دەروازە:مەککە/وتارەکان
ڕواڵەت
وتارەکان ١

پێش ئەوەی بگاتە تەمەنی چل ساڵ و ئەو ئەرکەی پێ بسپێردرێت، محەممەد پێغەمبەری ئیسلام، وەک نموونەی کامڵبوونی جەستەیی و فیکری و ئەخلاقی ناسرابوو، وەک ماکسیم ڕۆدینسۆن لە کتێبەکەیدا دەڵێت محەممەد. ئەخلاقی باشی بووە ھۆی ئەوەی ڕێزی ھەمووان بگرێت و بە ڕەتکردنەوەی بتپەرستی و ئەنجامنەدانی ناسرابوو، کە مەککە یەکێک بوو لە ناوەندەکانی بتپەرستی ناوچەکە. ھەر لە سەرەتای بانگەوازی محەممەدییەوە، خەدیجەی ھاوسەری پشتگیری لێکرد لە بانگەوازەکەیدا. بانگەوازەکە بە قسەکردن لەسەر خێزان و ھاوڕێیان سەبارەت بەم ئایینە نوێیە دەستی پێکرد کە تەواوکەر و درێژەپێدەری ئدینەکانی پێشترە. ھەندێکیان قەناعەتیان پێکرا و پشتگیریان لە پێغەمبەر کرد، لە ھەمان کاتدا ھەندێکی تری لێی دوور کەوتنەوە.