لاپەڕە ١١٨. ژپنک ٩٧٨-٠-٤٩٥-٦٠٢٧٤-٣. لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  44. ^ «I'm a woman who cannot feel pleasurable sensations during intercourse». Go Ask Alice!. ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٤. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  45. ^ «http://www.webmd.com/sex/want-better-orgasms». WebMD. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی ئابی ٢٠١١ ھێنراوە. {{cite web}}: بەستەری دەرەکی لە |سەردێڕ= (یارمەتی)
  46. ^ Flaherty، Joseph A.؛ Davis، John Marcell؛ Janicak، Philip G. (١٩٩٣). Psychiatry: Diagnosis & therapy. A Lange clinical manual. Appleton & Lange. لاپەڕە ٢١٧. ژپنک ٩٧٨-٠-٨٣٨٥-١٢٦٧-٨. The amount of time of sexual arousal needed to reach orgasm is variable—and usually much longer—in women than in men; thus, only 20–30% of women attain a coital climax. b. Many women (70–80%) require manual clitoral stimulation ...
  47. ^ Mah، Kenneth؛ Binik، Yitzchak M. (٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٠١). «The nature of human orgasm: a critical review of major trends». Clinical Psychology Review. ٢١ (6): ٨٢٣–٨٥٦. doi:١٠.١٠١٦/S٠٢٧٢-٧٣٥٨(٠٠)٠٠٠٦٩-٦. PMID ١١٤٩٧٢٠٩. Women rated clitoral stimulation as at least somewhat more important than vaginal stimulation in achieving orgasm; only about 20% indicated that they did not require additional clitoral stimulation during intercourse.
  48. ^ Kammerer-Doak، Dorothy؛ Rogers، Rebecca G. (حوزەیرانی ٢٠٠٨). «Female Sexual Function and Dysfunction». Obstetrics and Gynecology Clinics of North America. ٣٥ (2): ١٦٩–١٨٣. doi:١٠.١٠١٦/j.ogc.٢٠٠٨.٠٣.٠٠٦. PMID ١٨٤٨٦٨٣٥. Most women report the inability to achieve orgasm with vaginal intercourse and require direct clitoral stimulation ... About 20% have coital climaxes ...
  49. ^ ئ ا Lehmiller، Justin (٢٠١٨). The Psychology of Human Sexuality (چاپی 2nd). John Wiley & Sons. لاپەڕە ٧٤–٧٥. ژپنک ٩٧٨-١-١١٩-١٦٤٧٣-٩. لە ١١ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  50. ^ Buss، David (٢٠١٩). «Men's Long-Term Mating Strategies». Evolutionary Psychology: The New Science of the Mind (چاپی 6th). Routledge. ژپنک ٩٧٨-٠-٤٢٩-٥٩٠٠٦-١.
  51. ^ Havlíček، Jan؛ Třebický، Vít؛ Valentova، Jaroslava Varella؛ Kleisner، Karel؛ Akoko، Robert Mbe؛ Fialová، Jitka؛ Jash، Rosina؛ Kočnar، Tomáš؛ Pereira، Kamila Janaina؛ Štěrbová، Zuzana؛ Correa Varella، Marco Antonio؛ Vokurková، Jana؛ Vunan، Ernest؛ Roberts، S. Craig (٢٠١٧). «Men's preferences for women's breast size and shape in four cultures». Evolution and Human Behavior. ٣٨ (2): ٢١٧–٢٢٦. Bibcode:٢٠١٧EHumB..٣٨..٢١٧H. doi:١٠.١٠١٦/j.evolhumbehav.٢٠١٦.١٠.٠٠٢. {{cite journal}}: |bibcode= length بپشکنە (یارمەتی); |hdl-access= پێویستی بە |hdl= ھەیە (یارمەتی)
  52. ^ Dixson، Barnaby J.؛ Vasey، Paul L.؛ Sagata، Katayo؛ Sibanda، Nokuthaba؛ Linklater، Wayne L.؛ Dixson، Alan F. (٢٠١١). «Men's preferences for women's breast morphology in New Zealand, Samoa, and Papua New Guinea». Archives of Sexual Behavior. ٤٠ (6): ١٢٧١–١٢٧٩. doi:١٠.١٠٠٧/s١٠٥٠٨-٠١٠-٩٦٨٠-٦. PMID ٢٠٨٦٢٥٣٣. S2CID ٣٤١٢٥٢٩٥. لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  53. ^ Marlowe، Frank W. (٢٠٠٤). «Mate preferences among Hadza hunter-gatherers» (PDF). Human Nature. ١٥ (4): ٣٦٥–٣٧٦. doi:١٠.١٠٠٧/s١٢١١٠-٠٠٤-١٠١٤-٨. PMID ٢٦١٨٩٤١٢. S2CID ٩٥٨٤٣٥٧. لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە (PDF). لە ١١ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  54. ^ Komisaruk، Barry R.؛ Wise، Nan؛ Frangos، Eleni؛ Liu، Wen-Ching؛ Allen، Kachina؛ Brody، Stuart (٢٠١١). «Women's clitoris, vagina, and cervix mapped on the sensory cortex: fMRI evidence». The Journal of Sexual Medicine. ٨ (10): ٢٨٢٢–٢٨٣٠. doi:١٠.١١١١/j.١٧٤٣-٦١٠٩.٢٠١١.٠٢٣٨٨.x. PMC ٣١٨٦٨١٨. PMID ٢١٧٩٧٩٨١.
  55. ^ «The Sexual Anatomy Of Women: Vulva and Vagina». لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  56. ^ Hines، T. (ئابی ٢٠٠١). «The G-Spot: A modern gynecologic myth». Am J Obstet Gynecol. ١٨٥ (2): ٣٥٩–٣٦٢. doi:١٠.١٠٦٧/mob.٢٠٠١.١١٥٩٩٥. PMID ١١٥١٨٨٩٢. S2CID ٣٢٣٨١٤٣٧.
  57. ^ Balon، Richard؛ Segraves، Robert Taylor (٢٠٠٩). Clinical Manual of Sexual Disorders. American Psychiatric Pub. لاپەڕە ٢٥٨. ژپنک ٩٧٨-١-٥٨٥٦٢-٩٠٥-٣. لە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  58. ^ Kilchevsky، A؛ Vardi، Y؛ Lowenstein، L؛ Gruenwald، I (کانوونی دووەمی ٢٠١٢). «Is the Female G-Spot Truly a Distinct Anatomic Entity?». The Journal of Sexual Medicine. ٩ (3): ٧١٩–٧٢٦. doi:١٠.١١١١/j.١٧٤٣-٦١٠٩.٢٠١١.٠٢٦٢٣.x. PMID ٢٢٢٤٠٢٣٦. A lay summary can be found at «G-Spot Scientists Reach Surprising Conclusion». The Huffington Post. ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی ئازاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  59. ^ Abu El-Hamd، Mohammed؛ Saleh، Ramadan؛ Majzoub، Ahmad (٨ی ئازاری ٢٠١٩). «Premature ejaculation: an update on definition and pathophysiology». Asian Journal of Andrology. ٢١ (5): ٤٢٥–٤٣٢. doi:١٠.٤١٠٣/aja.aja_١٢٢_١٨. PMC ٦٧٣٢٨٨٥. PMID ٣٠٨٦٠٠٨٢.
  60. ^ Intimacy، Sinclair (٢٥ی نیسانی ٢٠٠٥). «Health». لە ڕەسەنەکە لە ٩ی تەممووزی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی شوباتی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  61. ^ «Pro Plus Med Penis Enlargement Liquid». لە ڕەسەنەکە لە ٧ی تەممووزی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی شوباتی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  62. ^ Koedt، Anne (١٩٧٠). «Myth of the Vaginal Orgasm | Classic Feminist Writings». لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی ئابی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠ ھێنراوە.
  63. ^ «Sexual Problems in Women». webmd.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  64. ^ «Sexual Problems in Women». webmd.com. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  65. ^ «Sexual Problems in Men». Webmd.com. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی ئابی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  66. ^ Our Bodies, Ourselves (چاپی 35th). Boston Women's Health Book Collective. ٢٠١١. ژپنک ٩٧٨-٠-٧٤٣٢-٥٦١١-٧.
  67. ^ Russon، John (٢٠٠٩). Bearing Witness to Epiphany: Persons, Things, and the Nature of Erotic Life. Albany: State University of New York Press. ژپنک ٩٧٨-١-٤٣٨٤-٢٥٠٤-٧.
