ژێرفەرمانی بەریتانیا بۆ سەر فەلەستین
| فەڵەستین | ||||||
|---|---|---|---|---|---|---|
| پایتەخت | قودس | |||||
| ناوی هاووڵاتی | فەڵەستینی | |||||
| یاسادانەر | ||||||
| ڕووبەر | ||||||
| - | سەرجەم | ٢٥٥٨٥٫٣ کیلۆمەتری چوارگۆشە [٢] ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٢" مایلی چوارگۆشە |
||||
| ژمارەی دانیشتوان | ||||||
| - | بەراوردی ١٩٢٢ | ١٬٧٦٤٬٥٢٠ |
||||
| - | سەرژمێریی | ٧٥٧٬١٨٢ (١٩٢٢)[٣] | ||||
| دراو | Egyptian pound (until 1927) Palestine pound (from 1927) |
|||||
ژێرفەرمانی بەریتانیا بۆ سەر فەلەستین یان فەلەستینی ژێرفەرمانی کە بە فەرمی بە فەلەستین دەناسرا، قەڵەمڕەوێکی ئیداریی بەریتانی بوو کە لە نێوان ساڵانی ١٩٢٠ و ١٩٤٨ لە ھەرێمی فەلەستیندا بوونی ھەبوو، و دوای ساڵی ١٩٢٢، لەژێر مەرجەکانی ژێرفەرمانی کۆمەڵەی گەلان بۆ فەلەستین بەڕێوە دەچوو. خاکەکە لەلایەن بەریتانییەکانەوە بەڕێوە دەبرا، کە پێیان وابوو لەو کاتەدا بۆ خۆبەڕێوەبەری شیاو نییە.
دوای ڕاپەڕینێکی عەرەب دژی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی لە کاتی جەنگی جیھانیی یەکەم لە ساڵی ١٩١٦، ھێزەکانی ئیمپراتۆریەتیی بەریتانیا ھێزەکانی عوسمانییان لە شام دەرکرد. بۆ بەریتانییەکان، شانشینی یەکگرتوو لە نامەگۆڕینەوەی ماکماھۆن-حوسێندا ڕازی ببوو کە ڕێز لە سەربەخۆیی عەرەب بگرێت لە ئەگەری ڕاپەڕینێکدا، بەڵام لە کۆتاییدا، شانشینی یەکگرتوو و فەڕەنسا ئەوەی کە سووریای عوسمانی بوو لەژێر ڕێککەوتننامەی سایکس-پیکۆدا دابەشیان کرد — کردەوەیەک کە وەک ناپاکی لە چاوی عەرەبەکانەوە دەبینرا. کێشەیەکی دیکە کە دواتر سەریھەڵدا بریتی بوو لە بەڵێننامەی بەلفۆر لە ساڵی ١٩١٧، کە تێدا بەریتانیا بەڵێنی پشتیوانی خۆی بۆ دامەزراندنی «نیشتمانێکی نەتەوەیی» جوولەکە لە فەلەستیندا دا. دواتر فەلەستینی ژێرفەرمانی لە ساڵی ١٩٢٠ دامەزرا، و بەریتانیا لە ساڵی ١٩٢٢ مافی ژێرفەرمانی بۆ فەلەستین لە کۆمەڵەی گەلان وەرگرت. فەلەستینی ژێرفەرمانی وەک ژێرفەرمانی پۆلی «A» دیاری کرا، ئەوەش بە پشت بەستن بە گەشەسەندنی کۆمەڵایەتی، سیاسی و ئابوورییەکەی. ئەم پۆلێنکردنە بۆ ئەو ژێرفەرمانییانەی دوای جەنگ تەرخان کرابوو کە زۆرترین توانای خۆبەڕێوەبەرییان ھەبوو. ھەموو ژێرفەرمانییەکانی پۆلی «A» جگە لە فەلەستینی ژێرفەرمانی تا ساڵی ١٩٤٦ سەربەخۆییان بەدەست ھێنابوو.
لە ماوەی ژێرفەرمانییەکەدا، ناوچەکە شەپۆلی یەک لە دوای یەکی کۆچی جوولەکەکان و سەرھەڵدانی بزووتنەوە نەتەوەیییەکانی لە ھەردوو کۆمەڵگەی جوولەکە و عەرەبدا بەخۆیەوە بینی. بەرژەوەندییە دژبەیەکەکانی ئەو دوو دانیشتووانە بووە ھۆی شۆڕشی عەرەبی ١٩٣٦–١٩٣٩ لە فەلەستین و یاخیبوونی جوولەکەکان لە ١٩٤٤–١٩٤٨ لە فەلەستینی ژێرفەرمانی. پلانی دابەشکردنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ فەلەستین بە مەبەستی دابەشکردنی خاکەکە بۆ دوو دەوڵەت، یەکێکیان عەرەبی و ئەوی دیکەیان جوولەکە، لە تشرینی دووەمی ١٩٤٧ پەسەند کرا. جەنگی ١٩٤٨ی فەلەستین بەوە کۆتایی ھات کە خاکی فەلەستینی ژێرفەرمانی لە نێوان دەوڵەتی ئیسرائیل، شانشینی ھاشمیی ئوردن کە خاکەکەی لە کەرتی ڕۆژاوای ڕووباری ئوردن خستە سەر خۆی، و شانشینی میسر کە «پارێزەرنامەی عوموم فەلەستین»ی لە کەرتی غەززە دامەزراند، دابەش کرا.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- «Palestine seal». www.royalmintmuseum.org.uk (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ١٢ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Department of Statistics (١٩٤٥). Village Statistics, April, 1945. Government of Palestine. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی ئایاری ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە. Scan of the original document at the National Library of Israel.
- ↑ 1922 Census of Palestine, retrieved 19 February 2024.
بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Mandatory Palestine»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٧ی ئازاری ٢٠٢٦\ ١٦ی ڕەشەمەی ٢٧٢٥.
- دەروازەی فەلەستین
- دەروازەی شانشینی یەکگرتوو
- دەروازەی ئیسرائیل
- دەروازەی ئوردن
- دەروازەی زمانی عەرەبی
- دەروازەی پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان
