زانکۆی ھەڵەبجە
ئەم وتارە ئاماژە بە ھیچ سەرچاوەیەک نادات. |
شێوازی دەربڕینی ئەم وتارە لەگەڵ ئەو شێوازی دەربڕینە ئینسایکڵۆپیدیایییەی کە لە ویکیپیدیا بەکارھاتووە ناگونجێت. |
| زانکۆی ھەڵەبجە University Of Halabja | |
|---|---|
| دامەزراندن | ٢٠١٠ |
| جۆر | میللی، حکومی |
| سەرۆکی زانکۆ | پ. ی. د. مهاباد کامیل عبداللە |
| شوێن | ھەڵەبجە, پارێزگای ھەڵەبجە, عێراق |
| کامپ | عەبابەیلێ |
| ماڵپەڕ | https://uoh.edu.iq |
زانکۆی ھەڵەبجە یەکێکە لە زانکۆ حکومییەکانی ھەرێمی کوردستان کە بەفەرمانی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (١٦٧٠) لە ڕێکەوتی ٢٠١٠/٧/٨، وە بە پێی بڕگەی یەکەمی مادەی حەوتەم لە یاسای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ژمارەی ١٠ی ساڵی ٢٠٠٨ وە فەرمانی وەزاریی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ژمارە (ن/٦٦٤) لە ٢٠١٠/٧/١٢ سەبارەت بە دامەزراندنی زانکۆکانی (ھەڵەبجە، ڕاپەڕین، زاخۆ، گەرمیان) لەلایەن کابینەی شەشەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بڕیاری دامەزراندنی بۆ دەرچووە.
مێژوو
[دەستکاری]سەرەتا پێش دامەزراندنی زانکۆی ھەڵەبجە، کۆلێجی پەروەدەی بنەڕەت لە شاری ھەڵەبجە ھەبوو کە سەر بە زانکۆی سلێمانی بوو و لە سێ بەش پێکھاتبوو (بەشی زمانی ئینگلیزی و بەشی کۆمەڵایەتی و بەشی پەروەردەی وەرزش). بەڵام لە ڕێکەوتی ٨ی تەمووزی ٢٠١٠ بە بڕیاری ژمارە (١٦٧٠) حکومەتی ھەرێمی کوردستان برِیاری دامەزراندنی زانکۆی ھەڵەبجەی دا وەک زانکۆیەکی سەربەخۆ و کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت لە زانکۆی سلێمانی جیابووەو بووە بنەڕەتی زانکۆی ھەڵەبجە. بە تێپەڕبوونی کات ئەم زانکۆیە لە گەشەسەندن و فراوانبون بەردەوام بوو، بە ھەوڵەکانی ستافی زانستی و کارگێڕی زانکۆ لە ئایندەدا دەبێتە یەکێک لە زانکۆ گەورەکانی کوردستان و عێراق.
پێگەی جوگرافی زانکۆ لەڕووی ھەڵکەوتەی جوگرافییەوە، کەمپی زانکۆکە دەکەوێتە باشوری شاری ھەڵەبجە نزیک گوندی عەبابەیلێ.
بەشەکان
[دەستکاری]زانکۆی ھەڵەبجە لە پێنج کۆلێژ پێکھاتووە کە ئەمانەی خوارەوەن:
- کۆلێژی ئەندازیاری (بەشی ئەندازیاری شارستانی، بەشی ئەندازیاری کارەبا و ئەلیکترۆنیک)
- کۆلێژی زانست (بەشی فیزیا، بەشی زانستی کۆمپیوتەر)
- کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت (بەشی زمانی ئینگلیزی، زمانی عەرەبی، زمانی کوردی لە شارەزوور، زانستەکۆمەڵایەتییەکان)
- کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان ( بەشی مێژوو، بەشی جوگرافیا، بەشی بنەماکانی ئاین)
- کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەكان (بەشی پەروەردەی وەرزش، بەشی پەروەردەی وەرزشی بنەڕەت)
* بەشی یاسا و کارگێڕی ( یاسا ، بازرگانی نێودەوڵەتی ، سیاسەت و پەیوەندی نێودەوڵەتی )
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- وێبگەی فەرمی ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
| ئەم زانکۆکانی کوردستان وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |