دەستدرێژی لە ماوەی جینۆسایدی ئەرمەنییەکاندا
| دەستدرێژی لە ماوەی جینۆسایدی ئەرمەنییەکاندا | |
|---|---|
| لقی | genocidal rape |
| بەشێکە لە | جینۆسایدی ئەرمەنییەکان |
لەکاتی جینۆسایدی ئەرمەنەکاندا کە لەلایەن ئیمپراتۆریەتیی عوسمانییەوە ئەنجامدرا، بە تایبەتی پارتی گەنجی تورک، ھێزە چەکدارەکانی دەوڵەتی عوسمانی، و ھەندێک لە خەڵکی گشتی دژی ئەرمەنییەکان؛ ھەڵمەتێکی سیستماتیکی جینۆساید و دەستدرێژیکردنە سەر ژنان و منداڵانی ئەرمەنی لە ھەردوو ڕەگەزدا بەڕێوەچوو. پێش دەستپێکردنی جینۆساید؛ ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی پشتی بە یەک شێواز بەستبوو بۆ ترساندنی دانیشتوانی ئەرمەنستان، ئەویش زەلیلکردنی سێکسی بوو.[١] ژنان و کچان نەک ھەر دەستدرێژییان کراوەتە سەر، بەڵکو زۆرێکیان بە زۆر ھاوسەرگیریان پێدەکرا، ئەشکەنجە دەدران، بە زۆر لەشفرۆشییان دەکرد، فرۆشران لە بازاڕی کۆیلایەتی و ئەندامی زاوزێیان دەشێوێندران.[٢] [٣] لەم چوارچێوەیەدا؛ ھاینریچ بێرگفێڵد، کونسووڵی ئەڵمانیا لە ترابزۆن، ڕای گەیاند کە «زۆرێک لە ژن و کچان دەستدرێژییان کراوەتە سەر... ئەوە بەشێک بووە لە پلانێکی تەواو بۆ قڕکردنی ئەرمەنییەکان.» لە لایەکی دیکەوە بەرپرسانی دەوڵەتی تورکیا، ئەمریکا، نەمسا و ئەڵمانیا دانیان بەوەدا نا کە جینۆسایدەکە دەستدرێژیی سیستماتیکی وەک شێوازێکی گوشار لەخۆ گرتووە.[٤]