دەستووری مەدینە
دەستووری مەدینە | |
---|---|
لقی | diplomatic career of Muhammad |
بەشێکە لە | سەردەمی پێغەمبەرایەتی |
ناونراوە لەدوای | مەدینە |
وڵات | خەلیفەکانی ڕاشیدون |
جێ | مەدینە |
زمان | زمانی عەرەبی |
کاتی ڕوودان | ١ی کانوونی دووەمی ٠٦٢٢ |
واژووکاران | محەممەد |
دۆخی چاپکردن | پاوانی گشتی |
دەستووری مەدینە: یەکەم دەستووری مەدەنییە لە مێژووی دەوڵەتی ئیسلامیدا. ڕاستەوخۆ دوای کۆچی مسوڵمانان لەلایەن پێغەمبەر محەممەد نووسراوە بۆ مەدینە، و مێژوونووسان و ڕۆژھەڵاتناسان بە درێژایی مێژووی ئیسلامی ستایشیان کردووە، و زۆربەیان بە یەکێک لە شکۆمەندییەکانی شارستانییەتی ئیسلامی دەزانن، و ھێمایەکی شکۆمەندی سیاسی و مرۆیییەکەی.[١][٢][٣][٤][٥]
دەقی دەستووری مەدینە
[دەستکاری][٦] ١-بەندەکانی تایبەت بە موسڵمانەکان:- ئەم دەستوورە نوسروێکە لەپێغەمبەر لەنێوان ئیمانداران و موسڵمانانی قورەیش و یپریب و ئەوانەشی شوێنیان کەوتوون، گەیشتون پێیان جیھادیان لەگەڵ کردوون ھەموویان یەک ئومەتن.
- کۆچکەرانی قورەیش لەسەر ماڵی خۆیان دەبن خوێنی یەکتری دەدەن، دیلی خۆیان ددەکڕنەوە و بەدادپەروەری و چاکەکاری لەنێوان باوەڕداران.
- پێویستە لەسەر موسڵمانان ھەر کەسێکی قەرزارو خاوەن مناڵیان لەناو خۆیدا بینی، دەبێ ھەموویان یارمەتی بدەن بەچاکە.
- ھیچ موسڵمانی موسڵمانێکی تر ناکوژێ لە تۆڵەی بێباوەڕێکدا.
- نابێت موسڵمان پشتیوانی بێباوەڕێک بکات و دژی موسڵمانێک.
- ئاشتی موسڵمانەکان یەک ئاشتییە، نابێت موسڵمانێک ئاشتی بکات، و ئەوەی دی نەیکات، لەکاتی شەڕنەکردنیش لەپێناوی خودا ھەمان شتە، مەگەر بەیەکەوە بەدادپەروەرانە لەنێوان ھەموو لایەکدا ئەنجامی بدەن.
- موسڵمانەکان لە ھەر شتێکدا ناکۆکی کەوتە نێوانیان، دەبێ بۆ چارەسەری بگەڕێنەوە بۆ لای خودا و پێغەمبەرەکەی محمد.
- موسڵمانان یەکسانن سەبارەت بەوەی کە لەسەریان دادێت لەپێناو خودا.
- ھەر کەسێک بەناڕەوا و بێ گوناح موسڵمانێک بکوژێت، دەکوژرێتەوە و ئەگەر کەسوکاری کوژراوەکە ڕازی بن، بەڕێککەوتن لێی خۆش بن.
- ناوەوەی یپریب قەدەغەیە لەسەر ئەوانەی پەیوەندیان ھەیە بەم دەستوورەوە.
- ھەر موسڵمانێک دان بنێت بەوەی لەم دەستوورە ھاتووە، باوەڕی ھەبێت بەخواو ڕۆژی دوای، ڕەوانییە بۆی پەنای کەسێک بدات تاوانباربێت، پشتگیری لێ بکات، کەوا نەفرینی خودای گەورە لەسەر تا ڕۆژی قیامەت، ھیچ چاکەو دادگەرییەکی لێ وەرناگرێت.
