دەروازە:ڕۆژژمێری کۆچی
بەخێربێنڕۆژژمێری کۆچی یان ڕۆژژمێری کۆچیی هەیڤی (بە عەرەبی: التقويم الهجري) بەشێکە لە ڕۆژژمێری ئیسلامی ئەویش ڕۆژژمێری هەیڤییە، و بەشێوەیەکی باو بە ڕۆژژمێری کۆچی ناسراوە، پشت بە خولی مانگ دەبەستێت بۆ دیاریکردنی مانگەکان، و موسڵمانان لە هەموو شوێنێک بە کاری دەهێنن بەتایبەت بۆ دیاریکردنی بۆنە ئایینییەکان؛ ئەم ڕۆژژمێرە لەلایەن خەلیفە عومەری کوڕی خەتابەوە دانراوە و کۆچی پێغەمبەری ئیسلام (موحەممەد)د.خ لە مەککەوە بۆ مەدینە لە ی ١٢ی ڕەبیعولئەوەل بەرامبەر ٢٤ی ئەیلولی ٦٢٢ز کراوەتە یەکەم ساڵی ڕۆژژمێرەکە، لەبەر ئەوە ناونراوە بە کۆچی مانگی. لەگەڵ ئەوەی ڕۆژژمێرەکە لە سەردەمی موسڵماناندا دروستکرا بەڵام ناوی مانگەکان و ڕۆژژمێری مانگی لە سەردەمی نەزانیەوە بەکارهاتبوون، و یەکەم ڕۆژی ڕۆژی ئەم ڕۆژژمێرە هەینی ١ی موحەڕەمی ساڵی ١ی کۆچی هەیڤی بوو بەرامبەر ١٩ی تەمموزی ٦٢٢ی زایینی. وتاری ھەڵبژێردراوکۆچی مسوڵمانان، کۆچ بۆ مەدینە، ھیجرەت (بە عەرەبی: الھجرة، لە بنەڕەتدا 'پچڕانی پەیوەندی خزمایەتی یان پەیوەندی')، ئەو گەشتە بوو کە پێغەمبەر محەممەد و شوێنکەوتووانی لە مەککەوە بۆ مەدینە ئەنجامیاندا. ھەروەھا ئەو ساڵەی کە کۆچی تێیدا ڕوویدا وەک سەردەمی ڕۆژژمێری کۆچی مانگی و ڕۆژژمێری کۆچیی ھەتاوی دەناسرێتەوە، ڕێکەوتەکەی یەکسانە بە ١٦ی تەممووزی ٦٢٢ لە ساڵنامەی زاینییدا. وێنەی ھەڵبژێردراووتاری پەیوەندیدارپێش ئەوەی بگاتە تەمەنی چل ساڵ و ئەو ئەرکەی پێ بسپێردرێت، محەممەد پێغەمبەری ئیسلام، وەک نموونەی کامڵبوونی جەستەیی و فیکری و ئەخلاقی ناسرابوو، وەک ماکسیم ڕۆدینسۆن لە کتێبەکەیدا دەڵێت محەممەد. ئەخلاقی باشی بووە ھۆی ئەوەی ڕێزی ھەمووان بگرێت و بە ڕەتکردنەوەی بتپەرستی و ئەنجامنەدانی ناسرابوو، کە مەککە یەکێک بوو لە ناوەندەکانی بتپەرستی ناوچەکە. پۆلەکاندەروازە پەیوەندیدارەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |




