دەرگا کراوەکە
دەرگا کراوەکە | ||||
---|---|---|---|---|
![]() | ||||
ئەلبومی ستودیۆ لە لایەن ئێڤەنێسنس | ||||
بڵاوبوونەوە | ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٦ | |||
تۆماربوون | ئازاری ٢٠٠٦ – ئەیلوولی ٢٠٠٦ | |||
چەشن | ||||
ماوە | ٥٤:١٥ | |||
بڵاوکەرەوە | وایند-ئەپ | |||
بەرھەمھێنەر | دەیڤ فۆرتمن | |||
کاتزانیی ئێڤەنێسنس | ||||
| ||||
تاکەگۆرانییەکانی دەرگا کراوەکە | ||||
|
دەرگا کراوەکە (بە ئینگلیزی: The Open Door) دووەم ئەلبومی گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە. بۆ یەکەم جار لە پۆڵەندا لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٦ بڵاوکرایەوە، لە ڕێگەی تۆمارەکانی وایند-ئەپەوە، و دواتریش لە زیاتر لە ٢٠ وڵات بڵاوکرایەوە لە جیھاندا. ڕۆژی بڵاوکردنەوەکە، کە بە ڕەسەنی ئازاری ٢٠٠٦ بوو، گۆڕدرا لەبەرئەوەی گیتارژەن تێری باڵسامۆ توشی سەکتەی مێشک ببوو، لەدەستدانی بەڕێوەبەرەکەی پێشوویان ھەروەھا جیابوونەوەی ھەردوو ئەندامی پێشوو ویڵ بۆید و بێن موودی لە گرووپەکە. ئەلبومەکە نیشانەی دەستپێکێکی نوێیە بۆ گرووپەکە، ھەروەھا مۆسیقای نوێ کراوەتە ئەلبومەکەوە وەک گۆتیک ڕۆک، سیمفۆنیک ڕۆک و پاپ و ھەروەھا بەکارھێنانی کۆرۆس و گۆرانیوتنی ئۆپێراتیکی لە ھەندێک لە گۆرانییەکاندا (وەک لەکریمۆسا) نووسینەوەی ئەلبومەکە زیاتر لە ١٨ مانگی پێچووە؛ زۆربەی گۆرانییەکان نوسراوەی دەستی ئەیمی لی و تێری باڵسامۆن، و ھەروەھا دەرھێنراون لەلایەن دەیڤ فۆرتمن.
ئەلبومەکە بەگشتی پێداچوونەوەی باشی وەرگرتووە کە دەستخۆشیان ڕادەگیاند بۆ نووسینەوەی گۆرانییەکان و ھەروەھا ژەنینی ئامێرەکان لەگەڵ دەنگی لی، و ھەندێکیش ڕەخنەیان لێگرت بەھۆی گۆڕانی دەنگی گرووپەکە و دژی ئەلبومەکە وەستان بەھۆی جیاوازییەوە لەگەڵ یەکەمین ئەلبومی دەرکەوتنیان بەناوی کەوتوو. ئەلبومەکە کاندید کرا لە ٥٠ھەمین خەڵاتەکانی گرامی بۆ باشترین پەخشی ھاردڕۆک بۆ تراکی ئەلبومەکەیان قوربانیی شیرین. دەرگا کراوەکە ژمارە یەکی بەدەستھێنا لە بیلبۆرد ٢٠٠ بە زیاتر لە ٤٤٧٫٠٠٠ فرۆشەوە لە یەکەم ھەفتەی دەرچوونیدا. ئەلبومەکە پلەی یەکەمی بەدەست ھێنا لە ئوسترالیا، ئەورووپا، ئەڵمانیا، یۆنان لەگەڵ سویتزەرلاند؛ و مایەوە لە بیلبۆرد ٥ لە زیاتر لە ٥٠ وڵات. ئەلبومەکە بڕوانامەی پلاتینی پێبەخشرا لەلایەن (پیشەسازی تۆمارکردنی کۆمەڵەی ئەمریکا) دوای مانگێک لە دەرچوونی، لەوکاتەوە زیاتر لە ٥ میلیۆن کۆپی لێ فرۆشراوە و لە زیاتر لە ٥٠ مارکێتی جیھانی بڕوانامەی پێ بەخشراوە.
کاتێک بانگم بکە کە بە ھۆشیت بە دیجیتاڵی بڵاوکرایەوە وەک یەکەمین تاکەگۆرانی ئەلبومەکە لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٠٦؛ وەک تاکێکی سیدی بڵاوکرایەوە لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٠٦. گۆرانییەکە ژمارە ١٠ی بیلبۆرد ھۆت ١٠٠ی بەرکەوت و لە ٢٠ چارتی تری ناوخۆییش مایەوە. لیتیۆم وەک دووەم تاکی ئەلبومەکە بڵاوکرایەوە لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧، و قوربانیی شیرینیش وەک سێھەم تاک لە ٥ی ئایاری ٢٠٠٧، گود ئینەفیش وەک چوارەم تاک بڵاوکرایەوە، بەڵام شکستی ھێنا لە سەرکەوتن بەسەر ھیچ کامێک لە چارتەکاندا. دەرگا کراوەکە لە دوو گەشتدا سپۆنسەری کراوە، گەشتی دەرگا کراوەکە و دواتر گەشتی ئێڤەنێسێنس.
پاشبنەما، ناونیشان و کارە ھونەرییەکان
[دەستکاری]«ھەست دەکەم لەگەڵ کەوتوو، لە زۆرێک لەو گۆرانیانەدا ھەوڵی ئەوەم دەدا کە خۆم بسەلمێنم و دەنگی خۆمان و گرووپەکە دابمەزرێنم. گیرم خواردبوو لەنێو ھەستێکدا بەشێوازێک. بەڵام لەگەڵ تۆمارە نوێکەدا، لەگەڵ ھەمووشتێکدا ڕۆیشتم. لەوە ناترسم ھەندێک جار خۆشبەخت بم، و پێموایە ھەندێک ساتی تێدایە لە ئەلبومەکە لەگەڵ ئەو ھەستانە، کە زۆر جوان و خۆشە، لەجیاتی جاری پێشوو، کە وام ھەست دەکرد کە تەنیا بەشێک لەخۆم دەردەبڕم. ئەم تۆمارەیان من بە تەواوی لەباوەش دەگرێت.» –ئەیمی لی لەکاتی باسکردنی دەرگا کراوەکە لەگەڵ میوزیک تیڤی.[٢]
لەکاتی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میوزیک تیڤی، لی وتی کە ئێڤەنێسنس دەستدەکات بە نووسینی ئەلبومەکە لە نیسانی ٢٠٠٤ لەدوای کۆتایی ھاتنی گەشتەکەی کەوتوو. ئەو ڕایگەیاند کە شتێکی مەحاڵە لەکاتی گەشتەکەدا بنووسیتەوە و «ھەموومان دەگەڕێینەوە بۆ ماڵەکانی خۆمان بۆئەوەی بنووسینەوە.»[٢] ئەوەشی ڕاگەیاند کە گرووپەکە ھەموویان کۆدەبنەوە بۆ تۆمارکردنی ئەلبومەکە.[٢] ئەیمی لی لەبارەی ئەلبومەکەوە بە گوێگرانی وت لە ماڵپەڕێکی نافەرمی ئێڤەنێسێنس، ئیڤبۆرد.[٣] ئەلبومەکە بە خاوی بەرھەم ھات لەبەر ئارەزووەکەی لی بۆ زیادکردنی کاری ھونەری و پەلە نەکردن لە بەرھەمھێناندا، لەپاڵ چەند ڕوداوێکیشدا کە بوونە ھۆی دواخستنی ئەلبومەکە، لەوانە ڕوداوەکەی بەسەر تێری باڵسامۆدا ھات، جیابوونەوەی بێن موودی و ویڵ بۆید و لەدەستدانی بەڕێوەبەرەکەی پێشوویان.[٢][٤] لی ڕایگەیاند کە ئەلبومەکە لە نیسانی ٢٠٠٦دا تەواو دەبێت، بەڵام ڕۆژی بڵاوکردنەوەکە دیسان دواخرا چونکە کۆمپانیای تۆمارکردنی وایند-ئەپ دەیویست «کەمێک گۆڕانکاری بکات لەو تاکەی کە بەڕێوە بوو»، کاتێک بانگم بکە کە بە ھۆشیت.[٥] لە کاتی باسکردنی بەرھەمھێنان و ھاندان بۆ ئەلبومەکە لی وتی:
« ھەموو ئەو شتانەی کە ڕوویاندا ھاندەر بوون، لەبەرئەوەی خەمباربوون. بەڵام بۆ من بەلایەنی کەمەوە، کاتێک زۆر دڵمان ناخۆش دەبێت و بەدیوارد دەدەین و ھەمووشتێک ھەرایە، ئەوە وا لە مۆسیقاکە دەکات ئەوەندەی تر باشتر بێت، لەبەرئەوەی پاشنت دەبێت—ھەرچەندە نێگەتیڤیش بێت. ئەوە لەڕاستیدا ھەندێک جار باشترە. » [٢]
