زاک کینگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
زاک کینگ

نەتەوەئەمریکا
ھاوسەرڕاشڵ ھۆڵم
مناڵ(ەکان)٢
وێبگەwww.zachkingmagic.com//


زاکاری مایکڵ کینگ (بە ئینگلیزی: Zachary Michael King؛ لەدایکبووی ٤ی شوباتی ١٩٩٠) کەسایەتییەکی فیلمسازی ئینتەرنێتی ئەمریکییە،[١][٢] زیاتر بە مێوەکانی جادوو ناسراوە، چەندین ڤیدۆی ھەیە بە دیجیتاڵی دەستکاری کراوە، بۆ ئەوەی جادوو بکات.[٣] ڤیدیۆکانی خۆی بە «پارچە دەستی دیجیتاڵ» ناودەبات.[٤] لە ساڵی ٢٠٠٨ دەستی کرد بە بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆ لە یوتوب، وە لە ساڵی ٢٠١٣ دەستی کرد بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ بۆ ڤین. کینگ لە ساڵی ٢٠١٦ یەکەم ڤیدیۆی خۆی بۆ تیک تۆک بڵاوکردەوە،[٥] لەو کاتەوە زیاتر لە ٤٥ میلیۆن شوێنکەوتووی کۆکردەوە، بەو ھۆیەشەوە بووە سێیەم کەس کە زۆرترین شوێنکەوتوی ھەبێت.

کینگ لە ساڵی ٢٠١٠ پێشبڕکێی بازرگانیی «ھیولێت پاکاردی» بردەوە، وە لە فێستیڤاڵی فیلمی لەندەن گەشتێکی بۆ فەرشی سوور کرد. ساڵی ٢٠١٣ پێشبڕکێی NextUpی یوتیوبی بردەوە.[٦] لە ساڵی ٢٠١٥ کینگ و ھاوسەرەکەی ڕاشیل ھۆڵم لە «وەرزی ٢٨ی ئەمریکی» لە یاری ڕاستی «پێشبڕکێی سەرسوڕھێنەر» نیشاندران.

ژیانی تایبەتی[دەستکاری]

کینگ لە پۆرتلاند، ئۆریگۆن لە دایک بووە و گەورە بووە.[٧] کینگ لە نیوەی ڕەچەڵەکی چینییە لە لای باوکایەتییەوە، یەک چارەکی نەمسایی و چارەکی نیکاراگوایی لە لای دایکەوە.[٨][٩] کینگ یەکەم فیلمی خۆی دروست کرد، کاتێک حەوت ساڵ بوو بە بەکارھێنانی کامێرای ڤیدیۆی ماڵەوە.[١٠] کاتێک چواردە ساڵ بوو کەلوپەلی ڤیدیۆیی کڕی، کە کۆمپیوتەری ماک و کامێرای تێدا بوو، وە دەستی کرد بە دروستکردنی ڤیدیۆ و دەستکاریکردن،[١١] لە مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٢ زانکۆی بیۆلای تەواو کردووە بە سینەما و ھونەری میدیایی.[١٢] کینگ و ھاوسەرەکەی ڕاشڵ ھۆڵم، لە ساڵی ٢٠١٤ ھاوسەرگیریان کرد، لە ساڵی ٢٠١٦ پێکەوە لە پێشبڕکێی ٢٨ی سەرسوڕھێنەردا پێشبڕکێیان کرد. کینگ و ژنەکەی دوو کوڕیان ھەیە، یەکێکیان بەخێوکراوە.

پیشە[دەستکاری]

کینگ لە ساڵی ٢٠٠٨ بۆ پێشکەشکردنی ڕاھێنان و ئامۆژگاری دەربارەی بەکارھێنانی بەرنامەی «کۆتایی کات پرۆ» بەشداربوو،[١٣] بەڵام نەیتوانی فێرکاری بۆ بەرنامەکە بدۆزێتەوە لەسەر ئینتەرنێت،[١٤] ھاوکات دەستی کرد بە بەکارھێنانی کەناڵی یوتوبەکەی بۆ پێدانی فێرکاری بۆ کاریگەرییە بینراوەکان بە بەکارھێنانی سۆفتوێر دوای ئەوەی بینەری بۆ ماڵپەڕەکەی پەیدا کرد دەستی کرد بە فرۆشتنی سیمیناری ڕاھێنان و پارەی بۆ کۆلێژەکەی بەکار دەھێنا.[١٥] لە مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٩ کینگ بە ڤیدیۆیەکی خۆی لە ئینتەرنێت، کە بە پێوە دەفڕی ڤیدیۆکە لە ماوەی ٤ ڕۆژدا زیاتر لە ٢٬١ میلیارد جار لەسەر تیک تۆک بینراوە.[١٦] ٢٠١١ ڤیدیۆیەکی بە ناونیشانی جێدی کیتنس لە یوتوب بڵاوکردەوە، کە لەگەڵ ھاوڕێیەکی کۆلێژ بەرھەمی ھێنابوو، ڤیدیۆکە نیشانی دا کە دوو پشیلە لەگەڵ شمشێرە ڕوناکییەکان شەڕ دەکەن،[١٧] ڤیدیۆکە لە سێ ڕۆژدا زیاتر لە میلیۆنێک بینینی بۆھات، دواتر زیاتر لە ١٨ میلیۆن بینەری بۆھات. لە مانگی ئایاری ٢٠١٣ لەلایەن یوتوبەوە بە یەکێک لە ٢٥ بەلێندەرترین فیلمسازانی گەنج لە ئەمریکا ناونرا.[١٨] کینگ لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٣ حسابی خۆی لەسەر ڤین کردەوە، کاتێک بینی زۆرێک لە ھاوڕێکانی لە ماڵپەڕی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا حیسابیان ھەیە، دوای دروستکردنی حسابێک لەسەر ڤین، بڕیاریدا بۆ ماوەی سی ڕۆژی داھاتوو یەک ڤین دروست بکات.[١٩] دوای سەرکەوتنی یەکەم لە ڤینز بڕیاریدا بەردەوام بێت لە دروستکردنی و بڵاوکردنەوەی ڤینی نوێ، لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ لە نمایشەکەی ئێلین دیجێنرێس دەرکەوت، وە چەندین ڤینی لەگەڵ دەستەی نمایشەکە دروست کرد. لە ساڵی ٢٠١٤ کینگ ڤیدیۆی ڤینی بۆ بژێوی ژیان دروست کرد، کینگ لە گەراجەکەی خۆی کاردەکات لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ (ئیندیپێندنت) وتی: کە من حەز دەکەم فیلمی ڕاستەوخۆی نمایش بکەم. کینگ یەکەم ڤیدیۆی خۆی بۆ تیک تۆک بڵاوکردەوە، کە پێشتر لە ٢٨ی شوباتی ٢٠١٦ خۆی لە زیندانێک دەرباز کرد، کە سەردێری ڤیدیۆکەی ئەوە بوو، پێویستت بە یارمەتییە لە دانانی کەفالەت، بەم ڤیدۆیە ٤٤٬٧ میلیۆن شوێنکەوتووی کۆکردەوە، لەسەر ئەو بەرنامە جەماوەرییە، کە بووە سێیەم بەکارھێنەری بەدواداچوو لە تیک تۆک.

