دەروازە:کات/وتاری پەیوەندیدار
ڕواڵەت
وتاری پەیوەندیدار ١
دەروازە:کات/وتاری پەیوەندیدار/١

ھاوینەکات، دیاردەی گۆڕینی کاتژمێر، کە ھەروەھا پێی دەوترێت گۆڕینی کاتژمێری ڕۆژ، کاتی ھاوین، یان کاتی گۆڕینی ڕۆژ، بریتییە لە پێشخستنی کاتژمێرەکان بۆ سوود وەرگرتنی باشتر لە ڕووناکی درێژتری ڕۆژ لە وەرزی ھاویندا، بەجۆرێک کە تاریکی درەنگتر دادێت. بەشێوەیەکی ئاسایی، ئەم سیستەمە جێبەجێ دەکرێت بە پێشخستنی کاتژمێر بە یەک کاتژمێر لە وەرزی بەھار یان کۆتایی زستان، و دواخستنی کاتژمێر بە یەک کاتژمێر بۆ کاتی ئاسایی لە وەرزی پاییزدا. لە ئەمریکای باکوور، بەھۆی ناوی وەرزی پاییز کە پێی دەوترێت "fall"، دەتوانرێت بەئاسانی بیری لێبکرێتەوە بەم شێوەیە: "بەھار بەرەوپێش و پایز بۆ دواوە".