زانستە مرۆیییەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

زانستە مرۆیییەکان[١] لقێکی زانکۆیی ‌و ئەکادیمییە کە کۆڵینەوەو فێرکاری لەسەر لایەنە پێوەندیدارەکان بە تایبەتمندیەکانی شارستانییەتی مرۆیی دەکات.

لە سەدەکانی ناوین، ئەم دەستەواژەیە لە بەرامبەرێتی ئایین‌ناسی بەکار ھاتووەو ئاماژەی بە چینێک لە فێربوون‌و ڕاھێنان بووە کە لە سەردەمی ئەمڕۆ چوارچێوەی سەرەکی ڵێکۆڵینەوەو خوێندن لە زانکۆکانە و ڕەھەندێکی سێکۆلار و غەیرەدینی ھەیە.

ئەمڕۆکە، زانستە مرۆیییەکان، زیاتر، بە زانستگەلێک دەوترێت کە بەرامبەری زانستە سروشتییەکانن (ھەروەک فێرکاریی فەنی‌و پیشەیی). بۆ وێنە زانستە کۆمەڵایەتییەکان لەم چەشنەن.

زانستە مرۆیییەکان، لەخۆگری زمانە کۆن و نوێ، وێژە و ئەدەبیات، فەلسەفە، ئایین، ھونەر و مۆسیقا ناسی[٢]‌یە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Humanities
  2. ^ Musicology