لەکاتێکدا کە پرسیاری لێکرا کە جیاوازی ئەلبومەکە لەڕوی باگراوندەوە چییە بەراورد بە کەوتوو، لی وتی «ھەموو ئەو ڕووداوە قورس و نێگەتیڤیانەی کە ڕوویانداوە.» ئەلبومەکە وێنەی گشتی گرووپەکەی نەشێواند، بەڵام کەمتر خەمبار بوو. لەجیاتی ئەوەی لە «شتە قورسەکاندا» بکەوێت، دەگەڕێت بۆ خۆشبەختی و ئەنجامی کێشەکان.[٦]

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میوزیک تیڤی، ئەیمی لی لەبارەی ناونیشانی ئەلبومەکەوە وتی:
« ھەست دەکەم کە توانای ئەوەم ھەیە زۆر شت بکەم کە پێشووتر نەم دەتوانی بیکەم، لەبەر چەند ھۆکارێک. دەرگای زۆر لە ژیانمدا کراوەتەوە—نەک ھەر لەو کاتەوەی کە ھەمووشتێک بەسەر ئێمەدا ھاتووە. » [٧]
ھەروەھا لی وتی کە گرووپەکە «دەرگاکانیان شکاندووە» و ھەوڵیانداوە شتی نوێ بکەن، ئەویش ھاندەرێکی تر بووە بۆ ناونیشانەکە. وێنەی سەر ئەلبومەکە لی پیشان دەدات لەبەردەم دەرگایەکی کراوەدا. دەین پرۆکۆفیڤی پۆپماتەرس دەستخۆشی لە کاری ھونەری سەر ئەلبومە کرد، ناوی برد بە «پارچەیەکی گۆتیکیتر.»[٨]
نووسین و تۆمارکردن
[دەستکاری]نووسینی دەرگا کراوەکە ١٨ مانگی پێچووە. گۆرانییە نوێکان لەلایەن ئەیمی لی و تێری باڵسامۆ نوسراونەتەوە.[٩] لی وەک تۆ، لیتیۆم و گود ئینەفی بەتەنیا نووسیوە و گۆرانی ھەموو ئەوانەی بۆیان دەژیمی لەگەڵ گیتارژەنی پێشوو جان لێکامت نووسیوە.[١٠] لی وتی دوای جیابوونەوەکەی موودی ئەو کەسی نەبووە پشتی بگرێت لە کاتی نووسینەوەدا و باڵسامۆ یارمەتی ئەوی داوە و پاڵنەری بووە کارێک بکات کە نەیتوانیوە لەگەڵ موودی بیکات. لی وتی «ئەو نووسەرێکی باشە، و وەک ئەوە وابوو ئێمە ھەر چێژمان لەو کارە وەردەگرت کە دەمانکرد. وەک ئەوە وابوو بڵێین 'با بۆستین لە وەرگرتنی شتەکان زۆر بە فەرمی و خۆشی لێ ببینین.' و زۆر گۆرانیمان نووسی کە خۆشم دەوێن.»[٢][١١] لی بە خۆرەکەی وت کە «نووسینەوەی باڵسامۆ بۆ بەشی گیتارەکان بە شێوازێک تاریکە، و ئەمەش شتێکی زۆر باشە چونکە ڕێک دەکەوێت لەگەڵ ئەوەی کە ئێمە دەیکەین. ئەو بەڕاستی ھەوڵی دەدا شتێک دروست بکات بۆیە ھەردووکمان پێکەوە دەنگە نوێکەی ئێڤەنێسنسمان دۆزییەوە. نووسینەوە لەگەڵ تێریدا تاقیکردنەوەیەکی دەگمەن بوو لەژیانم چونکە پێشووتر ھەرگیز دانەنیشتووم گۆرانی بنوسم لەگەڵ کەسێک بەبێ ئەوەی خەمی ئەوەم نەبێت چی دەڵێن لەبارەیەوە.»[١٢] ئەو وتی نووسینەوەی ئەلبومەکە سەخت بووە و ئەو ھاتە دەرەوە بە ھەستێکی ئارامەوە. لەکاتێکدا کە ھاوڕێی نووسینەوەکەی بۆ «پلەیەکی تر بەرزی کردەوە و ھانی دا کاری گەورەتر بکات و بەدوای ئەگەری گەورەتردا بگەڕێت»،[١٣] ئەو وتی کە ئەوە تەنیا دەربارەی نووسینەوەی «گۆرانی باش» بووە.[٦]
«گۆرانییەکان لەو ھەستانەوە دێن کە پێویستە خۆمیان لێ دەرباز بدەم، ئەو شتانەی لێیان تێناگەم. [...] من ھەوڵی ئەوە دەدەم لە واتای ژیان تێبگەم، وێنە گەورەکە. ئێمە چی دەکەین لێرە، سوودی من چییە؟ [...] من کەسێکی زۆر بەسۆزم. گۆرانییەکان لە ھەموو شوێنێکن، لە سەرەوە و خوارەوە. لەبەر ئەوەی من ئاوام.» –ئەیمی لی لەکاتی باسکردنی دەرگا کراوەکە بۆ خۆرەکە.[١٢]
ئەلبومەکە لە ڕێکۆرد پلانت ستودیۆس تۆمارکراوە لە لۆس ئەنجەلەس، کالیفۆرنیا،[١٠] و دەرھێنراوە لەلایەن دەیڤ فۆرتمن لە تۆمەرگەی ئۆشن وەی. جێریمی پارکەر وەک ئەندازیاری دەنگی کاری لەسەر ئەلبومەکە کردووە و مایک ھیو لەگەڵ ویزلی سیدمان دوو ئەندازیاری زیادە بوون، تێد جێنسن تۆمارەکەی ماستەر کرد لە ستێرلین ساوندی نیو یۆرک.[١٠] ڕێکخستنە دەنگییەکان لەلایەن ئەیمی لییەوە تەواوکراوە و تۆمارکراوە لە کاپیتۆل ستودیۆس، لە ھۆڵیوودی کالیفۆرنیا. ئامێرە تەلەکان و کوایەرەکان لە تۆمەرگەیەکی کۆن تۆمارکراون لە نزیک سیاتڵ، واشینتن.[١٠][١٤] دیجەی لیزاڵ ھەموو گۆرانییەکانی سەر ئەلبومەکەی پرۆگرام کردووە، جان لێکامت پڕۆگرامەرێکی زیادە بوو بۆ ھەردوو گۆرانییەکان کاتێک بانگم بکە کە بە ھۆشیت لەگەڵ ھەموو ئەوانەی بۆیان دەژیم. دەیڤڵ کامبڵ ڕێکخستنە ئۆرکێستراکانی کردووە، کە لەلایەن سیاتڵمیوزیکەوە ژەندران.[١٠]
شێوازی مۆسیقا
[دەستکاری]لی بە ڕۆڵین ستۆنی وت کە ئەلبومەکە «شەبەنگێک لە تاریکی، شتی ترسناک و ھەست دەبێت.»[١٥] ئەو بە واشینتن پۆستی وت:
من تەنیا ویستم کارێکی جیاواز بکەم و شتێکی جیاواز بەرھەم بھێنم. لە دڵی کارەکەوە، ئەزانم کە ئەو ھێشتا ئێڤەنێسنسە و ھێشتا منیشم، بەڵام داڕشتنی زۆر خۆشتر بوو. زۆر ڕێگەی نوێمان بۆ گرتەبەر لەجیاتی ئەوەی ھەر بەھەمان شێوەی جاران بیھێڵینەوە و ھەر ھەمان یاساکان بەکاربھێنین. وابزانم ئەوە پێگەیشتووتر و ئازاترە؛ وەک ئەوە وایە ئامێرەکان ھەموویان بەڕاستی دەڕۆن پێکەوە، پیانۆ و گیتار و دەنگەکان چونکە ھەموویان پێکەوە نووسراون – ئەوان لێک دەئاڵێن؛ و بێگوومان تایبەتترە. بەلایەنی کەمەوە بۆ من، لەبەر ئەوەی من لەوێ بووم، زۆر خۆش دەردەکەوێت لەبەرئەوەی من خۆشیم دەبینی[٩]
لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ میوزیک تیڤی نیوز، لی ڕایگەیاند کە ئەو پاڵی بە سنوورەکانی خۆیەوە ناوە، شتی کردووە کە ئازایەتی ئەوەی نەبووە بیکات لەکاتی بەرھەمھێنانی کەوتوو.[٧] ئەو بە خۆرەکەی وت کە بابەتی سەرەکی ئەلبومەکە ئازادی و ژیانی تایبەتی خۆی بووە.[١٢] نووسینەکان باس لەوە دەکەن کە «ئەوکاتە چی ڕوویان دەدا» لە ژیانیدا و لە ھەمان کاتیشدا «کارە خۆش و تاقیکردنەوەکانی» کە گرووپەکە ئەنجامیان داوە لە دەرگا کراوەکە دەگێڕێتەوە.[١٦] لی بە «زۆر تاریک» پێناسەی گۆرانییەکانی ئەلبومەکەی کرد، و وتی کە پیشانت دەدات کە چۆن کاتە سەختەکان تێپەڕ بکەیت لە ژیاندا.[٧] کاتێک کە گۆرانییەکانی بەرھەمەکەی بەراورد بە ئەلبومی پێشوویان، کەوتوو کرد، لی وتی «[...] ئەوان زۆر جیاوازن. کۆردەکان ھێشتا ھەر لەوێن، بەڵام ڤێرژنێکی پێگەیشتوانەترە.»[٧] ئەو ئەوەشی وت کە ئامانجی ئەوە بووە کە تۆمارکراوێک بەرھەم بھێنێت کە لە کەوتووی خۆشتر بوێت، لەجیاتی ئەوەی کە لەبەر ھەمان پێکھاتە بگرێتەوە کە سەرکەوتنی بە ئەلبومی پێشوویان ھێنا.[١٦] وەک لە گۆرانی لەکریمۆسادا دەردەکەوێت، ئەو چەند کارێکی مۆسیقای کلاسیکی تێکەڵ کردووە لەگەڵ چەند پێکھاتەیەکی نوێی تر.[٤][١٧] دەنگی ئەلبومەکە بە کارەکانی پۆرتسھێد و بیۆرک ھاندراوە.[١٨]