- موسڵمانەکان خەرجیان لەسەر خۆیانە، جوولەکەکانیش خەرجیان لەسەر خۆیانە، پشتگیریکردنیش ھەیە لەنێوانیاندا لەدژی کەسێک دژایەتی ئەم دەستوورە بکات.
- نابێت ھیچ موشریکێک ماڵو سامانێک یان کەسێکی قورەیشی پەنابدات، نابێت ڕێ بکرێت لە موسڵمانێک.
- لەنێوان موسڵمانا و جوولەکە ئامۆژگاری و ڕێگەدانان بەچاکە ھەیە نابێ خراپەیان لەنێوان ھەبێ.
- ھەر کەسێ ھێرشی ھێنا بۆ سەر مەدینە، دەبێ موسڵمان و جوولەکە بەیەکەوە بیپارێزین
- ھەر کەسێ لە جوولکە و موسڵمان لەمەدینە دەرچوو یان مایەوە بەر لەخۆی دڵنیابێت و دەست درێژی ناکرێتە سەر مەگەر ستەم بکات و دەکات خۆی و ماڵ و منداڵی تێدادەچێ.
- لەم دەستوورە داھاتووە گەلی موسڵمان گەلێکی یەکگرتووە و یەکسانن بەپێی گەورەو بچووکی یان بەھێزی و بێ ھێزی تیرەکان و بەم شێوەیە سەرجەم ھۆز و تیرەکان، ملکەچ بوونە کە بەرژەوەندی ئیسلام لەپێش بەرژەوەندی سەرجەم ھۆزو تیرەکانە.
- ھەر جوولەکەیەک شوێنی موسڵمان بکەوێت پشتگیری لێ دەکرێت و ستەمی لێناکرێت و پشتگیری کەس ناکرێ لەدژی.
- بەھیچ جۆری موسڵمانی خواناس زۆرداری ناکات، ھەر کەسێ ستەم بکات، لەنێوان موسڵمانان دا خۆی بە گەورە بزانێ و ستەم و دروست بکات، ھەموویان دەبێت دژی بوەستن، ئەگەر کوڕی یەکێکیش بێت لەخۆیان.
- پەنای خوای گەورە یەک پەنایە، بۆ ھەموو موسڵمانان وەکو یەک، سادەترین یان دەتوانێت گەورەترین پەنا بدات، موسڵمانان لەنێوان خۆیاندا دۆستایەتی دەنوێنن.
- ئەگەر بانگبکرێت بۆ بەشدار یکردن لەئاشتی و ڕێکەوێت لەم ژیانە بەشداری بکەن، ھەمان ئەو مافەشیان ھەیە لەسەر باوەڕداران مەگەر کەسێکیان دژایەتی ئایینی خوا بکات، ئەوە بانگێشتی جێبەجێ ناکرێت.
- بەندەکانی تایبەت بەجولکە:-
- جوولەکەکانی (بنی عوف) ئومەتێکن لەگەڵ باوەڕداران.
- جوولەکە خەرجی خۆیان لەسەر خۆیانە، موسڵمانەکانیش، خەرجی لەسەر خۆیانە.
- جوولەکەکان ئایینی خۆیان ھەیە، موسڵمانەکانیش ئایینی خۆیان ھەیە.
- ھەموویان پشتگیری یەکتری دەکەن، دژ بە ھەر کەسێک دژایەتی ئەو پەیماننامەیە بکات
- لەنێوان جوولەکە و موسڵمانان ئامۆژگاری ھەیە بەچاکە، نابێ خراپەیان لەنێوان ھەبێ.
- بەنو عەوف لەسەر حاڵی خۆیانن، وەکو کاتی ھاتنی ئیسلام ھاوکاری یەکتری دەکەن، خوێن لەجیاتی یەکتری دەدەن، دیلەکانی خۆیان ئازاد دەکەن بەخوێنەوەو بەچاکە، دادگەری لەنێوان باوڕداران.
- ھەروەھا بەنو حاریس کوڕی خەزرەج- بەنو ساعیدە، بەنو جوشەم- بەنو نەجار- بەنو عمری کوڕی عەوف- بەنو نەیین، بە ھەمان شێوەی بەنو عەوف، لەسەر حاڵی خۆیانن وەکو کاتی ھاتنی ئیسلام و ھاوکاری یەکتری دەکەن، خوێن لەجیاتی یەکتری دەدەن، دیلەکانی خۆیان ئازاد دەکەن بە کونیەوە بەچاکەو دادگەری لەنێوان خاوەن باوەڕداران.
- جوولەکەی بەنی عەوف و ئەوانەی لەگەڵیان وەکو مەوالی مەگەر کەسێک ستەم لەخۆی بکات، تاوان ئەنجام بدات لەو حاڵەتە دا تەنھا خۆی خێزانەکەی خۆی لەناو دەبات.
- جوولەکەی بەنو نەججار- بەنی حاریس- بەنی ساعیدە- بەنی جوشەم- بەنی ئەوس- بەنی سەعلەبەش ھەمان مافی جوولەکەی بەنی عەوفیان ھەیە، مەگەر کەسێک ستەم بکات و تاوانبار بێت، ئەوانە تەنھا خۆی و کەسوکارەکەی لەناو دەبات.
- دۆست و ھەوادارانی ھۆزی سەعلەبە وەکو خودی ھۆزی سەعلەبە وان، ئەوانەی لەنێو ھەناوی ھۆزی جوولەکەکان وان وەکو ھۆزی جوولەکەکان وان کەس لەوان بۆی نییە دەربچن بەرێگە پێدانی پێغەمبەر نەبێت.
- زەوی ناو شاری یەسریب حەرامە لەپێناو بەرقەرارکردنی ئەم پەیماننامەیەدا.
- ھیچ قورەیشییەک و ھاوپەیمانێکیان نابێ لەمەدینە پەنابدرێت.
- ھەموویان دەبێت پشتوانی یەکتری بن، دژ بەوانەی کە ھێرش دەکەنە سەر یەسرب، ھەر کەسە بەگوێرەی توانای خۆی.
- ئەم پەیماننامەیە چاوپۆشی ناکات لە ستەم و تاوانبار.
- جوولەکەکان ھاوکاری موسڵمانان دەکەن و یەک دەنگ دەبن لەگەڵیان، چەند جەنگیان لەگەڵ دابکرێت، و ھاوکاری موسڵمانان دەکەن لە خەرجکردندا.
- ھەرچییەک ڕووبدات لەنێوانیان، لەشەڕ و دەمەقاڵێ کە ترسی لێکەوتنەوەی خراپی لێ بکرێت، ئەوا پێویستە بگەڕێتەوە بۆ لای خواو پێغەمبەر بۆ چارەسەرکردنی.
- بەنی شوتەیبە ھەمان مافی بەنی عەوفیان ھەیە.
- بەندەکانی تایبەت بەسەرجەم پێکھاتەی کۆمەڵایەتی مەدینە:-
- ئەم دەستوورە نوسراوێکە لە پێغەمبەر کە لەنێوان ئیمانداران و موسڵمانانی قورەیش و یەسرب و ئەوانەشی شوێنیان کەوتوون گەیشتوون و جیھادیان لەگەڵ کردوون ھەموویان یەک ئومەتن.
- کۆچکەرانی قوڕەیش لەسەر ماڵی خۆیان دەبن، خوێنی یەکتری دەدەن، دیلی خۆیان دەکڕنەوە بە دادپەروەری چاکە لەنێوان باوڕداران.
- جوولەکەکانی نبی عوف ئومەتێکن لەگەڵ ئیمانداران.
- بەنی عەوف لەسەر حاڵی خۆیانن وەکو کاتی ھاتنی ئیسلام، ھاوکاری یەکتری دەکەن، خوێن لە جیاتی یەکتری دەدەن، دیلەکانی خۆیان ئازاد دەکەن بە کڕینەوە بە چاکەو دادگەری لەنێوان خاوەن باوەڕداران.
- ھەروەھا بەنو حاریسی کوڕی خەزرەج – بەنو ساعیدە- بەنوو جەشەم بەنو نەجار- بەنو عمری کوڕی عەوف- بەنو نەبیت- بەنو ئەوس بەھەمان شێوەی بەنو عەوف، لەسەر حاڵی خۆیانن وەکو وکاتی ھاتنی ئیسلام، ھاوکاری یەکتری دەکەن، خوێن لە جیاتی یەکتری دەدەن، دیلەکانی خۆیان ئازاد دەکەن بەکڕینەوە و چاکەو دادگەری لەنێوان خاوەن باوڕداران.
