دەروازە:ڕۆژژمێری کۆچی/وتاری ھەڵبژێردراو/١
ڕواڵەت

کۆچی مسوڵمانان، کۆچ بۆ مەدینە، ھیجرەت (بە عەرەبی: الھجرة، لە بنەڕەتدا 'پچڕانی پەیوەندی خزمایەتی یان پەیوەندی')، ئەو گەشتە بوو کە پێغەمبەر محەممەد و شوێنکەوتووانی لە مەککەوە بۆ مەدینە ئەنجامیاندا. ھەروەھا ئەو ساڵەی کە کۆچی تێیدا ڕوویدا وەک سەردەمی ڕۆژژمێری کۆچی مانگی و ڕۆژژمێری کۆچیی ھەتاوی دەناسرێتەوە، ڕێکەوتەکەی یەکسانە بە ١٦ی تەممووزی ٦٢٢ لە ساڵنامەی زاینییدا.