  68. ^ Sexual Orientation and Gender Expression in Social Work Practice, edited by Deana F. Morrow and Lori Messinger (2006, ISBN 0231501862), p. 8: "Gender identity refers to an individual's personal sense of identity as masculine or feminine, or some combination thereof."
  69. ^ «Sexual Orientation and Gender Identity Definitions». لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  70. ^ ئ ا ب پ King، Bruce M. (٢٠٠٩). Human Sexuality Today (چاپی 6th). Upper Saddle River, NJ: Vango Books. ژپنک ٩٧٨-٠-١٢-٨٦٤٥١١-٦.
  71. ^ Schacter، Daniel L.؛ Gilbert، Daniel T.؛ Wegner، Daniel M. (٢٠١١). Psychology. Worth Publishers. لاپەڕە ٣٣٦. ژپنک ٩٧٨-١-٤٢٩٢-٣٧١٩-٢.
  72. ^ Bretherton، Inge (١٩٩٢). «The origins of attachment theory: John Bowlby and Mary Ainsworth» (PDF). Developmental Psychology. ٢٨ (5): ٧٥٩–٧٧٥. doi:١٠.١٠٣٧/٠٠١٢-١٦٤٩.٢٨.٥.٧٥٩. لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە (PDF). لە ٢٨ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
  73. ^ Quinodoz، Jean-Michel (٢٠٠٥). Reading Freud: a chronological exploration of Freud's writings. لەلایەن Alcorn، David وەرگێڕدراوە. Routledge. لاپەڕە ١٦٥. ژپنک ٩٧٨-١-٣١٧-٧١٠٥٠-٩.
  74. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Santrock, J.W. 2008 نەدراوە
  75. ^ Eastwick، Paul W. (٢٠١٨). «What Do Short-Term and Long-Term Relationships Look Like? Building the Relationship Coordination and Strategic Timing (ReCAST) Model» (PDF). Journal of Experimental Psychology: General. ١٤٧ (5): ٧٧٣. doi:١٠.١٠٣٧/xge٠٠٠٠٤٢٨. PMID ٢٩٧٤٥٧١٤.
  76. ^ «Women's lib[eration] march from Farrugut Sq[uare] to Layfette [i.e., Lafayette] P[ar]k». ١٩٧٠. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  77. ^ «Demonstration with Gay Liberation Front Banner». Politics, economics and social science collections. IMAGELIBRARY/1370.
  78. ^ Escoffier, Jeffrey، ed. (٢٠٠٣). Sexual Revolution. Running Press. ژپنک ٩٧٨-١-٥٦٠٢٥-٥٢٥-٣.
  79. ^ «Betty Friedan, Who Ignited Cause in 'Feminine Mystique,' Dies at 85». The New York Times. ٥ی شوباتی ٢٠٠٦. لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ ھێنراوە.(خۆتۆمارکردن پێویستە)
  80. ^ «Think Sex». TheAge.com.au. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی نیسانی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
  81. ^ Panchaud، Christine (٢٠١٦). Guttmacher Institute https://web.archive.org/web/20201231130602/https://www.guttmacher.org/sites/default/files/report_downloads/demystifying-data-handouts_0.pdf. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  82. ^ Bearman، Peter (٢٠٠١). «Promising the Future: Virginity Pledges and First Intercourse». American Journal of Sociology. ١٠٦ (4): ٨٥٩–٩١٢. doi:١٠.١٠٨٦/٣٢٠٢٩٥. S2CID ١٤٢٦٨٤٩٣٨. لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  83. ^ ئ ا ب پ ت Stearns، Peter N. (٢٠٠٩). Sexuality in world history. London New York: Routledge. ژپنک ٩٧٨-٠-٤١٥-٧٧٧٧٧-٣. OCLC ٢٦١٢٠١٣٩٧.
  84. ^ UCL (٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢). «Analysis: How did the patriarchy start – and will evolution get rid of it?». UCL News (بە ئینگلیزی). لە ١٩ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  85. ^ ئ ا ب «Homosexuality and Mental Health». لە ڕەسەنەکە لە ٢ی شوباتی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  86. ^ ئ ا Drescher، Jack (٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥). «Out of DSM: Depathologizing Homosexuality». Behavioral Sciences. ٥ (4): ٥٦٥–٥٧٥. doi:١٠.٣٣٩٠/bs٥٠٤٠٥٦٥. ISSN ٢٠٧٦-٣٢٨X. PMC ٤٦٩٥٧٧٩. PMID ٢٦٦٩٠٢٢٨.
