دەنکە ھەنارە (فیلمی ١٩٣٣)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دەنکە ھەنارە
دەرھێنەردەیڤ فڵێیشەر
بەرھەمھێنەرماکس فڵێیشەر
ئەکتەرانمەی کوێستێڵ
بیڵی مورەی
کاب کۆڵۆوەی
(ھاوچڕەی دەنگی)
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
بڵاوکردنەوەپاراماونت پیکچەرز
دەرچوون٣١ی ئازاری ١٩٣٣
ماوەی فیلم٧ خولەک
زمانئینگلیزی

دەنکە ھەنارە (ھەروەھا ناسراو بە بێتی بوپ لەنێو دەنکە ھەنارە) کورتە ئەنیمەیشنێکی ئەمریکیی ١٩٣٣ی نێو زنجیرەی بێتی بوپە و لەلایەن فلێیشەر ستودیۆزی ماکس فڵێیشەرەوە بەرھەم ھاتووە.[١][٢] دەیڤ فڵێیشەر وەک دەرھێنەر ئاماژەی پێ کرابوو، ھەرچەندە ھەموو ئەنیمەیشنەکە لەلایەن ڕۆڵاند کراندەڵەوە کرابوو، کە خۆی ھەلی دروستکردنی دەنکە ھەنارەی بەخشییە خۆی وەک خەڵاتیک بۆ تەرخانکردنی چەندەھا ساڵی بۆ ستۆدیۆکانی فڵێیشەر. فیلمەکە، کە شەش مانگی پێچوو تا تەواو ببێت، وەک شاکاری کراندەڵ و خاڵی وەرچەرخانێکی گرینگی سەردەمی زێڕینی ئەنیمەیشنی ئەمریکی دادەندرێت.

چیرۆک[دەستکاری]

ئاوێنەیەکی جادوویی کە کاب کۆڵۆوەی دەخاتە ڕوو دەڵێت کە بێتی بوپ «جوانترینی جیھانە»، کە شاژن تووڕە دەکات. شاژن فەرمان بە پاسەوانەکانی بیمبۆ و کۆکۆ دەکات کە سەری بێتی ببڕن. بێتی بە چاوی فرمێسکەوە دەبەنە نێو دارستانەکەوە؛ لە کاتی ئامادەکردن بۆ لەسێدارەدانی، وازی لێ دەھێنن بە تێکشکاندنی چەکەکانیان، بەڵام دەکەونە چاڵێکەوە پێش ئەوەی بتوانن ئازادی بکەن. بێتی خۆی ئازاد دەکات و دەکەوێتە ڕووبارێکی بەستووەوە، و بەھۆیەوە چواردەوری بە تابووتێکی سەھۆڵی دەگیرێت. تابووتەکە دەکەوێتە نێو ماڵی حەوت کورتەباڵاکەوە، کە بێتیی بەستوو ھەڵدەگرن بۆ نێو ئەشکەوتێکی جادوویییەوە، و بەلای کۆکۆ و بیمبۆدا تێپەڕ دەبن. شاژنە خراپکارە، کە ئێستا بووەتە ژنێکی جادووباز، شێوەی کۆکۆ دەگۆڕێت بۆ سەر شێوەی تارمایییەک لە کاتێکدا کۆکۆ بلوزی نەخۆشخانەی سەینت جەیمس دەڵێت. لە کاتێکدا کە دوژمنەکانی لە کۆڵ دەبێتەوە، شاژنەکە دووبارە لە ئاوێنە جادوویییەکە دەپرسێتەوە کە کێ جوانترینی جیھانە، بەڵام ئاوێنەکە دەتەقێتەوە و دووکەڵێکی جادوویی دروست دەکات کە بێتی و کۆکۆ دەگەڕێنێتەوە بۆ دۆخی ئاسایییان و شێوەی ساژنەکە دەگۆڕێت بۆ سەر شێوەی دێوێکی شێوە ئەژدیھای ناحەز. دێوە شێوە ئەژدیھاکە ڕاویان دەنێت تاکوو بیمبۆ زمانی دێوەکە دەگرێت و ڕایدەکێشێت، کە ناوەوەی دێوەکە دەباتە دەرەوە و وای لێ دەکات ڕابکات. بێتی، کۆکۆ، و بیمبۆ بە شێوەیەکی بازنەیی ھەڵدەپەڕن و فیلمەکە کۆتاییی دێت.[٣]

