رێبازی ریالیزم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

وشەی ریالیزم بە واتای راستی یاخود واقع دێت لە هەردوو چەمکی (Real) لەگەڵ (Isem) پێک دێت. ریالیزم لە ئەدەبدا بریتیە لەوەی کە شتەکان چۆن دێتە بەرچاو و چۆن هەستیان پێدەکرێت بە هەمان شێوەش پێناسە بکرێت بەبێ ئەوەی تێکەڵی هەست و سۆزی تایبەتی بکرێت.

مێژوو

مێژووی سەرهەڵدانی ئەدەبیاتی ریالیزم ئەگەرێتەوە بۆ کۆتاییەکانی سەدەی ١٩هەم، بۆ یەکەمجار (شامپلفۆری) کە لە ساڵی ١٨٤٣ لەبەیان نامەیەکدا بە ناوی (مانیفێستی ریالیزم) چەند پرەنسیپێکی بۆ رێبازەکە دانا تاوەک و نوسەران و شاعیران لەسەری برۆن. رێبازی ریالیزم دژی رۆمانسیەت سەری هەڵدا چەنکە لە سەردەمی رۆمانسیەت شاعیران و نوسەران بە تەواوەتی لە خەیاڵا ئەژیان. رێبازەکە بە تەواوەتی چەسپا کاتێک کۆمەڵێک نوسەری وەک (بالزاک و فلۆبیر و ئەلیکسەندەر دۆماس و مۆباسان) رەخنەگرانی وەک (سانتیبڤ و تین و کانت) دەرکەوتن، بەهۆی ئەمانەوە رێبازەکە بە تەواوی چەسپا و کۆمەڵێک تایبەتمەندی لەخۆگرت و چوە ناو كێشە کۆمەلایەتیەکان و ململانێی مرۆڤە دەروون جیاوازەکانەوە.

هۆکارەکانی سەرهەڵدانی ریالیزم

١. سەردەمی رێنیسانس سەرهەلدانی ئەگەرێتەوە بۆ نیوەی دووەمی سەدەی ١٥هەمی زانینی بەو سەردەمە ناسراوە کە لە هەوڵی دۆزینەوەی ئەو یاسایانەدا بوو کە بەسەر هەڵسوکەوتی مرۆڤدا زاڵ بوون. و هەڵسوکەوتی مرۆڤ بە شێوەیەکی زانستیانە لێک بدرێتەوە.

٢. سەردەمی رۆشنگەری لە سەدەی ١٨ کۆمەلەڵێک فەیلەسوف و بیرمەندی مەزن رۆڵی گەورەیان لە بیرکردنەوەی ئەو رۆژگارە گێرا، باس لەوە دەکا کە مرۆڤ بە شێوەیەکی غەریزەیی خیڕ و شەری لەگەل خۆیدا هەلنەگرتووە بەلکو ئەم غەریزانە لە کۆمەڵەوە وەردەگرێت. ئەوە خودی مرۆڤە کە بەرپرسە لە بەدبەختی یان خۆشبەختی و ئاسودەی خۆی نەوەک هیچ هێزێکی دەرەوەی خودی خۆی.

٣. فەلسەفەی مارکسیزم لە ساڵی (١٨٣٤ - ١٨٤٤) یەکەمین نوسراوەکانی فەیلەسووفی ماتریالیزمی کارڵ مارکس دەرکەوت، کە بووە پاڵپشتێکی بەهێزی ئەم رێبازەئەویش بەوەی کە هیچ بە پیرۆز نەهێشتووە کە نەکرێت تەفسیری بۆ بکرێت.

تایبەتمەندیەکانی ریالیزم

  • بە تێروانینێکی گشتی لە ژیانی مرۆڤ دەروانێت، هەردوو لایەنی خودی و بابەتی لەبەر چاو دەگرێت بە چاک و خراپیەوە.
  • ڕیبازی ریالیزم مرۆڤ وەکو بونەوەرێکی خودی سەیر ناکات بەڵکو وەکو بونەوەرێکی داگیرکەر لە ژیان و کۆمەڵ سەیردەکات.
  • ژینگە و بارودۆخی کۆمەلایەتی و دەوروبەر کار لە دیاردەکانی ژیانی رۆژانەی تاکەکەس دەکات و جۆری و پەیوەندیەکانی لەگەل دەوروبەری دیاری دەکات.
  • ریالیزم پاڵەوان وا دەردەخات کە لە سەرەتادا تا کۆتای وردە وردە گەشە دەکات و دەردەکەوێت، بە پێچەوانەی رێبازەکانی دیکەوە پاڵەوانی ئامادەکراو پێشکەش ناکات.
  • جیهانی ریالیزمەکان بونی بابەتی هەیە و لە کرۆکی ئەو بونە دەکۆڵێتەوە و کاردانەوەی بەسەر دەوروبەر دەردەخات، نەک بەشێوەیەکی خەیاڵی.
  • ڕەگەزی سەرەکی بەلای ریالیزمەکانەوە بەخشانە بە تایبەتی هونەری رۆمان لە سەرووی هەموو هونەرەکانی دیکەوە بووە، و ئەوەنە گرنگیان بە شیعر نەداوە بەڵکو زیاتر شانۆگەریان دەنوسی.
  • ریالیزمەکان لەگەڵ بابەتی رەخنەگرانە بابەتی نیتافیزیکی و مێژوویشیان فەرامۆش نەکردبوو.
  • فرە بابەتی لەلای ریالیزمەکان لە ئەنجامی ئەوەوە بوو کە لە هەموو چینەکانی کۆمەلدا شارەزا بن و بیان خەنە ڕوو، بۆیە پاڵەوانەکان هەمە چەشنە بوون.
  • لە رووی روخساریشەوە بە تایبەتی لە زمانی نوسەرانی ریالیزم هەوڵیان دەدا زمانێکی پاراو و راوان بەکار ب‌ێنن بۆ ئەوەی بە روون و ئاشکرایی گوزارشت لە واقیع بکەن. بۆ ئەم مەبەستەش جوانترین شێواز و دەستەواژەیان بە کار ئەهێنا.

سەرچاوەکان :

[١]
  1. ^ کتێبی رێبازە ئەدەبیەکان