  87. ^ «The myth buster». apa.org. لە ڕەسەنەکە لە ١ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  88. ^ Milar، Katharine S. (شوباتی ٢٠١١). American Psychological Association https://www.apa.org/monitor/2011/02/myth-buster. لە ١٩ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  89. ^ ئ ا Erickson-Schroth، Laura (١٢ی ئایاری ٢٠١٤). Trans Bodies, Trans Selves: A Resource for the Transgender Community (بە ئینگلیزی). Oxford University Press. لاپەڕە ٥٠٢. ژپنک ٩٧٨-٠-١٩-٩٣٢٥٣٦-٨.
  90. ^ Panter، Heather؛ Dwyer، Angela (٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣). Transgender People and Criminal Justice: An Examination of Issues in Victimology, Policing, Sentencing, and Prisons (بە ئینگلیزی). Springer Nature. لاپەڕە ١٠١. ژپنک ٩٧٨-٣-٠٣١-٢٩٨٩٣-٦.
  91. ^ Turner، William B. (٢٠٠٣). Dictionary of American History. New York, NY: Charles Scribner's Sons. لاپەڕە ٣٢٨–٣٣٣.
  92. ^ Rojas، Maythee (٢٠٠٩). Women of Color and Feminism. Seal. ژپنک ٩٧٨-١-٥٨٠٠٥-٢٧٢-٦. لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  93. ^ von Germeten، Nicole (٢٠٢١). «Part I: Directions in the Study of Sexuality and Colonialism – Old Empires, New Perspectives: Sexuality in the Spanish and Portuguese Americas». لە Schields، Chelsea؛ Herzog، Dagmar (eds.). The Routledge Companion to Sexuality and Colonialism. Routledge Companions to Gender. New York: Routledge. لاپەڕە ١–١٤. doi:١٠.٤٣٢٤/٩٧٨٠٤٢٩٥٠٥٤٤٧. ژپنک ٩٧٨-٠-٤٢٩-٥٠٥٤٤-٧.
  94. ^ Stoler، Ann (٢٠٠٢). Carnal Knowledge and Imperial Power: Gender, Race, and Morality in Colonial Asia. University of California Press.
  95. ^ Roscoe، Will (١٩٩٨). Changing Ones: Third and Fourth Genders in Native North America. Palgrave Macmillan.
  96. ^ Wilson، Trista (٢٠١١). «Changed Embraces, Changes Embraced? Renouncing the Heterosexist Majority in Favor of a Return to Traditional Two-Spirit Culture». American Indian Law Review. ٣٦ (1): ١٦١–١٨٨. ISSN ٠٠٩٤-٠٠٢X. JSTOR ٤١٤٩٥٧٠٥.
  97. ^ ئ ا ب پ ت Gilley، Brian (٢٠٠٦). Becoming Two-Spirit: Gay Identity and Social Acceptance in Indian Country. University of Nebraska Press.
  98. ^ Roscoe، Will (١٩٨٨). Living the Spirit: a Gay American Indian Anthology. St. Martins Press.
  99. ^ Jacobi، Jeffrey (٢٠٠٦). «Two Spirits, Two Eras, Same Sex: For a Traditionalist Perspective on Native American Tribal Same-Sex Marriage Policy». University of Michigan Journal of Law Reform. ٣٩ (4): ٨٢٣. doi:١٠.٣٦٦٤٦/mjlr.٣٩.٤.two.
  100. ^ Nagel، Joane (ئابی ٢٠٠٠). «Ethnicity and Sexuality». Annual Review of Sociology. ٢٦: ١٠٧–١٣٣. doi:١٠.١١٤٦/annurev.soc.٢٦.١.١٠٧. S2CID ١٤٥٠٦٤٢٧٦.
  101. ^ Nagel، Joane (٢٠٠١). «Racial, Ethnic, and National Boundaries: Sexual Intersections and Symbolic Interactions». Symbolic Interaction. ٢٤ (2): ١٢٣–١٣٩. doi:١٠.١٥٢٥/si.٢٠٠١.٢٤.٢.١٢٣.