- جوولەکەی بەنی عەوف و ئەوانەی لەگەڵیانان وەکو والی، مەگەر کەسێک ستەم لەخۆی بکات، تاوان ئەنجام بدات لەو حاڵەتە دا تەنھا خۆی و خێزانەکەی خۆی لەناو دەبات.
- جوولەکەی بەنی نەججار- بەنی حاریس- بەنی ساعیدە- بەنی جوشەم- بەنی ئەوس- بەنی سەعلەبەش ھەمان ماڵی جوولەکەی بەنی عەوفیان ھەیە، مەگەر کەسێک ستەم بکات و تاوانبار بێت، ئەوانە تەنھا خۆی و کەسوکاری لەناو دەبات.
- دۆست و ھەواداری ھۆزی سەعلەبە، وەکو خودی ھۆزی سەعلەبە وان، ئەوانەی لەنێو ناوی جوولەکەدان وەکو ھۆزی جوولەکەوان کەس لەوان بۆی نییە، دەربچێت بەرێگە پێدانی پێغەمبەر نەبێت.
- بەنی شوتەیبە ھەمان مافی بەنی عەوفیان ھەیە.
تەوەری سێیەم ڕەھەندە سیاسی و سەربازی و کۆمەڵایەتییەکانی بەندەکانی دەستووری مەدینە
١- ڕەھەندە سیاسییەکانی بەندەکانی دەستووری مەدینە:- دەتوانین بڵین پێغەمبەر ئەم دەستووری داڕێژت بۆ ڕێکخستنی بارودۆخی مەدینە بوو، لەقۆناغە سەرەتایییەکانیدا، لەبواری ئایینی و سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوورییەوە، و پێکھاتنی یەک ئومەتی جیا لەگەڵ خەڵەکانی تر. ئەوەی تێبینی دەکرێت لەسەرەتای دەستوورەکەدا ھاتووە کە ئەمە نوسراوێکە لە پێغەمبەر بۆ باوەڕداران و موسڵمانانی قوڕەیش و یەسریب و ئەوانەی شوێنیان کەوتوون کە گەیشتوون پێیان جیھادیان لەگەڵ کردوون، ڕایدەگەیەنم کە ھەموویان یەک ئومەتن. لەم دەقە دا بۆمان دەردەکەوێت کە تەنیا ئایینی ئیسلام دەتوانێ یەکێتی بخاتە نێو موسڵمانانەوە، ھەر ئیسلام دەتوانی بیانکاتە یەک نەتەوە، ھەموو جیاوازی نێوانیان دەتوێتەوە لە چوار چێوەی ئەم یەکێتییەدا. بەپێی گێڕانەوەی (ابن اسحاق) لەخاڵێکی تری دەستوورەکەدا ھاتووە جوولەکەکانی بەنی عەوف ئومەتێکن لەگەڵ باوەڕداران. دەکرێ بوترێ کۆچکەران و پشتیوانان توخمی سەرەکی ئەم ئوممەتەبوون، کە ھەوڵی یان دەدا بۆ بەدەستھێنانی ئامانجەکانی و خەبات و تێکۆشان دەکرد لەپێناو خودا، لەھەمان کاتدا چاوەڕوانی ئەوەی دەکرد لەچین و توێژەکانی تری شارەکە، بەبێ باوەڕو جوولەکەکان تا ڕۆڵیان ھەبێت لەپشتگیری و ھاوکاری کردنی موسڵمانەکان بەپێی بەندەکان بەپێی بەندەکانی ئەم دەستوورە. ئەم دەستوورە جوولەکەکانی بەبەشێک لە ھاووڵاتی دەوڵەتی ئیسلام داناوە، ھەروەھا مافی پاراستن