ڕەسووڵ سوڵتانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە رەسوڵ سوڵتانیەوە)
Jump to navigation Jump to search

ڕەسووڵ «سوڵتانی» (شاعیر و وەرگێڕ) ساڵی ١٩٧٦ لە گوندێکی نزیک شاری بۆکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە دایک بوە. بەکالۆریۆسی ھەیە لە زمان و ئەدەبیاتی فارسیدا. لە ساڵی ١٩٩٥ـەوە سەرقاڵی کاری ئەدەبیە. لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا وەک: سروە، مەھاباد، ویرا، سیروان، بابەتی ئەدەبیی بڵاو کردووەتەوە. لە ڕۆژنامەی کوردستاندا وتار و تەرجەمە و شیعر و چیرۆکی بڵاو کردووەتەوە و لە باشووری کوردستانیش وەک نووسەر و وەرگێڕ و شاعیر و زمانەوان کاری ئەدەبی و ڕۆشنبیریی کردووە و لە گۆڤارەکانی کاروان، ڕامان، ئایدیا، وێران، واتە، گۆڤاری ٢٣، ئایندە و بیاڤ و ڕۆژنامەکانی خەبات و کوردستانی نوێ و چاودێر و ئاڵای ئازادی و کوردستان ڕاپۆرتی جاران دا بەردەوام بابەتی بڵاو بووەتەوە. تا ئێستاش جگە لە کۆی شێعرە‌کانی ٢٧ کتێبی لە زمانی فارسییەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی و چاپ و بڵاویش بوونەتەوە کە ئەوانەن:

  1. ڕۆمانی ژان (نووسینی مارگریت دۆراس)
  2. پێشەوای ڕابوون (کتێبێکە لەسەر کۆماری کوردستان)
  3. ژن لە فەلسەفەی سیاسیی ڕۆژئاوادا
  4. کۆیلەکردنی ژنان (نووسینی جۆن ستیوارت میل)
  5. ئێمیلی ژان ژاک ڕۆسۆ
  6. تاعوونی ئەلبێر کامۆ
  7. ڕۆمانێکی سێ بەرگیی یەشار کەمال بە ناوی (ئە‌و دیوی کوێستان).
  8. سەفەر و ئاسکۆڵە‌کە‌ی بە‌ختم گوزە‌ل (رۆمانێکی مەحموود دەوڵەت ئابادی)
  9. سێبەری ھەڵۆ (رۆمانێکە ئاوڕی لە نھێنییەکانی ژیانی ناپلیۆن بوناپارت داوەتەوە)
  10. لە لینینە‌وە بۆ پووتین (مێژووی سیاسیی ڕووسیا)
  11. ئیمپراتۆریی بیزە‌نتی (مێژوو)
  12. کۆتایی سە‌دە‌کانی ناوە‌راست (مێژوو)
  13. ئاغاکانی ئاقچاساز (رۆمانێکی یە‌شارکە‌مال) ١٥٠٠ لاپە‌رە‌یە
  14. کیژانی کابول (رۆمان)
  15. فیمینیزم
  16. نان و ماچ (کۆچیرۆک)
  17. کە‌وتن (رۆمان. ئە‌لبێر کامو)
  18. یە‌کە‌م عە‌شق (رۆمان)
  19. ئاسییە (رۆمان)
  20. یاخی (رۆمان/ یە‌شار کە‌مال)
  21. لافاوەبەھارییەکان
  22. سەفەر لە ژووری نووسیندا
  23. ڕاوی مەڕەکێوی
  24. بەھلوول لە کتێب و ھەقایەتاندا
  25. مێژووی گەمژەیی
  26. گاوان
  27. دیوانە شێعری (زیارەتی ماچ)
  28. پێ پەتییەکان
  29. سەرجەم بەرھەمەکانی ئانتۆن چیخۆف

https://web.archive.org/web/20130523202817/http://rsultani.blogfa.com/