زڕزانست

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە زانستی نادروستەوە)
Jump to navigation Jump to search

زڕزانست (بە ئینگلیزی: Pseudoscience) بریتییە لە لێدوان، باوەڕ یان ئەو چالاکییانەی وا بانگەشەیان بۆ دەکرێت کە زانستی و ڕاستیین بەبێ ئەوەی ھاوتا و پەسەندکراو بێت لەگەڵ پەیڕەوی زانستی.[١]

زڕزانست بەمانە جیا دەکرێتەوە: زیادەڕۆیی لە بانگەشەکانیدا، بنەمای دژبەیەک یان گومان لێنەکراو، بەندبوونی لەسەر لایەنگرییەکی توند لە جیاتیی ھەوڵی کاریگەرانە بۆ سەلماندنی خۆی، نەبوونی کراوەیی و سنگ فراوانی بۆ ھەڵسەنگاندن لەلایەن شارەزای بوارە جیاجیاکان، نەبوونی چالاکیەکی سیستەماتیک لە کاتی داڕشتن و بەرەو پێش بردنی بیردۆزەکان وە پشت پێ بەستن و سووربوونێکی بەردەوام لەسەر بیرۆدزەکان تەنانەت دوای ڕەت کردنەوەیان بە شێوازی تاقیکردنەوە. دەستەواژەی زڕزانست وەک ئاماژەیەکی کەم نرخ بەکاردێت[٢] چونکە پێشنیارکەر و نیشاندەری زانستە بە نادروستی یان تەنانەت ھەڵخڵەتێنەریش. ئەوانەی مامەڵە دەکەن بە زڕزانست و بەکاری دەھێنن ناکۆکن لەگەڵ ئەو دەستەواژانەدا.

دیارکردنی سنورێک لە نێوان زانست و زڕزانستدا کاریگەرییەکی فەلسەفی و زانستی ھەیە.[٣] جیاکردنەوەی بوارەکانی زانست لە زڕزانست بەھەمان شێوە کاریگەریی کرداریشی ھەیە وەک: چاودێری تەندروستی، گەواھی دانی شارەزایان، سیاستی ژینگەیی و زانستی پەروەردەکردن. وە بەھەمان شێوە دیاریکردنی جیاوازی لە نێوان بیردۆزی زانستی و باوەڕی زڕزانست جێی بایەخ و پێویستین لەم بابەتانەدا: ئەستێرە خوێندنەوە (بە واتای فاڵ)، پزیشکیی جێگرەوە، باوەڕی ناسرووشتی یان جادوو، باوەڕی ئایینی و زانستی دروستکردن (بە واتای باوەڕھێنان بە دروست کردنی گەردوون لەلایەن کەسێکەوە).[١]

زڕزانست دەتوانێت دەرئەنجامی نەرێنی ھەبێت لە ژیان و جیھانی ڕاستی دا. وەک ئەو بانگەشە و لێکۆڵینەوە زانستیە نادروستانەی چالاکەوانانی دژە کوتان بەکاری دەھێنن بۆ خرۆشاندنی پرسیارگەلێک دەربارەی سەلامەتی کوتانەکان. بەھەمان شێوە، ئەو دەرمانانەی لەسەر ھاوڕەگەزبازەکان بەکاردەھێنرێت کە ھیچ پێکھاتەیەکی پزیشکیی چالاکی تێدا نییە بە بانگەشەی ئەوەی چارەسەرە بۆ نەخۆشی ترسناک و کوشندە.

پەیوەندی زڕزانست لەگەڵ زانست[دەستکاری]

سەرەرای ئەوەی زڕزانست بانگەشەی بەزانستی بوونی دەکات، لە زانستی ڕاستی جیادەکرێتەوە بەوەی کە ھاوتا نییە لەگەڵ ئەمانەی خوارەوەدا:

  1. پەیرەوی زانستی.
  2. بوار بۆ بەھەڵەخستنەوەی،
  3. بنەما میرتۆنییەکان،
  4. ڕەت کردنەوەی داننان بە کێشەکان.

