دەسەڵاتدارێتیی کاروباری نێوخۆیی گەل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
درووشمی "کرێکاری خاوەن شانازی NKVDی سۆڤییەت"

دەسەڵاتدارێتی کاروباری ناوخۆیی گەل (بە ڕووسی: Народный комиссариат внутренних дел - Narodny Commissariat Vonotrinikh del) و لە سەرانسەری جیھاندا بە کورتکراوەی (لاتینی: NKVD) دامەزراوەیەکی سۆڤیەت بوو کە چالاکییەکانی پۆلیس و پۆلیسی نھێنی تێکەڵ دەکرد کاریان لەسەر جێبەجێکردنی ڕاستەوخۆی کارگێڕی ڕامیاری سۆڤیەت دەکرد، لەنێویاندا سەرکوتی ڕامیاری لە سەردەمی جۆزێف ستالین.[١]

دەسەڵاتدارێتی کاروباری ناوخۆیی گەل دەزگا ئاسایییەکانی پۆلیسی یەکێتیی سۆڤیەتی لەخۆگرتبوو (لەوانەش پۆلیسی ھاتوچۆ، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە، پاسەوانی سنوور)، بەڵام بەناوبانگە بە چالاکییەکانی گولاگ و بەڕێوەبەرایەتی سەرەکی ئاسایشی نیشتمانی ئۆردوگاکانی کاری نا ئازاد ھەروەھا لەباربردنی بەرخۆدانی ناوخۆیی، و ئاوارەکردنی بەکۆمەڵی تەواوی ڕەگەزەکان و کۆمەڵێک کولەک بۆ شوێنە بێ دانیشتووەکان لە سنوورەکانی وڵات، و پاسەوانی سنوورەکان و ئەنجامدانی چالاکیی سیخوڕی و تیرۆری ڕامیاری لە دەرەوەی سنوورەکانی یەکێتیی سۆڤیەت، ھەروەھا کاریگەری لەسەر ڕامیاری ناوخۆیی وڵاتانی دیکە و دامەزراندنی بنەماکانی ستالینیزم لە بزووتنەوە کۆمۆنیستەکانی ئەم وڵاتانەدا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "المفوضية الشعبية للشؤون الداخلية", ويكيبيديا (بە عەرەبی), 2022-12-29, retrieved 2023-03-27

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

  • میدیای پەیوەندیدار بە NKVD لە ویکیمیدیا کۆمنز

پۆتانەکان: 55°45′38″N 37°37′41″E / 55.7606°N 37.6281°E / 55.7606; 37.6281