  102. ^ Yarbrough، Marilyn؛ Bennet، Crystal (نیسانی ٢٠١٢). «Mammy Jezebel and Sistahs». Race, Racism and the Law!. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  103. ^ Cohen، Cathy J. (٢٠٠٥)، «Punks, Bulldaggers, and Welfare Queens»، Black Queer Studies، Duke University Press، لاپەڕە ٢١–٥١، doi:١٠.١٢١٥/٩٧٨٠٨٢٢٣٨٧٢٢٠-٠٠٣، ژپنک ٩٧٨-٠-٨٢٢٣-٣٦٢٩-٧، S2CID ٤٨٢٥٩٢٣٩
  104. ^ «WHO | Gender and human rights». ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٢. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی ئابی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  105. ^ Stark، Barbara (٢٠١١). «The Women's Convention, Reproductive Rights, and the Reproduction of Gender». Duke Journal of Gender Law & Policy. ١٨ (261). Duke University School of Law: ٢٦١–٣٠٤. لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  106. ^ Sandfort، Theo G. M.؛ Ehrhardt، Anke A. (حوزەیرانی ٢٠٠٤). «Sexual Health: A Useful Public Health Paradigm or a Moral Imperative?» (PDF). Archives of Sexual Behavior. ٣٣ (3). Springer: ١٨١–١٨٧. doi:١٠.١٠٢٣/b:aseb.٠٠٠٠٠٢٦٦١٨.١٦٤٠٨.e٠. PMID ١٥١٢٩٠٣٧. S2CID ٣٦٥٥٣٣١٠. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٣١ی ئایاری ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  107. ^ «Wayback Machine» (PDF). ٢٠٠٦. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٣١ی ئایاری ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  108. ^ «Sexual and reproductive rights under threat worldwide | Amnesty International». لە ڕەسەنەکە لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی ئابی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  109. ^ «Gender & Sexuality Justice». ٢٠١٣. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی نیسانی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  110. ^ Tull، Kerina (٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٠). «Barriers to family planning in Iraq and KRI» (PDF). {{cite web}}: line feed character لە |سەردێڕ= لە 36 (یارمەتی)
  111. ^ «The HIV/AIDS Epidemic in the United States: The Basics | KFF». The Henry J. Kaiser Family Foundation. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  112. ^ Lopez، German (١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥). «The Reagan administration's unbelievable response to the HIV/AIDS epidemic». Vox. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  113. ^ Poirier، Richard (١٩٨٨). «AIDS and Traditions of Homophobia». Social Research. ٥٥ (3): ٤٦١–٤٧٥. ISSN ٠٠٣٧-٧٨٣X. JSTOR ٤٠٩٧٠٥١٥.
  114. ^ ئ ا ب Geiling، Natasha. «The Confusing and At-Times Counterproductive 1980s Response to the AIDS Epidemic». Smithsonian. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی ئازاری ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  115. ^ ئ ا Wright، Joe (١٥ی ئابی ٢٠١٣). «Only Your Calamity: The Beginnings of Activism by and for People With AIDS». American Journal of Public Health. ١٠٣ (10): ١٧٨٨–١٧٩٨. doi:١٠.٢١٠٥/AJPH.٢٠١٣.٣٠١٣٨١. ISSN ٠٠٩٠-٠٠٣٦. PMC ٣٧٨٠٧٣٩. PMID ٢٣٩٤٨٠١٣.
  116. ^ ئ ا Roberts، Matthew W. (نیسانی ١٩٩٥). «Emergence of Gay Identity and Gay Social Movements in Developing Countries: The AIDS Crisis as Catalyst». Alternatives: Global, Local, Political. ٢٠ (2): ٢٤٣–٢٦٤. doi:١٠.١١٧٧/٠٣٠٤٣٧٥٤٩٥٠٢٠٠٠٢٠٥. ISSN ٠٣٠٤-٣٧٥٤. S2CID ١٤٠٧٧٢٤٧١.
  117. ^ Robinson، Kara Mayer. «10 Surprising Health Benefits of Sex». WebMD (بە ئینگلیزی). لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  118. ^ Bendas، Johanna؛ Hummel، Thomas؛ Croy، Ilona (٢٠١٨). «Olfactory Function Relates to Sexual Experience in Adults». Archives of Sexual Behavior. ٤٧ (5): ١٣٣٣–١٣٣٩. doi:١٠.١٠٠٧/s١٠٥٠٨-٠١٨-١٢٠٣-x. PMID ٢٩٧٢١٧٢٣. S2CID ١٩٢٢٨٢٩٠. لە ١١ی شوباتی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  119. ^ Giles، GG؛ Severi، G؛ English، DR؛ et al. (ئابی ٢٠٠٣). «Sexual factors and prostate cancer». BJU Int. ٩٢ (3): ٢١١–٢١٦. doi:١٠.١٠٤٦/j.١٤٦٤-٤١٠x.٢٠٠٣.٠٤٣١٩.x. PMID ١٢٨٨٧٤٦٩. S2CID ٢٩٤٣٠٤١٥.