دەنگی پشتینەی ھەردوو گۆرانی «ئەستێرەکەت» و «لەکریمۆسا» لەلایەن کۆرۆسی میلینیوم تۆمارکراون، ھەمان کۆرۆس کە لەسەر چەند گۆرانییەکی ئەلبومی کەوتوو کاریان کردووە.[١٠] ڕیچارد ھارینگتنی واشینتن پۆست وتی کە ئەلبومەکە پێکھاتووە لە گۆرانی گۆتیک ڕۆک و ھۆنراوەی «ھەڵھێنان» لەگەڵ دەنگی لی بە ھاوەڵێتی پیانۆ، ئامێری تەلدار و کۆرۆس.[٩] ئەو چەشنە مۆسیقایانەی تر کە ئەلبومەکەی پێناسراون پێکھاتوون لە ھێڤی مێتاڵ، ئۆپێرا و مۆسیقای پاپ.[١٩] جیم فاربەری دەیڵی نیوز ڕایگەیاند، «مۆسیقاکەی ئێڤەنێسنس، دووبارە، مێتاڵ نییە. (مەگەر پێتوابێتی کە گرووپی کرید پاڵێوراوە). ھەروەک چۆن پۆپیش نییە (بەلایەنی کەمەوە ئێستا نا کە پاڵی بە ڕیتم و بلوزەوە داوەتەوە). بەڵام ئەنجامی بەرھەمەکە بەدیلێکە بۆ ھەمووشتێکی تر کە ھەیە.» (واتە ئەلبومەکە ھەمەڕەنگە)[١٩]
فاربەر زیاتر لەسەر ئەلبومەکە قسەی کردوو وتی کە ئەو لێکچوونی بەدی کردووە لە گۆرانییەکانی ئەلبومەکە و کارەکانی ماریا کێری، سارا برایتمان، نیکڵباک و ئانی ھاسڵام.[١٩] زە سیدنی مۆرنین ھێراڵد ھەستی بەوە کردووە کە «دەنگی سیمفۆنیک مێتاڵی گرووپەکە و نووسینە دڵ-تاریکەکانیان لەھەموو جارەکانی تر خەمناکتر بووە.»[٢٠] ئانا پاوەرزی لۆس ئەنجیلەس تایمز بە ئەلبومەکەی وت «زۆر پۆپە بۆ ھەندێکیان و زۆر قورسە بۆ ھەندێکی تر»، لەکاتێکدا پێناسەی لیریک و نووسینەوەکانی کرد بە «گەنج و ڕژد و ھەندێکجاریش ڕوون.»[١٨] لەکاتی ھەڵسەنگاندنی ئەلبومەکە، جان داڵانی ئینتەرتەینمێنت ویکڵی وتی «مۆسیقاکە ھێشتا ھەمان گیتارژەنینی چەنکا-چەنکایە، ھەموو ئامێرەکان لە سێرڤزی دەنگە ئۆپێراتیکییەکەی لیدان.»[٢١] سارا ڕۆدمانی زە بۆستن گڵۆب وتی گۆرانییەکانی ئەلبومەکە لە گۆرانی بمھێنە بۆ ژیان و ژێرکەوتن (٢٠٠٣) دەچن، لەگەڵ «تێکەڵەیەک لە دەنگە سۆپرانۆکەی لی، پیانۆ و گیتاری سەخت.»[٢٢] ڕۆب شێفڵدی ڕۆڵین ستۆن دەنگی لی بەراورد کرد بە «شۆڵدەر-پات بێڵتەرز» ی ١٩٨٠، پات بێناتار و ئان ویڵسن.[٢٣] ئاندرێ فاریاسی کریستیانێتی تودەی وتی کە ئەلبومەکە «درێژەیەکە لەو کارەی کە پێشووتر گرووپەکە کردووێتی.»[٢٤] بیلبۆرد وتی کە ئێڤەنێسنس «دڵئێشەکەی [لی]یان دووبارە وەرگێڕاوەوەتە سەر تۆمارکراوێکی سەرکەوتووی تر لە مۆسیقای مێلۆدراماتیکی گۆت/ئیندەستریاڵ، لەگەڵ بەکارھێنانی مۆسیقای پێشکەوتوو لەگەڵ کلاسیکی.»[٢٥]
گۆرانی و ھۆنراوەکان
[دەستکاری]قوربانیی شیرین، یەکەم گۆرانی و تاکەگۆرانی ئەلبومەکە، بەپێی ئێد تامسنی IGN «گیتاری گرمەگرم» و بەشێکی ئامێری تەلداری تێدایە.[٢٦] چیرۆکی سەرەکی گۆرانییەکە چاکبوونەوەیە لە پەیوەندییەکی بەئازار، ھەمان شت کە ھانی ھەموو گۆرانییەکانی سەر کەوتووی داوە.[٢٧][٢٨] جۆردان ڕیمەری دەیڵی پراینستۆنیان و ڕۆب شێفیڵدی ڕۆڵین ستۆن وتیان کە گۆرانییەکە لەبارەی ئەندامی پێشووی ئێڤەنێسنس و ھاوڕێی کۆنی ئەیمی لی، بێن موودی نووسراوەتە.[٢٣][٢٩] کاتێک بانگم بکە کە بە ھۆشیت گۆرانییەکی ڕۆکە کە بە پیانۆ باڵاد دەست پێ دەکات پێش ئەوەی بەخێرایی ببێت بە گۆرانییەکی ئاڵتەرنەتڤ مێتاڵ کە کەرەستەکانی نیو مێتاڵ، سیمفۆنیک ڕۆک و پاپ بەکاردەھێنێت.[٣٠][٣١] لی وتی کە گۆرانییەکەی لەبارەی خۆشەویستی پێشووی، شۆن مۆرگان نووسیوەتە، کە ئەندام و گۆرانیبێژی گرووپی ئەفریقی باشوورە بەناوی سیزەر.[٢٧] گۆرانییەکە بە «سروودی کچان» ناسراوە و وەسف دەکرێت،[٣٢] کەسایەتی گۆرانییەکە [ئەیمی لی] لە گۆرانییەکەدا باس لەوە دەکات و ئەو ھۆکارانە ڕووندەکاتەوە کە وا دەکات کە پەیوەندییەکە سەرکەوتوو نەبێت[٣٣] بە وتەکانی وەک «بۆ من مەگری… ئەگەر منت خۆشبوویستایە، ئەوا لێرە دەبوویت لەگەڵم / چۆن من توانیم بەھەشت بسووتێنم… چۆن توانیم؟ تۆ ھەرگیز ھی من نەبوویت!»[٣٤] بەپێی ستۆرنۆوەی گازێت گۆرانی کێشی جیھان تێکەڵەیەکە لە پاپ و مێتاڵ.[٣٣] ھاندراوە بە پەستانی ناوداری، «بیرۆکەی ڕۆژھەڵاتی» و «دەنگی شێواو» ی تێدایە.[٢٧] گۆرانییەکە بەم وشانە دەست پێ دەکات «ھەستەکەم وەک کێشیی جیھان وایە، وەک ئەوە وایە کە خودا لە بەھەشت ئاوەڕی لێدامەوە / ھانا بۆ من مەھێنە سوێند دەخۆم ناتوانم چاکت بکەمەوە» و کۆرەسەکەشی پێکھاتووە لە «ئەگەر منتان خۆش دەوێت کەواتە بەرۆکم بەردەن / ئەو کەسەی کە پێشووتر من بووم ڕێم لێ ناگرێت.»[٣٤]
لیتیۆم گۆرانییەکی خاوی ڕۆکە، کەسایەتییەکە گۆرانی دەڵێت لەبارەی ترسەکەی لەسەر کەمی ماددەی لیتیۆم، لەکاتێکدا کە «ھەستکردن بە بەنج بوون لەباوەش دەگرێت.»[٢٧] لی بە ڕەسەنی کۆرەسەکانی (ئەو بەشەی کە لە چەند شوێنێکی گۆرانییەکەدا دووبارە دەبێتەوە) نووسیبۆوە لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا لەسەر گیتارێک، بەڵام دواتر ئەمێرەکە گۆڕاوە بە پیانۆ لەکاتێکدا کە بەشەکانی تری گۆرانییەکە نووسراونەتەوە.[٢٧] گۆرانییەکە لەبارەی ھەڵبژاردنی ئاسوودەیییە لە پەژارەدا لەگەڵ دڵخۆشی، و خەمباری کەسایەتییەکە [لی] وەک بەھانەیەک بیشان دەدات بۆ دروستکردنی مۆسیقا.[٢٠] ڕەخنەگران ھەستیان بە لێکچوونێک کرد لە بەشی پیانۆی سەر گۆرانییەکەدا لەگەڵ بەرھەمەکانی پێشووی گرووپەکە، بەتایبەتی نەمرەکەم (٢٠٠٣).[٣٥][٣٦] کریس ھاریسی ھەواڵەکانی میوزیک تیڤی لیتیۆمی بەراورد کرد بە گۆرانییەکانی تۆری ئامۆس. ڕۆب شێفیڵدی ڕۆڵین ستۆن وتی کە لیتیۆم ھۆنراوەیەکە بۆ کورت کوبەینی نیرڤانا، کە ئەوانیش گۆرانییەکیان ھەیە بە ھەمان ناو.[٢٣] گۆرانی کلاود ناین ھاندراوە بە لێک جوودابوونەوەیەک.[٢٧] گۆرانییەکە بەگشتی پێکھاتووە لە ئامێری تەلدار، ئیفێکتی ستودیۆ و دەنگە «چین-بە-چینەکانی لی.»[٢٧] شاژنی بەفری سپی، یەکەم گۆرانی کە بۆ ئەلبومی دەرگا کراوەکە نووسراوەتەوە،[٣٧] ھاندراوە بەھۆی بەسەرھاتەکانی لی لەگەڵ ئەو کەسانەی کە چاودێری دەکەن.[٢٠][٢٧] بەپێی لی، ژیانی تایبەتیی ئەمەندە شێوێنرابوو ئەو نەیدەتوانی لە ماڵەکەی خۆشیدا بمێنێتەوە. جان داڵانی ئینتەرتەینمێنت ویکڵی بەراوردی کرد بە گۆرانی من و دەمانچەیەکی تۆڕی ئامۆس.[٢١]
