بۆ ناوەڕۆک بازبدە

زانای کۆمپیوتەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
زانای کۆمپیوتەر
لقیtechnology specialist، systems analyst، زانستیار
پیشەسازیپیشەسازی، service sector
بواری پیشەزانستی کۆمپیوتەر
Patron saintIsidore of Seville
بەکاردەھێنێتcomputing terminology، computer science journal
پۆلی پیشەیی (ISCO-08)2511
پێڕستlist of computer scientists
پۆل بۆ پۆلە هاوناوەکانQ59241091

زانای کۆمپیوتەر، ئەو زانایەیە کە پسپۆڕی لە خوێندنی ئەکادیمی زانستی کۆمپیوتەردا ھەیە.[١]

زانایانی کۆمپیوتەر بە گشتی لەسەر لایەنی تیۆری ژمارکاری کار دەکەن. ھەرچەندە زانایانی کۆمپیوتەر دەتوانن کار و توێژینەوەکانیان لەسەر بوارە تایبەتەکانیش چڕ بکەنەوە (وەک پەرەپێدان و دیزاینی ئەلگۆریتم و پەیکەری داتا، ئەندازیاریی نەرمامێر، تیۆریی زانیاری، تیۆری بنکەی داتا، زانستی کۆمپیوتەری تیۆری، شیکاریی ژمارەیی، تیۆری زمانی بەرنامەسازی، کۆمپایلەر، گرافیکی کۆمپیوتەر، بینینی کۆمپیوتەر، ڕۆبۆتیک، تەلارسازی کۆمپیوتەر، سیستەمی بەگەڕخستن)، بەڵام بنەڕەتەکەیان خوێندنی تیۆری ژمارکارییە کە ئەم بوارانەی تر لێیەوە سەرچاوە دەگرن.[٢]

ئامانجێکی سەرەکی زانایانی کۆمپیوتەر پەرەپێدان یان پشتڕاستکردنەوەی مۆدێلەکانە، زۆر جار بە شێوەیەکی بیرکاری، بۆ وەسفکردنی تایبەتمەندییەکانی سیستەمە ژمارکارییەکان (پرۆسێسەرەکان، بەرنامەکان، کۆمپیوتەرەکان کە لەگەڵ خەڵک کارلێک دەکەن، کۆمپیوتەرەکان کە لەگەڵ کۆمپیوتەرەکانی تر کارلێک دەکەن، ھتد) بە ئامانجێکی گشتی دۆزینەوەی دیزاینگەلێک کە سوودی بەکەڵک ببەخشێت (خێراتر، بچووکتر، ھەرزانتر، وردتر، ھتد).

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Orsucci, Franco F.؛ Sala, Nicoletta (٢٠٠٨). Reflexing Interfaces: The Complex Coevolution of Information Technology Ecosystems, Information Science Reference. لاپەڕە ٣٣٥. ژپنک ٩٧٨-١-٥٩٩٠٤-٦٢٧-٣.
  2. ^ «Computer and Information Research Scientists». U.S. Bureau of Labor Statistics. ٢٩ی ئازاری ٢٠١٢. لە ٢ی نیسانی ٢٠١٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە.