دەروازە:وێژە/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/٤

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

جەیمز ئاگوستین ئالۆیسیوس جۆیس لە ڕێکەوتی ٢ی فێوریەی ١٨٨٢ی زایینی لە دەوروبەری دوبلین، پێتەختی وڵاتی ئیرلەند چاوی بە ژیان و دنیا پشکوتووە. شانۆنامەنووس، چیرۆک نووس، ڕۆمان نووس و شاعیری ئاوانگارد و پێشڕەوی ئیرلەندی.

جۆیس گەورەترین مناڵی دایک و باوکی بوو. ئەو خاوەنی ٩ برا و خوشکێک بوو کە بە "جۆیس"ەوە دەبوون بە ١٠ منداڵ. دوو خۆشکی چکۆلەی جێیمز ھەر لە ھەڕەتی منداڵی دا و بە ھۆی نەخۆشی کەوتوویی خواحافیزیان لە ژیان و جێیمز و و بنەماڵەکەی کرد. جۆیس دوای تێپەڕ کردنی قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندی و کۆتایی لە قوتاب خانەکانی دوبلین و لە ھەڕەتی مێرمنداڵی دا و لە ساڵی ١٨٩٨ بۆ درێژەدان بە خوێندنی باڵا، لە زانستگای تازە بنیاتنراوی دوبلین ناونووسی کرد و لە کۆلێژی زمان و ئەدەبی سەر بە ئەم زانستگایە (U.C.D) خەریکی خوێندنی زمان و ئەدەبی ئینگلیسی و فەڕانسە و ئیتالیایی بوو. ئەو لە ساڵی ١٩٠٢دا خوێندنی ئەو زمانانەی لە زانستگای دوبلین تەواو کرد و ھەر لەو ساڵەدا چوو بۆ پاریس بۆ درێژەپێدان بە خوێندن لە بواری پزیشکی دا، بەڵام بە ھۆی ھەژاری و دەست کورتی لە لایەکەوە، ھەروەھا بە ھۆی لە ڕادەبەدەر دژوار بوونی دۆخی خوێندن لە زانستگای پاریس لەو سەردەمەدا، وازی لە خوێندنی پزیشکی ھێنا.

زیاتر...