و دادپەروەری و یەکسانی بۆ دابین کردبوون، وەکو لە دەقێکی دەستوورەکەدا ھاتووە ھەر کەس لە جوولەکەکان لەگەڵ ئێمە دابن، پشتیوانیان لێ دەکرێت بەبێ ئەوەی ستەمیان لێبکرێت. پێغەمبەر توانی باوەڕ بەھۆز و تیرە جیاوازانە بھێنێت، لەسەر ئاستێکی فراوانتر بیربکەنەوە کە یەک نەتەوەن، و پێغەمبەر دوای کۆچکردنی بۆ مەدینە، توانی برایەتی لەنێوان کۆچکەران و پشتیوانان دروست بکات، و پەیمانی لەنێوان خۆی و جوولەکەکان بەست، بەمەش بناغەی دەوڵەتی ئیسلامی دامەزراند. جێی سەرەنجە شاری مەدینە ئومەت پێکھاتبوو لە باوەڕداران و موسڵمانانی قوڕەیش و یەسریب واتە کۆچکەران و پشتیوانان. ئەو ئومەتە تازە پێکھاتووەی مەدینە بریتی بوو لە قەوارەیەکی سیاسی و جیاواز لە خێڵ، چونکە خێڵ لە بەرژەوەندی خزمایەتی نێوان تاکەکان دروست دەبێت، بەڵام ئومەت سنووری پەیوەندی خێڵایەتی تێدەپەڕێنێت و چەندین خێڵ و ھۆز لەخۆ دەگرێت. ھەروەھا ئەم دەستوورە بێ باوەڕەکانی ھەردوو ھۆزی ئەوس و خەزرەجیشی بە ئومەت داناوە، جوولەکەکانی بەنی عەوف و جوولەکەکانی تری ھاوپەیمان لەگەڵ ئەوس و خەزرەج ئومەتێکن لەگەڵ باوەڕداران، چونکە ھەموو ئەمانە ڕەزامەند بوون، بە بنەماکانی ئەم دەستوورە، وەک چوارچێوەی ئەم ئومەتەشدا بژین.
٢- ڕەھەندە سەربازی و ئاساییشییەکانی بەندەکانی دەستووری مەدینە:- ئەوەی بۆمان دەردەکەوێ لەیەکێک لە خەڵەکانی ئەم دەستوورەدا ھاتووە ھەموویان دەبێت پشتیوانی یەکتری بکەن دژ بەوانەی کە ھێرش دەکەنە سەر یەسریب، ھەر کەسەو بەپێی توانای خۆی. پێغەمبەر ئامانجی بوو لە ڕێگای ئەم دەستوورە ئاشتی و ئاسایش لەناو چین و توێژەکانی مەدینە بڵاوبکاتەوە، بۆ دروستکردنی دەسەڵاتێک کار بکات، بۆ بەدیھێنانی ئەو ئامانجە وەکو لە دەقێکی دەستوورەکەدا ھاتووە زەوی ناوشاری یەسریب ڕێگە پێنەدراوە لەپێناو بەقەرار بردنی ئەم دەستوورە، واتە ڕێگە بەھیچ کەسێک نەدراوە زەوی ناو شاری یەسریب بەکار بھێنێ بۆ بەرژەوەندی خۆی. بەم جۆرە پرسی ئاستی لەمەدینە مۆرکی ئایینی وەرگرت، وەکو چۆن شاری مەککە مزگەوتی حەرامی تێدایە، نابێت شەڕو کوشتار و خوێن ڕێژی تێیدا ڕووبدات، ھەروەھا شاری یەسریبیش بوو بەشاری پێغەمبەر دەبێت ئاشتی تێدا بەرقەراربێت. دەتوانین بڵێین دەسەڵاتەکانی پێغەمبەر فراوان بوو بۆ کاروبارەکانی تریش بەتایبەتی لایەنی سەربازی، چونکە ئەم ئوممەتە لەسەرەتای پێکھاتنیدایە، زۆر پێویستی بەھێزێکی سەربازی ڕێکخراو ھەبوو، بۆیە بەرگریکردن لەخۆیان و ڕاوەستان بەرووی دوژمنان لە دەقێکدا جەخت دەکاتەوە لەسەر یەکگرتووی ھەموو خەڵکی مەدینە لەئاشتی و شەڕدا ئاشتی و ئاسایشی باوەڕداران یەکێکە و نابێت باوەڕدارێک ئاشتی بکات بەوەی دی نەیکات، لەکاتی شەڕکردنیش لەپێناو خودا بە ھەمان شێوە دەبێت، مەگەر بەیەکەوە بەدادپەروەرانە لەنێوان ھەموو لایەکدا ئەنجامی بدەن، باوەڕداران وەکو یەکن لەوەدا خوێنیان ڕەشتووە لەپێناو خودا. بەم شێوەیە دەبینین زۆربەی ئەو ئەرکانەی لەسەر و جوولەکە دانرابوو، ئەو ئەرکانە بوون کە پەیوەندی بەیارمەتیدانی موسڵمانانەوە ھەبوو، سەبارەت بە پشتگیریکردن لەکاتی جەنگ دا وەکو لە دەقێکی تری دەستوورکە ئاماژە بەوە دەکات کە پێویستە جوولەکەکان پشتیوانی موسڵمانان بن لەکاتی جەنگ و جوولەکە لەگەڵ باوەڕداران یەک دەنگ بن، چەند جەنگیان لەگەڵدا بکرێت. بۆ نموونە:- الواقدی” باس لەوە دەکات کاتێک پێغەمبەر گەیشتە مەدینە، لەگەڵ جوولەکە ڕێکەوت، چەند مەرجێکی لەسەردانان، یەکێک لەو مەرجانە ئەوەبوو، کە پشتیوانی نەکەن لە دوژمنانی پێغەمبەر بەڵام پاش ڕوودانی جەنگی (بەدر) گەڕانەوە پێغەمبەر بۆ مەدینە جوولەکەکان پەیمانیان لەگەڵ پێغەمبەر ھەڵوەشاندەوە، پەیمانەکەیان نەبردە سەر و یارمەتی موسڵمانەکانیان نەدا، بەڵکو دژی وموسڵمانەکان دەستیان لەگەڵ عەرەبە بت پەرستەکان تێکەڵ کرد، و جوولەکەی بەنی قینقاع” یەکەم ھۆز بوو پێغەمبەر لەمەدینە دەری کردن. ھەروەھا لە دەستوورەکەدا ھاتووە فەرمانی ڕاگەیاندنی جەنگ یاخود پەیماننامەی ئاشتی کردە، یەکێک لەدەسەڵاتەکانی پێغەمبەر لە دەقێک دا ئەوەی دووپات کردووەتەوە بۆ ھیچ کەسێک نییە لە جوولەکەکان بەبێ ڕەزامەندی پێغەمبەر لەمەدینە دەربچن بۆ شەڕکردن لەگەڵ ھەر کەسێک دا، ھیچ کەسێک لەوانە نابێت بەبێ ڕەزامەندی پێغەمبەر لە مەدینە بچێتە دەرەوە. لەکۆتاییشدا دەستوورەکە ئەم دەقەی لەخۆ گرتووە، زامنکردنی پاراستن و دابینکردنی ئاسایشی بۆ ھەر کەسێک چاکەکار و پابەندبێت لەمۆرکەرانی ئە دەستوورە خوای گەورە پەنای ھەر ھەر کەسێکە کە چاکە کارو دوور لەخراپە بێت، ھەروەھا پێغەمبەرەکەشی محمدە.
