رەحەتى
ڕواڵەت


رەحەتى، ماستێرک، باجە یان کۆڤک (کۆڤ) (بە ئینگلیزى: funnel) پارچەیەکی کورتی بۆرییە. سەرێکی پان و سەرێکی تەسکە. بەکاردێت بۆ گواستنەوەى شلە و نەوت یان بارستەی وەک پاودەر و دانەوێڵەی بچووک بۆ ناو دەرگایەک کە بەشی ئەوەندە گەورە نەبێت. بۆ نموونە بۆ گواستنەوەی ڕۆنی شل بۆ ناو بوتڵێک، چونکە دەمی شووشەکە بەشی پێویست پان نییە و ڕەنگە بەشێک لە ڕۆنەکە نەچێتە ناو دەمەوە و بەفیڕۆ بچێت، بەکاردەهێنرێت کە کۆتایی تەسکەکەی لەناو دەمدا جێی دەبێتەوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]1. فەرهەنگى ئەناهیتا (کوردى-کوردى) [https://ferheng.info/alfba/%d8%a8%d8%a7%d8%ac%db%95-bace/ ]
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە رەحەتى تێدایە.