لەکریمۆسا گۆرانی ڕەسەنی لەکریمۆسای ١٧٩١ی مۆزارت دەنوێنێت.[٢٧] ئەم گۆرانییە ٢٢ پارچە لە ئۆرکێسترای لەخۆ گرتووە بە بەڕێوبەرایەتی دەیڤد کامبڵ و دەنگە پشتینەکان و ئۆپێراتیکییەکان لەلایەن کۆرۆسی مێلینیومەوە پێشکەشکراوە.[١٠] ھاندراوە لەلایەن فیلمی ئەمادیوس،[٢٧] گۆرانییەکە ترپەی پشتینەیی ئەلیکترۆنی، پارچەی ئامێری تەلداری سیمفۆنی، گیتاری سەخت و دەنگی خەمبار و ترسناکی تێدایە.[٢٦] دەنگەکان جیاوزی نێوان تاریکی و ڕووناکی دەنوێنن.[٢٦] جیم فاربەری دەیڵی نیوز گۆرانییەکەی بەراورد کرد بە کارەکانی گرووپی پڕۆگرێزڤ ڕۆکی ئینگلیزی ڕێناسانس.[١٩] وەک تۆ نووسراوەتەوە بۆ خوشکە مردووەکەی لی، ھەر وەک سڵاو لە کەوتوو.[٩][٢٧] لی لەبارەی ئەمەوە وتی: «بەدەست خۆم نییە کە ئەمە کارم تێدەکات، ئەگەر جێگەی خۆم بێت بۆ دەربڕینی خۆم و ھەموو ئەو شتانەی کە قووڵترین و بە ئازار ترینن کە دەستیان تێوە داوم، وا ھەست ئەکەم کە ئەو شانازی بەمانەوە دەکات.»[٩] گۆرانییەکە یەکێکە لە تایبەتترین گۆرانییەکانی سەر ئەلبومەکە،[٢٧] ھۆنراوەکانی پێکھاتووە لە ھاوارکردن بۆ مردن بۆ ئەوەی لی بتوانێت لەگەڵ خوشکەکەی بێت،[٣٠] کە ھاوڕێیەتی کراوە بە گیتاری سەخت و پیانۆ.[٣٨] ڕۆب شێفیڵدی ڕۆڵین ستۆن ئاماژەی بە لێکچوونێک کرد لە گۆرانییەکەدا لەگەڵ گۆرانی گرووپی ڕۆمانسە کیمیاییەکەم بەناوی ھێڵینا (٢٠٠٥).[٢٣] سەرچاوەکانی تر گۆرانییەکەیان بەراورد کردووە بە کارە کۆنەکانی تری گرووپەکە لەسەر کەوتوو.[٢٧] گۆرانی لەدەستدانی کۆنترۆڵ ھاندراوە لەلایەن گیتارژەنینە بەرزەکەی باڵسامۆ و گرووپی پۆرتسھێد. کەسایەتییەکە تووڕەیییەکەی نیشان دەدات بە وشەکانی «تۆ ناوی منت بەبیر نایەتەوە / من بەڕاستی گوێی نایەمێ.»[٢٧] بەپێی لی گۆرانییەکە لەبارەی ئەوەوەیە کە کەمتر مەترسیدار بێت و زیاتر کراوەتر بێت.[٣٩]

تەنیا کەس بە ڕەسەنی ناوی نیوەڕۆی توونا بووە و لەڕووی ھۆنراوەیییەوە پێکھاتووە لە بەسەرھاتەکانی لی لەگەڵ دواکەوتووی و ئەو کەسانەی کە لە دەورووبەری بوون کە وا دیار بوو لە جیھانێکدا ون بوون کە شوێنی ئەوان نییە.[٢٧] ئەم گۆرانییە دەستپێکێکی پیانۆی ھەیە کە شێوازەکەی دەچێتەوە سەر گۆرانییەکانی سەردەمی کەوتوو و گۆرانییەکانی سارا میکڵاکڵێن.[٢٧][٣٥] لە گۆرانییەکەدا، لی «ڕێبەرایەتی مرۆڤەکان سووک دەکات» بە وشەکانی کۆرەسەکە «ھەموو ژیانمان، چاوەڕێی یەکێکمان کرد بە سەرکردەی خۆمان ناوی ببەین / ھەموو درۆکانتان، باوەڕەی پێ ناکەم / بەھەشت، ڕووناکییەکەتم بەسەردا بدرەوشێنەوە.»[٢٤] ئەستێرەکەت ھاندراوە بە تەنیایییەکەی لی لە گەشتە جیھانییەکەیان بۆ بەرزکردنەوەی کەوتوو. ئەو کۆرەسی گۆرانییەکی لە لیسبۆن نووسیوە، کاتێک کە بە شەو سەیری ئاسمانی کردووە و ھیچ ئەستێرەیەک بە ئاسمانەوە نەبووە، ئەمەش بووەتە ھاندەری نووسینەوەی بەشەکانی گۆرانییەکە «ڕووناکییە میکانیکییەکانی لیسبۆن ئەستێرەکانیان تۆقاندووە.»، ھاندەرانی تر گرووپی پانتێرا بووە.[٢٧] گیتار و پیانۆ ئامێری سەرەکی سەر گۆرانییەکەن،[٢٢] لەکاتێکدا کە لی، بەپێی ڕۆب شێفیڵد، گۆرانی بەسەر خوادا دەڵێت.[٢٣] ھەموو ئەوانەی بۆیان دەژیم لەگەڵ گیتارژەنی پێشووی گرووپەکە جان لێکامت نووسراوەتەوە، کە باسی پرۆسەی نووسینەوەکانی لی دەکات لە کاتی شەودا، کە لە ھێڵی یەکەمی گۆرانییەکەدا باسدەکرێت «ھەست دەکەم شەو دەست پێ دەکات / لە ژیان جیام دەکاتەوە.»[٢٧] گۆرانییەکە کەرەستەی پاوەرکۆرد و گیتاری زبری تێدا بەدیکراوە.[٣٥][٤٠] «گود ئینەف» بەتەنیا لەلایەن لییەوە نووسراوەتە. گۆرانییەکە کۆتا تراکی ئەلبومەکەیە بۆ نواندنی دەستپێکردنێکی نوێ بۆ گرووپەکە و ئەو ڕووداوانەی کە لە ژیانی گۆرانیبێژەکەدا ڕوویانداوە.[٢٠] کەرتێکی ئامێری تەلداری تێدایە و لێکچوونی ھەیە لەگەڵ گۆرانییەکانی تۆڕی ئامۆس و سارا مکڵاکڵێن.[٢٣][٤٠] گۆرانییەکە ھاندراوە لەلایەن ھاوسەری ئێستای لی، جاش ھارتزڵەر.[١٠] گود ئینەف لێکچوونێکی ھەیە لەگەڵ گۆرانی نەمرەکەم، بەھۆی بەشی پیانۆکانیانەوە.[٢٧]
بڵاوکردنەوە و بەرزکردنەوە
[دەستکاری]دەرگا کراوەکە بە جیھانی بڵاوکرایەوە؛ یەکەم بڵاوکردنەوەی لە پۆڵەندا بوو لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٦،[٤١] لە ٢٧ی ئەیلوول لە ژاپۆن،[٤٢] لە ئێرلەندا و ئەڵمانیا لە ٢٩ی ئەیلوول،[٤٣] لە ئوسترالیا لە ٣٠ی ئەیلوول[٤٤] و لە ئەمریکای باکوور لە ٣ی تشرینی یەکەمی ھەمان ساڵ.[٤٥] ئەلبومەکە بە دیجیتاڵی ھاتە بەردەست لە ١٥ی ئابی ٢٠٠٦ لەسەر ئایتیوونز وەک پێش-داواکرییەک. ئەگەر ئەلبومەکە پێش ٣ی تشرینی یەکەم بکڕایە، چاوپێکەوتنێکی ئەیمی لی و گۆرانییەکی تایبەتی لەگەڵ دەھات بەناوی «کۆتا گۆرانی کە لە تۆدا بەفیڕۆی دەدەم»، کە دواتر لەگەڵ تاکەگۆرانی ئەلبومەکە لیتیۆم دەرکەوتەوە.[٤٦]
تاکەکان