٣- ڕەھەندە کۆمەڵایەتییەکانی بەندەکانی دەستووری مەدینە:- دەتوانین بڵین لە دەقێکی ئەم دەستووردا ھاتوە ھەر کەسێک بەناڕەوا و بێ گوناح، موسڵمانێک بکوژێت، دەکورێژتەوە، مەگەر کەسوکاری کوژراوەکە ڕازی بن بەرێککەوتن لێی خۆش بن. سەرچاوەی فەرمانڕەوایی کردن و یاسادانان شەریعەتی ئیسلام بێ کە لە دەقێکدا ھاتووە کە لە ھەر شتێک ناکۆکی و کێشەیان بۆ دروست بوو، دەبێ بۆ چارەسەرکردنی بگەڕێنەوە بۆ لای خودا و پێغەمبەرەکەی (محمد د. خ) و ئەم دەقە بووە ھۆی ئاسانکارییەکی زۆر بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان خەڵک، چونکە پێویست بوو لەسەر ھەموو تاکێکی کۆمەڵگا، ملکەچی ھەموو فەرمانەکانی وقورئان و فەرموودەکانی پێغەمبەر بن. ھەروەھا نابێت موسڵمانێک پشتیوانی بێباوەڕێک بکات لەدژی موسڵمانێک. جێی سەرنجە ھەر موسڵمانێک دان بنێت بەوەی لەم دەستوورە ھاتووە باوەڕی ھەبێت بەخواو ڕۆژی دوایی، ڕەوا نییە بۆی پەنای کەسێک بدات توانباربێت پشتگیری لێ بکات، ئەوا نەفرینی خودای گەورە لەسەرە تا ڕۆژی قیامەت و ھیچ چاکەو دادگەرییەکی لێ وەرناگیرێت. لەگەل ئەوەشدا ئەوەی لەم دەستوورەدا ھاتووە سەبارەت بە جەخت دەکاتەوە لەسەر ئەوەی گەر جوولەکەیەک تاوانێک ئەنجام بدات یان دەست درێژی بکاتە سەر کەسێک ئەوە بەتەنھا خودی ئەو کەسە بەرپرسە لەو تاوانە، وەکو ھاتووە ئەگەر کەسێک ستەمێک یان تاوانێک بکات ئەوا بەتەنھا خۆی خێزانەکەی بەرەو لەناوچون دەبات. دەتوانین بڵین لەدەستورەکەدا ھاتووە پەنای خوای گەورە یەک پەنایە، بۆ ھەموو موسڵمانان وەکو یەکە، سادەترین یان دەتوانین گەورەترینیان پەنا بدات، موسڵمانان لەنێوان خۆیاندا دۆستایەتی دەنوێنن.
لەگەڵ ئەوەشدا لەسەر موسڵمانەکان پێویست بوو کە پارێزگاری لەکەمینە نەتەوەکان بکەن کە ئەوانەی لەسەر ئایینی ئیسلام نەبوون بەتایبەتی کاربەدەستان و دەسەڵاتدارانی موسڵمانان لەدەرەوەو ناوەوەی مەدینە. پێکەوە ژیان لەنێوان ھۆزو تیرەکان و ھەروەھا موسڵمانەکان ھەڵدەستان بە ئامۆژگاریکردن بۆ کاری خێرو چاکە، لە ڕاستیدا پەیوەندی لەنێوان ھەموو ھۆزەکانی مەدینە ھەبوو، ھەرچەندە بیروبۆچوونیان جیاواز بوو، بەڵام ئامۆژگاری یەکتریان دەکرد بۆ کاری خێرو چاکە لەنێوان خۆیاندا.
٤- ڕەھەندە ئایینییەکان و ئازادییەکانی بیروباوەڕ:- تێبینی دەکرێت پێغەمبەر لە چەند دەقێکی دەستوورەکە خەڵک چۆن ماف و ئازادییەکانیان بۆ دابین دەکەین، وەکو جوولەکەکانی بەنی عەوف ئومەتێکن سەربەخۆی لەگەڵ موسڵمانان. ئازادی بیورباوەڕو پەییڕەوکردنی داب و نەریتی خۆیان بۆ نموونە موسڵمانەکان ئایینی خۆیان ھەیە، جوولەکەکانیش دەیانتوانی لەسەر ئایینی خۆیان بمێننەوە، و مافی موڵکدارییەتی و بازرگانی و بەردەوامیدان بە ژیانی ئاسایی خۆیان ھەبوو وەکو موسڵمانان. پێویستە لەسەر موسڵمانان ھەر کەسێکی قەرزارو خاوەن منداڵیان لەناوەخۆیاندا بینی دەبێ ھەموویان یارمەتی بدەن بەچاکە؛ و لەم دەقەدا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت گرنگترین نیشانەکانی کۆمەڵگای ئیسلامی دەرکەوتن و گەشەکردنی گیانی ھەماھەنگی و یارمەتیدانە لەنێوان موسڵمانان دا بە جوانرترین شێواز کە ئەوان ھەموویان بەرپرسیارن