  120. ^ Lee، HJ؛ Macbeth، AH؛ Pagani، JH؛ Young، WS (حوزەیرانی ٢٠٠٩). «Oxytocin: the great facilitator of life». Prog. Neurobiol. ٨٨ (2): ١٢٧–١٥١. doi:١٠.١٠١٦/j.pneurobio.٢٠٠٩.٠٤.٠٠١. PMC ٢٦٨٩٩٢٩. PMID ١٩٤٨٢٢٢٩.
  121. ^ «The Benefits of a Healthy Sex Life | Center for Women's Health | OHSU». www.ohsu.edu. لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  122. ^ «Masturbation: Facts & Benefits». Cleveland Clinic (بە ئینگلیزی). لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  123. ^ Blum، Jeffrey. «Information on sex and youthfulness on MedicineNet.com». WebMD. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠ ھێنراوە.
  124. ^ Weeks، David (١٩٩٩). Secrets of the Superyoung. Berkley. لاپەڕە ٢٧٧. ژپنک ٩٧٨-٠-٤٢٥-١٧٢٥٨-٢.
  125. ^ Northrup، Christiane (٢٠١٠). Women's Bodies, Women's Wisdom: Creating Physical and Emotional Health and Healing. Bantam. ژپنک ٩٧٨-٠-٥٥٣-٨٠٧٩٣-٦.
  126. ^ «Common Sexually Transmitted Diseases (STDs)». لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە.
  127. ^ «WHO | Sexually transmitted infections» (Fact sheet). تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی تەممووزی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠١١ ھێنراوە.
  128. ^ Weinstock، H؛ et al. (٢٠٠٤). «Sexually transmitted diseases among American youth: incidence and prevalence estimates, 2000». Perspectives on Sexual and Reproductive Health. ٣٦ (1): ٦–١٠. doi:١٠.١٣٦٣/٣٦٠٠٦٠٤. PMID ١٤٩٨٢٦٧١.
  129. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری CDC نەدراوە
  130. ^ «Sex Infections Found in Quarter of Teenage Girls». The New York Times. ١٢ی ئازاری ٢٠٠٨. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی شوباتی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  131. ^ Yarnall، KS؛ McBride، CM؛ Lyna، P؛ et al. (ئابی ٢٠٠٣). «Factors associated with condom use among at-risk women students and nonstudents seen in managed care». Prev Med. ٣٧ (2): ١٦٣–١٧٠. doi:١٠.١٠١٦/s٠٠٩١-٧٤٣٥(٠٣)٠٠١٠٩-٩. PMID ١٢٨٥٥٢١٦.
  132. ^ «Eugene de Blaas - 111 artworks - Art Renewal Center». لە ڕەسەنەکە لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  133. ^ ئ ا Guerrero، Laura K.؛ Andersen، Peter A.؛ Afifi، Walid A. (٢٠١٣). Close Encounters: Communication in Relationships. Sage Publications. لاپەڕە ٢٢٨. ژپنک ٩٧٨-١-٤٥٢٢-١٧١٠-٩. لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  134. ^ Schmidt، Megan (٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣). «New book outlines five types of flirting styles». University of Kansas. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  135. ^ «Scoring a German: Flirting with Fräuleins, Hunting for Herren». Der Spiegel. Spiegel.de. ٥ی حوزەیرانی ٢٠٠٦. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی نیسانی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  136. ^ Greene، Robert (٢٠٠٣). The Art of Seduction. Penguin. ژپنک ٩٧٨-٠-١٤-٢٠٠١١٩-٦.