سنووری لەگەڵ زانستی ڕاستی دا[دەستکاری]

سنوری نێوان زانست و زڕزانست سنورێکی ناکۆکە و ئالۆزە بەشێوازی شیکاری دیاریبکرێت، تەنانەت دوای سەدەیەک لە لێکۆڵینەوەی فەیلەسوف و زاناکان دەربارەی ھێشتا ناڕوونە جیاوازیەکانیان.

زۆرێک لە فەیلەسوفەکان ھەوڵیان داوە کێشەی دیارکردنی سنوور لە نێوان زانستی ڕاستی و زڕزانست دا بەم لێکدانەوەیە چارەسەر بکەن: وتەیەک بە زانیاری دادەنرێت ئەگەر کۆمەڵێک کەس بە توندی و دڵنیایەوە باوەڕیان پێی ھەبێت، بەڵام مێژووی بیروڕا و ڵێکۆڵینەوە پیشانمان دەدات کە زۆر کەس خاوەنی باوەڕی نابەجێ و سەیر بوون. ئەگەر ڕێژە و سووربووبی باوڕەکان نیشانە بن بۆ زانستی بوونیان ئەوا دەبێت ھەندێک لە سەرگوشتە دێرینەکان بە زانست تەماشا بکەین وەک: فریشتە، دێو، شەیتان یان بەھەشت و دۆزەخ. لەلایەکی ترەوە زانایان زۆر گومانکارن دەرەبارەی جیاوازی نێوانیان و تەنانەت لەگەڵ باشترین بیردۆزەکانی خۆشیان دا دوودڵن. نیوتن خاوەنی بەھێزترین بیردۆزی زانستییە کە ھەتا ئێستا ھاتبێتە کایەوە، بەڵام نیوتن خۆی ھەرگیز باوەڕی بەوە نەبووە کە تەنەکان لە دووریەکی زۆرەوە یەکتر ڕادەکێشن بۆیە ھیچ پابەندبوون و سووربووبنێکی باوەڕەکان نابێت بە زانستی بوونی. خاسەتێکی زۆر جوان و نایابی زانست بریتییە لە گومانکردن دەربارەی پەسەندترین بیردۆز. پابەندبوونێکی کوێرانە بۆ بیردۆزێک ھیچ ڕۆشنبیرییەکی تێدا نییە بەپێچەوانەوە تاوانێکی ڕۆشنبیری و زانستییە.

بۆیە دەکرێت وتەیەک نادروست یان وەک زانستێکی نادروست تەماشا بکرێت ئەگەر بەڕێژەیەکی بەرچاو پەسەند کراو بێت و زۆرێک لە خەڵکی باوەڕیان پێی ھەبێت. بەھەمان شێوە، بیردۆزێک دەکرێت یەکێک بێت لە بەنرخترین و پێشەنگترین بنەما زانستیەکان تەنانەت ئەگەر کەسیش لێی تێنەگات چ جا ئەگەر کەسانێک باوەڕیان پێی نەبێت.[٤][٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ a b Hansson SO (٢٠٠٨)، "Science and Pseudoscience"، Stanford Encyclopedia of Philosophy، Section 2: The "science" of pseudoscience 
  2. ^ (Shermer & ١٩٩٧)
  3. ^ Frietsch U (7 April 2015). "The boundaries of science / pseudoscience". European History Online (EGO). ئەرشیڤ کراوە لە ئەسڵدا لە 15 April 2017. لە ڕێکەوتی ١٥ نیسان ٢٠١٧ ھێنراوە. 
  4. ^ "pseudo"، The Free Dictionary، Farlex, Inc.، ٢٠١٥ 
  5. ^ "Online Etymology Dictionary". Douglas Harper. ٢٠١٥.