زاکیر حوسێن
ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Databox لە ڕیزی 434:attempt to index a nil value.
زاکیر حوسێن خان (٨ی شوباتی ١٨٩٧ – ٣ ئایاری ١٩٦٩) پەروەردەکار و سیاسەتمەدارێکی ھیندی بووە، و لە ساڵی ١٩٦٢ تا ١٩٦٧ جێگری سەرۆکی ھیندستان و لە ١٣ی ئایاری ١٩٦٧ سەرۆک کۆماری ھیندستان بووە تاوەکوو ٣ی ئایاری ١٩٦٩ کە کۆچی دوایی کردووە.
لە شاری حەیدەراباد لە خێزانێکی ئافریدی پەشتوون لەدایکبووە، خوێندنی لە ئیتاوا تەواو کردووە و دواتر لە کۆلێژی ئینگلیز-ڕۆژھەڵاتی محەممەدیان، عەلیگار و زانکۆی بەرلین خوێندوویەتی و لە زانکۆی بەرلین بڕوانامەی دکتۆرای لە ئابووری بەدەستھێناوە. کەسێکی نزیکی مەھاتما گاندی بوو، ئەندامی دامەزرێنەری زانکۆی میلی ئیسلامی بوو کە وەک زانکۆیەکی نیشتمانی سەربەخۆ لە وەڵامی بزووتنەوەی ناھاوکاری دامەزرا. لە ساڵی ١٩٢٦ تا ١٩٤٨ جێگری سەرۆکی زانکۆ بووە. لە ساڵی ١٩٣٧ حوسێن سەرۆکایەتی لیژنەی پەروەردەی نیشتمانی بنەڕەتی بوو کە سیاسەتێکی نوێی پەروەردەیی جێبەبێکرد کە بە نای تالیم (پەروەردەی نوێ بەزمانی ئوردو) ناسرابوو کە جەختی لەسەر خوێندنی بێبەرامبەر و ناچاری بە زمانی یەکەم دەکردەوە. دژی سیاسەتی ھەڵبژاردنی جیاواز بوو بۆ موسڵمانان و لە ساڵی ١٩٤٦دا کۆمەڵەی موسڵمانان لە سەردەمی محەممەد عەلی جیناحدا ڤیتۆی پێشنیارێکی کۆنگرەی نیشتمانی ھیندستانی کرد بۆ ئەوەی حوسێن بخرێتە ناو حکوومەتی کاتی ھیندستانەوە.
دوای سەربەخۆیی و دابەشبوونی ھیندستان حوسێن لە ھیندستان مایەوە و لە ساڵی ١٩٤٨دا وەک جێگری سەرۆکی زانکۆی موسڵمانی ئەلیگار دەستنیشانکرا کە یارمەتی دا وەک دامەزراوەیەکی نیشتمانی خوێندنی باڵا لە ھیندستاندا بمێنێتەوە. بەھۆی خزمەتەکانی بۆ پەروەردە، لە ساڵی ١٩٥٤ خەڵاتی پادما ڤیبوشانی پێبەخشرا و لە ماوەی ساڵانی ١٩٥٢ تا ١٩٥٧ کرا بە ئەندامی پەرلەمانی ھیندستان. حوسێن لە ساڵی ١٩٥٧ تا ١٩٦٢ وەک پارێزگاری بیھار کاری کردووە و لە ساڵی ١٩٦٢ بە جێگری سەرۆکی ھیندستان ھەڵبژێردرا. ساڵی دواتر، خەڵاتی بەھارات ڕات نای پێبەخشرا. لە ساڵی ١٩٦٧ بە سەرۆککۆمار ھەڵبژێردرا، شوێنی سەرڤێپالی ڕاداکریشنان گرتەوە، و بووە یەکەم موسڵمان کە بەرزترین پۆستی دەستووری لە ھیندستان بەدەستھێنابێت. ھەروەھا یەکەم سەرۆک بوو کە لە پۆستەکەیدا کۆچی دوایی کرد و کورتترین ماوەی سەرۆکایەتی ھیندستانی ھەبوو. مەزارەکەی لە کەمپی زانکۆی میلی ئیسلامییە لە دەلھی.
نووسەر و وەرگێڕی چەندین کتێبە بۆ زمانی ئوردو و نووسەری بەرھەمھێنەری کتێبی منداڵانە، حوسێن لە ھیندستان لە ڕێگەی مۆری پۆستە و چەندین دامەزراوەی پەروەردەیی و کتێبخانە و ڕێگاوبان و گەورەترین باخچەی گوڵەبەڕۆژەی ئاسیا کە بە ناوی ئەوەوە ناونراوە، یادی دەکرێتەوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]کتێبنامە
[دەستکاری]- Agnihotri، V. K. (٢٠١١). Praxis of Indian Parliament: Notes on Procedures in the Council of States (PDF). New Delhi: Rajya Sabha Secretariat. لاپەڕە ١١٤, ٣٣١. لە ١٣ی تەممووزی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە (PDF). لە ١٦ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- Ahmed، Akbar (٢٧ی شوباتی ٢٠١٣). The Thistle and the Drone: How America's War on Terror Became a Global War on Tribal Islam (بە ئینگلیزی). Brookings Institution Press. ژپنک ٩٧٨-٠-٨١٥٧-٢٣٧٩-٠. لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- Ali، B. Sheikh (١٩٩١). Zakir Husain, Life and Times (بە ئینگلیزی). Vikas Publishing House. ژپنک ٩٧٨-٠-٧٠٦٩-٥٩٢٤-٦. لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- Bansal، Jay (١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١). English Class XII – SBPD Publications (بە ئینگلیزی). SBPD Publications. لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- Coward، Harold G. (١٩٨٧). Modern Indian Responses to Religious Pluralism (بە ئینگلیزی). SUNY Press. ژپنک ٩٧٨-٠-٨٨٧٠٦-٥٧١-٢. لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- Election Commission of India (٢٠١٧). Election to the Office of President of India (PDF). New Delhi: Election Commission of India. لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە (PDF). لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- Election Commission of India (٢٠٢٢). Election to the Office of Vice President of India (PDF). New Delhi: Election Commission of India. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- Herzberger، Radhika (٢٠٠٧). NCERT Memorial Lecture Series First Zakir Husain Memorial Lecture – 2007 (PDF). National Council of Educational Research and Training. لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە (PDF). لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- Hindustani Talimi Sangh (١٩٤١). Third Annual Report: 1940–41. Sevagram: Hindustani Talimi Sangh. لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- Hindustani Talimi Sangh (١٩٥٢). Report of the Seventh All-India Basic Education Conference, Sevagram February 28—March 5, 1951 (PDF). Sevagram: Hipdustani Talimi Sangh. لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە (PDF). لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- Fārūqī، Z̤iāʼulḥasan (١٩٩٩). Dr. Zakir Hussain, Quest for Truth (بە ئینگلیزی). APH Publishing. ژپنک ٩٧٨-٨١-٧٦٤٨-٠٥٦-٧. لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- Jai، Janak Raj (٢٠٠٣). Presidents of India: 1950–2003. New Delhi: Regency Publications. ژپنک ٩٧٨٨١٨٧٤٩٨٦٥٠. لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- Jonker، Gerdien (٢٠٢٠). «An Indian Muslim in Jewish Berlin». An Indian Muslim in Jewish Berlin: Khwaja Abdul Hamied. Brill. لاپەڕە ١٨٠–٢٠٦. ژپنک ٩٧٨٩٠٠٤٤١٨٧٣٨. JSTOR ١٠.١١٦٣/j.ctv٢gjwx٧٥.١٤. لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite book}}
:|journal=
چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی) - Kaul، M.N.؛ Shakdher، S.L. (٢٠١٦). Practice and Procedure of Parliament (PDF). New Delhi: Lok Sabha Secretariat. لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە (PDF). لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- Khurshid، Salman (٢٠١٤). At Home in India: The Muslim Saga (بە ئینگلیزی). Hay House, Inc. ژپنک ٩٧٨-٩٣-٨٤٥٤٤-١٢-٦. لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- Manjapra، Kris (٢٠١٤). Age of Entanglement (بە ئینگلیزی). Harvard University Press. ژپنک ٩٧٨-٠-٦٧٤-٧٢٦٣١-٤. لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- Mohan، Radhey (١٩٧٤). Dr. Zakir Hussain as I Saw Him. Indiana Publications, New Delhi. لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- Nizami، Zafar Ahmad (١٩٨٨). Builders of Modern India: Hakim Ajmal Khan. Delhi: Publications Division, Ministry of Information & Broadcasting, Government of India. لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- Nizami، Zafar Ahmad (١٩٩٠). Dr. Zakir Husain-A Pictorial Biography. New Delhi: National Museum, New Delhi. لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- Sharma، Ajay Kumar (٢٠١١). A History of Educational Institutions in Delhi (بە ئینگلیزی). Sanbun Publishers. ژپنک ٩٧٨-٩٣-٨٠٢١٣-١٤-٩. لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- «گوڵێک بە ناوی زاکیر حسێن – ژیانێکی خۆبەخشانە»، لەلایەن بەشی فیلم، ھیندستان، ١٩٦٩ (ھیندی)
- پەروەردەی نیشتمانی بنەڕەتی: ڕاپۆرتی کۆمیتەی زاکیر حوسێن و مەلزەمە وردەکان لەگەڵ پێشەکییەک لەلایەن مەھاتما گاندی.