  137. ^ «Understanding Bisexuality». Trevor Project. ٢٠ی ئابی ٢٠٢١. لە ١٩ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  138. ^ ئ ا ب Mills، Elizabeth؛ Haste، Polly؛ Wood، Stephen (١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٦). Sexuality and Social Justice: A Toolkit https://web.archive.org/web/20201204103147/http://www.spl.ids.ac.uk/sexuality-and-social-justice-toolkit/1-issues-and-debates/how-sexuality-regulated-law. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٦ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  139. ^ «GLBT Legal Issues of Sexual Orientation - UMN Law Library». library.law.umn.edu. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی تەممووزی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی تەممووزی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  140. ^ Heartfield، Kate (٧ی ئازاری ٢٠١٤). «Kate Heartfield: Do prostitutes sell themselves or a service?». Times Colonist. لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  141. ^ Thukral، Juhu (٢٠٠٣). Sex Workers Project https://web.archive.org/web/20040103043554/http://sexworkersproject.org/downloads/RevolvingDoor.pdf. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٤ ئەرشیڤ کراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  142. ^ «IWG Gaming – Blend In». لە ڕەسەنەکە لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی تەممووزی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  143. ^ Lamm، Maurice. «Jewish Sexuality: The Intimate Component in Love and Marriage». Chabad. لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  144. ^ ئ ا ب Knust، Jennifer Wright (٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٥). Abandoned to Lust: Sexual Slander and Ancient Christianity. Columbia University Press. لاپەڕە ٥١, ٦٧, ٧٨. ژپنک ٩٧٨-٠-٢٣١-٥١٠٠٤-٢. لە ٣ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  145. ^ ئ ا Pagels، Elaine (٢٠١١). Adam, Eve, and the Serpent: Sex and Politics in Early Christianity. Knopf Doubleday. لاپەڕە xvii–xix. ژپنک ٩٧٨-٠-٣٠٧-٨٠٧٣٥-٩. لە ٣ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  146. ^ Wiesner-Hanks، Merry E. (٢٠٠٠). Christianity and Sexuality in the Early Modern World: Regulating Desire, Reforming Practice. Psychology Press. لاپەڕە ١٠. ژپنک ٩٧٨-٠-٤١٥-١٤٤٣٤-٦.
  147. ^ Stearns، Peter (٢٠١٢). World history in brief: major patterns of change and continuity. Penguin Academics (چاپی 8th). Boston: Pearson. ژپنک ٩٧٨-٠-٢٠٥-٩٣٩٢٠-٦.
  148. ^ «BBC - GCSE Bitesize: Hindu views». لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  149. ^ Carroll، Janell (٢٠٠٩). Sexuality Now: Embracing Diversity. Cengage. لاپەڕە ٧. ژپنک ٩٧٨-٠-٤٩٥-٦٠٢٧٤-٣.

زیاتر بخوێنەوە

[دەستکاری]
  • Durham، Meenakshi G. (٢٠١٢). TechnoSex: technologies of the body, mediated corporealities, and the quest for the sexual self. Ann Arbor: University of Michigan Press.
  • Ember، Carol R.؛ Escobar، Milagro؛ Rossen، Noah (٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٩). «Sexuality» (بە ئینگلیزی). لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە. Sexual reproduction is part of the biological nature of humans, so it may be surprising how much sexuality varies cross-culturally. Indeed, societies vary considerably in the degree to which they encourage, discourage, or even appear to fear heterosexual sex at different life stages and in varying circumstances. {{cite journal}}: بیرخستنەوەی journal پێویستی بە |journal= ھەیە (یارمەتی)
  • Gregersen, E. (1982). Sexual Practices: The Story of Human Sexuality. New York: F. Watts.
  • Lyons, Andrew P. & Harriet D. , eds. Sexualities in Anthropology: a reader. Malden, MA: Wiley-Blackwell, 2011 ISBN 1-4051-9054-X
  • Richardson, Niall; Smith, Clarissa & Werndly, Angela (2013) Studying Sexualities: Theories, Representations, Cultures. London: Palgrave Macmillan
  • Soble, Alan (ed.). Sex from Plato to Paglia: A Philosophical Encyclopedia, 2 volumes. Greenwood Press, 2006.
  • Wood، H. Sex (٢٠٠٣). «Sex cells». Nature Reviews Neuroscience (News report). ٤ (٢): ٨٨. doi:١٠.١٠٣٨/nrn١٠٤٤. S2CID ٣٥٩٢٨٥٣٤. Lay summary of primary source appearing from the University of Calgary, in Science, on prolactin release during sexual activity in mice, and its possible relationship to stroke therapy.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]