دەیڤد لۆو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
David Lowe
دەیڤد لۆو لە ساڵی ٢٠٠٦
دەیڤد لۆو لە ساڵی ٢٠٠٦
زانیارییەکان
لەدایکبووی (١٩٥٩-٠٤-١١) ١١ی نیسانی ١٩٥٩ (تەمەن ٦٤ ساڵ)
بێرمینگام، ئینگلتەرا
وێبگەdavidlowemusic.co.uk

دەیڤد لۆو (بە ئینگلیزی: David Lowe)؛ داڕێژەر و بەرھەمھێنەرێکی ئینگلیزی میوزیکە، لە ساڵی ١٩٥٩ لە بێرمینگام، ئینگلتەرا لەدایکبووە.

دەیڤد کارەکانی زیاتر لە بواری تەلەڤیزیۆن، ڕادیۆ و بەرھەمە بازرگانییەکان خۆی دەبینێتەوە، لە ناودارترین و ناوازەترین کارەکانی؛ ئەو میوزیک و ئاوازانەیە کە بۆ کەناڵی بی بی سی ھەواڵەکان BBC News دایناوە.[١]

ژیاننامە[دەستکاری]

دەیڤد لە سەرەتای ژیانیدا ھیچ خوێندنێکی نەخوێندووە لەسەر میوزیک، بەڵکو سەرەتا لە ڕادیۆی بی بی سی بێرمینگام کاری کردووە و لەوێ ئاشنا و شەیدای کاری مویزیکی و بەرھەمھێنانی میوزێکی بووە.

شۆڕشی دەیڤد[دەستکاری]

دەیڤد لە ساڵی ١٩٩٩ ‌هەڵستا بە داڕشتن و نووسینی ئاوازێکی نایاب بە شیوازێکی تازە بۆ بەشی هەواڵەکانی بی بی سی (BBC News themes ) ؛ کە بووە ناودارترین کارەکانی دەیڤد .

دەیڤد بۆ ئەم ئاوازە تازەیەی پشتی بەست بە دەنگە بۆریەکان (pipe) کە لەگەڵ چەند دەنگێکی تری ئەلیکترۆنی تێكەڵی کردن .

پاشان ئەم ئاوازە تەشەنەی کرد و بۆ هەموو کەناڵەکانی بی بی سی ؛ وەك بی بی سی جیهانی BBC WORLD و بی بی سی هەواڵەکان - بەریتانیا ، وە کەناڵە بیانییەکایش بە نموونە وەک کەناڵی ئەلعەرەبیە.

لە ساڵی ٢٠٠١ دوو سیدی دەیڤد لەلایەن بی بی سی یەوە بۆ هەوادارانی بڵاو کرایەوە بە ناوەی BBC WORLD : The Music کە چەند کارێکی دەیڤدی تێدابوو کە تایبەت بوون بە بی بی سی .

دەیڤد هیچ کار و ئاوازێکی بۆ هیچ کەناڵ و دەزگایەکی راگەیاندنی کوردی دانەناوە ، لە کاتێکدا هەندێک جار باس لەوە دەکرێت کە ئاواز دانەرەکەی بی بی سی کاری بۆ هەندێک دەزگای راگەیاندنی کوردی کردوە .[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "ماڵپەڕی فەرمی دەیڤد لۆو". ١١ی ئابی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "بەرهەمەکانی دەیڤد". ١ی ئەیلوولی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]