بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەوڵەتی عەلەوییەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دەوڵەتی به ني أومية
بە فەرەنسی: État des Alaouites‎
دامەزران٢٨ی حوزەیرانی ١٩٢٢
بابەتی لاوەکیژێرفەرمانی فەڕەنسا لەسەر سووریا و لوبنان
ئایینAlawites
زمانی فەرمیزمانی فەڕەنسی
کیشوەرئاسیا
پایتەختلازقیە
دابەشکاریی کارگێڕیSyrian Federation
پۆتانی شوێن٣٥°٣١′٢٥″N ٣٥°٤٧′٣٠″E
ئەندامیلێکتێگەیشتنی سێ لایەنی
گۆڕدراوە لەلایەنSyrian Republic under French mandate
جێگەی دەگرێتەوەAlawite Territory
کۆتاییھاتن١ی کانوونی دووەمی ١٩٣٦
Map

دەوڵەتی عەلەوییەکان دەوڵەتێک بوو کە لەلایەن ژێرفەرمانی فەڕەنسا لە نێوان ساڵانی ١٩٢٠ بۆ ١٩٣٦ لە کەناراوەکانی سووریا دامەزرا (ئەمڕۆ پارێزگاکانی لازقییە و تەرتووس لەخۆدەگرێت). دانیشتووانەکەی عەلەوین لە شاخەکان، سوننە لە ھەندێک لە شارە گەورەکان، مەسیحی و ژمارەیەکی کەم لە ئیسماعیلییەکان.

مێژوو

[دەستکاری]

فەڕەنسا لە ٢ی ئەیلوولی ١٩٢٠دا ژێرفەرمانی بۆ «خاکی عەلەوییەکان» لە کۆمەڵەی گەلان وەرگرت، سەرەتا خاکەکە لەژێر دەسەڵاتی فەڕەنسادا سەربەخۆ بوو، بەڵام لە ١ی تەممووزی ١٩٢٢دا خرایە ناو ژێرفەرمانی فەڕەنسا لە سووریا.

لە ٢٩ی ئەیلوولی ١٩٢٣ وەک دەوڵەت ناسێندرا و لازقییە پایتەختی بوو. لە ١ی کانووی دووەمی ١٩٢٥ ناوەکەی بە فەرمی گۆڕدرا بۆ دەوڵەتی عەلەوی. لە ٢٢ی ئەیلوولی ١٩٣٠ ناوی گۆڕدرا بۆ سەنجەقی لازقییە. ژمارەی دانیشتوانی لەم کاتەدا ٢٧٨ ھەزار کەس بووە.

یەکگرتنەوەی دەوڵەتی عەلەوییەکان بۆ سووریا

[دەستکاری]

لە ٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٦ (تا ساڵی ١٩٣٧)، دواجار دوای نامەنووسی لەگەڵ چینی سیاسی لە دیمەشق، تێکەڵ بە سووریا کرا.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «دولة جبل العلويين»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٥.