[دەستکاری]یەکەم تاکی ئەلبومەکە ناوی کاتێک بانگم بکە کە بە ھۆشیت بوو، کە بۆ ماوەیەکی کاتی لەسەر ڕادیۆکاندا لێدەدرا لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٠٦ و یەک ھەفتە بەدوایدا بڵاوکردنەوەیەکی فراوانی بەخۆوە بینی.[٤٧] چونکە گۆرانییەکە دوو ڕۆژ پێش ڕێکەوتە ڕەسەنەکەی بڵاوبۆوە بەسەر ئینتەرنێتدا، وایند-ئەپ ڕێگەی بە ڕادیۆکاندا کە پێش بڵاوکردنەوە ڕەسەنەکەی لە ڕادیۆدا لێی بدەن. بەدوای ئەمەدا، تۆمارەکە بۆ داگرتنی دیجیتاڵی خرایە بەردەست لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٠٦، و بە سیدیش لە ٢٥ی ئەیلوول وەک تاکێک بڵاوبۆوە.[٤٨] لە کۆتاکانی ھەفتەدا لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠٠٦، گۆرانییەکە گەیشتە ژمارە ١٠ی «بیلبۆرد ھۆت ١٠٠» ی ویلایەتە یەکگرتووەکان،[٤٩] ژمارە سێی بەرکەوت لەسەر چارتی تاکەکانی نیوزلەندا،[٥٠] ژمارە پێنج لە چارتەکانی ئوسترالیا،[٥١] لەگەڵ ژمارە چوار لە چارتەکانی شانشینی یەکگرتوو.[٥٢] تاکەکە ھەروەھا لە ٢٠ چارتی تری ناوخۆییش مایەوە و بڕوانامەی پلاتینی پێ بەخشرا لەلایەن پیشەسازی تۆمارکردنی کۆمەڵەی ئەمریکا و بڕوانامەی زێڕی پێ بەخشرا لەلایەن ئاریا.[٥٣][٥٤]
دووەم تاکی دەرگا کراوەکە، «لیتیۆم»، بڵاوبۆوە لە شانشینی یەکگرتوو لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧.[٣٥] ئەم گۆرانییە ژمارە ٢٦ی بەرکەوت لەسەر چارتەکانی ئوسترالیای ٣٢ لە چارتی تاکەکانی شانشینی یەکگرتوو[٥٢] ھەروەھا ژمارە ١٦ لەسەر چارتەکانی نیوزلەندا. سێیەم تاکی ئەلبومەکە وا دانرابوو کە «ھەموو ئەوانەی بۆیان دەژیم» بێت، بەڵام دوای گوێگرتن لە ئێڤەنێسنس و گوێگرەکانیان، کۆمپانیای وایند-ئەپ داواکارییەکانی ئەوانیان بەدی ھێنا و لەجیاتی ئەو گۆرانییە قوربانیی شیرینیان لەجێ بڵاوکردەوە.[٥٥] ئەم گۆرانییە خۆی لە چارتەکانی ئەڵمانیا و تورکیا دۆزییەوە. ھەرچەندە لیتیۆم و قوربانیی شیرین جێگەی خۆیان کردەوە لە چارتە ٤٠کانی ڕۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان، ھەردووکیان شکستیان ھێنا لە گەیشتن بە بیلبۆرد ھۆت ١٠٠. بیڵ ڕیچاردس، جێگرەوەی سەرۆکی فرۆش و مارکێتکردنی وایند-ئەپ، کەمی پەخشکردنی گۆرانییەکانی دایە پاڵ «کەمی ھارد ڕۆک [لە تراکەکاندا] بۆ ڕەقکردنی بنکەکەی، زۆریش میلۆدیکی و پاپ نەبوو تاکو بچێتە پاپەوە.» گود ئینەف وەک چوارەم تاکی ئەلبومەکە بڵاوکرایەوە، بەڵام شکستی ھێنا لەوەی لە ھیچ کامێک لە چارتەکاندا خۆی ببینێتەوە.
گۆرانی بەناوبانگی تر
[دەستکاری]«کێشی جیھان» وەک تاکێکی ڕێکلامی خرایە بازاڕەکانەوە لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ بەتایبەتی لە کۆلۆمبیا. «جارێکی تر پێکەوە» تراکێک کە بۆ دەرگا کراوەکە نووسرابۆوە بەڵام دواتر ڕەتکرایەوە، کرا بە خۆڕایی بۆ داگرتنی دیجیتاڵی لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ وەک تایبەتکردنێک بۆ دامەزراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەو ھەوڵەی دەیاندا بۆ چاککردنەوەی زەرەرەکان دوای بوومەلەرزەی ٢٠١٠ی ھایتی. لی لەسەر تۆمارەکە قسەی کرد، «من بە قووڵی جوڵێنراوم بە ڕووداوە دڵتەزێن و لەدەستدانەکانی ھایتی. ئێمە ھیوادارین کە بەشدارییەکی باشمان کردبێت بۆ داواکارییە فریاکەوتنەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان بە مۆسیقاکەمان.» گۆرانییەکە وەک داگرتنێکی دیجیتاڵی بڵاوبۆوە لەلایەن فرۆشیارە ئەلیکترۆنییەکان لە ٢٣ی شوباتی ساڵی ٢٠١٠. گەیشتە ژمارە ٨٦ لە بیلبۆردی کەنەدی «ھۆت ١٠٠.» لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میوزیک تیڤی نیوز، لی وتی کە ئەو گۆرانی نووسیبوو بۆ فیلمی مێژووی نارنیا: شێرەکە، جادووگەرەکە و دۆلابی جلەکە، کە دەرھێنەرەکانی تێیدا ڕۆڵێکی بچووکیان پێبەخشیبوو، لەبارەی ئەمەوە لی وتی: «ئەوان وتیان 'دەتەوێت ڕۆڵێک ببینی؟' منیش وتم 'بەڵی بۆ جەھەنەم! ڕێگە بدەن کە بمرم، دەمەوێت کەسێک بم کە بکوژرێم.' بۆیە بڕوا ناکەم ڕووبدات.» ھەروەھا دواتر دەرخرا کە تراکێکی ئەلبومەکە، لەکریمۆسا، بە ڕەسەنی بۆ فیلمەکە نووسرابوو بەڵام نەخرایە ناویەوە. بەپێی دەرھێنەرەکان، نە لی و نە گرووپەکە پرسیاریان لێکرابوو بۆ نووسینی مۆسیقا بۆ فیلمەکە.
گەشت
[دەستکاری]
یەکەم پێی گەشتی دەرگا کراوەکە لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦ لە تۆرۆنتۆی کەنەدا دەستی پێکرد، و لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦ لە نیویۆرک سیتی کۆتایی پێھات. دوای گەشتکردنی ئەمریکای باکوور لە تشرینی یەکەم، ئێڤەنێسنس گەشتی کرد لە ئەورووپا لە تشرینی دووەمدا پێش گەڕانەوەیان بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆئەوەی لە شانۆ گەورەکاندا کۆنسێرت بکەن. گەشتەکە دەستی پێکردەوە و بەردەوام بوو لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ و ئەوان دەرکەوتن لە کەنەدا، ژاپۆن و ئوسترالیا. لەکاتی نمایشکردنەکانیان لە ویلایەتە یەکگرتووەکا، ئوسترالیا و کەنەدا، ئێڤەنێسنس یارمەتی دەدران لەلایەن ڕێڤۆلوشن تیۆری، ستۆن سۆر و زە بلاک ماریا. لە ١٦ی ئازاری ٢٠٠٧دا، پێی دووەمی گەشتەکە دەستی پێکرد لە فرێسنۆی کالیفۆرنیا و بەردەوام بوو لە باکووری ئەمریکا، باشووری ئەمریکا، باشووری ئەفریقا و دواتر گەڕانەوە بۆ باکووری ئەمریکا و لە ئەورووپا کۆتایی پێھات. لە ویلایەتە یەکگرتووەکان ئێڤەنێسنس یارمەتی دران لەلایەن شێڤێڵ و فینگەر ئێلێڤن. لە بوێنۆ ئایرز، ئێڤەنێسنس لە ڕۆک فێستڤاڵ بەشداریان کرد لەگەڵ ئەیرۆسمیت، ڤۆڵڤێت ڕیڤۆڵڤەر و راتۆنێس پارانۆیکۆس. لە نێوان گەشتە ئەورووپییەکاندا، گرووپەکە بەشداریان کرد لە گەشتی فامیلی ڤالیوز ٢٠٠٧ لە تەنیشت کۆرنەوە. دوای فامیلی ڤالیوز، گرووپەکە بەردەوام بوو لە گەشتکردن بەناو مەکسیک و ویلایەتە یەکگرتووەکاندا. کۆتا پێی گەشتەکە لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ دەستی پێکرد لە کۆراڵ گەیبڵسی فلۆریدا. دوای زیاتر لە ساڵێک لە گەشتکردن، کۆتا کۆنسێرتیان لە کینگستنی ڕۆد ئایلەند ئەنجامدا لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧. لیستی گۆرانییەکانی کۆتا پێی گەشتەکە گۆڕانکاری و سێ گۆرانی نوێی بە خۆوە بینی، کە پێکھاتبوون لە «لەدەستدانی کۆنترۆڵ»، «ون» و «تێگەیشتن.»
