بۆ ناوەڕۆک بازبدە

زانکۆی تەکنۆلۆژیاییی میشیگان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
زانکۆی تەکنۆلۆژیاییی میشیگان
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٨٨٥
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
دابەشکاریی کارگێڕیمیشیگان
پۆتانی شوێن٤٧°٧′١٢″N ٨٨°٣٣′٠″W
خاوەنیMacInnes Student Ice Arena، WMTU-FM
شوێنی بارەگاکانHoughton
IPv4 routing prefix141.219.0.0/16
ناونیشانی شەقام1400 Townsend Drive, Houghton, MI, 49931-1295
کۆدی پۆستە49931-1295
وێبگەhttp://www.mtu.edu
Academic calendar typesemester
بەستەری ئەی پی ئایhttps://sso.mtu.edu/idp/shibboleth
Map
وێنەی کامپی زانکۆی تەکنۆلۆژیاییی میشیگان
ڕاگەیەندکراوەیەک لە قوتابخانەی میشیگانی مادی، دەگەرێتەوە ساڵی ١٨٩٥

زانکۆی تەکنۆلۆژیاییی میشیگان (بە ئینگلیزی: Michigan Technological University) ھەروەھا بە میشیگان تێک (Michigan Tech)‏ ناسراوە. زانکۆیەکی توێژینەوەییی گشتییە کە بارەگایەکەی لە شاری ھۆتۆنە لە ویلایەتی میشیگان. لە ساڵی ١٨٨٥ لەژێر ناوی قوتابخانەی مادیی میشیگان دامەزراوە، بە ئامانجی ڕاھێنانی ئەندازیارانی مادە بۆ ئەوەی کاربکەن لەسەر پێکھاتەی ئەو ناوچەیە. پاشان لە ساڵی ١٨٩٧ ناوەکەی گۆڕدرا بۆ کۆلێژی مادیی میشیگان. لە ساڵی ١٩٢٧ ناوەکەی کرا بە زانکۆی تەکنۆلۆژیاییی میشیگان.

گەڕان و پلەی زانستی

[دەستکاری]

قۆناغی خوێندنی باڵای تێدا دەخوێندرێ لە بوارەکانی ئەندازیاری، زانستی سروشتی و فیزیایی، زانستی ژمێریاری و دارایی و کارگێری کار، ھەروەھا زانستی ژینگە و ئاووھەوا و ھونەر و کۆمەڵایەتی و زانستە مرۆڤایتییەکان.

بەشەکانی زانکۆ

[دەستکاری]

زانکۆ دابەش دەبێتە سەر پێنج کۆلێژ و قوتابخانە:

  • کۆلێژی ئەندازیاری: بەشی (ئەندازیاری شارستانی، میکانیکی، کارەبایی و کۆمپیوتەر، کیمیایی، زانست و ئەندازیاری جیۆلۆجی و مادی.
  • کۆلێژی زانست و ھونەر
  • قوتابخانەی کارگێری و دارایی
  • قوتابخانەی کەش و ھەوا و دارستان
  • قوتابخانەی تەکنەلۆجی

بەناوبانگترین دەرچوانی کۆلێژ

[دەستکاری]

مێلڤین کالڤین: وەرگری خەڵاتی نۆبڵ لە بواری کیمیا لە ساڵی ١٩٦١

سەرچاوەکان

[دەستکاری]