ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستانەوە ڕەوانە کراوە)

ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی کوردستان یان RMMK یان ر.م.م.ک پێکھاتەیەکی ناسیاسی و نا ئایینیە کە لە ٩ی ئاپریلی ٢٠٠٥ (٢٠ی نەورۆزی ١٣٨٥ ھەتاوی) لە کوردستانی ئێراندا دامەزرا. ناوەندی ئیداری ئەم ڕێکخراوە لە شاری تارانە. ئەم ڕێکخراوە تێدەکۆشێ بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ بەتایبەت لە کوردستاندا لە پێناوی ئیعلانی جیھانی مافی مرۆڤدا.[١]

ر.م.م.ک. پاش دامەزرانی، لە ماوەیەکی کورتدا توانی دەیان چالاکی مافی مرۆڤ لە خۆ کۆبکاتەوە و بۆ یەکەم جار، بە شێوەیەکی سیستماتیک، دەست بە تۆمارکردنی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە رۆژھەڵاتی کوردستان بکات. ڕێکخراوەکە، دامەزرێنەر و ئەندامانی، ھەر لە سەرەتاوە کەوتە ژێر ھەڕەشە و گووشاری ناوەندە ئیتلاعاتی و ئاسایشییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران تا ئەو کاتەی کە گووشارەکان بە گیرانی بەشێک لە ئەندامانی چالاکی ناو ڕێکخراوەکە و دواتر بە دەستبەسەرکرانی کەبوودوەند گەیشتە لوتکە.[٢]

ئەگەرچی چالاکییەکانی ر.م.م.ک. پاش گیرانی کەبوودوەند و کۆچی بەشیک لە ئەندامانی بەرەو تاراوگە، تا ماوەیەک لە سفر نزیک بۆوە بەڵام سەرەڕای ئەوەش لەم ساڵانەی دواییدا ڕێکخراوەکە ھەوڵی داوە کە درێژە بە چالاکییەکانی بدات.

موحەمەدسدێق کەبوودوەند دامەزرێنەری ئەم ڕێکخراوەیە کە لە ھاوینی ٢٠٠٦ەوە لە زیندانە و لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە بڕیاری ١٠ ساڵ زیندانی بۆ دەرچوە. کەبوودوەند، کە بە "باوکی مافی مرۆڤ" لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان ناسراوە، لە زینداندا، تووشی کۆمەڵێک نەخۆشی وەک پڕۆستات، ھەوکردنی سییەکان، چڵکی ریخۆڵە و ھتد بووە.[٣]

بەستەر بۆ دەرەوە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved 28ی Augustی 2018. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٧ی نیسانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ http://masoudmanaf.wordpress.com/2014/04/09/1-2017/
  3. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 3ی Aprilی 2016. Retrieved 8ی Decemberی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ٣ی نیسانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.