پێشوازی ڕەخنەدار
[دەستکاری]ھەڵسەنگاندنی شارەزایان | |
---|---|
ئەنجامی ھەڵسەنگاندنەکان | |
سەرچاوە | خاڵ |
ئۆڵمیوزیک[٥٦] | ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() |
بڵێندەر[٥٧] | ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() |
ئینتەرتەینمێنت ویکڵی[٢١] | B+ |
دە ئیندیپێندێنت[٣٨] | ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() |
جام![٥٨] | ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() |
کارێنگ![٥٩] | ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() |
ناو[٦٠] | ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() |
پۆست میدیا نیوز[٦١] | ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() |
ڕۆڵینگ ستۆن[٢٣] | ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() |
سپین[٦٢] | (١٠/٨) |
دەرگا کراوەکە بەگشتی دەنگی تێکەڵی پێدراو بەزۆری مامناوەند بۆ باشی وەرگرت لەلایەن ڕەخنەگرانی مۆسیقاوە.[٦٣] مێتاکریتک، کە دەنگدان لە ١٠٠ پێداچوونەوە یەکلا دەکەنەوە، ئەلبومەکە دەنگدانێکی مامناوەندی بەدەستھێنا کە ١٠٠/٦١ بوو، زۆربەی ئەم پێداچوونانە بەگشتی «باش بوون»[٦٣] ڕەخنەگری IGN ئێد تۆمسن وتی کە «دەرگا کراوەکە ھەمووشتێکە کە تۆ بتەوێت لە ئەلبومێکی بەدواداھاتوودا و زیاتریشە.» و وتیشی کە سەرەڕای نەمانی موودی لە گرووپەکە، ئەو ئەندامانەی کە ماونەتەوە «ھیچ شتێکیان لەدەست نەداوە.»[٢٦] ڕۆب شێفڵدی ڕۆڵین ستۆن لە پێنج ئەستێرە سێ ئەستێرە و نیوی بە ئەلبومەکەدا و وتی «ئەیمی لی ھێشتا زۆر خەمبارە بەرامبەر بە کوڕان و خوا و زۆر زۆر شتی زیاتر [...] کاتێک کە ئازار دەستبەسەر گیانە تەسکەکەیدا دەگرێت، ھەروەک ھەموو گۆرانییەکانی دەرگا کراوەکە نیشانی دەدەن، ئەو دەنگە خۆشەکەی دەکات بە کۆرۆسێک»[٢٣] و ئەوەشی وت کە باشترین گۆرانییەکان «ترسناکترەکانن»[٢٣] کاتێک کە زیاتر قسەی لەسەر دەرگا کراوەکە کرد، ڕایگەیاند کە «بەڕوونی دیارە کە لی بەشێکی موگناتیزی و لەناوبەری لەناوخۆی ھەیە، ھەر ئەمەشە کە وادەکات گۆرانیی لێکجیابوونەوەکان لەسەر دەرگا کراوەکە ھەستێکی زۆر ڕاست دەبەخشن.»[٢٣] جان داڵانی ئینتەرتەینمێنت ویکڵی ڕوونیکردەوە کە تۆمارکراوەکە «تایبەتترە و ئەگەر زیاتر لێی قووڵ ببیتەوە دەبێت بە جیھانی»[٢١] بڵێندەر پێداچوونەوەیەکی باشی بەخشی بە ئەلبومەکە و دانیپێدا نا کە «ئەلبومەکە قووڵتر و تاریکترە لە کەوتوو، ئەلبومەکە ھەمووشتێک بەرزدەکاتەوە بۆ ئاستێکی مەزن»[٥٧] بیلبۆرد وتی «ئەوانی کە کەوتوویان لەباوەش گرتووە بێگومان قووڵتر دەکەونە ناو دەرگا کراوەکەوە.»[٢٥] مێلیسا ماریزی سپین چوار لە پێنج ئەستێرەی دا بە دەرگا کراوەکە و وتی کە «بەشێکی تووڕەتر و دڵنیاترە لە لی کە خەمناکی لەخۆی دەکاتەوە، بەڵام ھێشتا بیری ئەو ھەستە دەکات کە لە خەمەکاندا پێیبەخشراوە.»[٦٢]
ستیڤن تۆماس ئێرلواینی ئۆڵمیوزیک وتی کە «دەرگا کراوەکە تێکدانی سۆزە. بەڵام بە شەپۆلی دەنگیی، بەھەرحاڵ، شێوازەکەی ئێڤەنێسنس بە شێوەیەکی باشتر و بەردەوام دەگرێت وەک لە تۆماری پێشوویان - دوای ھەمووشتێک، ئێستە لی بیرکەرەوەی نوو-مێتاڵە و ئەستێرەیە.»[٥٦] کەلیفا سانێی زە نیویۆرک تایمز ئەلبومەکەی بە «کەمتر خۆش» پێناسە کرد و وتی کە ھەندێک لە گۆرانییەکان لێکدەچن.[٣٠] سارا بێری ڕەخنەی لێ گرت: «دەنگەکەی [ئێڤەنێسنس] ھەر وەک خۆی دەمێنێتەوە: پەیوەندی نێوان دەنگە سەیر بەڵام دۆستانەکەی گیتارەکان و دەنگە سۆپرانۆ ئاوریشمییەکەی لی.»[٦٤] سارا ڕۆدمانی زە بۆستن گڵۆب ئەلبومەکەی بە پارچەیەکی «ڕۆمانسیی ٤٥-خولەک» ناوبرد و وتیشی «ئەگەر [دەرگا کراوەکە] زیاتر خۆشەویستی تێدابووایە وەک لە دان جیڕکردنەوە و تووڕەیی، تۆمارێکی زۆر سەرنجڕاکێشتر دەبوو.»[٢٢] ئەو ھەروەھا ھەستی بەوە کرد کە دەنگی ئەلبومەکە «ڕەشتر» دەبێت و لە ڕووی ھۆنراوەکانییەوە بەرەو وشەی وەک «تاریکی، تۆقان و تووڕەیی» ھانا دەھێنێت.[٢٢] کریستینا تیتسی بیلبۆرد وتی کە ئەلبومەکە «ڕەنجدانێکی زۆر بەھێزتر و تێرتری ھەیە وەک لە کەوتوو.»[٦٥] پۆست میدیا نیوز سێ ئەستێرە و نیوی لە پێنج بە ئەلبومەکە دا و وتیان «لەکاتێکدا کە لە دەنگ و شێوازدا لە [ئەلبومەکەی] پێشوو دەچێت، دەنگی گیتارە بەھێزەکان لەدەست دەدات و لەجیاتی ئەمە دەنگی پیانۆ و گۆرانیوتن بە گوێگر دەبەخشێت.»[٦٦] ئاندرێ فاریاسی کریستیانێتی تودەی دانی بەوەدا نا کە «دەنگەکەی بەرزە، بەڵێ، بەڵام جیاناکرێتەوە لەگەڵ [ئەلبومە] پاشکەوتووەکەی – نا ئومێدییەکە دوای سێ ساڵ و نیو لە بەرھەمھێنانی.»[٢٤]
ھەندێک لە ڕەخنەگران ڕەخنەیان لە دەنگە بەرزی ئەلبوم و ھۆنراوەکان گرت. جیم فاربەری دەیڵی نیوز وتی کە ئەو دەنگەی کە ئێستا گرووپەکە بەکاریھێناوە «ھیچ شتێک نییە کە شانازی پێوە بکرێت.»[١٩] ڕەخنەگر ئالێکس نەن دوو ئەستێرەی لە پێنج دا بە ئەلبومەکە و وتی کە «لە ڕووی مۆسیقییەوە پێکھاتووە لە کۆرد و ڕیفی گەورە، شتی ڕەگەزی، جیھانی و شتی بێزارکەری تر. دەرگا کراوەکە وەرزشێکە بۆ چۆنێتی دروستنەکردنی ئەلبومێکی خراپ.»[٣٥] داریڵ ستێردانی جام!یش ھەروەھا دوو ئەستێرە بە ئەلبومەکە دا، دەستخۆشی لە دەنگی لی کرد و ڕەخنەی لە پێکھاتەی «کەف، ئاو پێداکردن و دووبارەکردنەوە» ی ئەلبومەکە گرت بۆ دروستکردنی گۆرانییەکانی سەر تۆمارەکە. ئەو زیاتر لەسەری قسەی کرد و وتی کە گۆرانییەکانی ئەلبومەکە پێکەوە «تەقینەوەی تاکئاوازی خۆ-دڵفراوانی ئێڤەبێمانا» دەدات و ئاماژەی بەوەش دا کە «ھەندێک لە دەرگا (کان) باشترە بە داخراوی بمێننەوە.»[٥٨] ئاندی گیلی زە ئیندیپێندێنتیش ھەروەھا ڕەخنەی لە دەرگا کراوەکە گرت و ڕایگەیاند کە دەنگە باریکەکەی لی درەوشانەوەی «سنوورداری فراوانیی مەودای مۆسیقی و سۆزی گرووپەکەیە و خەمەکانیان ئاڕاستە دەکەن بە شێوەیەکی پڕ لە فشە و خۆ ھەڵکێشانەوە.»[٣٨] لە خەڵاتەکانی مۆسیقیی ئێن ئاڕ جی ٢٠٠٧، ئەلبومەکە پاڵێوردرا بۆ باشترین ئەلبومی جیھانی ساڵ[٦٧] و ئەلبومەکە خەڵاتی ئەلبومی ساڵی بردەوە لە خەڵاتەکانی ڤیدیۆکلیپی میوزیک تیڤی ئوسترالیا. یەکێک لە گۆرانییەکانی ئەلبومەکە بە ناوی قوربانیی شیرین پاڵێورا بۆ پۆلی باشترین نمایشی ڕۆکی سەخت لە ٥٠ھەمین خەڵاتەکانی گرامیی.[٦٨]
پێڕستی تراکەکان
[دەستکاری]ھەموو گۆرانییەکان بەرھەمھێنراون لەلایەن دەیڤ فۆرتمنەوە.
