بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەستووری سووریا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دەستووری سووریا
بەشێکە لەدەستوورەکانی سووریا
وڵاتسووریا
دەسەڵاتی دادوەری دەگرێتەوەسووریا
جێگەی دەگرێتەوەدەستووری سووریا ١٩٧٣
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە٢٧ی شوباتی ٢٠١٢
زمانزمانی عەرەبی
Repealsدەستووری سووریا ١٩٧٣

ئێستا سووریا بە جاڕنامەی دەستووری ساڵی ٢٠٢٥ بەڕێوەدەبرێت، کە دوای واژووکردنی سەرۆکی کاتی ئەحمەد شەرع لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٥ ڕەشنووسەکەی دەرچووە، بەیاننامەکە ماوەی ڕاگوزەری بە پێنج ساڵ دیاریکردووە و دوای ڕاگرتنی دەستووری ساڵی ٢٠١٢ ھات لە ٢٩ی ١ی ٢٠٢٥، دەستووری ٢٠١٢ دوا وەشانی ھەمیشەیی یاسایی دەستووری سووریا، لە ٢٧ی شوباتی ٢٠١٢ دەرچووە و پێنجەمین دەستووری ھەمیشەیی وڵاتەکەیە لە دوای دروستبوونی دەوڵەتی مۆدێرنی سووریا لە ساڵی ١٩٢٠. دەستووری ساڵی ٢٠١٢ لەلایەن لیژنەیەکەوە ئامادەکرابوو کە بەشار ئەسەد ڕاسپێردرابوو و لە ٢٦ی شوباتی ٢٠١٢دا لە گشتپرسییەکدا پەسەندکرا، ئۆپۆزسیۆنی سووریا لەکاتی ڕاپەڕینی جەماوەریدا کە لە مانگی ئازاری ٢٠١١ دەستیپێکردبوو، داوای بایکۆتی دەستووری کردبوو، گۆڕینی دەستوورەکە دەرئەنجامی «پاکێجێکی چاکسازی» بوو کە بەشار ئەسەد لە بەڵێنێکیدا ھەوڵدان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ڕاپەڕین. پێش دەستووری ئێستا، دەستووری ئەوکات لە سەردەمی دەسەڵاتی حافز ئەسەد لە مانگی ئازاری ساڵی ١٩٧٣ بە شێوەیەکی ھاوشێوە دەرچووە. لیژنەیەک پێکھێنرا، گشپرسی کرا، دواتر بڵاوکرایەوە. دەستووری ساڵانی ١٩٥٠ و ١٩٢٨ لەلایەن ئەنجومەنی دامەزرێنەری ھەڵبژێردراوی دیموکراسییەوە داڕێژراون.

دەستووری ساڵی ٢٠١٢ یەکسانی لە نێوان ھاووڵاتیاندا دیاری دەکات و دان بە فرەچەشنی کولتووری وڵاتدا دەنێت و دەوڵەت پابەند دەکات بە پاراستنی. ئازادی بە «مافێکی پیرۆز» دەزانێت، گەلی سووریا بە «بەشێک لە نەتەوەی عەرەب» دەزانێت، ڕێگە بە فرەیی سیاسی و ئابووری دەدات و جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان دیاری دەکات، سەرەڕای سەریەککەوتنی لە کەسایەتی سەرۆکی کۆماردا، وەک ژمارەیەک لە ڕەخنەگران و چالاکانی مافی مرۆڤ باسیان کردووە. ڕەخنەکانی تر بریتین لە دەسەڵاتە فراوانەکانی جێبەجێکردن و یاسادانان و دادوەری کە بە سەرۆک کۆمار دراوە، نەدانی دەسەڵاتی فراوان بە پەرلەمان وەک پێدانی متمانە بە حکوومەت یان پەسەندکردنی دانانی وەزیر و بەرپرسە باڵاکان و سنووردارکردنی یاسادانان بۆ پەرلەمان بە ئامانجی گەیشتن بە ھاوسەنگی دەسەڵاتەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی دەسەڵاتی جێبەجێکردن. جگە لەوەش جێبەجێکردنی ئازادییە گشتییەکان وەک لە دەستووردا ھاتووە بەھەمان شێوە جێگەی گومانە، بەو پێیەی زۆرینەیان لە دەستووری ساڵی ١٩٧٣دا بە بێ ئەوەی ھیچ ئاگادارییەک لە جێبەجێکردنیان دیاریکراون.[١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ودیع بشور ١٩٩٤.