زانستکار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە زانستكارەوە ڕەوانە کراوە)

زانستکار ئەو کەسەیە کە پسۆرە لە بوارێکی دیاریکراوی زانستدا و لەسەر بنەمای توێژینەوەی زانستی و بەکارهێنانی میتۆدی زانستی لە دیاردە سروشتییەکان دەکوڵێتەوە زانینی نوێ بەرهەدەهێنێت. زانستکار پێویستە پسپۆڕیی لەبوارێکی دیاریکراودا هەبێت و هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا (PhD)بێت لە بوارێکدا و توێژینەوەی زانستی بکات لە دامەزراوەیەکی زانستیدا. کەسی زانستکار ئەنجامی دۆزینەوەی توێژینەوەکانی دەخاتە بەردەم دەستەیەک زانستکاری دیکە کە ئەوان بەکارەکانیدا دەچنەوە و بەو پرۆسەیەش دەوترێت peer review. پاشان ئەو توێژینەوە نوێیە بڵاودەکرێتەوە. پاش ئەوەی توێژینەوە نوێیەکەی ئەو زانستکارە لە هەڵسەنگاندنی peer review دەردەچێت، ئەوکات دەبێتە بابەتێکی زانستی تاقیکراوەی سەلمێندراوە و دەبێتە بەشێک لە کۆی زانینی زانستی لە سەرتاسەری دنیادا و کاریپێدەکرێت. لە زمانی کوردیدا وشەی "زانا" بەکارهێنراوە بۆ وەسفکردنی کەسی زانستکار، بەڵام وشەی "زانا" زۆر ورد نیە لەبەر ئەوەی بە شارەزای ئاینییش دەوترێت زانای ئاینی. بۆ خوێندنەوەی وتارێکی زمانەوانی لەبارەی ئەم جووتماناییەوە، بڕوانە زانست و زانستکار[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]