ژمارە | ناو | نووسەر(ەکان) | ناوی گۆرانی بە ئینگلیزی | ماوە |
---|---|---|---|---|
١. | «قوربانیی شیرین» | ئەیمی لی، تێری باڵسامۆ | Sweet Sacrifice | ٣:٠٥ |
٢. | «کاتێک بانگم بکە کە بە ھۆشیت» | لی، باڵسامۆ | Call Me When You're Sober | ٣:٣٤ |
٣. | «کێشی جیھان» | لی، باڵسامۆ | Weight Of The World | ٣:٣٧ |
٤. | «لیتیۆم» | لی | Lithium | ٣:٤٤ |
٥. | «کلاود ناین» | لی، باڵسامۆ | Cloud Nine | ٤:٢٢ |
٦. | «شاژنی بەفرە سپی» | لی، باڵسامۆ | Snow White Queen | ٤:٢٢ |
٧. | «لەکریمۆسا» | لی، باڵسامۆ | Lacrymosa | ٣:٣٧ |
٨. | «وەک تۆ» | لی | Like You | ٤:١٦ |
٩. | «لەدەستدانی کۆنترۆل» | لی، باڵسامۆ | Lose Control | ٤:٥٠ |
١٠. | «تەنیا کەس» | لی، باڵسامۆ | The Only One | ٤:٤٠ |
١١. | «ئەستێرەکەت» | لی، باڵسامۆ | Your Star | ٤:٤٣ |
١٢. | «ھەموو ئەوانەی بۆیان دەژیم» | لی، جان لێکامت | All That I'm Living For | ٣:٤٨ |
١٣. | «گود ئینەف» | لی | Good Enough | ٥:٣٢ |
ماوەی گشتی: | ٥٤:١٥ |
ئاماژەپێکردن و کەسایەتییەکان
[دەستکاری]ئەم زانیارییانە وەرگیراون لە ئۆڵمیوزیک و تێبینییەکانی سەر ئەلبومی دەرگا کراوەکە.[١٠][٦٩]
ئێڤەنێسنس | مۆسیقیی زیاتر | بەرھەمھێنان | وێنە ھونەرییەکان و بەڕێوەبردنەکان |
---|---|---|---|
|
|
|
|
مێژووی بڵاوبوونەوە
[دەستکاری]ناوچە | ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە | شێواز | کۆمپانیا |
---|---|---|---|
پۆڵەندا | ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٦ | سیدی، داگرتنی دیجیتاڵی | وایند-ئەپ |
ژاپۆن | ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٠٦ | مۆسیقای EMIی ژاپۆن | |
ئەڵمانیا | ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٠٦ | وایند-ئەپ | |
ئێرلەندا | |||
ئوسترالیا | ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٠٦ | ||
کەنەدا | ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦ | ||
ویلایەتە یەکگرتووەکان |
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ستیڤن تۆماس (تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦). «ئێڤەنێسنس: دەرگا کراوەکە» (بە ئینگلیزی). لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ ئ ا ب پ ت ج کریس ھاریس (٢٦ی ئابی ٢٠٠٦). «ئەیمی لی دەڵێت بەرھەمە نوێکەی ئێڤەنێسنس بە ھەستترە» (بە ئینگلیزی). میوزیک تیڤی نیوز. لە ٣ی ئابی ٢٠١١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ ھاریس، کریس (١٤ی تەممووزی ٢٠٠٦). «ئێڤەنێسنس بەیسژەنەکەیان لەدەست دەدەن، ئەیمی لی دڵنیا دەکاتەوە کە ڕێکەوتی گەشتەکەیان ناگۆڕن». میوزیک تیڤی نیوز (بە ئینگلیزی). میوزیک تیڤی نێتۆرکز. لە ٢٠ی ئابی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ ئ ا ود، شێری (٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦). «دەرگای نوێ کراوەتەوە بۆ ئەیمی لی». جام! (بە ئینگلیزی). سەن میدیا. لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ ئەیمی لی (٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦). «ئیڤبۆرد – ئەلبومەکەم خۆشدەوێت :)». ئیڤبۆرد (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی شوباتی ٢٠٠٦ ئەرشیڤ کراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ ئ ا کۆنیف، تەمارا (١٦ی ئەیلوولی ٢٠٠٦). «بەرەو کراوە فراوانەکە». بیلبۆرد (بە ئینگلیزی). پرۆمۆتیس گڵۆباڵ میدیا. لاپەڕە ڤۆلیوومی ١١٨، دەقی ٣٧. لە ٦ی نیسانی ٢٠١٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ ئ ا ب پ ھاریس، کریس (٣١ی تەممووزی ٢٠٠٦). «ئەیمی لی لە گورگە گەورە خراپەکەی سۆبەر ناترسێت». میوزیک تیڤی نیوز (بە ئینگلیزی). میوزیک تیڤی نێتۆرک. لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ پرۆکۆڤیڤ، دەین (١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١). «ئێڤەنێسنس: ئەلبومی ئێڤەنێسنس». پۆپ ماتەرس. لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ ئ ا ب پ ت ڕیچارد ٢٠٠٦، دەرگایەکی نوێ دەکرێتەوە بۆ ئەیمی لی، بەشی دووەم
- ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ دەرگا کراوەکە، (تێبینییەکانی سەر ئەلبوم). تۆمارەکانی وایند-ئەپ. ٢٠٠٦
- ^ جۆو دیئانجیلۆ (١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٤). «دەنگە نوێکەی ئێڤەنێسنس» (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٥ی ئازاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی ئابی ٢٠١١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ ئ ا ب زە سەن (٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦). «ئەیمی لی: من چارەسەرکەری خۆمم» (بە ئینگلیزی). نیوز ئینتەرناشناڵ. لە ڕەسەنەکە لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ «ئێڤەنێسنس دەکرێتەوە لەسەر ئەلبومە نوێکەیان». بیلبۆرد (بە ئینگلیزی). پرۆمیتیس گڵۆباڵ میدیا. لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ «ئێڤەنێسنس گەورە دەبێت». نیو میوزیکڵ ئێکسپرێس (بە ئینگلیزی). IPC میدیا. ٢٧ی تەممووزی ٢٠٠٦. لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ ستیڤ باڵتن (٢٦ی نیسانی ٢٠٠٦). «ئێڤەنێسنسە نوێکە دەرگاکە دەکەنەوە». ڕۆڵین ستۆن (بە ئینگلیزی). وێنەر میدیا. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ ئ ا «ئێڤەنێسنس ھەست بە قورسایی ناکەن لەگەڵ ئەلبومە نوێکەیاندا». بیلبۆرد (بە ئینگلیزی). پرۆمیتیس یونیڤێرساڵ گرووپ. لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ دێنیس ئارمسترۆنگ (٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧). «ئەیمی لی ڕۆحە ھوونەرییەکەی لەباوەش دەگرێت». جام! (بە ئینگلیزی). میدیای سەن. لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ ئ ا ئان پاوەرز (١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦). «ڕۆکس ھارد پلەیس -- پرسیار لە ئێڤەنێسنس بکە». لۆس ئەینجڵس تایمز (بە ئینگلیزی). کۆمپانیای تریبیون. لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ ئ ا ب پ ت جیم فاربەر (١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦). «تەقینەوە بەناو شارۆچکەدا». دەیڵی نیوز (بە ئینگلیزی). دەیڵی نیوز. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی ئایاری ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ ئ ا ب پ «ئەیمی لی لەسەر سنگی نایھێڵێت». زە سیدنی مۆرنین ھێراڵد (بە ئینگلیزی). میدیای فەیرفاکس. ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦. لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ ئ ا ب پ جان داڵان. «دەرگا کراوەکە (٢٠٠٦)». لە ١ی حوزەیرانی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ ئ ا ب پ سارا ڕۆدمان (٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦). «بۆ ئێڤەنێسنس، ڕەش ڕەشە نوێکەیە». زە بۆستن گڵۆب (بە ئینگلیزی). کۆمپانیای نیو یۆرک تامز. لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ د ڕۆب شێفیڵد (٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦). «دەرگا کراوەکەی ئێڤەنێسنس – پێداچوونەوە». ڕۆڵینگ ستۆن. وێنەر میدیا. لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ ئ ا ب فاریاس ٢٠٠٦. دەرگا کراوەکە، بەشی یەک.
