دەروازە:وەرزش/وتاری ھەڵبژێردراو/٥

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لۆگۆی پاڵەوانیەتیەکە
لۆگۆی پاڵەوانیەتیەکە

خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕووپا، (بە ئینگلیزی UEFA Champions League) پاڵەوانیەتییەکی تۆپی پێی ئەورووپییە، ساڵانە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا ڕێکدەخرێت. لەساڵی ١٩٥٥-١٩٥٦ یەکەم وەرزی پاڵەوانیەتیەکە ڕێکخرا.

ئەم پاڵەوانیەتیە لەگرنگترین ڕووداوە وەرزشییە جیھانییەکان دادەنرێت و دوا ڕووبەڕووبوونەوەی پاڵەوانیەتیەکە بەگرنگترین ڕووداوەی وەرزشی ساڵ دادەنرێت و زیاتر لە ١٠٠ میلیۆن بینەر لەڕێگەی تەلەفزیۆنەوە تەماشای دەکەن.

لەسەرەتادا ناوی فەرمی پاڵەوانیەتیەکە جامی ئەورووپا بوو، لەپاڵەوانیەتی ساڵی ١٩٩٢-١٩٩٣ ناوی فەرمی گۆڕدرا بۆ جامی پاڵەوانی ئەورووپا یان خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا. لەسەرەتای دامەزراندنیدا پاڵەوانیەتیەکە لەسیستەمی دۆڕاندنێک بوو و تەنھا پاڵەوانێکی خولی ناوخۆیی وڵاتانی ئەورووپی تێیدا بەشدار دەبوون. لەساڵی ١٩٩٠ دا گرووپی کۆمەڵەکان بۆ یاری چوون و ھاتن فراوانتر کرا و ژمارەی یانەکانیش زیاد کرا. لەگەڵ گۆڕانی ناوی پاڵەوانیەتییەکە لەساڵی ١٩٩٢دا ژمارەی یانەکانی پاڵەوانیەتیەکە زیادکراوە بۆ ٣٢ یانە.

ژمارەی ھەڵگرانی نازناوی ئەم پاڵەوانیەتیە ٢٢ یانەی جیاوازە و لەنێو ١٢ یانە کە ھەڵگری زۆرترین نازناوی ئەم پاڵەوانیەتیەن، یانەی ڕیال مەدرید زۆرترین نازناوی ھەڵگرتووە کە ۱۳ نازناوە.

زیاتر...