فیلمۆگرافی[دەستکاری]

ڕۆڵەکانی فیلم
ساڵ ناونیشان ڕۆڵ تێبینی
٢٠١٦ زۆتۆپیا[٢٠] گورگی سەرلێشێواو تەنھا دەنگ

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Zach King Proves Again That He Is The Best". Gentside (بە ئینگلیزی). 2019-11-12. Retrieved 2020-07-17.
  2. ^ James Vincent (January 15, 2014). "Zach King of Vine: 6-second tricks and illusions show the magic of 'digital sleight of hand'". The Independent. London, UK. Retrieved April 21, 2015.[بەستەری مردوو]
  3. ^ "Zach King, El Mago de Vine, Explica Sus Trucos kVirales". CNN Español. January 23, 2014. Retrieved April 21, 2015.
  4. ^ "Zach King's Magic Vine Compilation: Surfer Stephen's Viral Video Of The Day". CBS Local. Retrieved February 6, 2014. ١٢ی شوباتی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ https://www.tiktok.com/@zachking
  6. ^ Chmielewski, Dawn C. (May 1, 2011). "YouTube awards cash, schooling to budding videographers". Los Angeles Times. Retrieved April 21, 2015.
  7. ^ Harbarger, Molly (December 24, 2013). "West Linn man shows gingerbread men's appetite for destruction in slow motion Christmas video". The Oregonian. Retrieved April 21, 2015.
  8. ^ Zach King [@finalcutking] (November 15, 2013). "@MsShoot i'm 1/2 chinese, 1/4 austrian and 1/4 Nicaraguan" (Tweet). Archived from the original on March 23, 2017. Retrieved March 12, 2017 – via Twitter.
  9. ^ "Draw My Life-Zach King". April 23, 2013. Retrieved April 8, 2017.
  10. ^ "La impresionante magia de los vídeos de Zach King". Teinteresa. Retrieved 8 January 2014.
  11. ^ Brett McCracken (Fall 2011). "Student Filmmaker Wins YouTube Contest". Biola Magazine. Retrieved April 21, 2015.
  12. ^ Cassandra Gonzales (October 12, 2011). "Zach King becomes YouTube sensation with "Jedi Kittens" video". The Biola University Chimes. Retrieved April 21, 2015.
  13. ^ "Zach King e creatorul de virale: îţi arată cum să tai un măr cu o carte de joc sau să scoţi o pisică dintr-un ecran". adevarul. Retrieved February 6, 2014.
  14. ^ "Vine Wizard: Watch This Amazing Mashup of Zach King's Craziest Vine Magic Tricks". Complex. Retrieved February 6, 2014. ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  15. ^ "Zach King Brings Visual Effects To Vine". Social Daily News. Retrieved February 6, 2014.
  16. ^ Gill, Katy (2019-12-13). "Bizarre optical illusion showing man flying on broomstick 'seen 2billion times'". Daily Star. Retrieved 2019-12-14.
  17. ^ "YouTube Filmmakers stop in Oceanside". The Coast News. Retrieved February 8, 2014. ٢٣ی شوباتی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  18. ^ Trevor Mogg (January 20, 2014). "Vine Star Dazzles Users With Awesome Six-Second Video Tricks". Digital Trends. Retrieved April 21, 2015.
  19. ^ "Top Viner Zach King". Ellen TV. Archived from the original on February 22, 2014. Retrieved February 9, 2016. ٢٢ی شوباتی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  20. ^ Villarreal, Yvonne; Miller, Daniel (October 4, 2016). "Social media stars are helping Hollywood reach younger audiences, for a price". Los Angeles Times. Retrieved August 22, 2017.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]