دەروازە:کوردستان/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/١٣

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شڤان پەروەر (لەدایکبووی ٢٣ی ئەیلوولی ١٩٥٥) گۆرانیبێژێکی بەناوبانگی کوردە. شڤان پەروەر لە بواری مۆسیقای کوردیدا زۆر چالاک بووە و زیاتر لە ٢٥ ئەلبۆمی پێشکەش کردووە. ھەروەھا ھۆنەر، نووسەر، مامۆستای مۆسیقا و ژەنیاریشە. بە ھۆی شۆڕشگێڕی و ھەڵوێستە سیاسییەکانیەوە لە میدیاکاندا زۆر ناوی لێ دەبرێت.

ھەر لە تەمەنی گەنجییەوە دەستی کردووە بە گۆرانی وتن. بە ھۆی مەترسیی دەستبەسەرکردنی لە لایەن حکوومەتی تورکیاوە ساڵی ١٩٧٦ وڵاتی بە جێ ھێشت و بوو بە دانیشتووی ئەڵمانیا. تا ئێستاش نەگەڕاوەتە بۆ تورکیا. ساڵی ٢٠٠٤ لە ئەڵمانیا ڕێکخراوی کولتوریی نێونەتەوەیی شڤان پەروەری (Şivan Perwer International Culture Foundation) دامەزراند.

ئەلبۆمی «من بێریا تە کریە» خەڵاتی Grands prix du Disque et Audiovisuels (گرنگترین خەڵاتی مۆسیقای فەڕەنسا) ساڵی ٢٠٠٤ی لە بەشی مۆسیقای جیھاندا بردەوە. داوا لە شڤان پەروەر کرا لە کردنەوەی کەناڵی TRT6 لە سەرەتای ٢٠٠٩دا بەشداری بکات، بەڵام قەبووڵی نەکرد. لە ٩/١/٢٠٠٩ کەناڵی TRT6 بەرنامەیەکی بەڵگەیی لە ژیانی شڤان پەروەر بڵاو کردەوە.

زیاتر...