دەروازە:ھونەرەکان/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/٤

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

جۆرج فرێدریک ھاندڵ (لەدایکبووی: ٢٣ ی شوباتی ١٦٨٥، کۆچی دوایی لە ١٤ ی نیسانی ١٧٥٩) ئاوازدانەرێکی ئەڵمانیی-ئینگلیزیی چەرخی باڕۆکە، ناسراوە بە پۆپێرا، ئۆراتۆریۆ و کۆنشێرتۆکانییەوە. ھاندڵ لە ئەڵمانیا لەدایک بووە لە ھەمان ئەو ساڵەی کە یۆھان سباستییان باخ و دۆمینیکۆ سکارلاتی تێیدا لەدایکبوون. ڕاھێنانی لە مۆزیکی ڕەخنەگرانە وەرگرتووە لە ئیتاڵیا پێش جێگیربوونی لە لەندەن و بوونی بە ھاوڵاتییەکی بەریتانیی. کۆمەڵێک کاری بەناوبانگی ھەیە وەک مێسایە، واتەر میوزک و مۆزیک بۆ یارییەئاگریینە شاھانەییەکان. زۆر بە بەھێزیی لەژێر کاریگەری تەکنیکەکانی ئاوازدانەرە مەزنەکانی چەرخی باڕۆکی ئیتاڵیا و ئاوازدانەریی ئینگلیزی مەزن ھێنری پۆرسێڵ دا بوو. مۆزیکی ھاندڵ بەباشی ناسراو بوو لەلایەن کۆمەڵێک لە ئاوازدانەران، تێیاندا ھایدن، مۆتزارت و بیتھۆڤن.

زیاتر...