زانکۆی کوردستان (سنە)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە زانستگای کوردستان سنه‌ەوە ڕەوانە کراوە)
زانکۆی کوردستان
دانشگاە کردستان
بە لاتینی: University of Kurdistan
دامەزراندن١٩٧٤
١٩٩١ سەربەخۆبوون لە زانکۆی ڕازی
جۆرمیللی، حکومی
سەرۆکی زانکۆحامد قادرزادە (سەرپەرشت)[١]
خوێندکاران٩٤٤١ (٢٠١٩–٢٠٢٠)
شوێنسنە, پارێزگای کوردستان, ئێران
کامپناو شار
نازناوUOK
ماڵپەڕhttps://www.uok.ac.ir/

زانکۆی کوردستان (بە ئینگلیزی: University Of Kurdistan) گەورەترین زانکۆی پارێزگای کوردستانی ئێرانە کە لە باشووری شاری سنە ھەڵکەوتووە. ساڵی ٢٠٠٧–٢٠٠٨ ی ئاکادێمیک، زانکۆی کوردستان پلەی ھەشتەمی لە نێوان زانکۆکانی ئێران دا بە دەست ھێنا کە لە ڕووی چەندێتی و چۆنێتی چالاکییە تۆژینەوەیییەکانیان دا ڕیزبەندی کرابوون. ھەروەھا لە ساڵی ئاکادێمیکی ٢٠٠٦–٢٠٠٧ دا، وەکوو یەکەمین زانکۆی ئێران کە زۆرترین گەشەی بووە ڕیزبەندی کراوە.

مێژوو[دەستکاری]

زانکۆی کوردستان، بۆ جاری یەکەم، لە نیوساڵی یەکەمی ساڵی ئاکادێمیکی ١٣٥٣–١٣٥٤ ک. ە (١٩٧٤ ز) بە ناوی یانەی زانستی باڵای سنە گرێدراو بە زانکۆی پەروەردەی مامۆستای تاران (بە فارسی: دانشسرای عالی سنندج وابستە بە دانشگاە تربیت معلم تھران)، لە ڕشتەی مامۆستایی بیرکاری، خوێندکاری وەرگرت. لە نیوساڵی یەکەمی ساڵی ئاکادێمیکی ١٣٥٦–١٣٥٥ ک. ە (١٩٧٥٤ ز)، دوای کەوتنەیەکی لەگەڵ زانکۆی ڕازیی کرماشان، وەکوو یەکێک لە بەشەکانی ئەو زانکۆیە، بە ناوی زانستگەی پەروەردەی مامۆستای سنە، جگە لە ڕشتەی مامۆستایی بیرکاری، لە ڕشتەگەلی شیمی و زمانی ئینگلیزیشدا خوێندکاری وەرگرت و بەم جۆرە چالاکییە فێرکارییەکانی درێژەپێدا. لە ساڵی ١٣٧٠ ک. ە وەزارەتی فەرھەنگ و خوێندنی باڵای ئەو کاتە، سەربەخۆ کارکردنی ئەو زانستگەیەی لەژێر ناوی زانکۆی کوردستان دا پەسەند کرد. لەو کاتە بە دوا، گەلێک ڕشتەی جۆربەجۆر بە کۆی ڕشتەکانی زانکۆی کوردستان ئیزافە بووە. زانکۆی کوردستان ئێستاکە زیاتر لە ١٠٠٠٠خوێندکاری ھەیە کە لە زۆرتر لە ٨٠ ڕشتە، لە ٧ زانکۆ، بە ٣ شێوەی ڕۆژانە، شەوانە و نیوە حوزووری خەریکی خوێندنن. لە ساڵی٢٠١٥ (١٣٩٤ ی ھەتاوی) لەم زانکۆ دا بۆ یەکەم جار لە ئێران ڕشتەی ئەدەبیاتی کوردی بە وەرگرتنی ٣٠ خوێندکار دەستی بە کار کرد

فاکەڵتییەکانی زانکۆی کوردستان[دەستکاری]

زانکۆی کوردستان ئەم حەوت زانکۆیەی خوارەوەی ھەیە:

  • فاکەڵتیی زانستەکان
  • فاکەڵتیی زانستە مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکان
  • فاکەڵتیی کشتوکاڵ
  • فاکەڵتیی سەرچاوە سروشتییەکان
  • فاکەڵتیی ئەندازیاری
  • فاکەڵتیی وێژە و زمانە بیانییەکان
  • فاکەڵتیی ھونەر و تەلارسازی (معماری)

زانکۆگەلی دیکەی شاری سنە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "رئیس دانشگاھ". زانکۆی کوردستان (بە فارسی). Retrieved 20ی Marchی 2023. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

ماڵپەڕی زانکۆی کوردستان

زانکۆی کوردستان (سنە) - Wikiwand

پەڕتووکی زانکۆی کوردستان- سنە

زانکۆی کوردستان لە سنە ڕیزبەندی باشترین زانکۆی ئێرانی گرتووە