دەرچەی کۆمپیوتەر (ڕەقامێر)
ڕواڵەت

دەرچەی کۆمپیوتەر (بە ئینگلیزی: Coputer Port) یان دەروازەی کۆمپیوتەر، دەرچەی کۆمپیوتەر بریتییە لە پارچەیەک لە ڕەقامێری کۆمپیوتەر کە دەتوانرێت پەیوەستکەر یان کێبڵێکی کارەبایی تێدا ببەسترێت بۆ بەستنەوەی کۆمپیوتەر یان ئامێرێک بە ئامێرە دەرەکییەکان، وەک کۆمپیوتەرێکی تر، یان ئامێرێکی دەوروبەر بەشێوەکی تەلی.[١]
پەیوەستکردنی دەرچەکان و کێبڵ بەیەکەوە، ڕێگەیەکە بۆ گواستنەوەی سیگناڵەکانی داتا و زانیاری لە نێوان ئامێرەکان. دەرچەکانی کۆمپیوتەر شێوەی جۆراوجۆریان هەیە وەک: بازنەیی وەک (PS/2) و چوارگۆشە وەک (کێبڵەکانی تەلەفۆن) لاکێشەیی (فایروایەر FireWire) نیمچەلاتەریب (D-Sub یان دەرچەی چاپکەرە کۆنەکان DB-25) یان دەرچەی باوی تێپەڕگەی زنجیرەییی گشتی (یوو ئێس بی) کە کیبۆردی پێوە دەبەسترێتەوە.[٢]
چەند نموونەیەکی تر
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Terms of Use». www.techtarget.com. لە ٣ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ «Types of Computer Ports». GeeksforGeeks (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١. لە ٣ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە دەرچەی کۆمپیوتەر (ڕەقامێر) تێدایە.