بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەستێوەردانی ئێران لە عێراق (٢٠١٤–ئێستا)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دەستێوەردانی ئێران لە عێراق
بەشێکە لەشەڕی دژ بە داعش
جێعێراق
کاتی ڕوودان١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٤

دەستێوەردانی ئێران لە عێراق (٢٠١٤–ئێستا) دوای سەرھەڵدانی داعش لە عێراق و دوای ڕووخانی سەددام حوسێن، ھەروەھا دروستبوونی پشێوی و نائەمنی لە وڵات و لاوازی دامەزراوە ئەمنییەکان لە ساڵی ٢٠١٤، لەسەر داوای حکوومەتی ئەوکاتی عێراق بە سەرۆکایەتی نووری مالیکی، ئێران دەستیکرد بە ھاوکاریکردنی حکوومەتی عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش. ھەر لەو پێوەندییەدا ئێران جگە لە ناردنی ھاوکاری سەربازی و ھەواڵگری، ژمارەیەک لە ڕاوێژکاری سەربازی پلە باڵای خۆیشی ڕەوانەی عێراق کرد. ھەروەھا وێنەکانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی سووپای قودسی سووپای پاسدارانی ئێران، لە بەرەکانی شەڕی ئێراقدا بڵاوکراونەتەوە.[١][٢][٣]


سەبارەت بە ڕۆڵی ئێران لەو بوارەدا، ڕۆجەر شاناھان، بەڕێوەبەری پێشووی ناوەندی لێکۆڵینەوەی جەنگی وشکانی سوپای ئوسترالیا ڕای گەیاند: پێشکەشکردنی پاڵپشتی لۆجستی و ڕاوێژکاری بۆ ھێزە میلیشیا عێراقییەکان کە شەڕی داعش دەکەن لە عێراق زۆر گرنگ بوو، بەتایبەتی لە سەرەتای جەنگدا.[٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]