زانکۆی کۆمار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە زانكۆی كۆمارەوە ڕەوانە کراوە)

زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆژیا زانکۆیەکی کەرتی تایبەتە ساڵی ٢٠٠٩ لە شاری سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان دامەزراوە، دوکتۆر سەڵاحەدین سەعید سەرۆکی زانکۆکەیە.

زانکۆکە بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کاردەکات. خویندن لە زانکۆکە بەزمانی ئینگلیزییە. ساڵی ٢٠١٢-٢٠١٣ بۆ یەکەمجار فێرخواز لەزانکۆکە وەرگیراوە و ٢٠١٦ - ٢٠١٧ یەکەم خولی دەرچووانی فێرخوازانی زانکۆکە بەرێوەچوو. فێرخوازان لەم زانکۆیە دەبنە خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لەو بوارەی کەیتایدا دەخوێنن.

کۆلێژەکان[دەستکاری]

  1. کۆلێژی ئەندازیاری پێکدێت لە - شارستانی - ژینگە - نەوت - کۆمپیوتەر
  2. کۆلێژی زانست پێکدێت لە بیرکاری - شیکاری نەخۆشییەکان
  3. کۆلێژی کار پێکدێت لە ژمێریاری - دارایی و بانک - بازرگانی ئەلیکترۆنی - کاڕگێری تەندرووستی - کاڕگێڕی زانستی - بازاڕگەری (ماڕکێتینگ)
  4. کۆلێژی زمانی ئینگلیزی

کۆلێژی پزیشکی - پزیشکی ددان - پزیشکی دەرمانسازی

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]