بۆ ناوەڕۆک بازبدە

حوکمی دەستپەڕ لە ئیسلامدا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە دەستپەڕ لە ئیسلامداەوە ڕەوانە کراوە)
حوکمی دەستپەڕ لە ئیسلامدا
لقیدەستپەڕ
بەشێکە لەفیقھی ھاوسەرگیری، religious views on masturbation
بەکارھێنانisraf
بابەتی لاوەکیIslamic views on sin، paraphilia
ئایینئیسلام، سۆفییایەتی
جێگەی دەگرێتەوەڕەپبوونی کێر، sexual penetration، ئاوھاتنەوە
ھۆکارUm as-Sibyan، demonic possession، involuntary celibacy
چارەسەرmarriage in Islam، Polygamy in Islam، ڕوقیەی شەرعی
کارلێکی فیزیکیShayṭān، قەرەین، Waswasa
بەستراوە بەHawa، حەرام، Darura
بابەتی کارپێکراوفەرج لە ئیسلامدا، human hand، تۆو

دەستپەڕ لە ئیسلامدا پرسێکی زۆر مشتومڕاوییە، لە قورئاندا ھیچ باسێکی ڕوونی لەسەر نەکراوە و لە سوننەتەکانی پێغەمبەریشدا ھیچ باسی لێ نەکراوە.[١][٢][٣][٤] بۆیە فەقێیەکان بۆچوونی جیاوازییان ھەبووە سەبارەت بە حوکمەکەی کە زۆربەی بە قەدەغەکردن یان دژە ئەخلاقی ئیسلامی دەزانن، ھەندێکی تریشیان بەپێی مەرج و جڵەوگیرییەوە بە ڕێگەپێدراوی دەزانن.

گرووپێکی گەورە کە نوێنەرایەتی زۆربەی فەقێیەکانی مەزھەبی فیقھی «حەرامکردن» و «قەتیسکردنی» تێرکردنی ئارەزووی لە ژنەکەدا دەبینن و ئەوان ڕایان گەیاندووە کە، ھەرکەسێک ھەوڵی تێرکردنی ئارەزووی خۆی بدات لە کەسێک یان شتێکی تردا، جگە لە ژنەکەی، ئەوا سەرپێچی کردووە، لەکاتێکدا بۆچوونی دووەم مەیلی ئەوەی ھەیە بڵێت، ھیچ بەڵگەیەکی ئاشکرا نییە کە دەستپەڕ قەدەغە کراوە یاخود حەرامکراوە، بەڵام حکومەکەی لە مەکروھ تێناپەڕێت، تەنھا بنەمایەک نییە و یەکێک نییە لە ئاکارەکانی ئەخلاق، و ئەمەش بۆچوونی ئیبن حەزم و جابیر کوڕی زەید و شەوکانی و سەنعانییە. بۆچوونی سێیەم بە وردییەوە دەڵێت، کە قەدەغەدەکرێت لە حاڵەتی بێ پێویستیدا، و ڕێگەی پێدراوە لە حاڵەتێکدا کە پێویستی پێیەتی و پێویستییە، وەک ترس لە زیناکردن، نەخۆشی، یان وەسوەسە، و ئەمەش بۆچوونی ھەندێک لە حەنبەلییەکان و حەنەفییەکانە. ھەموو ئەم بۆچوونانە ژنان و ڕەگەزی مێش دەگرێتەوە.[٥]

دەستپەڕ

[دەستکاری]

بەکورتی، دەستپەڕکردن یان خووی نھێنی، بریتییە لە ئاوھێنانەوە، یان وروژاندن و خۆتێرکردنی سێکسی بە دەست. کارەکە ئەنجام دەدرێت بە دەست و کارێکی باوە لە مرۆڤەکاندا، کە کارەکە بریتییە لە جووڵاندنی پێستی ئەندامی زاوزێی نێرینە، بەڵام ئەم کارە جێگرەوە نییە بۆ جووتبوونی ڕاستەقینە.[٦]

لە شەریعەتدا

[دەستکاری]

