دەوڵەتانی دنیاگەرایی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
██ ئەو دەوڵەتانەی ھیچ ئایینێکی دەوڵەتیان نییە██ ئەو دەوڵەتانەی کە ئاینی دەوڵەتیان ھەیە██ بێ داتایە

دەوڵەتی دنیاگەرایی یان دەوڵەتی سێکۆلاریزم، بریتییە لە وڵاتێک یان دەوڵەتێک کە سیستەمێکی دەسەڵاتداری دنیاگەرایی(سێکۆلاریزمی) ھەیە، کە بە فەرمی مسۆگەری دەکات کە بێلایەنە بەرامبەر بەو پرسانەی کە پەیوەندییان بە ئایینەوە ھەیە، دەوڵەتی سێکولار، بە یەکسانی مامەڵە لەگەڵ ھەموو ھاووڵاتیانی دەکات، بەبێ گوێدان بە بیروباوەڕە ئایینییەکان، لێکدانەوەیان، یان بیرۆکەکانیان، ھەرچەندە یەکسانی تەنیا لە دەوڵەتی سێکولاردا نییە، لەوانەیە لە دەوڵەتێکی نا سێکولاریشدا بێت و لە دەستوورەکەیدا نوسرابێت، ھاوڵاتیان یەکسانن لە بیروباوەڕەکانیاندا بێ جیاوازی. [١]

لە ڕووی ڕامیارییەوە دنیاگەرایی بزووتنەوەیەکە بەرەو جیاکردنەوەی ئاینە و میری(حکومەت) (زۆرجار پێی دەوترێت جیاکردنەوەی فێرکارییەکانی کڵێسا، مزگەوت، یان پەرستگا لە فێرکارییەکانی دەوڵەت) ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ پەیوەندی نێوان میری و ئایینی دەوڵەت، بۆ گۆڕینی یاساکانی بنەمای پەرتووکی پیرۆز (وەک دە فەرمان و شەریعەت) بە یاسای مەدەنی، و نەھێشتنی جیاکاری لەسەر بنەمای ئایین و دەوترێت کە سێکۆلاریزم (عەلمانیەت) دیموکراسی بۆ زیاد دەکات ئەمەش بۆ پاراستنی مافی کەمینە ئایینییەکانە [٢]

زۆربەی ئایینە سەرەکیەکان یەکەمایەتی نۆرمەکانی کۆمەڵگەیەکی دنیاگەری و دیموکراسی قبوڵ دەکەن بەڵام ڕەنگە ھێشتا ھەوڵ بدەن کاریگەری لەسەر بڕیارە ڕامیاریەکان دروست بکەن یان لە ڕێگەی ڕێککەوتنەکانی نێوان کڵێسە و دەوڵەتەوە سوود یان کاریگەری تایبەت بەدەست بھێنن، زۆرێک لە مەسیحییەکان پشتگیریان لە بوونی دەوڵەتی دنیاگەرایی دەکرد، دەتوانین دان بەوەدا بنێین کە بیرۆکەکە لەلایەن فێرکارییەکانی کتێبی پیرۆزەوە پشتگیری کراوە، “بەخشینی ئەوەی قەیسەرە بۆ قەیسەر و ئەوەی ھی خودایە بۆ خودا.[١]


بەڵام بناژۆخوازی(ئوسولی) دژایەتی دنیاگەری دەکات، گرنگترین ھێزی بناژۆخوازی ئایینی لە جیھانی ھاوچەرخدا بریتین لە بناژۆخوازی خاچ پەرستەکان و ئیسلامی بناژۆخواز.

ھەندێک لەو وڵاتانە لەڕووی دەستوورییەوە دنیاگەرین وەک کەنەدا، ھیندستان، فەرەنسا، ئەمریکا، تورکیا و کۆریای باشوور، ھەرچەندە ھیچ کام لەو وڵاتانە لە شێوەی حکومەتدا یەکسان نین لە ھەمان کاتدا دەوڵەتێک کە ئاینێکی فەرمی نەبێت، مەرج نییە بە دەوڵەتێکی دنیاگەرایی ھەژمار بکرێت.[١]

وڵاتە دنیاگەراییەکانی پێشوو[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب أحمد زکی بدوی، معجم مصطلحات العلوم الاجتماعیة، ص 370
  2. ^ Feldman, Noah (2005). Divided by God. Farrar, Straus and Giroux, pg. 14 ("[Legal secularists] claim that separating religion from the public, governmental sphere is necessary to ensure full inclusion of all citizens.")
  3. ^ "Americanchronicle.com". Retrieved 23 February 2017. ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.