دەروازە:ڕۆمانەکان/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئێرنست ھێمینگوەی
ئێرنست ھێمینگوەی

ئێرنست میلنەر ھێمینگوەی (بە ئینگلیزی: Ernest Hemingway) (٢١ی تەمموزی ١٨٩٩ – ٢ی تەممووزی ١٩٦١)، کەسایەتی نووسەر و ڕۆژنامەنووسی ئەمریکییە و یەکێکە لە باشترین نووسەرانی ڕۆمان و چیڕۆک لە جیھان، لەساڵی ١٩٥٤ خەڵاتی نۆبێلی لە ئەدەب وەرگرت. یەکێ لە ھۆکارە گرنگەکانی بردنەوەی نۆبڵەکەی نووسینی ڕۆمانی پیرەمێرد و زەریا بوو.

لە ئەواک بارکی ویلایەتی ئلینۆی ئەمریکا لەدایک بووە، باوکی پزیشک بووە و خولیای ڕاوکردنی ھەبووە و لەساڵی ١٩٠٩ چەکێکی بۆ کڕیوە بۆ ڕاوکردن ھەتاکوو دوا تەمەنی ھاوڕێی بووە ھەر بەو چەکەش لەساڵی ١٩٦١ خۆی کوشتووە.

ھێمینگوەی ھەر لە لاوێتیدا وەکوو پەیامنێر بۆ ڕۆژنامەی کنساس ستار کاری کردووە و لە ساڵی ١٩١٨ لەکۆتایی شەڕی جیھانی دووەم وەکوو خۆبەخش لەگەڵ مانکی سووری ئیتاڵی کاری کردووە و بە سەختی برینداربووە و چەند مانگێک لە نەخۆشخانە کەوتووە و نەشتەرگەریەکی زۆریشی بۆ کراوە و کە چاک بۆتەوە نیشانەی ئازایەتی وەرگرتووە و پلەی مولازمیشی وەرگرتووە.

لەساڵی ١٩٢١ ھێمینگوەی وەکوو پەیامنێر بۆ ڕۆژنامەی تورنتو ستار لە شیکاگۆ کاری کردووە و لەساڵی ١٩٢٢ ڕۆشتووە بۆ پاریس و بەھەمان شێوە کاری پەیامنێری کردووە و سەرەتای ساڵی ١٩٢٣ یش سەرەتای سەرکەوتنی بووە بە بڵاوکردنەوەی ٣ چیرۆک و ١٠ سروود و لە ساڵی ١٩٢٦ بەچیرۆکی خۆڕیش ھەڵدێتەوە ناوبانگی دەرکردووە و لەدوای بڵاوکردنەوەی چەند چیرۆکێک و بەدەستھێنانی چەند سەرکەوتنێکی دیکە لەنێوان ساڵی ١٩٣٦ بۆ ١٩٣٨ وەکوو پەیامنێرێکی جەنگی ڕوماڵی جەنکی ناوخۆی ئیسپانیای کردووە و دواتر بەرھەمی بۆکێ زەنگ لێ دەدرێی دەرکردووە و ناوبانگێکی بەرفراوانی دەکردووە.

زیاتر...