لە قورئان یان سوننەتی پێغەمبەردا ھیچ دەقێکی ڕوون نییە کە بتوانرێت وەک بەڵگەیەک بۆ دەستپەڕ بەکاربھێنرێت و ئەوەی لەبارەیەوە گێڕدراوەتەوە ھیچ زنجیرەیەکی سەحیحی گواستراوەی نییە،[٧] تەنھا ئەو ئایەتە نەبێت: ﴿وَالَّذِينَ هُمْ لِفُرُوجِهِمْ حَافِظُونَ ۝٥ إِلَّا عَلَى أَزْوَاجِهِمْ أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُمْ فَإِنَّهُمْ غَيْرُ مَلُومِينَ ۝٦ فَمَنِ ابْتَغَى وَرَاءَ ذَلِكَ فَأُولَئِكَ هُمُ الْعَادُونَ ۝٧ [موئمنوون:٥–٧] (کوردی: ٥- ئەوانەش که پارێزەرى داوێنى خۆیانن...  ٦- جگه لەگەڵ هاوسەران و کەنیزەکەکانیاندا نەبێت، که ئەوه جێگەى لۆمەو سەر زەنشت نیە، (له بارودۆخى نائاسایدا بەهۆى جەنگەوه ئافرەتانى موسڵمان دەکەونه دەست دوژمنان و دەستدرێژى بێ سنوور دەکرێته سەریان، دوور نیه ئافرەتانى دوژمن نەکەوێته دەست ئیمانداران، ئەو کاته تەنها یەك کەس دەبێته هاوسەرىو، به ڕێزەوه ڕەفتارى لەگەڵ دەکات).  ٧- جا ئەوەى جگه لەو سنووره دیارى کراوە، ڕێگەو ڕێبازى تر بگرێتەبەر، ئەو جۆره کەسانه به یاخى و له سنوور دەرچوو دەژمێردرێن.)، لێرەوە جیاوازی نێوان بۆچوونی زانایان لە نێوان حەرامکردنی و مەکروھکردنی و یان موباحکردنی دیاردەکەوێت، لە کاتێکدا ئیبن قەییم و ھەندێکی تر ڕایان گەیاندووە کە دروستە کاتێک ترسی کەوتنە زینا ھەبێت، بۆیە ڕێگەی پێداوە لە ترسی کەوتنە گوناھێکی گەورەدا وەک: کردنی (زینا)یان (لیواط).[٨] ئیبن عەبباس گێڕاوەتییەوە کە: دەستپەڕ باشترە لە زینا. ئیمامی ئەحمەد دەفەرموێت: ھەرکەسێک ئەو کارە بکات، جگە لە کردنی بۆ ئەوەی لە زیناکردن بگەڕێتەوە، ئەوا سزا دەدرێت.

بەڵام ئیسلام ڕێگە بە ھەر ھاوسەرانێک دەدات، بە ھەموو شێوەیەک چێژ لە ئەوەی بەرامبەری وەربگرێت، جا لە ڕێگەی دەستپەڕەوە بێت یان بە شێوەیەکی تر.[٩]

حەرامکردن

[دەستکاری]

زۆربەی ئەوانەی دەڵێن دەستپەڕ حەرامە، دەڵێن خودا فەرمانی داوە کە بەشە تایبەتییەکان لە ھەموو حاڵەتەکاندا بپارێزرێن، جگە لە ژن و ھاوسەر. ھەندێکیان ئایەتەکەیان بە بەڵگە ھێنایەوە: ﴿وَلْيَسْتَعْفِفِ الَّذِينَ لَا يَجِدُونَ نِكَاحًا حَتَّى يُغْنِيَهُمُ اللَّهُ مِنْ فَضْلِهِ وَالَّذِينَ يَبْتَغُونَ الْكِتَابَ مِمَّا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ فَكَاتِبُوهُمْ إِنْ عَلِمْتُمْ فِيهِمْ خَيْرًا وَآتُوهُمْ مِنْ مَالِ اللَّهِ الَّذِي آتَاكُمْ وَلَا تُكْرِهُوا فَتَيَاتِكُمْ عَلَى الْبِغَاءِ إِنْ أَرَدْنَ تَحَصُّنًا لِتَبْتَغُوا عَرَضَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَمَنْ يُكْرِهُّنَّ فَإِنَّ اللَّهَ مِنْ بَعْدِ إِكْرَاهِهِنَّ غَفُورٌ رَحِيمٌ ۝٣٣ [نوور:٣٣] (کوردی: دەبا ئەوانەی هاوسەریان دەست ناکەوێت هەوڵ بدەن داوێنی خۆیان پاك ڕابگرن، هەتا خوا له فەزڵی خۆی دەوڵەمەندو بێ نیازیان دەکات، ئەو کەسانەش که دەیانەوێت خۆیان ڕزگار بکەن له بەندەکانتان و خۆیان بکڕنەوە، ئەوه ئێوه لەگەڵیاندا ڕێك بکەون و ڕێگەی ئازادییان بۆ ئاسان بکەن، ئەگەر خێرتان تێدا بەدی دەکردن و لەو ماڵ و سامانەی که خوا پێی بەخشیوون بەشیان بدەن و بەزۆر کەنیزەکەکانتان هانمەدەن بۆ داوێن پیسی، ئەگەر ئەوان پاك داوێنیان دەویست (دەبێت پیاوی ئازاد زیاتر پاکداوێنی مەبەست بێت)، بۆ ئەوەی لەو ڕێگه چەوتەوه ماڵ و سامانی ژیانی دنیا بەدەست بهێنن، جا ئەوەی بەزۆر ئەو گوناهەیان پێ بکات، ئەوه بەڕاستی خوا دوای ئەو زۆر بۆ هێنانەیان لێخۆش بوو میهرەبانەو چاوپۆشیان لێ دەکات.) کە فەرمانی پاکیزەیی، پێویستی بە سەبر و خۆڕاگری ھەیە سەبارەت بە ھەموو شتێکی تر.[١٨]

فەقێیەکان ئەو وتووێژە بەکاردەھێنن، کە پێغەمبەر محەممەد ئامۆژگاری گەنجانی نەکردووە کە دەستپەڕ بکەن و ئەگەر چاکەیەک لە دەستپەڕکردن ھەبووایە، ئەوا پێغەمبەری ئیسلام ئامۆژگاری گەنجانی دەکرد کە دەستپەڕ بکەن؛ بەڵام پێغەمبەر ئامۆژگاری گەنجانی کرد، کە ھاوسەرگیری بکەن یان بەڕۆژوو بن. عەبدوڵڵای کوڕی مەسعوود دەڵێت، پێغەمبەر محەممەد دەفەرموێت: ئەی گەنجان، ھەرکەسێک لە ئێوە توانای ھاوسەرگیریی ھەیە، با ھاوسەرگیری بکات، چونکە کاریگەرترە لە دابەزاندنی حەز و چێژ و پاراستنی پاکیزەیی مرۆڤ، و ھەرکەسێک توانای ئەوەی نییە، با بەڕۆژوو بێت، چونکە دەبێتە قەڵغانێک بۆی (واتە پاراستن لە زینا).[١٨]

