دەیڤید نیل مەکێنزی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە دەیڤید نیل مەکینزیەوە ڕەوانە کراوە)
دەیڤید نیل مەکێنزی
لەدایکبوون٨ی نیسانی ١٩٢٦
لەندەن، شانشینی یەکگرتوو
مردن١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠١(٢٠٠١-١٠-١٣) (٧٥ ساڵ ژیاوە)
Bangor, Gwynedd، شانشینی یەکگرتوو
زمانەکانی ئاخاوتنئینگلیزی، پەشتۆ، فارسی، کوردی، زمانی پاڵەوی
پیشەزمانناس، orientalist، polyglot
بواری کارزمانە ئێرانییەکان
شوێنی کارکردنزانکۆی جۆرج ئۆگەست گوتینگن، School of Oriental and African Studies, University of London
پەروەردەSchool of Oriental and African Studies, University of London
ناکۆکیجەنگی جیھانیی دووەم
لقی سەربازیسوپای بەریتانیا
ئەندامیBritish Academy
خەڵاتەکانFellow of the British Academy

دەیڤید نیل مەکێنزی (بە ئینگلیزی:David Neil MacKenzie، ١٩٢٦-٢٠٠١، لە دەقە کوردیەکاندا بە مەکینزی و مەکەنزی ناوی لێ براوە) پڕۆفیسۆرێکی ئینگلیز و توێژەر و پسپۆڕی زمانە ئێرانییەکان بوو. بەرھەمەکانی مەکێنزی ھەم لەبەر بەربڵاوی و ھەم لەبەر وردبینی و قووڵی بەناوبانگە، بەتایبەت ئەو کارانەی کە لەسەر کوردیی نوێ و زمانی خوارەزمی کردوویە. ساڵی ١٩٥٧ لە دوای چەند ساڵێک توێژینەوە لە کوردستاندا تێزی دکتۆراکەی لەسەر زمانی کوردی و شێوەزارەکانی نووسی و دواتر بە ناوی Kurdish Dialect Studies لە ساڵانی ١٩٦١ و ١٩٦٢ لە دوو بەرگدا بڵاوی کردەوە.[١]

ژیان[دەستکاری]

لە ٨ی نیسانی ١٩٢٦ لە لەندەن لە دایک بووە. لە کاتی شەڕی جیھانیی دووەمدا، کاتێک کە دایک و خوشکی پەنایان بردووە بۆ کەنەدا، ئەو لەگەڵ باوکیدا ماونەوتەوە و یارمەتیی سوپایان داوە. لە ١٩٤٣دا بۆ خزمەتی سەربازی نێرراە بۆ ھیندستان. پاش ماوەیەک نێرراوە بۆ پێشاوەر و لەوێ فێری زمانی پەشتۆ بووە. پاش گەڕانەوەی بۆ بریتانیا، لە ئەیلوولی ١٩٤٨ و لە تەمەنی ٢٢ ساڵیدا لە School of Oriental and African Studies سەر بە زانکۆی لەندەن خوێندنی زمانی فارسیی دەست پێ کردووە و لە ١٩٥١دا بەکالۆریۆسی وەرگرتووە. ساڵی ١٩٥٣ ماستەری لە «زمانە ئێرانییە کۆنەکان»دا وەرگرتووە. لە ١٩٥١ەوە لەگەڵ C. J. Edmonds دا توێژینەوە لەسەر زمانی کوردی دەست پێ کردووە. لە پایزی ١٩٥٤ەوە و بۆ ماوەی ١٠ مانگ، لەگەڵ ژن و دوو منداڵەکەیدا لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستانی عێراقدا بووە و خەریکی کۆکردنەوەی زانیاری و لێکۆڵینەوە لەسەر زمانی کوردی بووە. لە ١٩٥٧دا نامەی دکتۆراکەی بە ناونیشانی A dialectological survey of Northern and Central Kurdish پێشکەش کردووە. پاشان ھەر لە زانکۆی لەندەن، بووە بە مامۆستای «زمانە ئێرانییەکان». لە ١٩٧٥ەوە تاوەکوو ١٩٩٤ کە خانەنشین کراوە لە زانکۆی Göttingen ی ئاڵمانیا مامۆستا بووە. دوای خانەنشینی گەڕاوەتەوە بۆ Llanfairpwll ی وێڵز. ڕووداوێکی ھاتوچوو و کێشەی دڵ بوون بە ھۆی نەخۆشی و ناساغی و لە کۆتاییدا لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠١ لە Bangorی وێڵزدا مردووە.[٢]

بەرھەمەکانی[دەستکاری]

کتێب[دەستکاری]

  • Kurdish dialect studies (توێژینەوەکانی شێوەزارەکانی کوردی)، ٢ بەرگ، لەندەن: Oxford University Press، ١٩٦١-١٩٦٢.
  • The Dialect of Awroman (Hawrâman-î Luhôn). Grammatical Sketch, Texts, and Vocabulary (شێوەزاری ھەورامانی لھۆن، رێزمان، دەق و وشەنامە)، کۆپنھاگن، ١٩٦٦.
  • The “Sûtra of the Causes and Effects of Actions” in Sogdian، لەندەن، ١٩٧٠.
  • A Concise Pahlavi Dictionary (فەرھەنگی کورتکراوی پاڵەوی)، Oxford University Press, لەندەن, ١٩٧١.
  • The Khwarezmian element in the Qunyat al-munya, نووسەر: Zahidi al-Ghazmini, Mukhtar ibn Mahmud, d. 1260, ١٩٩٠.
  • گوڵەگەنمی زێڕین، فەرھاد شاکەلی و خەبات عارف گواستوویانەتەوە بۆ ئەلفوبێی كوردی، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، ھەولێر[٣]
  • مەکەنزی، ده‌یوید نییل. مەکەنزی و کورد، وه‌رگیر ئه‌نوه‌ر سولتانی، که‌ره‌ج: مانگ‏‫، ۱۳۹۶.

وتار[دەستکاری]

  • Bāǰalānī (باجەڵانی)، Bulletin of the School of Oriental and African Studies، زانکۆی لەندەن، بەرگی ١٨, ژمارە ٣, In Honour of J. R. Firth (١٩٥٦)، لاپەڕەکانی 418-435 (وتارێکی ١٨ لاپەڕەیی)
  • The Language of the Medians (زمانی مادەکان), لە BSOAS ٢٢دا, ١٩٥٩, لاپەڕەکانی ٣٥٤-٣٥٥.
  • Zoroastrian Astrology in the Bundahishn, BSOAS, ٢٧, ٣, ١٩٦٤, ۵۱۱-۵۲۹.
  • The Origins of Kurdish, In Transactions of the Philological Society (سەرچاوەکانی کوردی، لە مامەڵەکردنی کۆمەڵگای دەقناسی)، لاپەڕەکانی ٦٨-٨٦، ١٩٦١
  • The Buddist Sogdian Texts of the British Library, Acta Iranica، ١٠، Téhéran-Liège، ١٩٧٦.
  • Iranica Diversa, ٢ بەرگ، SOR, LXXXIV, 1-2, Roma, ١٩٩٩.

سەرچاوەکان[دەستکاری]