زانکۆی ئەزھەر
| زانکۆی ئەزھەر | |
|---|---|
| بەشێکە لە | ئەزھەری شەریف |
| دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ٠٩٧٠ |
| پۆستی سەرۆکی ئەم ڕێکخراوە | Q114238778 |
| وڵات | میسر |
| دابەشکاریی کارگێڕی | پارێزگای قاھیرە، Asyut Governorate، Damietta Governorate، Dakahlia Governorate |
| پۆتانی شوێن | ٣٠°٣′٣٠″N ٣١°١٨′٤٥″E |
| ئەندامی | Agence universitaire de la Francophonie، Association of African Universities |
| بەرزی لە ئاستی دەریا | ٣٢ مەتر |
| بەشێکە لە کۆمپانیای | ئەزھەری شەریف |
| شوێنی بارەگاکان | قاھیرە |
| زمانەکان | زمانی عەرەبی |
| وێبگە | http://www.azhar.edu.eg |
![]() | |


زانکۆی ئەزھەر (بە عەرەبی: جامعة الأزھر) گەورەترین زانکۆی دینی و زانستی و ئیسلامی جیھانیە و دووەمین زانکۆیە لە جیھاندا بۆ دامەزراندن لە دوای زانکۆی ئەلقەروین (جامعة القرویین).ھەروەھا ئەم زانکۆیە دەکەوێتە شاری قاھیرە لە وڵاتی میسر.
پێش ئەوەی درووست بکرێت مزگەوتێکی گەورە بووە، پاشان لەسەر دەستی جەوھەر ئەلێدقلی لە ساڵی ٩٧٠ی زایینیدا دروست کرا و لە ساڵی ٩٧٢ زایینیدا بۆ یەکەم جار نوێژی تێدا کرا. بەرەبەرە لە سەردەمی مەمالیکەکاندا ڕووبەرەکەی زیاد کرا و ئێستا ڕووبەرەکەی نزیکەی دوازدە ھەزار مەتردووجایە و تا ئێستا گەورەترین و کۆنترین مزگەوتە لە ناو وڵاتانی ئیسلامیدا کە بۆ خوێندەواری دانرابێت.
لە ساڵی ١٨٧٢ی زایینیدا یاسایەک بۆ ڕێکخستنی بڕوانامە و تاقیکردنەوە دەرچوو. دوابەدوای ئەوە چەند یاسایەکی تر سەبارەت بە جل و بەرگی زانایان و مووچەکانیان و ڕێکخستنی کاروباری مامۆستایان و خوێندکاران دەرکرا. لەساڵی ١٩٦١ی زایینیدا کرا بە پەیمانگایەکی مەزن بۆ ئایینی ئیسلام و قوتابیانی موسوڵمان لەھەر شوێنێک بێت وەردەگرێت.