حەڵاڵکردن

[دەستکاری]
  • عەمروی کوڕی دینار دەفەرمووێت: ھیچ خراپەیەک لە دەستپەڕکردندا نابینم.[١٩]
  • جابری کوڕی زەیید دەفەرموێت: ئەوە ئاو (مەنی، سپێرم، تۆواو)ی تۆیە، کەواتە بیڕێژە.[٢٠]
  • ئیبنی عەبباس دەگێڕێتەوە کە: ھاوسەرگیریکردن و جووتبوون باشترە لەکردنی ئەمە، و کردنی ئەمەش باشترە لە زینا.[٢١]
  • ئەحمەدی کوڕی حەنبەل دەفەرمووێت: مەنی بریتییە لە دەرھێنانی شلەی زیادە لە جەستەدا، بۆیە دەرھێنانی دروستە.[٢٢]
  • لە کتێبی عەبدولرەزاق ئاماژەی پێکراوە کە دروستە.[٢٣]
  • ئیبن حەزم دەڵێت، کە ئەم کارە دروستە، بەڵام بە مەکروھی دەزانێت چونکە یەکێک نییە لە ئاکار و ئەخلاقە بەرزەکان.[٢٤]
  • ئیمام محەممەد شەوکانی لە نامەکەیدا دانی ناوە بەوەی کە دەستپەڕ بە تەواوەتی دروستە، تەنانەت لە ژنانیشدا، بەڵام ڕەخنەش لەم کارە دەگرێت و دەڵێت: ئەم کارە گوناھ و ژێردەستەیی و لە دەستدانی حەیا و لاوازی ئیرادەیە.[٢٥]
  • عەبدولباری زومزومی پێی وایە کە دەستپەڕ دروستە بۆ ژن و پیاو و پەنا بۆ دەستپەڕ ببەن و ھیچ عەیبەیێک لەوەدا نییە. مۆڵەتی دەستپەڕی کچانی لەسەر بنەمای ئەوە دانا کە ئامرازێک بێت بۆ دوورخستنەوەیان لە زیناکردن، کە خۆی «بە ئاشکرا حەرامە»، بە پێچەوانەوەی دەستپەڕ، کە لە ھیچ ئایەت و فەرموودەیەکدا بە ئاشکرا باس نەکراوە. زانایان فەتوایان بۆ ئەو ژنانە دەدا کە دواکەوتوون لە ھاوسەرگیریکردن یان مێردەکانیان بۆ ماوەیەکی زۆر لەلایان نەبوون، بۆ ئەوەی دەستپەڕ بکەن بۆ تێرکردنی خۆیان، «لە ترسی ئەوەی بکەونە ناو حەرامەوە». بە گوتەی زومزومی، «کچ بۆ پاراستنی شەرەف و کەرامەتی خۆی پەنا بۆ ئەو کارانە دەبات بۆ ئەوەی نەکەوێتە داوی گوناھەوە»، چونکە حوکمی ئارەزووی دەستپەڕ وەک حوکمی برسێتی وایە. زەمزومی دەفەرموێت: ھەرکەسێک لە ڕۆژوو تێر بوو با بەڕۆژوو بێت.[٢٦]

پوختە

[دەستکاری]

خشتەیەک کە بۆچوونی فەقێزان و زانایان و کەسانی دیکە لەسەر حوکمی دەستپەڕ نیشان دەدات:

ڕێگەپێدان/ڕێگەپێدانی تەواوەتی لەگەڵ ھەندێ مەرج و جڵەوگرتن قەدەغەکردنی بەتەواوەتی
عەمروی کوڕی دینار ئیبن تەیمیە
ئەبی شەعتا (جابری کوڕی زەیید) عەبدولعەزیز ئیبن باز
عەبدوڵڵا ئیبن عەبباس ئیمام شافعی[٢٧]
ئەحمەدی کوڕی حەنبەل عەلی سیستانی[٢٨]
ئیبن حەزم موحەممەد ئەلبانی[٢٩]
محەممەد شەوکانی مەھدی غەریفی[٣٠]
عەبدولباری زومزومی محەممەد مونەججید[٣١]

شلەی پێش ڕژان

[دەستکاری]

شلەی پێش ئاو هاتنەوە

[دەستکاری]

شلەی پێش ئاوهاتنەوە (بە عەرەبی: مَذِيّ) شلەیەکی شەفاف و چەسپ و سپی یان ئاوییە، لە کاتی ورووژان یان ئارەزووی سێکسی یان لە کاتی ڕەپبوون یان پێش ئاوهاتنەوە دێتە دەرەوە. لەوانەیە هەستی پێ نەکرێت و لە ئەندامی نێرینە دەردەچێت.

حوکمەکەی

[دەستکاری]

حوکمی شلەی پێش ئاوهاتنەوە باسکراوە، لەبەرئەوەی لە نێوان میزێکی ناپاک و مەنییەکی پاکدایە،[٣٢] فەقێکان دەڵێن ئەمە پیسییەکی سووکە و (غوسڵ)ی پێویست نییە،[٣٣] بەڵکو تەنها پێویستی بە دەستنوێژ هەیە، و ئەو شوێنەی یان جەستەی کە پێی نووساوە بە سووکی پاک بکرێتەوە.

