بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەروازە:مەککە/وتار/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

فەتحی مەککە (کە پێی دەوترێت فەتحی گەورە) لەشکرکێشییەک بوو کە لە بیستەمی مانگی ڕەمەزاندا لە ساڵی ھەشتەمی کۆچیدا ڕوویدا (کە ھاوتایە لەگەڵ ١٠ی کانوونی دووەم ٦٣٠ی زایینی)، کە لەو ماوەیەدا موسڵمانان توانیان شاری مەککە بگرن و بیخەنە پاڵ دەوڵەتی ئیسلامی خۆیانەوە. ھۆکاری لەشکرکێشییەکە ئەوە بوو کە ھۆزی قوڕەیش ئەو ئاگربەستەیان پێشێل کرد کە لە نێوان ئەوان و موسڵماناندا بوو، بە یارمەتیدانی ھاوپەیمانەکانیان لە بەنی دوئەیل بن بەکر بن عەبد مەنات بن کینانەوە (بەتایبەت ھەندێکیان پێیان دەگوترا "بەنی نەفەتا") لە ھەڵکوتانە سەریان ھۆزی خوزاعە کە ھاوپەیمانی موسڵمانانن بۆیە پووچەڵکرایەوە، پەیمانەکەی لەگەڵ موسڵمانان ناوی پەیمانی ئاشتی حودەیبییە بوو. لە وەڵامدا پێغەمبەر محەممەد لەشکرێکی دە ھەزار چەکداری ئامادە کرد بۆ گرتنی مەککە، سوپاکەش جووڵەی کرد تا دەگاتە مەککە، و بەبێ شەڕ و بە ئاشتیانە چوونە ناوییەوە، تەنھا ئەوە نەبێت کە لەلایەن سەرکردەی موسڵمان خالید کوڕی وەلیدەوە بوو، وەک چۆن ھەندێک لە پیاوە قوڕەیشەکان بە سەرۆکایەتی عیکریمە کوڕی ئەبوو جەھل ھەوڵیان دەدا ڕووبەڕووی موسڵمانان ببنەوە، خالید شەڕی لەگەڵیان کردو دوازدە کەسیانی کوشت، ئەوانی دیکە ھەڵھاتن و دوو لە موسڵمانان شەھید بوون.

زیاتر...