زانستگای پەیامی نووری مەھاباد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

زانستگای پەیامی نووری مەھاباد یەکێک لە کۆمەڵەی زانستگاکانی پەیامی نووری ئێرانە کە لە شاری مەھاباد ھەڵکەوتووە. ئەم زانستگایە ساڵی ١٣٧٢ی ھەتاوی دامەزراوە کە لە سەرەتای دامەزراندنی لە باڵەخانەیەکی بەکرێدراوی دەستی بە ‌کار کردووە. پاشان لە ١٧ی بەفرانباری ١٣٧٨ی ھەتاوی ھەوەڵین فازی ئەم زانستگایە بە سێ نھۆم و ڕووبەری ٢٢٠٠ میتری چوارگۆشە دروستکرا.[١]

فازی دووھەمی ئەم زانستگایە لە ساڵی ١٣٨٢ ھەتاوی بە ڕووبەری ٢٣٠٠ میتری چوار گۆشە و فازی سێھەمی لە سەرەتای ساڵی خوێندنی ٩٠-٩١ی ھەتاوی دەستی بە کار کردووه.

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]

ماڵپە‌ڕی فه‌رمی زانستگای پەیامی نووری مەھاباد - (فارسی)

سە‌رچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ معرفی و تاریخچه دانشگاه پیام نور(فارسی). سەردان لە ڕێکەوتی ٥ی ئازاری ٢٠١٢.