بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەوڵەتی جەلائیری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دەوڵەتی جەلائیری
جلایریان
شوێنی سوڵتانییەتی جەلائیری
پایتەخت
دەوڵەت پاشایەتی

دەوڵەتی جەلائیری یان سوڵتانییەتی جەلائیری (بە فارسی: جلایریان) دەوڵەتێکی مەغۆلی بوو[١] کە لە ساڵی ١٣٣٦ تا ١٤٣٢ حوکمڕانیی عێراق و ڕۆژاوای ئێرانی دەکرد،[٢] پایتەختەکانی بەغدا و تەورێز بوو لە نێوان ساڵانی ١٣٥٨ تا ١٣٨٨ و بەسرەش لە ساڵانی ١٤١١ تا ١٤٣٢. دوای لێکھەڵوەشانی ئیلخانییەکان لە ساڵانی ١٣٣٠دا.[٢] بۆ ماوەی نزیکەی پەنجا ساڵ فراوانتر بوو، تا بە ھۆی داگیرکارییەکانی تەیموور لەنگ و ڕاپەڕینەکانی قەرە قۆیونلوو لێکھەڵوەشایەوە. دوای مردنی تەیموور لە ساڵی ١٤٠٥، بۆ ماوەیەکی کورت دووبارە دامەزرایەوە لە باشووری عێراق و خووزستان. دواجار جەلائیرییەکان لە ساڵی ١٤٣٢ لەلایەن قەرە قۆیونلووەکانەوە (بەرخی ڕەش) لەناوچوون.[٣][٤]

مێژوو

[دەستکاری]
خانەدانی جەلائیرییەکان، لە ھێڵی جەنگیزخانەوە.[٥]

مێژووی سوڵتانییەتی جەلائیری دەکرێت بەسەر چوار قۆناغدا:

  • قۆناغی یەکەم لە ساڵانی سەرەتاییدا بوو کە شانشینی بە کردەوە سەربەخۆ بوو بەڵام لە ڕووی تیۆرییەوە مۆڵەتی دەوڵەتی ئیلخانیی قبووڵدەکرد.
  • قۆناغی دووەم قۆناغی دەسەڵاتی شێخ وەیس جەلائیرییە (١٣٥٦-١٣٧٤)، کە لووتکەی دەسەڵاتی جەلائیرییەکان بوو.
  • قۆناغی سێیەم قۆناغی لاوازبوون بوو کە دوای مردنی شێخ وەیس دەستی پێکرد.
  • قۆناغی چوارەم ئەو کاتە بوو کە وڵات بەر ھێرشی دەرەکیی تەیموورییەکان و قەرە قۆیونلوو کەوت و لەوێشدا شانشینەکە کۆتاییھات.[٦][٧] 

لە ساڵانی ھەڵوەشانەوەی ئیلخانییەکان دوای مردنی ئەبوو سەعید بەھادرخان لە ساڵی ١٣٣٥، بنەماڵەی ئەمیر ئیلگا نۆیان ناسراو بە کوکا ('شین') ئیلگا، نەوەکانی ھۆزی جەلائیری، بۆ یەکەمجار وەک میراتگری حاکمە نەریتییەکانی خاکەکانی باشووری ڕۆژئاوای دەوڵەتی ئیلخانی دەرکەوتن.[٨]

حەسەن بوزورگ (١٣٣٥-١٣٥٦)

[دەستکاری]

دوای کۆچی دواییی حوسێن، کوڕەکەی شێخ حەسەن جەلائیری («حەسەن بوزورگ»، «حەسەنی مەزن») دەبێتە سەرۆکی بنەماڵەکە. ئامۆزای ئەبوو سەعید بووە. ئەو دامەزرێنەری دەوڵەتی جەلائیری بوو.[٩][٤][١٠]

حەسەن بوزورگ لە مانگی تەممووزی ساڵی ١٣٥٦ کۆچی دواییی کرد و لە نەجەف بە خاک سپێردرا. لە شوێنی ئەو کوڕەکەی شێخ وەیس جەلائیری شوێنی گرتەوە.[١١][١٢][١٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ھەڵەی ژێدەرەکان: The opening <ref> tag is malformed or has a bad name.
  2. 1 2 Bayne Fisher, William.
  3. داڕێژە:Encyclopædia Iranica Online
  4. 1 2 Wing 2016
  5. Wing 2016.
  6. داڕێژە:Encyclopædia Iranica Online
  7. Grousset، René (١٩٧٠). The Empire of the Steppes: A History of Central Asia. Rutgers University Press. ژپنک ٩٧٨-٠٨١٣٥١٣٠٤١.
  8. Jackson 2014.
  9. Ahari Kutbi، Abu Bakr؛ Baptist Van Loon، Johannes (١٩٥٤). Ta'rīkh-i Shaikh Uwais : (History of Shaikh Uais) : An important source for the history of Adharbaijān in the fourteenth century. 's-Gravenhage.
  10. داڕێژە:Encyclopædia Iranica Online
  11. Lane، George (٢٠٠٦). Daily life in the Mongol Empire. Greenwood Publishing Group. لاپەڕە ٢٥١. ژپنک ٩٧٨-٠-٣١٣-٣٣٢٢٦-٥.
  12. Mabud Khan، Abdul، ed. (٢٠٠١). Encyclopaedia of the World Muslims: Tribes, Castes and Communities. بەرگی ٢. Global Vision. ژپنک ٩٧٨-٨١٨٧٧٤٦٠٥٨.
  13. Fleet، Kate، ed. (٢٠١٠). The Cambridge History of Turkey. Cambridge University Press. ژپنک ٩٧٨-١١٣٩٠٥٥٩٦٣.