ئیمامی نەوەوەی دەفەرموێت: زانایان کۆک بوونە لەسەرئەوەی کە پێویستی بە (غوسڵ) نییە، کاتێک کە شلەی پێش ئاوهاتنەوە دەردەچێت، بەڵکو پێویستە ئەندامی نێرینە بشۆردرێت و ئەوشوێنەی کە پێوەی دەچەسپێ پێویستە بشۆردرێ یان ئاوی پێدا بکرێت و دەستنوێژ بکرێت. وە بە گوێرەی زانایانی شافعی، بە پێچەوانەی زانایانی مالیکی، ڕۆژوو بەتاڵ ناکاتەوە.[٣٤]

شلەی پێش ئاوهاتنەوە تەنها دەستنوێژی دەوێت. ئیبن قودامە لە (المُغْنِي) (١/١٦٨)دا دەفەرموێت: ئیبن ئەلمەندیر گوتوویەتی: زانایان کۆک بوونە لەسەر ئەوەی کە دەرچوونی پیسایی لە کۆم، دەرچوونی میز، دەرچوونی شلەی پێش ئاوهاتنەوە، دەرچوونی با، هەمووی ئەو پیسییانەن کە پاکی پووچەڵ دەکەنەوە.[٣٥]

بەسە بۆ پڕشینی جلوبەرگەکە، بەهۆی ئەوەی کە بەسەریدا هاتووە، بەڵگە بۆ ئەوە ئەوەیە کە ئەبو داود لە سوننەکەیدا لەسەر گێڕانەوەی سەهلی کوڕی هونەیف، کە دەڵێت: من پێشتر تووشی شلەی توندی پێش ئاوهاتنەوە بووم و زۆرجار خۆم دەشۆرد، بۆیە لە پێغەمبەری خودام پرسی (درودی خودای لەسەربێت)، سەبارەت بەو بابەتە و وتی: بۆ ئەوە تەنها دەستنوێژ بەسە. وتم: ئەی پێغەمبەری خودا ئەی چی بەسەر جلەکانمدا دێت؟ فەرمووی:بەسە بۆ تۆ مشتێک ئاو وەربگریت و بیڕێژیتە سەر جل و بەرگەکەت و لەو شوێنەی کە پێت وایە پێی چەسپاوە.[٣٥]

نووسەری کتێبی (تُحْفَاتُ الاَحْوادی) (١/٣٧٣) دەفەرموێت: کە ئەگەر شلەی پێش ئاوهاتنەوە بەسەر جلوبەرگدا هات، بەسە بۆ ڕشتنی و ئاوی بەسەردا بکرێت، وە پێویست ناکات بشۆردرێت.[٣٥]

دەستپەڕ و عیبادەتکردن

[دەستکاری]

