دەزگای ڕۆشنبیری نوری حیکمە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

دەزگای ڕۆشنبیری نوری حیکمە، دەزگایەکی زانستی ڕۆشنبیریە، کە کۆشش دەکات بۆ گەشەپێدان و پێشخستن، ھاندان و بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری ڕۆشنبیری و زانست وزانیاری لەگۆمەڵگای عێراقیدا، بە ئەرکی فێرکردن و لەبەرکردنی قورئان بۆ تەواوی پێکھاتەکانی کۆمەڵگاش ھەڵدەستێ.

ئامانجەکانی ڕێکخڕاوەکە[دەستکاری]

  1. بەشداری کردن لە بەرزکرنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری لاوان و ھاندانی قوتابیان لەسەر لێکۆلینەوە و نووسین.
  2. بایەخدانی تایبەت بەڕۆشنبیرکردنی ئافرەتان و منداڵان و بڵاوکردنەوەی زانستە بنەڕەتیەت بەم دووچینە.
  3. ھاندانی چین و توێژەکانی کۆمەڵگا لەسەر بەشداریکردنی کاریگەرانە لە ھەڵبژاردن و چاودێری کردنی.
  4. زیادکردن و قوڵکردنەوەی گفتوگۆی ڕۆشنبیری و بەرزکردنەوەی ھۆشیاری لەبواری ڕێزگرتنی ئازادیەکانی تاک.
  5. ھاندانی بەرنامەکانی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و گەشەپێدانی مرۆیی، لەسەر بنەمای لەبەرچاوگرتنی مافەکانی مرۆڤ.
  6. ڕاھێنانی تاکەکانی گۆمەڵگا لەسەر بەکارھێنانی تەکنەلۆژیای نوێ، وبەرزکردنەوەی ئاست وتوانای بەرھەمێنانیان لەسەجەم بوارەکان.
  7. ھەڵسان بە ڕۆلێکی چالاکانە لەبواری بڵاوکردنەوەی زانیاری و ڕۆشنبیری ھۆشیاری ژینگەیی.
  8. پاراستنی ڕۆشنبیری ئیسلامی و قوڵکردنەوەی ھۆشیاری ئیسلامی و پاڵپشتی کردنی فێرکردنی زمانی عەرەبی.
  9. خزمەتکردنی کەلەپوری دەستنووس وچاپکراو لەھەموو بوارەکان، وھەوڵدان بۆ دەوڵەمەندکردنی کتێبخانەی کوردی بە بابەتی ڕۆشنبیری وقورئانی.
  10. ھەڵسان بە فێرکردن ولەبەرکردنی قوڕئان و زانستەکانی و دەرخستنی ئیعجازی زانستی وزمانەوانی و دەروونی.
  11. بایەخدان بەو کەسانەی ئارەزوویان ھەیە بۆ بەدەست ھێنانی مۆڵەتێک کە ئیعتباری ھەبێت لەخوێندنەوەی ڕاست ودروستی قوڕئان.
  12. بایەخدان بە شارستانیەتی ئیسلامی و گەشەپێدانی ھۆشیاری و چەسپاندنی بەھاو ئاکارە ئیسلامیەکان.
  13. پتەوکردنی پەیوەندی نێوان دەزگای نوری حیکمە و دەزگا ھاوشێوەکانی.


ھۆکار و وەسیلەکانی ھێنانەدی ئامانجەکان[دەستکاری]

  1. چالاک کردنی بواری نووسین و دانانی کتێب و ڕەخنەگرتن لەلایەنە تازەکانی کێشەکانی سەردەم و داخوازیەکانی واقع.
  2. دۆزینەوەی زەمینەیەکی ھاوبەش بۆ دیالۆگ و بیروڕاگۆڕینەوە لەنێوان بیرمەندان و ڕۆشنبیران و ئەدیبان لەبارەی ئەو کێشانەی لە گۆڕەپانەکەدا دەخرێنە ڕوو.
  3. فێرکردن و لەبەرکردنی قورئان و ئەوەی پەیوەندی ھەیە بەزانستەکانی قوڕئان، بۆ ھەموو چین وتوێژەکانی کۆمەڵگا، بە ھۆکارووەسیلەی زانستی وبیستراو تاقیگە گونجاوەکان.
  4. سازدان و ڕێکخستنی کۆڕ و کۆنگرەی زانستی، حەلەقاتی دیراسی پەیوەست بەبوارەکانی ڕۆشنبیری وزانستی، و بەچاپگەیاندنی کتێب و دەرکردنی بڵاوکراوە بەشێوەیەکی دەوری.
  5. دامەزراندنی کتێبخانەیەکی ڕۆشبیری نایاب، تاوەکو ببێتە مەڕجەعێک بۆ ھەموو پسپۆڕیەکان، بەشێوەیەک توێژەران و ئەوانەی لە بواری ڕۆشنبیری و زانستیەوە کاردەکەن بتوانن سوودی لێوەربگرن.
  6. ھاوکاری و ھەماھەنگی کردن لەگەڵ دەزگا و سەنتەرە حکومی و ناحکومیەکان، بۆھەڵسان بەو بەرنامە ھاوبەشانەی کەخزمەت بەئامانجەکانی دەزگاکە دەکات، بەتایبەتی لەبوارەکانی ڕۆشنبیری وفیرکردن و گەشەپێدانی مرۆیی.
  7. چاپکردن وبڵاوکردنەوەو دابەشکردنی بەرھەمەکانی دەزگاکە بەھەموو شێوەکانی.
  8. ھەوڵدان بۆ سازدانی پەیوەندی زانستیانەو ئاڵوگۆڕی زانیاری ڵەگەڵ دەزگاو سەنتەرە ھاوشێوەکانی لەسەرانسەری جیھاندا.
  9. داوای یارمەتی کردن لە ھەموو لایەنە ڕۆشنبیری و زانستی و کەسایەتیەکان، لە ‌پێناو دروست کردنی کتێبخانەیەکی بەڵگەنامەیی بۆ دەزگاکە، تاوەکو لەڕێگەیەوە، دەزگاکە، کەلەپوری زانستی لەوڵاتدا بپارێزێ.
  10. سازدانی پێشبرکێ لەنێوان ئەوانەی قوڕئانیان لەبەرکردووە، رێزگرتنیان لەھەموو ئاستەکاندا .
  11. وەرگێڕانی کتێب و سەرچاوە فیکری و ڕۆشنبیری و زانستیەکان بۆ زمانی کوردی.
  12. بەشداریەکی کاریگەرانە لەھەموو کۆڕ و کۆنگرە ڕۆشنبیری وزانستی و فیکریەکانی تایبەت بە قوڕئان.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

پەیڕەوی ناوخۆی دەزگا