بەرامبەر بەیەکتری لەکاروباری دونیاو قیامەت. ھەموو ھۆزەکان ئازادبوون لەبەستنی ھەر ھاوپەیمانییەک بەمەرجێک لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی دەوڵەت دابێت، و ھەموو لایەکی پابەند دەکرد بەسەرخستنی ستەم لێکراوان لەگەڵ ئەوەشدا لەم دەستوورەدا ھاتووە ھەر کەسێک شتێک بکات تەنھا ژیانی بۆ خۆی ھەیە، کەس بەتوانی کەسەوە سزا نادرێ، و باوەڕداران لەدژی ھەر کەسێکن لەنێوان خۆیاندا ستەمکاربن، یان بییەوێت بەرگری بۆ خۆی بەدەست بھێنێت، ستەم یان گوناح و دوژمنایەتی و خراپە لەنێوان خاوەن باوەڕداران دروست بکات، ھەموویان دەبێت دژی بوەستن با کوڕی ھەر کەسێکیش بێ. شایەنی باسە لە دەقێکی تری ئەم دەستوورە ھاتووە کە ھەر کەسێ لە جوولەکەو موسڵمان لەمەدینە دەرچوو یان مایەوە، با لەخۆی دڵنیابێت، و دەست درێژی ناکرێتە سەر مەگەر ستەم بکات، ئەوکات خۆی و ماڵ و منداڵی تێدا دەچێ. ھەروەھا ئەم دەستوورە جەخت دەکاتەوە لەسەر ڕێزگرتنی مافەکانی لایەنگیری و پشتیوانی کە دەڵێن نابێت ھیچ باوەڕدارێک ھاوپەیمانی کەسێکی باوەڕداری تر بکات بەبێ ئاگاداری خاوەنەکەی، ئەم دەستوورە چاوپۆشی ناکات لە زوڵم و تاوانبار. شایەنی باسە لە دەقێکی تری ئەم دەستوورە ھاتووە کە ھەر کەسێ لە جوولەکە و موسڵمان لەمەدینە دەرچوو یان مایەوە، با لەخۆی دەڵینابێت، و دەست درێژی ناکرێتەسەر، مەگەر ستەم بکات ئەو کات خۆی و ماڵ و منداڵی تێدا دەچێت. بڕواداران یەکسانن سەبارەت بەوەی لەسەریان دادەنێت لەپێناو خودا و بنەمای یەکسانی یەکێکە لەو بنەمایانەی ئیسلام دانی پێداناوە، چونکە بەشداری دەکات لەدروست کردنی کۆمەڵگای موسڵمان. دەتوانین بڵین لەم دەستوورەدا مافی ھاووڵاتی بوون دابین کرابوو، کە ھەموو تاکێکی بەئازادی دەژیاو، سەرو ماڵیان پارێزراو بوو. لەکۆتاییدا ئەوەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە ئەم دەستوورە نموونەیەکی زۆر زیندوی ئیسلام و شارستانییەی ئیسلامە، کاری سەرەکی پێغەمبەر بەرجەستەکردن و دابینکردنی ئازادی تاکە کەس و ھاووڵاتی بوون و مافی ژیانێکی یەکسان و لێبوردەی بووە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «دستور المدينة .. مفخرة الحضارة الإسلامية». archive.islamonline.net (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ www.usycso.org (بە عەرەبی) https://web.archive.org/web/20181006083049/http://www.usycso.org:80/node/دستور-المدینة-أرقی-وثیقة-مدنیة/. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ «صحیفة المدینة». لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئایاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «صحيفة المدينة (1 هجرية)». hrlibrary.umn.edu. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ ««وثیقة المدینة».. تأسیس لمفھوم التسامح». لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
{{cite news}}
: soft hyphen character لە|ناونیشان=
لە 102 (یارمەتی) - ^ «الميثاق الذي وضعه النبي صلى الله عليه وسلم للمسلمين بالمدينة». www.islamweb.net. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.