بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەزگای ھەواڵگریی عێراق

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە دەزگای ھەواڵگری عێراقەوە ڕەوانە کراوە)
دەزگای ھەواڵگریی عێراق
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٩٧٣
ناو بە زمانی فەرمیجهاز المخابرات العراقي
وڵاتعێراق
پۆتانی شوێن٣٣°١٨′٣٥″N ٤٤°٢١′٣٣″E
شوێنی بارەگاکانبەغدا
گۆڕدراوە لەلایەندەزگای ھەواڵگریی نیشتمانیی عێراق
کۆتاییھاتن١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٣
Map

دەزگای ھەواڵگریی عێراق یان دەزگای ھەواڵگریی گشتی کە پێشتر ناوی دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانیی عێراق (بە عەرەبی: جهاز المخابرات العراقي) بوو، دەزگای سەرەکی بوو بۆ پاراستنی ئاسایشی دەوڵەتی عێراق لە لایەنە دەرەکییەکان لە سەردەمی دەسەڵاتی سەددام حوسێن، سەرۆک کۆماری پێشوودا. بەناو بەڕێوەبەرایەتیی سێیەم، بەڕێوەبەرایەتیی زانیاری و تۆمارەکانی دەزگاکە، ئەرکی کۆکردنەوە و شیکردنەوەی زانیارییەکان بوو کە جێی بایەخی ئاسایشی دەوڵەت بوو.[١] [٢] [٣] یەکێک لە گرنگترین بەڕێوەبەرایەتییەکان بەڕێوەبەرایەتیی چوارەم بوو کە ئەندامانی نھێنی لەخۆ گرتبوو کە تێکەڵ بە بەڕێوەبەرایەتییە حکوومییەکان، باڵیۆزخانەکان، سەندیکاکان و لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکانی دەرەوەی عێراق بوون.

ئاسایشی نیشتیمانی، لەکاتێکدا پسپۆڕی ھەواڵگریی عێراق ئاسایشی دەرەوەی عێراق بوو، بانگەشەی ئەوە دەکرا کە لقی دووی ھەواڵگریی عێراق بەرپرسیار بووە لە کۆمەڵێک تیرۆری وەک تیرۆرکردنی شێخ تالیب سوھەیل تەمیمی لە بەیرووت لە نیسانی ١٩٩٤، مەھدی حەکیم لە سوودان لە مانگی یەکی ١٩٨٨ و دکتۆر ئەیاد حەبەش لە ڕۆما لە تشرینی دووەمی ١٩٨٦، جۆرج ئێچ دەبلیوو بوش لە سەردانەکەی بۆ کووەیت لە نیسانی ١٩٩٣، کە لە ئەنجامدا لە ٢٦ی حوزەیران لەلایەن فڕۆکە ئەمریکییەکانەوە بۆردوومانی تۆڵەسەندنەوەیان لەسەر بارەگای ھەواڵگری عێراق لە بەغدا ئەنجام درا. بە فەرمی ھەواڵگریی عێراقی ژێردەستەی ئەمیندارێتیی ئاسایشی نیشتمانی بوو لە عێراق، بەڵام فەرمانەکانی لە ئەنجومەنی فەرماندەییی شۆڕش وەرگرتبوو.

بەڕێوەبەرانی دەزگای ھەواڵگریی عێراق

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «USDOJ/OIG FBI Labs Report». لە ڕەسەنەکە لە ٦ی نیسانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی ئایاری ٢٠٠٧ ھێنراوە.
  2. Von Drehle، David؛ Smith، R. Jeffrey (٢٧ی حوزەیرانی ١٩٩٣). «U.S. Strikes Iraq for Plot to Kill Bush». واشنطن بوست. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی ئایاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی شوباتی ٢٠١١ ھێنراوە. {{cite news}}: پارامەتری نەناسراوی |last-author-amp= چاوپۆشیی لێ کرا (|name-list-style= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  3. Duelfer, Charles (٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٠٤). «Iraq Survey Group Final Report». Iraq Study Group Final Report. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی نیسانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.