ڕاجەرس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە راجەرس بۆ پەیوەندیەکانەوە ڕەوانە کراوە)

ڕاجەرس (بە ئینگلیزی: Rogers Communications) ھاوبەشگایەکی کەنەدیە بۆ پەیوەندیەکان و ڕاگەیاندن. بەشێوەیەکی تایبەتی لەبواری پەیوەندی بێتەل کاردەکات، ھەروەھا لەبواری گەیاندنی شەپۆڵی تەلەڤژیۆنی و تەزدەنگ و گەیاندنی ئەنتەرنێت لەڕێگای تەزبەرەوە، بەشێوەیەکی گشتی لەھەموو بوارەکانی پەیوەندی و گەیاندنی بێتەل و بەتەل کاردەکات، بارەگای سەرەکی ھاوبەشگاکە دەکەوێتە شاری تۆرەنتۆ.

ئەم ھاوبەشگایە لەسەر پاشماوەی ھاوبەشگای(Rogers Vacuum Tube Company)بونیات نراوە کە ئێدوارد رۆجەرس لەساڵی ١٩٢٥دایمەزراند، لەسەرەتا کەناڵێکی ڕادیۆیی بوو لە تۆرەنتۆ بەناوی CFRB، مێژووی بەدامەزراوەیی بوونی دەگەرێتەوە ساڵی ١٩٦٠ دوابەرفراوانکردنی و دامەزراندنی Rogers، Ted Rogers، Rogers Radio Broadcasting Ltd.. دواتر دەستیانکرد بە کارکردنی سەرجەم بوارەکانی تەزبەری کەنەدا کە ناسراوبوو بە رۆجەرس کابلیسستمز بۆ بازرگانی سنوردار.

سەرچاوەکان[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]