بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەستشۆردن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دەستشۆردن یان شۆردنی دەستەکان، ھەروەھا پێشی دەگوترێت پاکوخاوێنیی دەست، پرۆسەی خاوێنکردنەوەی دەستەکانە بە سابوون یان شلەی دەستشۆردن و ئاو بۆ لەناوبردنی بەکتریا، ڤایرۆس، پیسایی، وردەزیندەوەران و ئەو ماددانەی دیکە کە ئەگەری ھەیە زیانبەخش بن. وشککردنەوەی دەستی شۆردراو بەشێکە لە پرۆسەکە چونکە دەستی تەڕ و شێدار ئاسانتر پیس دەبنەوە.[١][٢] ئەگەر ئاو و سابوون بەردەست نەبوون، دەتوانرێت پاککەرەوەی دەست بەکاربھێنرێت کە لانی کەم ٦٠٪ (v/v) کحوولی لە ئاودا تێدابێت، بەو مەرجەی دەستەکان بە ڕوونی زۆر پیس یان چەور نەبن.[٣][٤] پاکوخاوێنیی دەست ڕۆڵێکی گرنگی ھەیە بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە تووشکەرەکان لە ماڵەوە و لە ژینگەی ژیانی ڕۆژانەدا.[٥]

ڕێکخراوەی تەندروستیی جیھانی ئامۆژگاری دەکات کە دەستەکان بۆ ماوەی لانی کەم ٢٠ چرکە پێش و پاش ھەندێک چالاکیی دیاریکراو بشۆردرێن.[٦][٧] ئەمانە پێنج کاتی ھەستیار لە ڕۆژەکەدا لەخۆ دەگرن کە دەستشۆردن بە سابوون تێیاندا گرنگە بۆ کەمکردنەوەی گواستنەوەی نەخۆشی لە ڕێگەی پیسایی-دەمەوە: دوای بەکارھێنانی ئاودەست (بۆ میزکردن، پیساییکردن، یان پاکوخاوێنیی سووڕی مانگانە)، دوای پاککردنەوەی پیسایی منداڵ (گۆڕینی دایبی)، پێش نانپێدانی منداڵ، پێش نانخواردن و پێش/پاش ئامادەکردنی خۆراک یان دەستکاریکردنی گۆشتی خاو، ماسی، یان پەلەوەر.[٨]

کاتێک نە دەستشۆردن و نە بەکارھێنانی پاککەرەوەی دەست گونجاو نین، دەکرێت دەستەکان بە خۆڵەمێشی بێگەرد و ئاوی خاوێن پاک بکرێنەوە، ھەرچەندە سوود و مەترسییەکانی ئەم کارە بۆ کەمکردنەوەی بڵاوبوونەوەی ھەوکردنە ڤایرۆسی یان بەکتریایییەکان نادیارن.[٩] لەگەڵ ئەوەشدا، زۆر دەستشۆردن دەتوانێت بەھۆی وشکبوونەوەی پێستەوە ببێتە ھۆی تێکچوون و زیانگەیاندن بە پێست.[١٠] زۆرجار پێشنیاری بەکارھێنانی کرێمی شێدارکەرەوە دەکرێت بۆ پاراستنی دەستەکان لە وشکبوونەوە؛ پێستی وشک دەتوانێت ببێتە ھۆی تێکچوونی پێست، کە ئەمەش دەکرێت مەترسیی گواستنەوەی ھەوکردن زیاد بکات.[١١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Show Me the Science – How to Wash Your Hands». www.cdc.gov (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٤ی ئازاری ٢٠٢٠. لە ٦ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  2. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری "Huang2012" نەدراوە
  3. «Coronavirus Disease 2019 (COVID-19)». Centers for Disease Control and Prevention (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١١ی شوباتی ٢٠٢٠.
  4. Centers for Disease Control (٢ی نیسانی ٢٠٢٠). «Handwashing Facts». cdc.gov (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی).
  5. Bloomfield، Sally F.؛ Aiello، Allison E.؛ Cookson، Barry؛ O'Boyle، Carol؛ Larson، Elaine L. (کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧). «The effectiveness of hand hygiene procedures in reducing the risks of infections in home and community settings including hand washing and alcohol-based hand sanitizers». American Journal of Infection Control. ٣٥ (10): S٢٧–S٦٤. doi:١٠.١٠١٦/j.ajic.٢٠٠٧.٠٧.٠٠١. PMC ٧١١٥٢٧٠.
  6. «WHO: How to handwash? With soap and water». YouTube. ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥.
  7. «Hand Hygiene: How, Why & When» (PDF). World Health Organization.
  8. «UNICEF Malawi». www.unicef.org (بە ئینگلیزی). لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  9. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری ":4" نەدراوە
  10. de Almeida e Borges LF، Silva BL، Gontijo Filho PP (ئابی ٢٠٠٧). «Hand washing: changes in the skin flora». American Journal of Infection Control. ٣٥ (6): ٤١٧–٢٠. doi:١٠.١٠١٦/j.ajic.٢٠٠٦.٠٧.٠١٢. PMID ١٧٦٦٠٠١٤.
  11. Wilkinson JM، Treas LA (٢٠١١). Fundamentals of Nursing (چاپی 2nd). Philadelphia: F.A. Davis Co.