یادگار[دەستکاری]

سەماکردنەکەی کۆکۆ (کە ھەندێک جووڵەی لە "موونوۆک" و "داب" دەچێت) لە کاتی وتنی گۆرانیی «نەخۆشخانەی سەینت جەیمس» لەسەر تۆماری کاب کۆڵۆوەی ڕۆتۆسکۆپ کرابوو.[٤][٥]

فیلمەکە لەلایەن کتێبخانەی کۆنگرەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە بە «گرینگ لەڕووی کولتوورەوە» داندرا و بۆ ھەڵگرتن ھەڵبژێردرا لە تۆمارگەی نێودەوڵەتیی فیلم لە ١٩٩٤. لە ھەمان ساڵدا، لە پلەی ١٩یەم ھات لە پێڕستی ٥٠ مەزنترین کارتۆنەکانی ھەموو کات کە لەلایەن ئەندامانی بواری ئەنیمەیشنەوە داندرابوو.[٦] فیلمەکە مافی لەبەرگرتنەوەی ھەیە و پاراماونت خاوەنییەتی لەبەر ئەوەی مافی لەبەرگرتنەوەی لە ١٩٦١ نوێ کراوەتەوە.[٧] ڤیدیۆکلیپێک بۆ تاکەگۆرانیی «مێرکیوری»ی ٢٠١٧ی ھونەرمەندی تراپ مێتاڵ گۆستمەین چەند پارچەیەکی کارتۆنەکەی تێدایە،[٨] ھەروەھا تاکەگۆرانیی ٢٠٢٠ی نایف تۆکی درەیک.[٩]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Zipes, Jack (2011). The Enchanted Screen: The Unknown History of Fairy-Tale Films. Routledge. p. 120. ISBN 9781135853952.
  2. ^ Westfahl, Gary (2005). The Greenwood Encyclopedia of Science Fiction and Fantasy. Vol. Themes, Works, and Wonders, Volume 3. Greenwood Publishing Group. p. 1238. ISBN 9780313329500.
  3. ^ Wells, Paul (2013). Understanding Animation. Routledge. pp. 74–75. ISBN 9781136158735.
  4. ^ Archived at گۆست ئاڕکایڤ و rahree (2009-05-10), Koko the Clown sings "St. James Infirmary Blues" in Betty Boop's Snow White, retrieved 2018-05-14: rahree (2009-05-10), Koko the Clown sings "St. James Infirmary Blues" in Betty Boop's Snow White, retrieved 2018-05-14
  5. ^ Vilas-Boas, Eric; Maher, John, eds. (October 5, 2020). "The 100 Sequences That Shaped Animation". Vulture. But in 1933, Fleischer Studios put Betty Boop and Koko the Clown in the seven-minute Betty Boop in Snow-White short animated by Roland C. Crandall, with a rotoscoped set piece in the middle, set to “St. James Infirmary Blues,” performed by jazz artist Cab Calloway. [...] Here, Calloway seems to moonwalk along the animated landscape as Koko, arms out, singing a blues song about death and decay. When the witch casts her mirror over him, he becomes a ghost, at which point the rotoscoping gives seamlessly to impossible contortions.
  6. ^ Beck, Jerry (1994). The 50 Greatest Cartoons: As Selected by 1,000 Animation Professionals. Turner Publishing. ISBN 978-1878685490.
  7. ^ textsCatalog of Copyright Entries 1961 Motion Pictures Jan-Dec 3D Ser Vol 15 Pts 12-13
  8. ^ Archived at Ghostarchive and the TRASH 新 ドラゴン (September 8, 2017). "GHOSTEMANE - Mercury". Retrieved October 25, 2021 – via YouTube.: TRASH 新 ドラゴン (September 8, 2017). "GHOSTEMANE - Mercury". Retrieved October 25, 2021 – via YouTube.
  9. ^ Drake - Knife Talk (Official Video) ft. 21 Savage, Project Pat (بە ئینگلیزی), retrieved 2022-01-27

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]