ڕۆژاوای ژۆو (ویلایەت)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە رۆژاوای ژۆو (ویلایەت)ەوە ڕەوانە کراوە)

رۆژاوای ژۆو (بە چینی:西周) ویلایەتێکی دێرینی مێژووی چین بوو کە لە سەردەمی شەڕی ویلاتەکان بوونی ھەبوو، پایتەختەکەی بریتی بوو لە ھێنان (河南))، لە سەردەمی مۆدێرنی ئەمرۆدا ئەکەوێتە لوۆیانگ (ڵە چین) کە ناوچەیەکە لە پارێزگای ھێنان[١]

رۆژاوای ژۆو لەلایەن شازادە جیێ لە ساڵی ٤٤٠ی پێش زاین دامەزراوە کە دواتر شازادە ئەبێتە پاشا کائۆی ژۆو و دەچێتە سەر تەختی شاھانە (دووک ھوان) برا بچووکی پاشا ژاۆ بەڕێوەبەرایەتی رۆژاوای ژۆوی پێ دەسپێردرێت.[١][٢]

لە ٣٦٧ی پێش زاینەوە ئەم ویلایەتە بەشی ڕۆژھەڵاتەکەی لێی جیادەبێتەوە، ھەرچۆنێک بێت ھەر ویلایەتە و دووکێکی تایبەت بەخۆی ھەیە، وا دیارە دووکەکانی تری ئەم ویلایەتە ھێرش دەکەنە سەر یەکتر و جەنگ دژی یەکتر ئەکەن،[٣] پاشای ئیمپراتۆریەتی سەروو خۆیان پاشاکانی ژۆو، بە نزیکەیی تەواوی ھێزی سەربازی سووپای وڵاتەکەیان لەدەست داوەو کۆنتڕۆلی جارانیان پێناکرێت.

دواتر لە ٢٥٦ی پێش زاین رۆژاوی ژۆو ھێرشی دەکرێتە سەر لەلایەن ویلایەتی چین، ئەمە دوای ئەوە دەبێت کە پاشا نان خەریکی جەنگکردنە لەگەڵ ویلایەتی چوو وە ویلایەتی یان،[٤] ھێرشی ویلایەتی چین بۆ سەر رۆژاوای ژۆو ئەنجامەکەی خۆ بەدەستەوەدانی دووک ووی رۆژاوای ژۆو دەبێت، وە ئەمەش وادەکات رۆژاوای ژۆو لەژێر ئیمپراتۆریەتی ژۆو بچێتە دەرەوە، دواتریش پاشای چین دوود وو ئازاد دەکات، لەھەمان ساڵدا، ھەردوو دووک و پاشا نان دەمرن، وە ویلایەتی چین دواین دووکی ژۆو دووردەخاتەوەتەوە بۆ باکووری رۆژاوای ناوچەکە کە لە سەردەمی ئەمرۆدا روژۆو (لە چین)[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا Cihai (small print edition) (5th ed.). Shanghai Lexicographical Publishing House. p. 2211. ISBN 7-5326-0630-9.
  2. ^ 河南通史 (بە چینی). he nan ren min chu ban she. 2005. p. 376. ISBN 9787215049857.
  3. ^ Cihai (small print edition) (5th ed.). Shanghai Lexicographical Publishing House. p. 56. ISBN 7-5326-0630-9.
  4. ^ Zhongguo jun shi tong shi (بە چینی). Vol. 3. Jun shi ke xue chu ban she. 1998. p. 289. ISBN 9787801371034.
  5. ^ 河南通史 (بە چینی). he nan ren min chu ban she. 2005. p. 380. ISBN 9787215049857.