دەشتی سیبیریای ڕۆژاوا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دەشتی سیبیریای ڕۆژاوا لەسەر نەخشەی مانگی دەستکردی باکووری ئاسیا

دەشتی سیبیریای ڕۆژاوا (بە ئینگلیزی: West Siberian Plain) دەشتێکی فراوانە کە بەشی ڕۆژاوای سیبیریا لە چیاکانی ئۆڕاڵ لە ڕۆژاوا تا ڕووباری یەنیسێی لە ڕۆژھەڵات و چیاکانی ئەڵتای لە باشووری ڕۆژھەڵات دەگرێتەوە. بەشێکی زۆری ئەم دەشتە گەورەترین تاڵاو و دەشتی لافاو لە جیھاندا لەخۆدەگرێت.  ئۆمسک، نۆڤۆسیبیرسک، تۆمسک و چێلیابینسک شارە گرنگەکانی دەشتی سیبیریای ڕۆژاوان. زستانەکانی دەشتی سیبیریای ڕۆژاوا سەخت و درێژن. کەش و ھەوای زۆربەی ناوچە دەشتییەکان یان ژێر جەمسەری باکوورە یان کیشوەرە. دەشتەکە یەدەگی گەورەی نەوت و گازی سروشتی ھەبوو. زۆربەی بەرھەمی نەوت و غازی ڕووسیا لە ماوەی ساڵانی حەفتا و ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا لەم ناوچەیە دەرھێنراوە.[١]


دەشتی سیبیریای رۆژاوا دەکەوێتە رۆژھەڵاتی چیای ئۆراڵ و زۆربەی ئەو دەشتە دەکەوێتە ناو خاکی رووسیا. ئەم دەشتە بە گەورەترین زەوییە نزمە بەردەوامەکان ناسراوە کە زیاتر لە ٥٠%ی کەمتر لە ١٠٠ مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزە و ڕووبەرەکەی ٢.٦ بۆ ٢.٧ ملیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، کە دەکاتە یەک لەسەر سێی تەواوی سیبیریا.[٢] ئەم دەشتە لە باکوورەوە بۆ باشوور درێژ دەبێتەوە بۆ ماوەی ٢٤٠٠ کم لە زەریای جەمسەری باکوورەوە تا چیای ئەلتای و لە ڕۆژھەڵاتەوە بۆ ڕۆژاوا بۆ ماوەی ١٩٠٠ کم لە چیای ئورالەوە تا ڕووباری یەنیسێی درێژ دەبێتەوە.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Западно-Сибирская равнина, Great Soviet Encyclopedia, in 30 vols.  / Ch. ed. A.M. Prokhorov - 3rd ed. 1969-1978.
  2. ^ "Western Siberian Plain". Columbia Encyclopedia. Retrieved 2006-10-24.
  3. ^ "Russia". Encyclopædia Britannica. Retrieved 2006-10-24.