دەستپەڕ ھەندێک عیبادەت پووچەڵ دەکاتەوە، وەک نوێژ و خوێندنەوەی قورئان. دروست نییە نوێژ بکرێت یان قورئان بخوێنرێتەوە لە حاڵەتی پیسیی گەورەدا (جەنابە) مەگەر دوای خۆشۆردن و پاککردنەوە.[٣٦]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «البوابة الحديثية | أسرع وأفضل طريقة للتأكد من صحة الحديث». www.dorar.net. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. «الاستمناء باليد - عبد الله بن عبد العزيز العقيل». ar.islamway.net (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی ئایاری ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. «لم يصح حديث في ذكر العادة السرية». www.islamweb.net (بە عەرەبی). لە ٥ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  4. «لم يرد ذكر العادة السرية في السنة النبوية». www.islamweb.net (بە عەرەبی). لە ٥ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  5. «حوکمی ئیستمناء».
  6. Contributors، WebMD Editorial. «Your Guide to Masturbation». WebMD (بە ئینگلیزی). لە ٥ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە. {{cite web}}: |دوایین= has generic name (یارمەتی)
  7. «لا يثبت في الاستمناء حديث صحيح - إسلام ويب - مركز الفتوى». web.archive.org. ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١. لە ٥ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  8. «حوکمی ئیستمناء». لە ڕەسەنەکە لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  9. «إسلام ويب - سعادة تمتد». www.islamweb.net (بە عەرەبی). لە ٥ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  10. 1 2 «شبكة الرجاء الإسلامية - مجالس المذاهب: حكم الاستمناء على المذاهب الاربعة». شبكة الرجاء الإسلامية - مجالس المذاهب. لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  11. «حكم الشرع في العادة السرية أو الاستمناء». www.ibnamin.com. لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  12. مجموع الفتاوى، ابن تيمية، 11/ 574.
  13. «حكم العادة السرية». binbaz.org.sa (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  14. «الائمة الاثنا عشر | «العادة السرية».. هل حرّمها الإسلام؟!». masom.imamhussain.org (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری نەناسراوی |الأخير= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)
  15. «سبل السلام لسماحة الشيخ محمد توفيق المقداد - حرمة الإستمناء "العادة السريّة"». assobol.com. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی شوباتی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  16. «العادة السرية – تعريفها – حكمها الشرعي – آثارها السلبية – وكيفية الوقاية منها». الاجتهاد (بە عەرەبی). ٢٢ی ئابی ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی تەممووزی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  17. «| أنا زيدي | || سوال :العادة السرية». www.anazaidi.com. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  18. 1 2 «حكم العادة السرية». www.islamweb.net (بە عەرەبی). لە ٥ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  19. 13594 عبد الرزاق قال أخبرنا ابن جريج قال قال عمرو بن دينار: ما أرى بالاستمناء بأسا. (المصنف لعبد الرزاق /ج7/ ص 392 / ط المجلس العلمي بتحقيق الأعظمي).
  20. 13591 عبد الرزاق عن الثوري عن عباد عن منصور عن جابر ابن زيد أبي الشعثاء قال هو ماؤك فأهرقه. (المصنف لعبد الرزاق /ج7/ ص 391 / ط المجلس العلمي بتحقيق الأعظمي).
  21. توضيح حول ماجاء عن ابن عباس في الاستمناء إسلام ويب، ڕقم الفتوى: 131921 «نسخة مؤرشفة». لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٣ی شوباتی ٢٠١٧. لە 7 يناير 2014 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  22. الاستمناء باليد. الإمام أحمد: المني إخراج فضله من البدن فجاز إخراجه 10 August 2020[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  23. باب الاِسْتِمْنَاءِ وباب الرُّخْصَةِ فِيهِ مصنف عبد الرزاق 15 January 2018[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  24. أبوو عبد الرحمن بن عقيل الظاهري في كتابه "ابن حزم خلال ألف عام" (4|120)
  25. الإرواء م 8 ص 58
  26. الزمزمي: العادة السرية مباحة للنساء[بەستەری مردوو]داڕێژە:وصلة مكسورة الصباح، تاريخ الولوج 14 فبراير 2016 «نسخة مؤرشفة». لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢ی ئایاری ٢٠٢٠. لە 11 مايو 2020 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  27. «حكم الشرع في العادة السرية أو الاستمناء». www.ibnamin.com. لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  28. «الاستمناء (العادة السرّية) - الاستفتاءات - موقع مكتب سماحة المرجع الديني الأعلى السيد علي الحسيني السيستاني (دام ظله)». www.sistani.org. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی تەممووزی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  29. «ما حكم الاستمناء العادة السرية ؟ وهل يفطر ؟ - الشيخ محمد ناصر الدين الألباني». لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی ئایاری ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە.
  30. TechTeam. ««العادة السرية».. هل حرّمها الإسلام؟!». masom.imamhussain.org (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  31. «8| ما حكم الاستمناء في نهار رمضان؟». لە ڕەسەنەکە (فيديو) لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە.
  32. «حكم نجاسة المذي وكيفية تطهيره - عبد الله بن عبد العزيز العقيل | طريق الإسلام». web.archive.org. ٣٠ی ئایاری ٢٠١٤. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٣٠ی ئایاری ٢٠١٤. لە ٧ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  33. «حكم المذي والمني إذا علق باللباس». web.archive.org. ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٩. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٩. لە ٧ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  34. «تعريف المني والمذي، وحكم كل واحد منهما». web.archive.org. ٢٨ی ئابی ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئابی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  35. 1 2 3 «الفروق بين المني والمذي - islamqa.info». web.archive.org. ٣١ی ئابی ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٣١ی ئابی ٢٠١٧. لە ٧ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  36. «هل الإصرار على العادة السرية يبطل ثواب العبادات وما عقوبتها في الآخرة». www.islamweb.net (بە عەرەبی). لە ٥ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.