- ^ ئ ا G (٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧). «پێداچوونەوەی ئەلبومەکان – ئێڤەنێسنس، دەرگا کراوەکە». بیلبۆرد (بە ئینگلیزی). پرۆمۆتیس گڵۆباڵ میدیا. لاپەڕە پەڕەی ٣٧. لە ١٩ی ئازاری ٢٠١٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ ئ ا ب پ ئێد تۆمپسن (٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦). «دەرگا کراوەکە (ئێڤەنێسنس) - بەسەرداچوونەوەی مۆسیقا». IGN. ڕێکخراوی ھەواڵەکان. لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ د ر ڕ ز ژ س ش ع غ ف سی. بۆتێملی (٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦). «ئێڤەنێسنس: ئەیمی لی گۆرانییە نوێکان ڕووندەکاتەوە». VH1 (بە ئینگلیزی). ڤیاکۆم. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی نیسانی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٠٧ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ ڕیسمان برایەن (تشرینی دووەم، ٢٠٠٦). ئێسێنسی ئێڤەنێسنس. مێتاڵئێج. ٥٢ (١١): ٥–١٠
- ^ جۆردان ڕیمەر (٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦). «ئەلبومە نوێکەی ئێڤەنێسنس ئیسقانێکی ڕووتە و دڵی نییە». زە دەیڵی پرینستۆنیان (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ ئ ا ب سانێ کێلێفا (٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦). «سیدی نوێ». زە نیویۆرک تایمز (بە ئینگلیزی). کۆمپانیای زە نیویۆرک تایمز. لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ سانێ کێلێفا (٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦). «ئێڤەنێسنس و کلێرس ئامادەن بۆ ئینکۆرەکەیان». زە نیویۆرک تایمز (بە ئینگلیزی). کۆمپانیای زە نیویۆرک تایمز. لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ کامیلی دۆدیرۆ (١١ی ئەیلوولی ٢٠١١). «پرسیاری سەخت بۆ ئەیمی لیی ئێڤەنێسنس». سپین (بە ئینگلیزی). میدیای سپین. لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: بیرخستنەوەکە پارامەترێکی نەناسراوی ھەیە:|1=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ ئ ا «ئێڤەنێسنس – دەرگا کراوەکە». ستۆرنۆوەی گازێت (بە ئینگلیزی). ٣ی ئابی ٢٠٠٦. لە ڕەسەنەکە لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ ئ ا دەرگا کراوەکە. فاریاس ٢٠٠٦. لاپەڕەی ١
- ^ ئ ا ب پ ت ئالێکس نەن. «ئێڤەنێسنس: دەرگا کراوەکە (کۆلۆمبیا)». میوزیک ئۆ ئێم ئێچ. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «ئێڤەنێسنس - لیتیۆم (کۆڵۆمبیا)»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧.
- ^ «گیتارژەنی ئێڤەنێسنس: جێگرتنەوەی بێن موودی». زە ئاڵتیمەیت گیتار (بە ئینگلیزی). ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئابی ٢٠١٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ ئ ا ب گیڵ، ئاندی (٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦). «ئەلبوم: ئێڤەنێسنس». لەندەن: ئیندیپێندێنت پرینت لیمیتد. لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «سێ مەتر لەسەروو ئاسمان»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧.
- ^ ئ ا بەشداربووانی ویکیپیدیا، «ئەیمی لی ئێڤەنێسنس ھۆنراوە بەسەر ماڵە تازەکەیدا دەڵێت»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧.
- ^ «دەرگای کراوە - ئێڤەنێسنس». empik.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ «دەرگا کراوەکە - ئێڤەنێسنس». ئەمازۆن (ژاپۆن) (بە ئینگلیزی). لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ «ئێڤەنێسنس - دەرگا کراوەکە». ئەمازۆن (ئەڵمانی) (بە ئینگلیزی). لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ «دەرگای کراوە لەلایەن ئێڤەنێسنس». سیدی واو!. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی نیسانی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ «دەرگا کراوەکە: ئێڤەنێسنس: مۆسیقا». ئەمازۆن (ویلایەتە یەکگرتووەکان). لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ «دەرگا کراوەکە بەیانی بەردەستە، کۆنان ئۆبراین ئەمشەو». وێبگەڕی ئێڤەنێسنس. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئابی ٢٠٠٦ ھێنراوە.
- ^ «تاکە نوێکەی ئێڤەنێسنس «کاتێک بانگم بکە کە بەھۆشیت» بەردەست کرا لە ڕادیۆکانی ویلایەتە یەکگرتووەکاندا لەڕێگەی پەخشکردنی دیجیتاڵییەوە». پڕوێب. ڤۆکەس. ١ی ئابی ٢٠٠٦. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ «ئێڤەنێسنس گەورە دەبێت». نیو میوزیکاڵ ئێکسپرێس. ئای پی سی میدیا. ٢٧ی تەممووزی ٢٠٠٦. لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ «ھۆت ١٠٠: کۆتایی ھەفتە ٩ی ئەیلوولی ٢٠٠٦». بیلبۆرد. پرۆمیتیەس گڵۆباڵ میدیا. لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ ھەنگ میدین. «ئێڤەنێسنس - کاتێک بانگم بکە کە بەھۆشیت». پیشەسازی کۆمەڵەی تۆمارکردنی نیوزلەندا. لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ ھەنگ میدین. «ئاریا - ئێڤەنێسنس - کاتێک بانگم بکە کە بە ھۆشیت». چارتەکانی ئاریا. لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «ئەرشیڤی فەرمی ٢٠٠٦ بۆ باشترین ٤٠ تاکەکان: ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦». چارتی تاکەکانی شانشینی یەکگرتوو. کۆمپانیای چارتە فەرمییەکە. لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ «ئەنجامەکانی زێڕ و پلاتین». کۆمەڵەی پیشەسازی تۆمارکردنی ئەمریکا. ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٩. لە ٣٠ی نیسانی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «چارتەکانی ئاریا - بایەخپێدان - تاکەکانی ٢٠٠٦». کۆمەڵەی پیشەسازی تۆمارکردنی ئوسترالیا. ٢٠٠٦. لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ ئەیمی لی (٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧). «گۆڕانی دڵ». ئیڤترێدز. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی شوباتی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ ئ ا ستیڤن تۆماس ئێرڵواین. «پێداچوونەوەی دەرگا کراوەکە – ئێڤەنێسنس». ئۆڵمیوزیک. لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ ئ ا بلێندەر، دەرگا کراوەکە – پێداچوونەوە. ئالفا میدیا گرووپ (لە ڕێکەوتی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١.
- ^ ئ ا ستێردن، دارێڵ (٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦). «دەرگا کراوەکە – پێداچوونەوە». جام!. سەن میدیا. لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ کارێنگ!، دەرگا کراوەکە – پێداچوونەوە. باور میدیا گرووپ (لە ڕێکەوتی ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٠٦).
- ^ برۆمشتاین، ئەلیزابێت (١٦–٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦). «دیسک گاید: پۆپ / ڕۆک» (بە ئینگلیزی). ناو. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی تەممووزی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی تەممووزی ٢٠١٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ زە ڵیدەر-پۆست (١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦). «دەرگا کراوەکە گەڕانەوەی ئێڤەنێسنس دەبێت». پۆست میدیا نیوز (بە ئینگلیزی). پۆست میدیا نێتۆرک. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ ئ ا مەیرز، مێلیسا (تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦). «ئەو زیاتر لە پازدە میلیۆن ئەلبومی فرۆشت، تەنیا بۆ دۆزینەوەی خۆی لە پەیوەندییەکی خراپدا». سپین. سپین میدیا. لە ٦ی نیسانی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ ئ ا مێتاکریتیک. «بەسەرداچوونەوەی دەرگا کراوەکە، دەنگپێدان، بەشداران و زیاتر لە مێتاکریتیک». سی. بی. ئێس ئێنتراکتڤ. لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ سارا بێری (١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦). «ئێڤەنێسنس دەگەڕێتەوە لە ڕێگەی 'دەرگا کراوەکە'وە». سێت لویس پۆست-دیسپاچ. لی ئینتەرپرایسس. لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ کریستا تایتەس (١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١). «ئێڤەنێسنس دەگەڕێتەوە بە لاندسکەیپی ڕۆکی دەستکاریکراوەوە». بیلبۆرد. پرۆمیتیوس گڵۆباڵ میدیا. لاپەڕە پ. ١. لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ زە لیدەر-پۆست (١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦). «دەرگا کراوەکە گەڕانەوەیەکی ئێڤەنێسنسە». پۆست میدیا نیوز. پۆست میدیا نێتوۆرک. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ «ئاگیلێرا و ئێڤەنێسنس نوێنەری پڵاوتنەکانی ئێن ئاڕ جی دەکەن». کۆنتاکتمیوزیک. ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی ئابی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ سیدنی کۆنفێدێنشاڵ (٣٠ی نیسانی ٢٠٠٧). «شەوی میوزیک تیڤی لەگەڵ فرۆک و ڕۆڵ». زە دەیڵی تێلێگراف. نیوز لیمیتد. لە ٣٠ی نیسانی ٢٠٠٧ ھێنراوە.
- ^ «ئێڤەنێسنس - دەرگا کراوەکە - ئاماژەپێکردنەکان». ئۆڵمیوزیک. ڕۆڤی کۆرپۆرەیشن. لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]